1- ئه‌گه‌ر خوێن به‌له‌شه‌وه بێت نوێژ دروسته؟
2- ئایا كڕینی ئاڵتون به قیست یان به قه رز دروسته یانا؟
3- ئایا گ‌ۆڕینه وه ی خواردن به خواردن دروسته؟
4- ئایا مۆسیقا حه‌رامه یان نا ؟
5- حوكمى تێكه‌لاو بونى كوڕان و كچان چیه؟
6- ئايا من ئه توانم كچيكى شيعه ماره بكه م؟
7- ئایا دروسته مه‌سحی گوره‌وی له‌بیاتی خوف
كاتی خۆی له‌لایه‌ن خوێنه‌رانی به‌رێز و میوانه ئازیزه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه هه‌ندێ پرسیارمان بۆ هاتبوو، به‌هۆی ئه‌و گرفته‌ی كه رووی كرده سایته‌كه له‌كاتی خۆیانا به‌داخه‌وه به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتن و له‌كاتی خۆیشیا وه‌لاَمه‌كانیان بلاو نه‌كرایه‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌ندێكمان به‌ئێمێلی تایبه‌تی خۆیان وه‌لاَم دایه‌وه به‌لاَم هه‌ندێكی تریان ماون وبه‌ێشتیوانی خوا وه‌لامیان ده‌ده‌ینه‌وه..
ئه‌وا له‌م به‌شه‌یشدا ئه‌م كۆمه‌ڵه وه‌لاَمه بلاو ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه وه‌ها پرسیارێكیان هه‌بێ به‌ڵكو سوودی لێ وه‌ربگرن..
جارێكی تریش دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه : بۆ هه‌موو ئه‌وبراو خوشكه به‌ڕێزانه‌ی نامه‌ی تایبه‌ت یا پرسیاری تایبه‌ت یا پرسیاری گشتیان هه‌یه، تكایان لێ ده‌كه‌ین، له و شوێنی كۆمێنته‌دا نه‌ینووسن، هه‌ر له‌ویادا من ئێمێلی خۆمم داناوه، هه‌ركه‌سێك پرسیاری شه‌رعی یا نامه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو، ده‌توانێ به‌و ئێمێله راسته‌و خۆ بۆم بنێرێت.
وه‌لامه‌كان:
1- ئه‌گه‌ر خوێن به‌له‌شه‌وه بێت نوێژ دروسته؟
به‌ئه‌رك نه‌بیت پرسیاریكم هه‌یه: ئایا كه‌سێك خوێن به‌له‌شیه‌وه هه‌بێت دروسته نوێژ بكات؟
ئاوات عبد الله
پاش سوپاس بۆ خوا و سلاو له‌گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئال وبه‌یت و هاوه‌ڵة‌كانی
براكه‌م!
خوێن له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا پیسه و ئه‌گه‌ر زۆربوو به‌له‌شه‌وه نوێژ پێوه‌كردنی دروست نییه، مه‌گه‌ر ناچاری وه‌ك ئه‌وه كه‌سێك فیشه‌كی لێدراوبێ، یا خنجه‌رێكی لێدرابێ، و تیاچوونی زۆر نزیك بێ، و كاتی نوێژیش هاتووه، ئاله‌ویادا دروسته ته‌یه‌مومی بۆ بكه‌ن و نوێژه‌كه‌ی به‌وخوێنه‌وه بكات، هه‌روه‌ك حه‌زره‌تی عومه‌ر كاتێ ئه‌بولوئلوئی فارسی كه ئاگر په‌رست بوو، له‌میحرابه‌كه‌دا خۆی شاردبوه‌وه له‌وكاته‌دا كه حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌ناو نوێژا بوو، خنجه‌رێكی لێدا و بۆ نوێژی داهاتوو حه‌زره‌تی عومه‌ر كه‌هاته‌وه هۆش خۆی داوای كرد خۆلی پاكیان بۆ هێنا و ته‌یه‌مومی كرد و به‌وخوێنه‌وه نوێژه‌كه‌ی كرد.. ئه‌گه‌ر چاك بوه‌وه ده‌یگێرِێته‌وه، ئه‌گه‌ر مردیش لای خوا گوناهبار نابێت.
