پێشه‌كى:
بێگومان هه‌ر میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك مێژووى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌رى گیر‌و گرفته‌كانى و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ واقیعى ناهه‌موریا په‌ناى پىَده‌بات، تا چاره‌سه‌رێكى له‌و مێژووه‌دا بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر مێژووه‌كه‌ى پرشنگدار بوو بیكاته پێشه‌نگ و نموونه بۆ خۆى و نه‌وه‌كانى هان بدات تا ئه‌و مێژووه وه‌ك خۆى یا باشتر دووپات بكه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر پرِبوو له‌كوێره‌وه‌رى و كلۆڵى چاوێك به‌خۆیا بخشێنێته‌وه و هۆى كوێره‌وه‌رییه‌كان بتوێژێته‌وه تا بیكاته ده‌رسێك وجارێكى تر ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنانه دڵى سست نه‌كه‌نه‌وه..
ئاورِێكى سه‌ر پىَیى له‌مێژووى كورد:
هه‌روه‌ك روون و ئاشكرایه، پاش رووخاندنى ده‌وڵه‌ته ناوداره‌كه‌ى میدیا به‌ده‌ستى كۆرش و وێرانكردنى ئه‌كباتانى پایته‌ختى، ئیتر كورد جارێكى تر بۆى رێنه‌كه‌وته‌وه به‌ئاواتى خۆى بگات و ده‌وڵه‌تێكى سه‌ر به‌خۆ و یه‌كگرتووى خۆى ببینىَ، و بگره له‌ژێر چه‌كمه‌ى له‌شكرى فارس و رۆمان‌دا پلیشابووه‌وه، چونكه خاك و ئاوى له‌نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا به‌شكرابوو، هه‌موو هێرشێكى ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته بۆ سه‌ر یه‌كتر به‌ناو خاكى كورد و به‌سه‌ر سنگى ئه‌وانا بوو. هه‌موو وێرانیى و كاوڵبوونێكى بۆ كورد بوو، ده‌بوا ئه‌مان قوربانیى ته‌ماح وچاوچنۆكى ئه‌و دوو میلله‌ته ده‌سه‌لاَتداره بوونایه، و خوێنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان برِشتایه، زیاد له‌وه كه خێر و بێریان به‌تالاَن ده‌برا، و به‌رهه‌مى ره‌نجى شان و بازوویان به‌خۆرِایى ده‌خورا، و كرابوونه قه‌ڵغانى ئه‌وان، وه‌ك كۆیله‌یش سه‌یر ده‌كران.
سه‌رده‌مى نوىَ:
كاتىَ كه ئاینى ئسلام به تیشكى زێرِینى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستى رووناك كرده‌وه و شه‌وى تارى نه‌فامى و سته‌مى ره‌وانده‌وه، میلله‌تى كوردیش پاش ماوه‌یه‌ك تێرِامان له‌م ئاینه تازه‌یه - ئایا ئه‌میش وه‌ك ئه‌وانى پێشووى وایه، یان نه؟- و به‌سه‌رنجدان له‌ره‌وشتى هه‌ڵگرانى ئیسلام بۆ ناوچه‌كه شه‌یداى بوون، و به‌دڵ و به‌گیان ئاینه‌كه‌یان وه‌رگرت، و به‌وپه‌رِى دڵسۆزییه‌وه پارێزگاری‌یان لىَ كرد.. له پاش وه‌رگرتنى ئیسلامه‌وه كۆمه‌ڵىَ ره‌وشتى جوان وپه‌سه‌ند له‌ناو نه‌ته‌وه‌ى كوردا په‌یدابوو، وه‌ك میوانپه‌زێرى، جل وبه‌رگى بالاَپۆشى، هاریكارى ویارمه‌تیدانى یه‌كتر.. له‌هه‌مان كاتا كۆمه‌ڵىَ باوى ناپه‌سه‌ندیش به‌حوكمى خێلاَیه‌تى و پیاوسالارى تیا دروست بووه، وا به‌سه‌ر پێوه هه‌ندىَ له‌لایه‌نه ئه‌رىَ يى ونه‌رىَ ییه‌كان باس ده‌كه‌ین.
