كه‌رتی ئوسترالیا به‌گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهان داده‌نرێ، به‌لاَم له‌باره‌ی رووبه‌ره‌وه له‌هه‌موو كه‌رته‌كانی تری دنیا بچووكتره، و ژماره‌ی دانیشتوانیشی له‌هه‌موویان كه‌متره، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌رتی جیهان و چالاكترینیان داده‌نرێ.
تا نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م خه‌ڵكی دنیای كۆن - له‌به‌ر دووری ونیسبه‌ته‌ن گۆشه‌گیریوونی له‌جیهان- كه‌رتی ئوسترالیایان نه‌بیستبوو و نه‌زانیبوو، ئوسترالیا یه‌كێ بوو له‌موسته‌عمه‌ره دووره‌كانی به‌ریتانیا، ئه‌وانه‌ی حوكمی زۆریان به‌سه‌را بدرایه ئینگلیس ده‌یناردن بۆ ئه‌وێ، تاله‌وێ بژین، هه‌رچه‌ند خه‌ڵكێكی ئازادیش جگه له‌تاوانكاران له‌و ولاَته ده‌ژیا..
بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌م ولاَته پا ن وبه‌رینه‌وه هه‌بێ كه زۆر شتی سه‌یر و سه‌رسوورهێنه‌ری تێدایه، و خه‌ڵكێكی زۆر میهره‌بان و دۆستخوازی لێیه، كه له‌كه‌م شوێندا وێنه‌یان ده‌بینرێت، به‌پێویستم زانی خوێنه‌رانی سایتی پێنجوێنی لێ ئاگادار بكه‌مه‌وه و به پشتیوانی خوا ئه‌ڵقه به ئه‌ڵقه پێشكه‌شتانی بكه‌م..
(1)
ئوسترالیا له‌نیوه‌ی خوارووی گۆی زه‌وی و له‌نێوان هێڵی ئاسۆیی 11 تا بةستةلَةكي باشوور، و هێلی شاقووڵی 113تا 154 دایه، رووبه‌ره‌كه‌ی 7,686,850 ملیون كیلۆ مه‌تری چوار جایه، به‌پێی ئاماری ساڵی 2007 دانیشتوانی ئوسترالیا 21,177,953 ملیۆن كه‌س، له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا گه ئه‌م كه‌رته تا دوادواییه كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م لای خه‌ڵكی جیهان شێوه نه‌زانرا و نادیارێك بووه، به‌لاَم یه‌كه‌م كاروانی نیشته‌جێبوونی ئه‌ورووپی بۆی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌ستی پێكردووه، ئستوولێكی ئینگلیزی كه 1030 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، له‌مانه‌ش 736 كه‌سیان زیندانی بوون، و ماوه‌ی ناردنی زیندانییه‌كان بۆ ئوسترالیا به‌رده‌وام بوو، تا دوابه‌دوای ئه‌وه ناردنی جوتیاره‌كان ده‌ستی پێكرد، پاشان دواین قۆناغی نیشته‌جێ بوون به‌كاروانی زانایان وهونه‌روه‌ران ده‌ستی پێكرد كه ئه‌مانه به‌شوێن كانزای گران به‌ها وزێرِدا ده‌گه‌ران. تا ئه‌م حاڵه‌ته گه‌شه‌ی كرد و موسته‌عمه‌ره‌كان زۆربوون و سپیه‌كان شاری گه‌وره‌گه‌وره‌یان له چوار ده‌وری ئه‌م سه‌رزه‌وینه‌دا دروست كرد و پایته‌ختی سیاسی و ئابووریان بۆ دیاریكرد.
دانیشتوانی ئوسترالیا:
دانیشتوانی ئوسترالیا بریتییه له كۆمه‌ڵێ نه‌ته‌وه‌ی كۆچه‌ر و هاتوو و ئاوێته به خه‌ڵكی بوومی و ره‌سه‌نی ئوسترالی، كه پێیان ده‌گوترێ: {ئه‌بوریجنیز}، ئه‌مانه‌ش ئێستا كه‌مینه‌ن، و له‌ناوچوون و توانه‌وه‌یان زۆر نزیكه، ئه‌مانه‌و نه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندییه‌كۆنانه‌ی كه به‌دوور خراوه‌یی هاتوون، یا ئه‌وانه‌ی بۆ زه‌وی وزار یا بۆ دۆزینه‌وه‌ی زێرِ وكانزای گران به‌ها هاتون، یا بۆ ئیشكردن له‌ملا ولاوه هاتوون، وه‌ك چینی و ئاسیه‌وییه‌كانی تر..هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه له‌دوای نیوه‌ی سه‌ده‌ی رابوردووه‌وه بۆ كاركردن وبازرگانی كردن هاتتوون، وئه‌مانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆرن..
