هه‌مووكه‌س پێویستى به‌هه‌ڵسه‌نگاندن نییه، به‌لاَم ئه‌وانه‌ى پێویستیان پێیه‌تى با دادگه‌ر بن له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یاندا، و ترازووه‌كه‌یان لاسه‌نگ و خوارو خیچ نه‌بىَ، با سه‌یرى ترازووى خوایى بكه‌ین تا ده‌رسى لىَ وه‌ربگرین، به‌واتاى وشه دادگه‌رى له ترازووى خوادایه، ترازووى خوا زۆر هه‌ستیاره، ئه‌تۆم و پچوكتر له ئه‌تۆمیش ده‌خوێنێته‌وه "فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَه، وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَه " (1) ئه‌وه‌ى به ئه‌ندازه‌ى ئه‌تۆمێك كرده‌وه‌ى چاكه بكات پاداشته‌كه‌ى ده‌بینێته‌وه، و ئه‌وه‌ش به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌تۆمێك كرده‌وه‌ى خراپه بكات ده‌ى بینێته‌وه..
هه‌ر له‌م دیده‌وه داوا له موسڵمانانیش ده‌كات له‌بیركردنه‌وه یاندا له بۆ چوونیاندا، له هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا به ئینساف بن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دوژمنى خۆیشیانا " يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ، وَلا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلاَّ تَعْدِلُوا، اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى، وَاتَّقُوا اللَّهَ، إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ "(2) ئه‌ى ئیمانداران! ئێوه شایه‌تى به‌حه‌ق بۆخوا بده‌ن، دوژمنایه‌تیتان بۆ كۆمه‌ڵێك واتان لىَ نه‌كات هه‌قتان له‌بیر به‌رێته‌وه، دادگه‌ربن، نزیكترین شت له‌پارێزكارییه‌وه عه‌داڵه‌ته، له‌خوا بترسن بێگومان خوا ئاگاى له‌كرده‌وه‌كانتانه. مرۆڤى ئیماندار ده‌بىَ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنیا ئاوها بێت. ئه‌و كه‌سه‌ى كرده‌وه‌ى چاكه ده‌كات به‌تاوانى ته‌نیا كرده‌وه‌یه‌كى خراپیه‌وه ئاگر به‌رنادرێته كرده‌وه چاكه‌كانى جگه له كوفر، ئه‌گه‌ر كه‌سىَ كوفرى كرد و په‌شیمان نه‌بووه وه وه‌ك ئه‌وه وایه ته‌نه‌كه نه‌وتێكى به‌خه‌رمانى كرده‌وه‌یا كردبىَ و ئاگرێكى پێوه‌نابىَ. "إِنَّ اللَّهَ لا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ، وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ، وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا. " (3) بێگومان خواخۆش نابىَ له‌وه‌ى هاوه‌ڵى بۆ دابنىَ، (ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كات)، جگه له‌وه له هه‌ر گوناهێكى تر بییه‌وێت خۆش ده‌بىَ، ئه‌وه‌ى هاوه‌ڵ بۆ خوا دابنىَ به‌راستى تاوانێكى گه‌وره‌ى هه‌ڵبه‌ستووه. وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا "(4) په‌روه‌ردگارت دادگه‌ره و سته‌م له هیچ كه‌سێك ناكات.