باوى كۆمه‌لاَیه‌تى:
ئـ - میواندارى: میلله‌تى كورد به‌پێى سروشتى خۆى، میلله‌تێكى میوان په‌زێر، و غه‌ریب دۆست، و خاوه‌ن سۆز وبه‌زه‌ییه، ئه‌گه‌ر میوان رووى تىَكردبىَ هه‌رگیز ده‌ستى به‌روویه‌وه نه‌ناوه و فه‌رمووى لىَكردووه.. بگره ئه‌م عاده‌ته زۆر جار له‌پێویست تىَپه‌رِیوه، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر مێردیش له‌ماڵ نه‌بووبىَ ژنى كورد میواندارى له میوان كردووه و نان وئاوى بۆ داناوه و خزمه‌تى كردووه. هه‌رچه‌ند ئافره‌تى كورد له‌م حاڵه‌تانه‌دا نموونه‌ى داوێن پاكى و شه‌ره‌فپارێزى بووه، به‌لاَم له‌هه‌مانكاتیشا ئه‌م ره‌وشته‌ى كێشه‌و گۆبه‌ندێكى بۆ ئافره‌تان دروست كردووه به ..
ب - خۆداپۆشین:
جل وبه‌رگى ئافره‌تى كورد پۆشاكێكى شه‌رعیه، به‌وجۆره كه هه‌موو گیانى داده‌پۆشىَ، له‌هه‌ندىَ ناوچه‌دا فێستێك له‌سه‌رده‌كه‌ن كه‌به‌شێك له قژیان به‌ده‌ره‌وه‌یه، له‌هه‌ندىَ ناوچه‌ش دا مێزه‌ر له‌سه‌ر ده‌نێن و سه‌رپۆش به‌سه‌ریانا ئه‌ده‌ن، عه‌باو په‌چه ته‌نیا له‌ناو شاره‌كانى كوردستانا باو بووه، ده‌نا ئافره‌تى دێهاته‌كانى كوردستان عه‌باو په‌رچه‌یان نه‌زانیوه و به‌كاریان نه‌هێناوه..
خۆپاراستن و نه‌هاتنه ناو كۆرِ وكۆمه‌ڵى پیاوان شتێكى ده‌گمه‌ن بووه، ده‌ست و ده‌مووچاوى هه‌میشه به‌ده‌ره‌وه بووه، له‌خزم و بیگانه، و ناسراو ونه‌ناسراو خۆى حه‌شار نه‌داوه، و له‌یه‌ك كۆرِ ومه‌جلیسدا پێكه‌وه دانیشتوون و چایى و نانى ده‌رخوارد داوون..
ج- كار و پیشه:
ئافره‌تى كورد (جگه له‌خه‌ڵكى ناو شاره‌كان) هه‌میشه وه‌ك پیاو كارى كردووه، و له‌كارا هاوكارى كورِ و برا و مێردى كردووه، له باخ و كێڵگه و ئاژه‌ڵدارى و ماڵداریدا، زیاد له‌وه منداڵى به‌خێو كردووه و كارى ناوماڵیشى كردووه، له‌به‌شێكى زۆرى دێهاته‌كانى كوردستانا قاڵى و به‌رِه ته‌نین و خورى رستن، و لباد دروستكردن، و گۆره‌وى و كلێته چنینیان ئه‌نجام داوه.. نان كردن وچێشت لىَنان و مه‌رِ دۆشین كارى هه‌میشه‌ییان بووه..
د- ژن و ژنخوازى:
له‌به‌شى زۆرى لادێكان و شاره بچكۆله‌كاندا پاش چاوپێكه‌وتنى كورِو كچ له‌رِىَو باندا، یاپه‌سه‌ندكردنى كیژ له‌لایه‌ن دایك وخوشكى كورِه‌وه، یه‌كه‌مجار ئافره‌ت نێراوه بۆ هێجبى كردن، پاش ئه‌وه كه‌ئافره‌تان هه‌موو شتێكیان ده‌برِییه‌وه ئه‌نجا ماڵ باوكى زاوا كۆمه‌ڵىَ پیاو ماقولاَنى گه‌ره‌كیان كۆده‌كرده‌وه، و ئه‌یان برد بۆ ماڵ بووكىَ و به‌ره‌سمى داواكاریان پێشكه‌ش ئه‌كرد و پاشبریاردان ده‌ستیان ماچ ده‌كرد و شه‌كراویان ده‌خوارده‌وه، و كاتى گواستنه‌وه‌یان دیارى ده‌كرد. له‌هه‌ندىَ شوێنا له گه‌ڵ داواكردنه‌كه‌دا ماره‌یان ده‌برِین و نیكاحیان ده‌كردن، و له‌هه‌ندىَ شوێنى تریشا دوایان ده‌خست تا كاتى گواستنه‌وه. هه‌ر له‌وشه‌وى شه‌كراو خواردنه‌وه‌یه‌دا خشڵ و زێرِ وزیو وماره‌یی قه‌رز وحازر بۆ بووكىَ دیارى ده‌كرا..
