نو‌عمان ی كوڕی مالیك كه‌پێی ده‌ڵێن: نو‌عمان ی كوڕی {قه‌وقه‌ل}، یه‌كێكه له ئاماده‌بووانی غه‌زای به‌در..
كۆمه‌ڵێ له هاوه‌ڵه‌كان فه‌رمووده‌یان له حه‌زره‌تی نو‌عمان ریوایه‌ت كردووه، له‌وانه جابیری كوڕی عه‌بدوڵلاَ، و بیلالی كوڕی یه‌حیاو ئه‌بو ساڵحی تابیعیش.. به‌لاَم ئه‌بو ساڵح راسته‌وخۆ له‌خۆیه‌وه ریوایه‌تی نه‌كردووه..
عن جابر؛ أن رجلا سأل رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: أرأيت إذا صليت الصلوات المكتوبات، وصمت رمضان. وأحللت الحلال وحرمت الحرام، ولم أزد على ذلك شيئا، أأدخل الجنة؟ قال: "نعم " قال: والله! لا أزيد على ذلك شيئا. " أخرجه مسلم في كتاب الإيمان/باب بيان الإيمان الذي يدخل به الجنة.
جابیری كوڕی عه‌بدوڵلا خوا لێی رازی بێ ده‌فه‌رموێ: نوعمانی كوڕی قه‌وقه‌ل هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ری خوا سلاَوی خوای لێ بێ وعه‌رزی كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ر خوا! ئه‌گه‌ر من نوێژه فه‌رزه‌كانم كرد، ورۆژووی ره‌مه‌زانم گرت، وحه‌رامم به حه‌رام، و حه‌لاَڵیشم به‌حه‌لاَل زانی، وهیچ شتێكی ترم نه‌كرد، ئایا ده‌چمه به‌هه‌شته‌وه؟ فه‌رمووی : به‌ڵێ.. ئه‌ویش گوتی: سوێند به‌خوا هیچ شتێ له‌وه زیاتر ناكه‌م..
نوعمانی كورِی قه‌وقه‌ل ئه‌و پیاوه‌یه كه له غه‌زای ئوحودا قسه به‌ناو بانگه‌كه‌ی كرد و گوتی: خوایه! داوات لێده‌كه‌م پێش رۆژئاوابوون به‌م قاچه شه‌له‌مه‌وه به‌ناوچیمه‌نه‌كانی به‌هه‌شتا بگه‌ڕێم.. پێغه‌ممه‌ریش سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رمووی: گومانی خێری به‌خوای خۆی هه‌بوو، خوایش ئه‌و ئاواته‌ی هێنایه دی.. بێگومان من بینیم به‌سه‌رچیمه‌نه‌كانی به‌هه‌شتا ده‌ڕۆیشت به‌لاَم شه‌لییه‌كه‌ی نه‌مابوو..
ئه‌م هاوه‌ڵه جوامێره له غه‌زای ئوحودا شه‌هید بوو، و پێغه‌ممه‌ر سلاوی خوای لێ بێ شاهێدی بۆدا كه رۆیشتۆته به‌هه‌شته‌وه.. هه‌زاران دروود و سلاو بۆ گیانی پاكی.
swpastan dakam bo am sayta la rasteda pewesta ema ba xoman da bchenawa har wak chakakarane sardame peghamber drwde xway lebe