به‌لاَم له‌خوێنی بچووك چاوپۆشی كراوه، و شه‌رع عه‌فووی لێداوه، وه‌ك خوێنی پووك و خوێنی زیپكه ودمه‌ڵ، به‌مه‌رجێ خۆی نه‌یته‌قاندبێ، به‌لام ئه‌گه‌ر به ناچاری خوارندبێتی و ته‌قیبێ و خوێنی لێ هاتبێ ئه‌وه‌ش چاوپۆشی لێكراوه. خوایش ئاگادار تره..
2- ئایا كڕینی ئاڵتون به قیست یان به قه رز دروسته یانا؟
3- ئایا گ‌ۆڕینه وه ی خواردن به خواردن دروسته؟
سڵاوی خوای گه وره ت لێ بێت مامۆستای به رێز!
1ـ ئایا كڕینی ئاڵتون به قیست یان به قه رز دروسته یانا؟؟؟
2ـ ئایا گ‌ۆڕینه وه ی خواردن به خواردن دروسته؟؟ واته ئێمه بایعی وه رده گرین وه ده یگۆڕینه وه به خواردنی تر؟ له گه ڵ ڕێز‌و سڵاوم دا .
برات سه روه ر
وه‌لاَم:
سوپاس بۆ خوای بێ هاوتا وسلاَو بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت وهاوه‌لاَنی.
برای باش كاكه سه‌روه‌ر پاش سلاَو
كرِین و فرۆشتنی ئاڵتوون و زیو به قیست و به‌قه‌رز حه‌رامه، و پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ نه‌هی لێكردووه، وفه‌رموویه‌تی: زێرِ به‌زێرِ و زیو به زیو، و گه‌نم به‌گه‌نم، و جۆ به‌جۆ، و خورما به‌خورما، و خوێ به‌خوێ، ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی یه‌ك بن، و هه‌ردوویان حازربن، و ده‌ست به‌ده‌ستیش بن، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هاوجنس نه‌بوون چۆنی ده‌فرۆشن بیفرۆشن ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌ده‌ست بوون، واته قه‌رز نه‌بوون..
كه‌وابوو ئه‌م پاره‌ی ئێمه له به‌رامبه‌ریه‌وه ئاڵتون دانراوه، كاتێ ئاڵتوونی پێ ده‌كرِین وه‌ك ئه‌وه وایه ئاڵتوون به‌ئاڵتوون بكرِین، له‌به‌ر ئه‌وه دروست نییه به قه‌رز یا به قیست.. به‌ڵگه‌ی زانایانی شه‌رعزانیش ئه‌و ده‌قه سه‌حیحه‌یه كه موسلیم و ئه‌حمه‌د له عوباده‌ی كوری سامیته‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی:" عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:{ الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ ، وَالْبُرُّ بِالْبُرِّ ، وَالشَّعِيرُ بِالشَّعِيرِ ، وَالتَّمْرُ بِالتَّمْرِ ، وَالْمِلْحُ بِالْمِلْحِ مِثْلًا بِمِثْلٍ سَوَاءً بِسَوَاءٍ يَدًا بِيَدٍ فَإِذَا اخْتَلَفَتْ هَذِهِ الْأَصْنَافُ فَبِيعُوا كَيْفَ شِئْتُمْ إذَا كَانَ يَدًا بِيَدٍ ".()
شه‌وكانی له‌خاوه‌نی شه‌رحی {بلوغول مه‌رام}ه‌وه بۆمان باس ده‌كات كه فه‌رموویه‌تی: زانایان یه‌كرِان له‌وه‌دا كه فرۆشتنی گه‌نم به خورما یا جۆ به‌خوێ، یابه پێچه‌وانه‌وه دروسته زیادو كه‌مییان له‌یه‌كتر هه‌بێ، و به‌قه‌رزیش بدرێن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له هۆكاری حه‌رامبوونا هاوبه‌ش بوون وه‌ك گه‌نم به جۆ ، یا زێر به‌زیو، یا به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه كۆرِا {اجماع}ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێ حازر و ده‌ست به‌ده‌ست بن.().
له‌به‌ر ئه‌وه خواردنی بائیعی ئه‌گه‌ر ئارد به ئارد بوو، ده‌بێ ته‌ماشای ئه‌سله‌كه‌ی بكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان ئاردی گه‌نم بوون، یا هه‌ردوو ئاردی جۆبوون، ئه‌وه دروست نییه دووكیلۆی بگۆرِێته‌وه به یه‌ك و نیوێك یا به سێ كیلۆ.. مادام هه‌رددوو ئاردی گه‌نم بن، با گه‌نمه‌كانیش جیاوازبن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان ئاردی جۆ و ئه‌وی تریان ئاردی گه‌نم بوو، ئه‌وا دروسته..