هـ - پرسه و سه‌رخۆشى:
له‌كاتێكا یه‌كىَ له‌خه‌ڵكى دىَ یا خه‌ڵكى گه‌رِه‌ك بمردایه، خه‌ڵكه‌كه هه‌موو كار‌و پیشه‌یان وه‌لاوه ده‌نا تا مردووه‌كه‌یان به‌خاك ده‌سپارد و ده‌یان شارده‌وه، به‌زۆرى كه‌س وكارى مردوه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناره‌حه‌ته و دڵشكاوه خۆى خه‌ریكى شۆرین و كفن كردن و گۆربۆ هه‌ڵكه‌ندنى نه‌ده‌بوو، دۆست وناسراوانى ئه‌وكاره‌یان ئه‌نجام ئه‌دا..
له‌به‌شی زۆری ناوچه‌كانی كوردستانا وه‌ك عاده‌تێكی شه‌رعی و ئیسلامیانه له‌ملاو لاوه خه‌ڵكی نانیان بۆ خاو خێزانی مردووه‌كه دروست ده‌كرد، و ئه‌گه‌ر میوانێكیشیان بهاتبابه هه‌ر خه‌لكه‌كه نانیان پێ ده‌دا، به‌لاَم له‌هه‌ندىَ شوێنا ماڵى مردووه‌كه نانیان به‌خه‌ڵكى پرسه‌كه‌ر ده‌دا ، وئه‌وه‌نده‌ىتر بارى سه‌رشانى ماڵه مردووه‌كه قورس ده‌بوو، تا به‌هه‌وڵى زانایانى ئاینى ئه‌و باوه له‌ناو چوو، باوێكى په‌سه‌ندى شه‌رع له جێیا جێگیر بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هاوسىَ، و دۆست وناسراوان و خه‌ڵكى دىَ نان بۆ ماڵه مردووه‌كه دروست ده‌كه‌ن وله‌ته‌كیانا ده‌خۆن، یان میوانى پرسه‌كه‌یان بۆماڵ خۆیان ده‌به‌نه‌وه..تا ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌لاى كه‌مه‌وه ئافره‌تانى ماڵه مردووه‌كه و نزیكانیان ره‌ش یۆش ده‌بوون..هه‌رچه‌ند ئه‌مه عاده‌تێكی ئیسلامی نییه، چونكه له ئیسلاما ته‌نیا داوا له‌ژنی مردووه‌كه ده‌كرێ بۆ ماوه‌ی چوارمانگ و ده‌رۆژ خۆی نه‌ڕازێنێته‌وه و به‌س..
به‌شى زۆرى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى منداڵیان هه‌بوایه به‌سه‌ر منداڵه‌كانیانه‌وه داده‌نیشتن، و به‌خێویان ده‌كردن، و شوویان نه‌ده‌كرده‌وه، له‌هه‌ندىَ شوێنا یه‌كى له‌كه‌س و كارى نزیكى مردووه‌كه ئافره‌ته‌كه‌ى ماره ده‌كرده‌وه، تا منداڵه‌كان هه‌ست به‌هه‌تیوى نه‌كه‌ن ودایكیشیان لىَ جیا نه‌بێته‌وه.. له‌باره‌ى میراتیشه‌وه به‌زۆرى بىَ به‌شیان ده‌كردن، و مافى خۆیان نه‌ده‌دانىَ..هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ش عاده‌تێكی ئیسلامی نییه، چونكه له ئیسلاما ئافرةت مافی خۆی له‌میراتا بۆ دیاری كراوه، وبێ به‌شكردنیان له‌ومافه‌یان به‌یه‌كێ له‌گوناهه گه‌وره‌كان داده‌نرێ..
و- خویَندهوارى:
له‌سه‌رده‌مى پێشیندا خوێنده‌وارى كه‌م بووه، و ئافره‌تانى كورد به‌ده‌گمه‌ن خوێنده‌وارییان هه‌بووه، ئه‌وه‌شى كه خوێنده‌وار بووه، به‌زۆرى كیژى مه‌لاكان بوون، به‌لاَم له‌ساڵه‌كانى شه‌ست به‌دواوه ئافره‌تى كورد شان به‌شانى پیاو ده‌ستى به‌خوێندن كردووه، وبه‌شێكیان ده‌گه‌یشتنه قوناغى خوێندنى بالاَ، بۆ نموونه: له‌كوردستانى عیراقا هه‌رگیز ئافره‌ت بۆ نه‌خۆشى ژنانه نه‌ده‌رِۆیشته لاى دكتۆرى پیاو، چونكه ژماره‌ى پسپۆرِى پزیشكى ژنان زۆر بوو.