ئوسترالیا سامانێكی زۆری ژێر زه‌وینی هه‌یه، 20% بیست له‌سه‌دی ئیحتیاتی یۆرانیومی جیهانی له‌به‌شی ژووروی رۆژئاوای ئوسترالیادایه، باسامانی مه‌عده‌نی زۆرگرنكی وه‌ك زیرِ و زیو و زه‌نگ و مس بوه‌ستێ، هه‌روه‌ها هه‌رێمی ئوسترالیای رۆژئاوا سامانێكی كه‌می نه‌وتی و گازێكی زۆری سروشتی هه‌یه، لای خوارووی كه‌می ده‌سكه‌وتی تاك له‌ئوسترالیادا ده‌گاته 24 هه‌زار دۆلار له‌سالاَ، دۆلاری ئوسترالی ئاله‌م كاته‌دا 88 سێنتی ئه‌مریكییه، واته 100 دۆلاری ئوسترالیی 88 دۆلاری ئه‌مریكییه.. به‌لاَم له‌كاتی ئاسایی‌دا یه‌ك دۆلاری ئوسترالی نزیكه‌ی 71 سێنتی ئه‌مریكییه.
ئوسترالیا به‌ده‌وله‌مه‌ندترین ولاَتانی دنیا داده‌نرێ، وبۆ نموونه: له‌دواین توێژینه‌وه‌ی بانكی نیوده‌وڵه‌تیدا ده‌ڵێت: ئوسترالیا له ئه‌مریكا ده‌وڵه‌مه‌ندتره. عاده‌ته‌ن پله‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ولاَت به سه‌رمایه سروشتی و مرۆییه‌كانیا دیاری ده‌كرێت، و توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: هه‌ر تاكێكی ئوسترالی سامانی سروشتی ده‌گاته 835 هه‌زار دۆلار..
ئوسترالیا ولاتێكی جوانی سروشتییه، و له‌ناودڵی ناوچه‌ی باسڤیكدایه، كه‌ناره رۆژهه‌لاَتییه‌كانی كه‌وتونه‌ته سه‌ر ئۆقیانووسی ئارام،و كه‌ناره رۆژئاواییه‌كانیشی كه‌وتونه‌سه‌ر ئۆقیانووسی هیندی، دوو سه‌دو سیی وسێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌سێ نه‌یده‌زانی زه‌وینێكی وا پان وپۆر له‌وبه‌شه‌ی جیهاندا هه‌یه، تا گه‌شتیاری به‌ریتانی "جێمس كۆك " كه‌ناره‌ی رۆژهه‌لاَتییه‌كانی ئوسترالیای دۆزییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه مێژووی نوێی ئوسترالیا به‌پێوه‌ری زه‌مه‌ن زۆر نوێیه، چونكه ئه‌و كه‌شتیه‌وانه ئینگلیزییه له‌ساڵی 1774دا دۆزییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه زانایانی ئوسترالی سوورن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك تا بیسه‌لمێنن كه باپیره‌گه‌وره‌ی مرۆڤ له‌ئوسترالیادا به‌دی هاتووه، نه‌ك له ئه‌فریقادا هه‌روه‌ك مه‌شهووره.
هه‌روه‌ها له پشكنینه‌كانیانا تائێستا ئێسكی حه‌وت جۆر گیانله‌به‌ری له‌ناوچوویان دۆزیوه‌ته‌وه، یه‌كێ له‌وانه ئاژه‌ڵێكه له‌قه‌واره‌ی جوانوودا ده‌بێت، و پێان وایه كه گه‌وره‌تره له " كه‌نگه‌رو- كه‌نغه‌ر" چونكه درێژییه‌كه‌ی سێ مه‌تر ده‌بێت.