ئیمامی نه‌وه‌وی له كتێبی {ئه‌لمه‌جموعدا} به‌ڵگه‌ی حه‌رامبوونی ئه‌وكاره به فه‌رمووده‌یه‌كی دروست دێنێته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ نه‌هی لێ كردووه: [ عَنْ أَبِي سَعِيدٍ وَأَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { اسْتَعْمَلَ رَجُلاً عَلَى خَيْبَرَ ، فَجَاءَهُمْ بِتَمْرٍ جَنِيبٍ فَقَالَ : أَكُلُّ تَمْرِ خَيْبَرَ هَكَذَا ؟ قَالَ : إنَّا لَنَأْخُذُ الصَّاعَ مِنْ هَذَا بِالصَّاعَيْنِ وَالصَّاعَيْنِ بِالثَّلاثَةِ ، فَقَالَ : لا تَفْعَلْ ، بِعْ الْجَمْعَ بِالدَّرَاهِمِ ، ثُمَّ ابْتَعْ بِالدَّرَاهِمِ جَنِيبًا ] }()
واته: پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ پیاوێكی كردبوه سه‌ركار له خه‌یبه‌را، ئه‌ویش خورمایه‌كی چاكی بۆ هێنابوون، فه‌رمووی: ئایا هه‌موو خورمای خه‌یبه‌ر ئاوها جوانه؟! ئه‌ویش عه‌رزی كرد نه‌خێر، به‌ڵكو ساعێك له‌مه ده‌كرِین به دوو ساع، و دووساع به سێ ساع خورمای تر، فه‌رمووی: كاری وامه‌كه، خورماكه‌ی تر به پاره بفرۆشه، و به‌قیمه‌ته‌كه‌ی له‌م باشه‌ی پێ بكرِه. () خوایش ئاگادار تره.
4- ئایا مۆسیقا حه‌رامه یان نا ؟
سه‌لام علیكم مامۆستاگیان ئایا مۆسیقا حه‌رامه یان نا ؟ زۆر سوپاست ده‌كه‌م .
والسلام علیكم سامي 10/8/2007
وه‌لاَم:
وعلیك السلام ، برای باش كاك سامی! وادیاره تۆ له‌ناو پرسیاره‌كاندا به‌شوێن وه‌لاَمه‌كه‌تا نه‌گه‌ڕاوی؟!
بێ زه‌حمه‌ت ئه‌م لینكه بكه‌ره‌وه له بابه‌تی هه‌فته‌دا زووتر به‌درێژی وه‌لاَممان داوه‌ته‌وه.
http://www.penjweny.org/article.php?articleId=163
5- حوكمى تێكه‌لاو بونى كوڕان وكچان چیه؟
مامۆستا گیان سلاو
ئایا حوكمى تێكه‌لاو بونى كورِو كچان چیه له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا گه‌ر دروست نیه و به‌ناچارى بوو تا چ رِاده‌یه‌ك پێویبسته.
سۆران عومه‌ر. 4/12/2007
وه‌لاَم: برای باش كاك سۆران سلاوی خوا له تۆیش بێت.
پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و شوێنكه‌وتووانی..
حوكمی تێكه‌لاَوبوونی كورِان وكچان به‌و جۆره‌ی كه له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا هه‌یه ناشه‌رعییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ئافره‌ته‌كان خۆیان داناپۆشن، و وهه‌ندێكیشیان كه دین بۆ شوێنی خوێندن وه‌ك بۆ راو بچن وا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن، مكیاج و بۆن و...تاد..
به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری خۆیان نه‌كه‌ن، و خۆیان دابپۆشن، وئه‌وشوێنانه‌ی كه سه‌رنجی گه‌نجان راده‌كێشێ ده‌ری نه‌خه‌ن، و ...تاد. ئه‌وه حوكمه‌كه‌ی به‌پێی شه‌رع دروسته..
به‌لاَم له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستادا كه به‌شێوه‌یه‌كی نادروست تێكه‌ڵییه‌كه هه‌یه، ئه‌وقوتابیانه‌ی پێبه‌ندن به ئاین وله‌خوای خۆیان ده‌ترسن، ده‌بێت په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ل خوادا پته‌و‌تر بكه‌ن، ورۆژ نه‌رۆژێ یا له هه‌فته‌یه‌كدا دوورۆژ به‌رۆژووبن، چونكه رۆژوو ئاره‌زووی جینسی كه‌م ده‌كاته‌وه، یا ئه‌گه‌ر له‌توانادا هه‌بوو ژن بێنیت....
