(2)
سیسته‌می سیاسی ئوسترالیا:
سیسته‌می سیاسی ئه‌م ولاَته تا ئه‌مڕۆیش سیسته‌می فیدراڵی و لیبراڵییه، و شاژنی به‌ریتانیا به‌شای ئوسترالیاش داده‌نرێت، و داوه‌رێكی گشتی به‌ریتانی له‌ئوسترالیادا نوێنه‌رایه‌تی شاژن ده‌كات، كه فه‌رمانی وه‌ك فه‌رمانی سه‌رۆكی ولاَت وایه، ئوسترالیا یه‌كێكه له ولاَته‌كانی قازانج هاوبه‌ش{كۆمه‌نوه‌ڵس}ی به‌ریتانی، پێته‌ختی سیاسی ئه‌م ولاَته "كانبیرا"یه، و پێته‌ختی ئابوریشی "سیدنی"یه. زمانی فه‌رمی ولاَت زمانی ئینگلیزیی ئۆزییه، و دراوه‌كه‌ی "دۆلاری ئوسترالی"یه.
به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2007 دانیشتوانی ئوسترالیا 21,177,953 ملیۆن كه‌سه، بیست ویه‌ك ملیۆن و سه‌د و حه‌فتاو حه‌وت هه‌زار و نۆ سه‌د و په‌نجا و سێ كه‌سه. به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 1991 ئه‌و هاولاَتیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا له‌دایك بوون: 5,22% له‌به‌ریتانیا و ئێرله‌نده له‌دایك بوون، و 30% له ئه‌وروپا، 21% له‌ئاسیا ه‌و رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست.
هه‌رێمه‌كانی ئه‌م ولاَته:
1. هه‌رێمی : " نیو ساوز وێڵز:{New swath Wales}، به‌كۆنترین هه‌رێمی ئه‌م ولاَته داده‌نرێت، و له‌هه‌موو هه‌رێمه‌كانی تر دانیشتوانی زیاتره، و ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2007 6889100 شه‌ش ملیۆن وهه‌شت سه‌دو هه‌شتاو نۆ هه‌زارو سه‌د كه‌سه. ئه‌م ویلایه‌ته كه‌وتۆته خوارووی رۆژهه‌لاَتی ئوسترالیاوه، كه‌وتۆته لای سه‌رووی هه‌رێمی ڤیكتۆریا، و خوارووی هه‌رێمی كوینزلاند، وله‌ساڵی 1788دا دامه‌زرێنراوه. روبه‌ری نیو ساوز وێڵز 809444 كم2، و له‌باره‌ی رووبه‌ره‌وه پێنجه‌مین گه‌وره‌ترین ویلایه‌تی ئوسترالیایه، پێته‌ختی ویلایه‌ته‌كه شاری سیدنی یه، كه كۆنترین وگه‌وره‌ترین شاری ئوسترالیایه، و ئێستاش به‌گه‌وره‌ترین و گرنگترین سه‌نته‌ری ئابووری ئوسترالیا داده‌نرێت..
له‌ساڵی 1770 دا {كه‌پیتان جێمز كۆك} لێواره‌ی رۆژهه‌لاَتی هۆڵنده‌ی نوێی دۆزییه‌وه، كه ئێستا پێی ده‌گوترێت: نیۆ ساوز وێڵز، ئه‌میش ناوه‌كه‌ی له وێلزی باشووره‌وه وه‌رگرتووه، له‌ساڵی 1788دا {كه‌پیتان ئارسه‌ر فیلیپ} یه‌كه‌م ئاوایی به‌ریتانی له به‌نده‌ری جاكسۆنا دروست كرد، ئه‌وه‌ی كه ئێستا پێی ده‌گوتری: شاری سیدنی. شاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ویلایه‌ته بریتین له: سیدنی، و نیۆ كاسڵ، و لونگۆنگ، هه‌مووشیان له‌سه‌ر لێواره‌ی ده‌ریان، شاره كانی تری ئه‌م ویلایه‌ته بریتین له ئه‌لبه‌ری، برۆكن هێڵ، دویو، به‌نده‌ری ماكواری، ئه‌رمه‌دایه‌ڵ، ئینفررێل، لیسموور، نوورا، گریفیس، كۆینبیان، جیرابۆمبیرا، واگاواگا، گۆلبۆرن، و به‌نده‌ری كۆفس.
