مامۆستا {كان دهله‌و‌ی} له سه‌رزاری {واقیدی}ه‌وه بۆ مان باس ده‌كات كاتێ شاری مه‌ككه رزگاركرا و خوا بۆ موسوڵمانانی فه‌تح كرد، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم لێ بوردنی بۆ هه‌موو كه‌سێ ده‌ركرد، جگه له چوار پیاو و دوو ئافره‌ت، و فه‌رمووی ئه‌مانه‌تان له‌هه‌ركوێ ده‌ست كه‌وت بیان كوژن، با ده‌ستیشیان به قوڵفی كه‌عبه‌وه بێت!!
عیكریمه‌ی كورِی ئه‌بو جه‌هل، یه‌كێ بوو له‌و چوار پیاوه‌ی فه‌رمانی كوشتن‌یان بۆ ده‌ركرابوو، عیكریمه زوو بۆی هه‌ڵهات و به‌رده‌ست نه‌كه‌وت.. به‌لاَم {ئوم حه‌كیم}ی خێزانی عیكریمه- كه ئامۆزایشی بوو- پێشتر موسوڵمان ببوو له‌ورۆژه‌دا هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم، و عه‌رزی كرد قوربان ! عیكریمه له ترسی كوشتن به‌ره‌و یه‌مه‌ن هه‌ڵهاتووه و تكات لێ ده‌كه‌م فه‌رمانی لێ بوردنی بۆده‌ربكه، به‌ڵكو بگه‌ڕێته‌وه و موسوڵمان ببێت.. پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم ئه‌مانی دایێ و عه‌فووی كرد، له‌گه‌ڵ خۆلاَمێكی رۆمیدا رۆیشتن به‌شوێن عیكریمه‌دا مژده‌ی لێبوردنه‌كه‌ی بده‌نێ و بیهێننه‌وه، له رێدا خولاَمه‌كه‌ی ته‌ماحی تێكرد و ئه‌ویش هه‌تا توانی ته‌فره‌ی دا تاگه‌یشتنه ناو ئاواییه‌ك له{هۆزی عه‌ك}، داوای یارمه‌تی لێ‌كردن وئه‌وانیش كۆمه‌كییان پێكرد، و چوار په‌لی خولاَمه‌كه‌یان به‌سته‌وه و له‌ویێ به‌ندیان كرد.. له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكا رۆیشت به‌شوێن عیكریمه‌دا ودیانه‌وه و پێك گه‌یشتنه‌وه.
ئوم حه‌كیمی خێزانی پێی گوت: ئامۆزا گیان! من رۆیشتومه‌ته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و ئه‌مانم بۆ وه‌رگرتوویت، به‌ڕاستی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چاكترین كه‌سه، و باشترین مرۆڤه،و له‌هه‌مووكه‌س زیاتر حه‌ز به په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ده‌كات، و تۆیش خۆت مه‌فه‌وتێنه، ئه‌مانم بۆ وه‌رگرتوویت. فه‌رموو باپێكه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه، عیكریمه گوتی: كاری وات كردووه؟ گوتی: به‌ڵێ.. ئاله‌ویادا عیكریمه به‌سه‌رهاتی ناو كه‌شتیه‌كه‌ی خۆی بۆ خێزانی گێڕایه‌وه كه چۆن رۆیشتۆته سه‌ر لێواره‌ی ده‌ریا و سوار كه‌شتی بووه كه بڕوات و چۆن گێژه‌لووكه‌یه‌كی به‌هێز به‌ره‌و رووی كه‌شتییه‌كه‌یان دێت، و كه‌شتییه‌وانه‌كه پێیان ده‌ڵێ: خۆتان بۆ خوا پاڵفته بكه‌ن، به‌خوا بته‌كانتان لێره‌دا فریاتان ناكه‌وێت.. ئه‌ویش ده‌ڵێ پێم گوت: چی بكه‌ین، تا پاڵفته ببین؟ ئه‌ویش پێی گوتم: بڵێن: جگه له ئه‌ڵلا خوایه‌كی تر شیاوی په‌رستن نییه.. بلێن: لا إله إلا الله. عیكریمه ده‌ڵێ منیش پێم گوت: جا خۆ من له‌ده‌ست ئه‌م وشه‌یه هه‌ڵهاتووم، به‌لاَم كه بیرم كرده‌وه له‌رابوردووی خۆم په‌شیمان بوومه‌وه و به‌خۆما هاتمه‌وه و گوتم: به‌خوا ئه‌گه‌ر ئیخلاَس و پاڵفته‌یی بۆ خوا رزگارم نه‌كات، له‌سه‌ر زه‌ویشدا هیچ شتێكی تر رزگارم ناكات.. ئاله‌ویادا ئه‌م په‌یمانه‌م به‌خوای خۆم دا و گوتم: ئه‌ی خودایه! په‌یمان به‌تۆ ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر له‌م گێژه‌ڵووكه‌یه رزگارت كردم بڕۆم بۆ لای موحه‌ممه‌د سلاَوی لێ بێ، و ده‌ست بخه‌مه ناوده‌ستی و داوای لێ بوردنی لێ بكه‌م، تا ئه‌ویش به به‌خشنده‌یی خۆی بم به‌خشێ.. خێزانی سوپاسی خوای كرد، كه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م پێی بگات خوارێنوێنی كردووه وخۆشه‌ویستی باوه‌ڕی خستۆته دڵیه‌وه..
عیكریمه له‌ته‌ك خێزانیا گه‌ڕایه‌وه، و باسی خولاَمه رۆمییه‌كه‌ی بۆ كرد كه‌چۆن ویستوویه‌تی خیانه‌تی لێ بكات، كاتێ عیكریمه گه‌یشته‌وه ئاواییه‌كه به‌ره‌لای كرد وكوشتی..