ز- ئافره‌تانى ناودارى كورد:
له‌ناو ئافره‌تانى كوردا كۆمه‌ڵىَ ئافره‌ت هه‌ڵكه‌وتوون كه ئیش و كارى ده‌وڵه‌تیان به‌رِێوه بردووه.یا راوێژكارێكى لىَهاتووبوون بۆ مێرد وبراو كورِه‌كانیان. له‌ناو ئه‌وانه‌دا له‌بنه‌ماڵه‌ى ئه‌ییوبیه‌كان
1- زه‌یفه خاتوون(ضیفه خاتون):
كچى مه‌لیك عادل ئه‌بووبه‌كرى ئه‌ییوبىیه، كه له‌ساڵى 581 ه هاتۆته دنیاوه، و له‌ته‌مه‌نى 58 ساڵیدا، و له‌ساڵى 640ه كۆچى دوایى كردووه. ئه‌م شاژنه هاوسه‌رى مه‌لیك زاهیرى ئامۆزاى بووه، كه ته‌نیا كورِێكى لىَ بووه, به‌ناوى موحه‌ممه‌د، موحه‌ممه‌د پاش باوكى بووبه پاشا، به مه‌لیك عه‌زیز ناوبانگى ده‌ركرد، له‌ساڵى 634 دا كه‌مه‌لیك عه‌زیز له‌دنیا ده‌رچوو، كورِێكى مناڵى لىَ به‌جێما، به‌ناوى ناێر، مه‌لیك ناێر كاتىَ سه‌رى بووبه ژێر تاجى شاهییه‌وه، منداڵێك بوو، تواناى به‌رِێوه‌بردنى ولاَتى نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه له رواڵه‌تا ئه‌و پاشا بوو، ده‌نا له راستیدا حوكمرِانى ولاَت زه‌یفه‌خاتوونى نه‌نكى بوو، نه‌ك ئه‌و. ماوه‌ى شه‌ش ساڵى ته‌واو ئه‌م شێره ژنه به‌وپه‌رِى لىَهاتووییه‌وه فه‌رمانرِه‌وایى حه‌ڵه‌بى كرد(1)..
2- غازیه خاتوون:
هه‌روه‌ها غازیه‌خاتوونى ئه‌ییوبى كچى مه‌لیك كامیل وخێزانى مه‌لیك موزه‌ففه‌رى فه‌رمانرِه‌واى شارى حه‌ما، كاتىَ مێرده‌كه‌ى مرد نۆره‌ى پاشایى هاته سه‌ر موحه‌ممه‌د كه پچووكترین كورِى بوو، تا كاتىَ موحه‌ممه‌د پێگه‌یشت غازییه خاتوون به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ولاَتى به‌رِێوه ده‌برد، و خه‌ڵكى ناوچه‌كه له‌ماوه‌ى حوكمرِانى ئه‌وا له‌ناو ناز ونیعمه‌تى ئاسایش‌دا ده‌ژیان..
3- زوهره خاتوون ئه‌ییوبیى:
یه‌كێكى تر له‌وبنه‌ماڵه‌یه زوهره خاتوونى كچى مه‌لیك عادیلى ئه‌ییوبیىیه، ئه‌م ئافره‌ته ده‌ست و دڵێكى فراوانى هه‌بووه، و خێر خواز و لىَهاتوو بووه، ناوبانگى به زانیارى دۆست ده‌ركردوه، چه‌ندان قوتابخانه‌ى بۆ قوتابیان دروست كردووه، گرنگترینیان قوتابخانه‌ى عادلییه‌ى پچووكه ، كه له‌دیمشقدا دروستى كردووه، دوو ئاوایى له‌ده‌ورى حه‌ڵه‌بدا و یه‌ك گه‌رماوى له‌ناوشارى دیمشقدا كردۆته وه‌قفى ئه‌و قوتابخانه‌یه، و تاخۆیشى له‌ژیانا بووه خه‌رجى و مانگانه‌ى مامۆستایان و قوتابیانى ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ى داوه..(2)
4- ره‌بیعه خاتوونىئه‌ییوبیى:
ره‌بیعه خاتوون خوشكى سوڵتان سه‌لاحه‌ددینى ئه‌ییوبییه، ئه‌م ئافره‌ته زانیارى دۆست وخێرخواز بووه، له‌سه‌ر مه‌سره‌فى خۆى قوتابخانه‌ى حه‌نبه‌لییه‌ى جه‌به‌ل سالحییه‌ى دیمشقى دروست كردووه، و وه‌قفێكى باشى بۆ دیارى كردووه، تا مامۆستایان و قوتابیانى ئه‌و قوتابخانه‌یه، موحتاج نه‌بن و پێویستییان به‌خه‌ڵكى نه‌بىَ. (3).
