چاكی وخراپی مرۆڤ لای خوا به ده‌وڵه‌مه‌ندی وهه‌ژاری نییه، به‌ڵكو معیار له‌لای خوا ته‌نیا شتێكه ئایا ئه‌و مرۆڤه باوه‌ڕداره یا بێ باوه‌ڕ، ئه‌وه‌ته خوای بالاَ ده‌ست له‌باسی حه‌زره‌تی ئیبراهیمدا ده‌فه‌رموێ:" وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ، قَالَ: إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا، قَالَ: وَمِنْ ذُرِّيَّتِي. قَالَ: لا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ (124) ..... (125) وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ: رَبِّ اجْعَلْ هَذَا بَلَدًا آَمِنًا وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ مَنْ آَمَنَ مِنْهُمْ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآَخِرِ، قَالَ: وَمَنْ كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُ قَلِيلا ثُمَّ أَضْطَرُّهُ إِلَى عَذَابِ النَّارِ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ. (126) البقرة/ "
واته: كاتێ خوا به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك ئیبراهیم تاقی كرده‌وه و ئه‌ویش به‌ته‌واوی ئه‌نجامی دان، فه‌رمووی: ئه‌وا تۆمان كرده ئیمام و پێشه‌وای خه‌ڵكی.. ئیبراهيم داواده‌كات: ده‌ی خودایه ! ئه‌و پله‌و پایه‌ش به نه‌وه‌كانم ببه‌خشه .. خوا فه‌رمووی: نا .. نا.. ئه‌مه عام نیه بۆ هه‌موو كه‌س، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌یه كه ئیمان دارن و به‌س، ئه‌وانه‌ی كه زاڵم و خوا نه‌ناس بن، شیاوی ئه‌وه نین كه‌ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تییان له‌ئایندا پێ بدرێ..
له‌كاتێكا كه‌عبه دروست ده‌كات له مه‌ككه‌دا ومه‌ككه‌ش له‌وبیایان وچۆله‌وانییه‌دایه داوا له‌خوا ده‌كات رزق و رۆزی نه‌وه‌كانی بدات، به‌لاَم رزق و رۆزی ته‌نیا ئه‌وانه‌یان بدات كه‌ئیمانیان هێناوه، خودایش ده‌فه‌رموێ: نه، ئه‌وانه‌ی ئێمانیان هێناوه و ئه‌وانه‌شیان كافرن هه‌ر رۆزيیان ده‌ده‌م، رزق و ژیواری وده‌وڵه‌مه‌ند كردن نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی نییه، نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه كه ئیمانی هه‌بێ. خۆم دروستم كردوون ده‌یان ژیه‌نم، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه كه خه‌ڵكی هه‌موو كافر ببن، و خۆیان پێ نه‌گیرێ، ئه‌وانه‌ی كافر بوون له‌دنیادا سه‌ربانی خانووه‌كه‌یانم بۆده‌كردن به نوقره و زیو، " وَلَوْلا أَنْ يَكُونَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً لَجَعَلْنَا لِمَنْ يَكْفُرُ بِالرَّحْمَنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِنْ فَضَّةٍ وَمَعَارِجَ عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ (33) وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَابًا وَسُرُرًا عَلَيْهَا يَتَّكِئُونَ (34) وَزُخْرُفًا وَإِنْ كُلُّ ذَلِكَ لَمَّا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالآَخِرَةُ عِنْدَ رَبِّكَ لِلْمُتَّقِينَ (35) " الزخرف.
ئالێره‌دا جێی خۆیه‌تی فه‌رمووده‌كه‌ی موسلیم باس بكه‌ین كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی كه له‌دنیادا له‌وپه‌ڕی خۆشی وناز ونیعمه‌تا بووه و بێ باوه‌ڕ بووه، خوا ده‌فه‌رموێ: بیبه‌ن سه‌رێكی پێ بده‌ن له‌دۆزه‌خ و بیهێننه‌وه، كاتێ ده‌یهێننه‌وه، پێی ده‌گوترێ: ئه‌رێ هه‌ی ئاده‌مزاد! هه‌رگیز خێر‌و خۆشیت دیوه؟ ناز و نیعمه‌تت دیوه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: خوایه! به‌گه‌وره‌یی وده‌سه‌لاَتت قه‌سه‌م هه‌رگیز خێر وخۆشیم نه‌دیوه!! ته‌نیا به‌گڕ و دووكه‌ڵێكی دۆزه‌خ هه‌موو خۆشییه‌كی دنیای له‌بییر ده‌چێته‌وه..
ئینجا فه‌رمان ده‌كات به‌وه‌ی كه له‌دنیادا باوه‌ڕی هه‌بووه و زۆر له‌كوێره‌وه‌ری وناخۆشیدا ژیاوه، ئاده‌ی سه‌رێكی پێ بده‌ن له‌به‌هه‌شت، كه دێته‌وه پێی ده‌گوترێ: ئه‌رێ ئاده‌مزاد! هه‌رگیز له‌ژیانتا ناخۆشیت دیووه؟ كویره‌وه‌ریت به‌سه‌را هاتووه؟ ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ: خوایه! به‌گه‌وره‌ییت قه‌سه‌م هه‌رگیز له‌ژیانما كوێره‌وه‌ری وناخۆشیم نه‌دیوه!! ته‌نیا به‌سه‌ردانێكی به‌هه‌شت هه‌موو ره‌نج وناخۆشی و نه‌دارییه‌كی دنیای له‌بییر ده‌چێته‌وه..
عن أنس بن مالك. قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم "يؤتى بأنعم أهل الدنيا، من أهل النار، يوم القيامة. فيصبغ في النار صبغة. ثم يقال: يا ابن آدم! هل رأيت خيرا قط؟ هل مر بك نعيم قط؟ فيقول: لا. والله! يا رب! ويؤتى بأشد الناس بؤسا في الدنيا، من أهل الجنة. فيصبغ صبغة في الجنة. فيقال له: يا ابن آدم! هل رأيت بؤسا قط؟ هل مر بك شدة قط؟ فيقول: لا. والله! يا رب! ما مر بي بؤس قط. ولا رأيت شدة قط".
أخرجه مسلم في كتاب صفة القيامة والجنة والنار/ باب صبغ أنعم أهل الدنيا في النار، وصبغ أشدهم بؤسا في الجنة.ص: 1186.
دةستان خوش هيوادارم بابةتي تريش بلاو بكةنةوه