باس له ئوسترالیا به‌ره‌و ئاژه‌ڵی سه‌یرو سه‌ر سورِهێنه‌ر تر رامان ده‌كێشێ، بۆ نموونه: " كه‌نگه‌رو" و " كواله" كه بوونه‌ته دووهێمای ئوسترالیا، كواله بریتییه له ورچێكی زۆر بچووكی ته‌مه‌ڵی ته‌قریبه‌ن هه‌میشه له‌سه‌ر دار خه‌وتوو، به‌لاَم كه‌نگه‌رو ئاژه‌ڵێكی زلی سه‌ربچوكه، و چوار پێی هه‌یه به‌لاَم به‌زۆری له‌سه‌ر دوو پێیه‌كه‌ی ده‌رِوات چونكه دوو ده‌سته‌كانی زۆر كورتن، درێژی بالاَكه‌ی ده‌گاته حه‌وت پێ، مێینه‌كانیان كیسه‌یه‌كیان به‌ژێرسكیانه‌وه‌یه، و بێچووه ساواكانیانی تیا هه‌ڵده‌گرن.
70 له‌سه‌دی باڵنده، و 88 له‌سه‌دی خشۆكی جیهان له‌ئوسترالیدا هه‌یه، تیمساحی ئوسترالی خشۆكێكی زۆر قه‌به‌و زله، درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 20 پێ، جگه له‌جۆره جیاوازه‌كانی دۆلفین كه له‌هه‌موو ئوسترالیدا به‌دی ده‌كرێن.. خه‌ڵكی ئوسترالیا گۆشتی كه‌نگه‌رو تیمساح ده‌خۆن، ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆن ده‌ڵین تامی گۆشتی مریشك ده‌دات، و پێیان وایه ده‌رمانه بۆ زۆر ده‌ردو نه‌خۆشی، جگه له‌وه وه‌رزشكاران بۆیه ده‌یخۆن كه گوایا چالاكی به‌له‌ش ده‌دات..
ئوسترالیا ولاَتێكه دۆستی سروشته، كاتێك موسافیر له‌فرۆكه‌خانه‌كانی ئوسترالیا داده‌به‌زێت زۆر به‌وردی ده‌پشكنرێ، و پۆلیسه‌كان سه‌گی راهێنراویان پێیه تا خواردن و رووه‌كێ بدۆزنه‌وه كه پێیان بێ و ده‌ریان نه‌خستبێ، ئه‌وانه‌ی سه‌ر له‌م ولاَته ده‌ده‌ن پێش ئه‌وه‌ی پێ بنێنه ناویه‌وه ده‌بێ بزانن چی قه‌ده‌غه‌یه.. ده‌نا نایه‌ڵن بێنه ژووره‌وه، هه‌رچه‌ند ڤیزه‌شیان وه‌رگرتبێ..!!
گه‌شتیاری:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئوسترالیا ولاَتێكه هه‌موو جۆره رواڵه‌تێكی سه‌رنج راكێشی سروشتی پێ به‌خشراوه، وه‌ك:چیا وشاخی گه‌ردن كه‌ش، ده‌شتی پان وبه‌رین، له‌وه‌رگای سه‌ر سه‌وز، دارستانی چرِ وپرِ، كه‌ناره‌ی ده‌ریایی پاكژو روون، كه‌چی سالاَنه زیاد له‌دوو ملیۆن كه‌سی وه‌ك گه‌شتیار ده‌چێته ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ولاَته ئاسیاییه‌كان، و ژماره‌یه‌كی باش گه‌شتیارانی یابانی و كوری و سه‌نگافوری و هۆنگ كۆنگی سه‌ر له‌ئوسترالیا ده‌ده‌ن، جگه له‌گه‌شتیارانی ئه‌ورووپی كه لای خۆیان وه‌رزی زستانه‌و له‌ئوسترالیاش چله‌ی هاوینه و له‌كه‌ناره پاكژه‌كانی ده‌ریای سوود وره‌ده‌گرن ..
وێڕای ده‌ست خۆش له مامۆستای به‌ڕێز، من پێم وایه ئه‌گه‌ر تیشکێتان بخستایه سه‌ر موسڵمانان و ڕه‌وشی ئه‌وان له‌و وڵاته بابه‌ته‌که به پێزتر ده‌بوو.
چه‌ند رۆژ پێش له سه‌ردێڕی بابه‌تێکم به‌رچاو که‌وت که به‌م شێوه‌یه بوو:"ژماره‌ی موسڵمانان له ئوسترالیا گه‌یشته یه‌ک ملیۆن".
پێم وایه زۆری ژماره‌ی مزگه‌وته‌کان و بانگدان به بڵندگۆ و هه‌بوونی که‌نالی ته‌له‌فزیۆنی ئیسلامی ناوخۆش نموونه‌یان له که‌م وڵات هه‌یه.
سه‌رکه‌وتوو بن