2- هه‌رێمی : " ڤیكتۆریا :{ Victoria}.كه‌وتۆته سووچی خوارووی رۆژهه‌لاَتی ئوسترالیاوه، له‌باره‌ی رووبه‌ره‌وه پچوكترین ویلایه‌تی ئوسترالیایه، به‌لاَم له‌باره‌ی دانیشتوانه‌وه دووه‌م ویلایه‌تی ئوسترالیایه، به‌پێی سه‌رژمێری حوزه‌یرانی 2007 ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م ویلایه‌ته 5205200 كه‌سه. گه‌وره‌ترین شاری ئه‌م ویلایه‌ته مێڵبۆنه، كه پێته‌ختی ویلایه‌ته‌كه‌یه، ونزیكه‌ی 70% دانیشتوانی ویلایه‌ته‌كه‌ی تیا ده‌ژی. ئه‌م ویلایه‌ته له‌سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوودا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی بوو، به‌لاَم پاش ئه‌وه‌ی كه زێرِی تیا دۆزرایه‌وه بووه مه‌ركه‌زێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ولاَت.
3- هه‌رێمی : " كوینز لاند، یا خاكی شاژن:{ Queensland.}. ئه‌م ویلایه‌ته ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌لاَتی ئوسترالیاوه، و به‌دووه‌مین ویلایه‌تی گه‌وره‌ی ئوسترالیا داده‌نرێ له باره‌ی رووبه‌ره‌وه، و له‌باره‌ی دانیشتوانیشه‌وه به‌سێ یه‌م هه‌رێم داده‌نرێ، وپێته‌خته‌كه‌ی شاری {برێسبن}ه، كه له‌ساڵی 1824دا دروستكراوه، و به‌ناوی زانای فه‌له‌كی سكۆتلاندی {تۆماس برێسبن}ه‌وه ناو نراوه، كه له‌وكاته‌دا حاكمی ویلایه‌تی برێسبن بووه.. و ژماره‌ی دانیشتوانی له‌ساڵی 2007دا، 4 ملیۆن و 182 هه‌زار و 100 كه‌سه، ناوچه ناوداره‌كانی بریتین له گۆڵدكۆست، سنشاین كۆست، تاونزفیل، رۆكامبتۆن، ماكای، كیرینز، توومیا، و ماو‌نت ئاسیا. زۆر جار به‌له‌قه‌بی ویلایه‌تی تیشكی رۆژ ناوده‌برێ، چونكه ئاو و هه‌وایه‌كه‌ی سارد نییه،و به‌شێكی گرنگیشی ده‌كه‌وێته {خه‌تی ئیستیوا} هێڵی ناوه‌ندی گۆی زه‌وییه‌وه..
به‌پێی سه‌رژمێریه‌كانی ساڵی 2007 ژماره‌ی دانیشتوانی له‌چوار ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕی كرد، كوینزلاند داده‌نرێ به‌خێراترین ویلایه‌ت له‌باره‌ی گه‌شه‌كردنی دانیشتوانیه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای سه‌رژمێری چوار ساڵ له‌مه‌و به‌ری بكه‌ین ده‌بینین زۆر به‌خێرایی گه‌شه‌ی كردووه، بۆنموونه: ژماره‌ی دانیشتوانی له‌ساڵی 2003دا، ملیۆنێك و 774 هه‌زار و 890 كه‌سبووه، به‌پێی ئاماری سالاَنه: حه‌فتانه 1500 كه‌س ده‌گۆێزنه‌وه بۆ ئه‌م ویلایه‌ته. له كۆتایی ساڵی 1859دا له ویلایه‌تی نیۆساوس وێلز جیابووه‌وه.. به‌شی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵی وكشت وكاڵیانه‌ی كه‌ئوسترالیا ده‌ینێرێت بۆ ولاَتانی ده‌ره‌وه له‌ناوچه‌كانی روژهه‌لاَت و خوارووی ئوسترالیاوه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
4- ناوچه‌ی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ريی باكوور: {Northern territory}. ئه‌م هه‌رێمه هه‌روه‌ك له‌ناوه كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وتۆته به‌شی ناوه‌ڕاستی باكووری ولاَته‌وه،و رووبه‌ره‌كه‌ی 1349130كم2. و ژماره‌ی دانیشتوانیشی به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2007: دوو سه‌د و پانزه هه‌زار كه‌سه.. به‌هۆی بارودۆخی هه‌وای گه‌رمییه‌وه زۆركه‌م گه‌شه ده‌كات و ژماره‌ی دانیشتوانی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م زیاد