پێغه‌ممه‌ریش له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت: " يامعشرالشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء " متفق عليه. خوایش ئاگادار تره..
6- شيعه ماره كردن:
ئه‌حمه‌د ناوێك ئه‌م پرسیاره‌ی كردبوو:
ئايا من ئه توانم كچێكى شيعه ماره بكه م له كاتێكدا ئه‌و نه‌بێ به سوننه؟ Ahmad
وةلاَم:
به‌ڵێ ، له ناحییه‌ی شه‌رعییه‌وه هیچ مانیعێك نییه‌و دروسته، چونكه هه‌ردوولا موسوڵَمانن، به‌لاَم ده‌بێ ئه‌وه بزانیت كه له‌دواییدا موشكیله‌تان بۆ ساز ده‌بێت، چونكه تۆ ده‌ته‌وێ ئه‌و بكه‌یت به سوننی و ئه‌و ده‌یه‌وێ تۆ بكات به‌شیعه، منداڵه‌كه‌شتان له‌و نێوانه‌دا سه‌ری لێ تێك ده‌چێت.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر بتوانی له‌سه‌ره‌تاوه له‌ته‌كیا رێك بكه‌ویت كه ئه‌گه‌ر منالتان بوو ده‌بێ له‌سه‌ر مه‌زه‌بی تۆ بێ..و هه‌ردووتان رێز له مه‌زه‌بی یه‌كتر بگرن، و قسه‌یه‌ك نه‌كه‌ن كه ببیته هۆی ناخۆشی و جیاوازی، ئه‌وا باشه، ده‌نا له‌دواییدا گۆبه‌ندی گه‌وره ساز ده‌بێت..
خوایش ئاگادار تره.
7 - ئایا دروسته مه‌سحی گوره‌وی له‌بیاتی خوف؟
به‌ریز
ئایه‌ئه‌گه‌رله نویژی به‌یانیه‌وه تا نویژی غێشآ گوره‌ویم له‌پیدابو وه قاجم نه‌سورم دروسته به‌مه‌رجیک هیج موسکیله‌یه‌کم نیه‌و وه‌کاتیسم هه‌یه به‌لام وائاسانتره بوم. زورسوپاس.
دایكی ئارا ئه‌ڵمانیا
خوشكی به‌ریز
له مه‌زه‌بی ئێمه‌ی شافیعیدا دروست نییه، به‌لای ئیمام ئه‌حمه‌د و هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كانی ئیمام ئه‌بووحه‌نیفه: ئه‌بو یوسف وموحه‌ممه‌ده‌وه مه‌سح كردن له‌سه‌ر گۆره‌ه‌وییه‌وه دروسته به‌لاَم به دوومه‌رج:
یه‌كه‌م ده‌بێ ئه‌و گۆره‌وییه پته‌و بێ، و هیچ شوێنێكی پێی لێ ده‌ر نه‌كه‌وێت..
دووه‌م ده‌بێ ئینسان بتوانێ له‌بیاتی نه‌عل به‌كاری بێنێ، وئیشی ده‌روه‌ی پێ ئه‌نجام بدات..
رای جه‌ماوه‌ری زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و گۆره‌وییه نابێ ئاو بدات، واته ئه‌گه‌ر له پێت كرد و رۆیشتیته ناو ئاویكه‌و تا قوله‌پێت ده‌هات نابێ پێت ته‌ڕ ببێت..
له به‌ر ئه‌وه من پێم وایه كاتێ ئینسان ناچاربێت، و ئاو ده‌ست نه‌كه‌وێ یا كه‌م بێت، یا ئاوه‌كه زۆر سارد بێت و ئاوی گه‌رم ده‌ست نه‌كه‌وێت، و ئازار له قاچ و قولیدا هه‌بێت، ئه‌وكاته خۆی ته‌قلیدی ئه‌و زانایانه بكات، قه‌یدی نییه، به‌لاَم هیچ له‌و مه‌عزه‌ره‌تانه‌ی نه‌بێ.. من وام پێ باشتره ئینسان ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه نه‌كات و ئیحتیا‌ت بكات باشتره..
خوایش ئاگادار تره..