رۆیشتنی بۆ خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم :
هاوه‌ڵه‌كان باسی ده‌كه‌ن هێشتا عیكریمه نه‌گه‌یشتبووه شاری مه‌ككه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌واڵی دانێ كه "عیكریمه‌ی كوڕی ئه‌بو جه‌هل به‌ڕێوه‌یه، و دێت موسوڵَمان ده‌بێت، جنێو به باوكی مه‌ده‌ن، چونكه قسه‌وتن به‌مردوو ئازاری زیندووه‌كان ده‌دات، وهیچیش به‌مردووه‌كه ناگات"عیكریمه ده‌يگێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ پێش ئه‌وه‌ی بڕۆین بۆ خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌و شه‌وه داوام له‌خێزانم كرد پێكه‌وه كاری ژن ومێردی ئه‌نجام بده‌ین، نه‌یهێشت، وتی: تۆ هێشتا موسوڵمان نه‌بوویت، و من موسوڵمانم، و ئه‌مه‌ش دروست نییه.. ئه‌ڵێ منیش پێم گوت: به‌راستی ئه‌و شته‌ی تۆی والێكردووه شتێ گه‌وره‌و هێژایه!!
بۆ به‌یانیدا پێكه‌وه رۆیشتن بۆ خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم، پێغه‌ممه‌ر به‌هاتنه‌وه‌ی عیكریمه زۆر شادمان بوو، عیكریمه‌ش هاته به‌ردمی دانیشت و عه‌رزی كرد: ئه‌ی موحه‌ممه‌د! ئه‌مه بۆی باسكردووم كه ئه‌مانت داوم، و چاوپۆشیت له رابوردووم كردووه؟! فه‌رمووی: راست ده‌كات، تۆ ئێسته خوێنت پارێزراوه.. عه‌رزی كرد: ئه‌ی موحه‌ممه‌د! تۆ خه‌ڵكی بۆ چی بانگ ده‌كه‌یت؟ فه‌رمووی:" بانگت ده‌كه‌م تا شایه‌تی بده‌یت كه جگه له ئه‌ڵلا خوایه‌كی تر نییه، و ومنیش پێغه‌ممه‌ری خودام، و نوێژ بكه‌یت، وزه‌كات بده‌یت، و ئاوها و ئاوها بكه‌یت،" سیفه‌ته‌كانی ئیسلامی بۆ ژمارد.. عیكریمه‌ش گوتی: وه‌ڵلاهی بۆ حه‌ق و كارێكی باش و جوان خه‌ڵكی بانگ ده‌كه‌یت.. وه‌ڵلاهی پێش ئه‌م ئه‌ركه‌یشت راستگۆترین كه‌سی ناومان بوویت، و چاكه‌كارترینیمان بوویت.. ئه‌وا شایه‌تیم دا كه جگه له ئه‌ڵلا هیچ خوایه‌كی ترنییه، و موحه‌ممه‌دیش به‌نده‌و پێغه‌ممه‌ری خوایه.. پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر شادمان بوو، ئینجا عه‌رزی كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا باشترین شتم فێربكه تا بیڵێم.. فه‌رمووی: " بلێ: خوا و پاشان ئاماده‌بوان به‌شایه‌ت ده‌گرم كه من موسوڵَمانێكی موهاجیر و موجاهیدم.. " عیكریمه‌ش ئه‌وه‌ی گوت.. پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نيكاحي خێزانه‌كه‌ی بۆ تازه نه‌كرده‌وه، هه ربه نیكاحه كۆنه‌كه‌ی دایه‌وه.
دوعای پێغه‌ممه‌ر بۆ عیكریمه:
پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموی ئه‌مڕۆ هه‌ر داوایه‌كم لێ بكه‌یت كه‌بتوانم به‌كه‌سێكی بده‌م بۆتی جێ به‌جێ ده‌كه‌م.. ئه‌ویش گوتی: قوربان! داوات لێده‌كه‌م: داوای لێخۆشبونم بۆ بكه‌یت له‌هه‌موو دوژمنایه‌تییه‌ك كه‌به‌رامبه‌ر تۆ كردوومه، یا بۆهه‌رشوێنێ رۆیشتووم بۆ دوژمنایه‌تیت، و یا له‌هه‌ر شوێنێكا پێت گه‌یشتبم وئازارم دابیت، و یا هه‌ر قسه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر جه‌نابت كردبێتم، به‌ره‌وڕوو یاله‌پاش مله..
پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: خوایه داوات لێده‌كه‌م له عیكریمه خۆش ببیت له‌هه‌موو دوژمنایه‌تییه‌كی به‌رامبه‌ر من كردوویه‌تی، و بۆ هه‌رشوێنێك رۆیشتووه‌و ویستوویه‌تی نووری تۆ بكوژێنێته‌وه، و له‌هه‌موو قسه‌یكیشی خۆش ببه كه به‌ره‌وڕوو یاله‌پاش مله دژی من كردبێتی..
عیكریمه گوتی: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا رازی بووم.. قوربان! به‌خوا قه‌سه‌م منیش هه‌ر پاره‌یه‌كم بۆ دوژمنایه‌تی ئه‌م ئاینه خه‌رج كردبێ ده‌بێ دووبه‌رابه‌ری بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌م ئاینه خه‌رج بكه‌م، له‌هه‌ر شه‌رێكیشا فیداكاریم كردبێ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه، ده‌بێ دوو به‌رابه‌ر فیداكاری بۆ كۆمه‌كی كردنی بكه‌م. ئه‌و په‌یمانه‌ی خۆی برده سه‌ر و موسوڵمانێكی رێكوپێكی لێ ده‌رچوو.. خوا لێی رازی بێت