ده‌كات، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی سه‌رژمێری ساڵی 2001 بده‌ین ئه‌و راستیه‌مان به‌ڕوونی بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه خۆ به‌ڕێوه‌به‌رییه به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2001: دوو سه‌د هه‌زار و نۆزده كه‌س بووه، شاری داروێن پێته‌ختی ئه‌م ناوچه یه، ئه‌م ناوچه خۆ به‌ڕێوه‌به‌رییه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بیابانییه، هه‌ندێ مه‌شخه‌ڵی دیاری تیاهه‌یه، وه‌ك: ئه‌لۆرۆ ، و ئایرس روك، كه چه‌ند به‌ردێكی تایبه‌تن و دانیشتووه دێرینه‌كانی ئه‌م ولاَته به‌لایانه‌وه پیرۆز بووه، نزیكی 75% دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه له {شاری داریۆن}دا ده‌ژین، جگه له‌داروێن دوو كۆمه‌ڵگای نێشته‌جێ بوونی تر له‌م ویلایه‌ته‌دا هه‌یه به‌ناوی: ئه‌لیس سپرینگ، و كاسرین، به‌شی زۆری ئه‌بو ریجنییه‌كان له‌م ویلایه‌ته‌دا ده‌ژین.. پله‌ی شێ له‌م ویلایه‌ته‌دا زۆر به‌رزه و گه‌رمایه‌كی بێ ره‌زای هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه نرخی كرێكار له‌م ویلایه‌ته‌دا زۆر به‌رزه. چونكه هه‌موو كه‌س تیایا ئیداره‌ناكات..
5- هه‌رێمی باشووری ئوسترالیا:{South Australia}. رووبه‌ره‌كه‌ی:1043514كم2، ئه‌م هه‌رێمه هه‌روه‌ك له‌ناوه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وتۆته به‌شی خوارووی ولاَته‌وه، و به‌هۆی له‌وه‌ڕگای زۆریه‌وه ماڵداری و ئاژه‌ڵداری زۆری تیا ده‌كرێ، له‌باره‌ی رووبه‌ره‌وه چواره‌مین ویلایه‌تی ئوسترالیا یه، لێواره‌ی سه‌رده‌ریای 3500 كیلۆمه‌تر درێژه.
له‌هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئوسترالیا وشك تره، له 80% ئه‌م ویلایه‌ته‌دا رێژه‌ی باران له 254 م‌م كه‌متره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌رهه‌می گه‌نم وجۆ و دانه‌وێڵه‌ی یه‌جگار زۆره، ئه‌م ویلایه‌ته ناوده‌برێ به ویلایه‌تی ئاهه‌نگه‌كان به‌هۆی ئه‌و دوو ئاهه‌نگه گه‌وره‌وه كه‌تیا ده‌گیرێ: ئاهه‌نگی ئه‌ده‌لاید، و ئاهه‌نگی ترێ رنینه‌وه له شیوی بارۆسا، ئه‌م ویلایه‌ته به‌زنجیره چیای لۆفتی ناوبانگی ده‌ركردووه كه گه‌شتیارێكی زۆر بۆ خۆی راده‌كێشێ، زیاد له‌وه كۆمه‌لێ ده‌ریاچه‌ی بوركانیشی له{مۆنت گامیر} دا هه‌یه، و له‌خوارووی رۆژهه‌لاَتی ئه‌م ویلایه‌ته‌وه دارستانی سنه‌وبه‌ری پاشایی هه‌یه، جگه له‌كۆمه‌لێ ئه‌شكه‌وتی به‌ناوبانگ له {ناراكۆت} دا.
پێته‌ختی ئه‌م ویلایه‌ته شاری{ ئه‌ده‌لاید}ه كه گه‌وره‌ترین شاری ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌و نزیكه‌ی ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار كه‌سی تیا دا ده‌نیشێ. و له‌رووی قه‌ره‌بالَخییه‌وه به‌پێنجه‌مین ویلایه‌تی ئوسترالیا داده‌نرێ، ئه‌م ویلایه‌ته كۆمه‌ڵێ شاری گه‌وره‌ی هه‌یه كه ئه‌مه ناوه‌كانیانه: وایالا، ماو‌نت گامیر، پۆرت ئۆگستا، پۆرت به‌ری، پۆرت لنكۆلن. ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌موو ویلایه‌ته‌كه 1,584 500 كه‌سه، هه‌روه‌ك به‌رهه‌مێكی كشتوكالی زۆری هه‌یه ویلایه‌تێكی پیشه‌سازیشه، پیشه‌سازییه‌كانی كاره‌با، و ماده‌ی كیمیایی، و كارگه‌ی ئاسن و پۆلاَ،و ترومبێل و كه‌شتی دروستكردن، و دو زانكۆی گه‌وره‌شی هه‌یه: زانكۆی ئه‌ده‌لاید و زانكۆی فلنده‌رز.