5- جه‌لیله خاتوونىئه‌ییوبیى:
جه‌لیله خاتوون كچى مه‌لیك عادیل ئه‌بوبه‌كرى ئه‌ییوبىیه، ئه‌م ئافره‌ته یه‌كێك بووه له‌ئافره‌ته ناودارو هیممه‌ت به‌رزه‌كانى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، له‌زانیارى فه‌رمووده‌دا پسپۆرِ بووه، زاناى به‌ناو بانگى حه‌دیس له‌وه‌وه ریوایه‌تى حه‌دیسى كردووه. (4)
6- خاتو ره‌شى برۆسی:
یه‌كێكى تر له‌و ئافره‌ته ناودارانه‌ى نیشانه‌ى جوامێرى و هیممه‌تى به‌رز و قاره‌مانیه‌تى بوو خاتو ره‌شى برۆسییه. ئه‌م ئافره‌ته له‌بنه‌ماڵه‌ى به‌گزاده‌كانى برۆسی بووه، له ساڵى 1877 كاتێك ده‌وڵه‌تى رووسى هێرش دێنێته سه‌ر ده‌وڵه‌تى عوسمانى و ده‌یه‌وێت خاكى كوردستان بخاته ژێر چنگى خۆیه‌وه، و خانه‌و لانه‌ى كوردان وێران بكات، و خۆیشیان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر، ئه‌م قاره‌مانه شێرانه راده‌په‌رِێت و هێزێكى چه‌كدارى ده‌ست وه‌شێن له‌كورده جه‌نگاوه‌ره‌كانى ناوچه‌كه دروست ده‌كات، و له ناوچه‌ى (ئه‌رزرۆم) و (قارس) و (ئه‌رده‌هان)دا دلێرانه له‌گه‌ڵ دوژمنى داگیركه‌ر وملهوردا ده‌جه‌نگىَ، و هه‌زاران سه‌ربازى رووسى له‌خوێنا ده‌گه‌وزێنىَ، و به‌وجۆره ناوى خۆى له‌ده‌فته‌رى ئازادیخوازان وجیهادگه‌رانى ئیسلامی‌دا تۆمار ده‌كات. . (5)
7- ئێستاى ئافره‌تى كورد:
هه‌روه‌ك رون و ئاشكرایه بووژاندنه‌وه‌ى ئیسلامى سه‌رانسه‌رى جیهانى ئیسلامى گرتۆته‌وه، و به‌تایبه‌ت ناوچه ئیسلامییه‌كانى جیهان، و خه‌ڵكى له‌خه‌وى چه‌ند ێه‌د ساڵه‌یان خه‌به‌ر بوونه‌ته‌وه، و چاویان وڵیوه، و به‌ره‌و ئاسۆ ئه‌رِوانن، تا ئاواتى دێرینه‌ى موسڵمانانى په‌یامدار بێته‌دى، و جیهان له‌سایه‌ى پرِبه‌ره‌كه‌تیا بحه‌وێته‌وه..
به‌ڵىَ، كوردستانیش وه‌ك هه‌موو ناوچه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌و جیهانه، له‌وخێره بىَ به‌ش نه‌بووه،و پرشنگى زێرِینى ئه‌و خۆره رۆشنه‌ى به‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌ت كوردستانى عیراق، ئافره‌تانێكى زۆر پێبه‌ندى به‌رنامه‌كه‌ى خوان، و روویان له‌خوێندن و زانیارى كردووه، و ده‌ستیان به‌رێسمانى خواییه‌وه گرتووه، هه‌ر له‌قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كانه‌وه تا ده‌گاته زانكۆ..