6- هه‌رێمی رۆژئاوای ئوسترالیا: {Western Australia}. رووبه‌ره‌كه‌ی 2645615 كیلۆمه‌تری دوجایه. به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2007 دووملیۆن و105 هه‌زارو هه‌شت سه‌د كه‌سی تیا داده‌نیشێ، و پێته‌خته‌كه‌ی شاری پێرسه، و به‌م پێیه چواره‌مین شاری گه‌وره‌ی ئوسترالیایه. و رووبه‌ری شاره‌كه‌ش 5386 كم2.. گه‌وره‌ترین شاره‌كانی ئه‌م ویلایه‌ته: پێرس، فری مێنتڵ، رۆكینگهام، مه‌ندۆره، بانبووری، كارگۆلی یه.
ئه‌م هه‌رێمه له‌یه‌كی مانگی یه‌كی ساڵی 1901 دا له‌ویلایه‌ته‌كانی تر جیابووه‌ته‌وه،و بووه به‌ویلایه‌تێك بۆ خۆی. له‌ساڵه‌كانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابوردووه‌وه گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردووه، و ژماره‌ی دانیشتوانی به‌رێژه‌یه‌كی باش به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆنموونه له‌ساڵی 2004 دانیشتوانی ئه‌م شاره ملیۆن و نیوێكه، و له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا شه‌ش سه‌د هه‌زار كه‌سی زیاد كردووه. ئه‌م هه‌رێمه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كانزای ژێر زه‌مینی ، له یۆرانیۆم و زێرِ و مس و نه‌وت، وگازی سروشتی، و به‌ردی گران قیمه‌ت ، ته‌نانه‌ت ناوبانگی به هه‌رێمی زێرِین{گۆلد سته‌یت} ده‌ركردووه، له‌كشت وكالیشدا تا ئه‌ندازێكی زۆر پێشكه‌وتووه، وله پێته‌خته‌كه‌یا چوار زانكۆی سه‌ره‌كی هه‌یه..
7- هه‌رێمی ته‌سمانیا: {Tasmania} رووبه‌ره‌كه‌ی 68332 كم2، ته‌سمانیا دوورگه‌یه‌كه 240 كم له‌باشووری لێواره‌ی رۆژهه‌لاَتی ئوسترالیادایه، و دانیشتوانه‌كه‌ی 493300 كه‌سن، پێته‌ختی ئه‌م دورگه‌یه شاری"هۆبارت"ه، كه گه‌وره‌ترین شاری ئه‌م دورگه‌یه. ده‌ڵێن: جوانی ئه‌م دورگه‌یه كه‌م وێنه‌یه، و شوێنه‌واری زۆر گرنگی تێدایه، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 37% ئه‌م دوورگه‌یه داناوه به ناوچه‌یه‌كی كاڵچه‌ری جیهانی.. له‌وكاته‌دا له‌كۆرسی زمانا ده‌مان خوێند مامۆستاكه‌مان ئافره‌تێكی به‌ڕه‌چه‌له‌ك ئینگلیزبوو، ده‌یگوت: كاتێ باو باپیرانمان هاتوونه‌ته ئه‌م ولاَته و روویان كردۆته ته‌سمانیا هه‌رچی خه‌ڵكی ئه‌بووریجنی تیابووه هه‌موویان كوشتوون، و قه‌لاچۆیان كردوون، وه‌ك شانازی كردن ئه‌م باسه‌ی بۆ نه‌ده‌گێڕاینه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رزه‌نشتێكی خه‌ڵكی ئینگلیزی ئه‌وسه‌رده‌مه باسی ده‌كرد.. به‌ڵێ ئه‌م دورگه‌یه یه‌كێكه له‌ناوچه زۆرجوانه‌كانی جیهان، و جۆره پشیله‌یه‌كی هه‌یه كه زۆر دڕنده‌یه‌و به‌و گیانداره‌وه ته‌سمانیا ناوبانگی ده‌ركردووه..
8- پێیته‌ختی فیدراڵی {كامبێرا}یه، كه ئه‌ویش ناوچه‌یه‌كی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ريیه. ودانیشتوانه‌كه‌ی به‌پێی ئاماری ساڵی 2007 سێسه‌د و سیی و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د كه‌سه.
ماویه‌تی..