ئه‌و ئافره‌ته‌ى به‌هۆى باوى كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه جاران له‌چكى به‌سه‌ریا ده‌دا، ئێستا به تێگه‌یشتن و قه‌ناعه‌تى ته‌واوه‌وه له‌چك ده‌كات وخۆى داده‌پۆشىَ، به‌وجۆره‌ى كه‌خواو پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى ده‌یانه‌وىَ. ئه‌و ئافره‌ته‌ى پێشتر له‌كاتى ماره‌برِینیا داواى ماره‌ییه‌كى زۆر و گرانى ده‌كرد ئێستا داوا له‌قازى ده‌كات ماره‌یىیه‌كه‌ى قورئانێك بێت!! چونكه ده‌زانىَ خێر وبه‌ره‌كه‌ت له ماره‌یى كه‌مدایه..
ئه‌و ئافره‌ته‌ى جاران هیوا و ئاواتى ئه‌وه‌بوو مێرده‌كه‌ى پله‌و پایه‌یه‌كى به‌رزى كۆمه‌لاَیه‌تى هه‌بىَ، ئیتر دینى هه‌بىَ یان نه، به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو، ئێستا كاتێك دێن بۆ داخوازى پێش هه‌موو شتىَ پرسیار له‌باره‌ى دینیه‌وه ده‌كات، وا ده‌بىَ چه‌ندان كه‌سى خاوه‌ن شه‌هاده‌و مه‌هاده داواى ده‌كه‌ن به‌لاَم ئافره‌ته په‌یامداره‌كه پێیان قایل نابىَ، و ده‌ستیان ده‌داته دواوه چونكه به‌دینه‌وه پىَبه‌ند نین..
ئه‌و ئافره‌ته‌ى جاران كاتى خۆى له‌گه‌ڵ فلیمى رووت و بىسوود، یا گوڤارى بىَ ناوه‌رۆك و پیشانده‌رى پۆشاكدا به‌سه‌ر ده‌برد، ئێستا كاتى خۆى به گوڤارو كتێب و رۆژنامه‌ى په‌یامدار و فلیمى ئیسلامى و ئاهه‌نگى ئیسلامی‌دا به‌سه‌ر ده‌بات!!
ته‌نیا له‌پارێزگه‌یه‌ك له‌پارێزگه‌كانى كوردستانى عیراق نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار كیژ و ژنى موسڵمان ده‌رسى قورئان ده‌خوێنن!! چه‌ندان قوتابخانه‌ى شه‌رعى تایبه‌ت به‌ئافره‌تان هه‌یه و ده‌رسى شه‌رعى تیا ده‌خوێنن تاباشتر له‌ئاینه‌كه‌یان شاره‌زاببن.. كاتىَ هه‌واڵ بلاَوده‌بێته‌وه كه فلاَن زاناى ناودار هاتۆته كوردستان و وتارى بۆ ئافره‌تان هه‌یه، گه‌وره‌ترین هۆڵى شار به‌ئافره‌تانى بالاَ پۆش پرِ ده‌بێت!!
تا ئێستاش خێزانى كوردى پارێزگارى له كیان وقه‌واره‌ى بوونى خۆى كردووه، و په‌رته‌وازه‌یى و لێك پچرِان وئاڵۆزى نه‌بوه‌ته دیارده‌یه‌ك له‌ناویا..دایك وباوك رێزیان لاى منداڵیان ماوه و كورِ گوىَ بۆ باوك و دایكى ده‌گرىَ، و كچیش رێزى بۆ هه‌موان هه‌یه.
دایك وباوك رێزى تایبه‌تیان هه‌یه، و به‌تایبه‌ت دایك، دایك رێزێكى كۆمه‌لاَیه‌تى تایبه‌تى بۆدانراوه ، و پێموایه هۆیه‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و رێنموونییه‌ى پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ كه له‌وه‌لاَمى ێه‌حابه‌یه‌كدا كه پرسى قوربان! كىَ شیاوترین كه‌سه بۆ هاوه‌لاَیه‌تى و له‌گه‌لاَ ژیان؟ فه‌رمووى: دایكت. گوتى: پاشان؟ فه‌رمووى : دایكت. گوتى: دواى ئه‌و؟ فه‌رمووى: دایكت!! له‌چواره‌م جاردا فه‌رموى: باوكت. رواه الشیخان.
هه‌ندێ له‌سه‌ر چاوه‌كان:
1- الأعلام للزركلى 3/312. وفيات الأعيان:
2- خيرات حسان: 2/250
3- المصدر السابق.
4- المصدر السابق.
5- مشاهير الكرد: 3/585.