سه‌رچاوه‌ى هه‌موو خراپه‌یه‌ك:
خوا خۆى دادگه‌ره بۆیه ده‌یه‌وىَ ئێمه‌ش وا بین، ئه‌وته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئیسلام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى له‌ناوبردنى دوو گه‌وره‌ترین ده‌ردى كۆمه‌لاَیه‌تى (شه‌راب و قومارى)داوه، و قورئان به پیس ناوزه‌دیان ده‌كات، و به‌كارى شه‌یتانیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، هه‌روه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموىَ: " إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنْصَابُ وَالأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ، فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ. " (5) وه حه‌زره‌تى عوسمان خوا لێى رازى بىَ شه‌راب به سه‌رچاوه‌ى پیسى و خراپه ناو ده‌بات، و ده‌ڵىَ: خۆتان له شه‌راب بپارێزن چونكه سه‌رچاوه‌ى هه‌موو خراپه‌یه‌كه، له‌میلله‌تانى پێش ئێوه‌دا پیاوێك عابید و گۆشه‌گیر هه‌بووه، ئافره‌تێك سه‌رگه‌ردانى ده‌بىَ، و كه‌نیزه‌كه‌كه‌ى ده‌نێرىَ به‌شوێنیاو ده‌ڵىَ پێى بڵىَ: شایه‌تییه‌كمان هه‌یه، و پیویستمان پێیه‌تى، عابید له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌كه‌كه‌دا درِوات، كاتىَ ده‌چنه ماڵه‌كه‌وه هه‌رده‌رگایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه، له‌پشتیانه‌وه داى ده‌خات، تا ده‌گاته ژوورێك كه ئافره‌تێكى جوانى تیایه، كه‌خولاَمێك و سوراحیه‌ك شه‌رابى له‌لاده‌بىَ، ئافره‌ته‌كه پێى ده‌ڵىَ: سوێند به‌خوا بۆ شایه‌تیم بانگ نه‌كردوویت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌م بانگ كردوویت له‌ته‌كما رابوێریت! یا ئه‌و سوراحییه شه‌رابه بخۆیته‌وه، یا ئه‌و خولاَمه بكوژیت!! عابید ده‌ڵىَ: جامىَشه‌رابم بده‌یىَ ده‌یخۆمه‌وه (به‌خه‌یاڵى خۆى ئه‌مه‌ى له زینا و قه‌تڵ به‌لاوه ئاسانتر ده‌بىَ)، پاشان بۆى زیاد ده‌كات، پیاڵه له‌دواى پیاڵه ده‌یداتىَ، تا له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه‌دا دروست ده‌بىَ، و خولاَمه‌كه‌ش ده‌كوژىَ. خۆتان له‌شه‌راب بپارێزن، وه‌ڵلاهى ئیمان و هه‌میشه مه‌ستى پیكه‌وه نایانكرىَ، زۆر نزیكه یه‌كێكیان ئه‌وى تریان ده‌ر بكات. " (6) و پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: خوا له‌عنه‌تى له شه‌راب كردووه، و له‌عنه‌تیشى كردووه له بخۆره‌وه‌ى، و بگێرِىَ، و گووشه‌رىَ ودروستكه‌رى، و فرۆشیارو كرِیارو هه‌ڵگرى و بۆ هه‌ڵگیراوى، و ئه‌وه‌ش كه قیمه‌ته‌كه‌ى ده‌خوات. " عَنْ بْنِ عُمَرَ أَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم قَالَ: لَعَنَ اللَّهُ الْخَمْرَ، وَلَعَنَ شَارِبَهَا، وَسَاقِيَهَا وَعَاصِرَهَا وَمُعْتَصِرَهَا، وَبَائِعَهَا وَمُبْتَاعَهَا، وَحَامِلَهَا وَالْمَحْمُولَةَ إِلَيْهِ، وَآكِلَ ثَمَنِهَا. " (7) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێ قورئان باسى ده‌كات ئه‌گه‌ر سۆلسۆله‌یه‌ك خێرى تیابىَ باسى ده‌كات و ناى شارێته‌وه، و به‌م جۆره باسى ده‌كات:
" يَسْأَلُونَكَ عَنْ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ: فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاس،ِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا. " (8) له‌باره‌ى شه‌راب و قوماره‌وه پرسیارت لىَ ده‌كه‌ن، له‌وه‌لاَمیاندا بڵىَ: تاوانێكى گه‌وره‌یان تێدایه، و سوودێكیشى بۆ خه‌ڵكى تیایه! و تاوان و خراپه‌یان له‌سوودیان گه‌وره‌تره.
ئه‌وه سروشتى حه‌ققه، ئه‌و سووده ناچیزه ناشارێته‌وه و باسى ده‌كات، ئه‌وه‌ى كه‌شه‌رابه‌كه دروست ده‌كات، یا قوماره‌كه ده‌باته‌وه، شتىَ قازانج ده‌كات، به‌لاَم سووده‌كه‌یان له‌چاو خراپه‌و زیانه‌كه‌یانا هه‌ر هیچ نییه.
مرۆڤى موسڵمان به كرده‌وه باش و خراپه‌كانیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرىَ، ئه‌وه‌ى چاكه‌ى له‌خراپه‌ى زۆرتربىَ، دروستى له‌هه‌ڵه‌ى پتر بىَ، ئه‌وه به باش داده‌نرىَ. به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه تاوان وخراپه‌ى له‌چاكه‌و باشه‌كانى كه‌متربىَ له ترازووى خوادا هه‌ر به‌چاك حسێبه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر چاكه‌و خراپه‌كانى به‌رامبه‌ر بوون له‌ترازووى خوادا هه‌ر به‌چاك حسێبه..
حاته‌بى كورِى ئه‌بى به‌لته‌عه:
هه‌ندێك له‌وانه‌ى نه‌قدى به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر باسكردنى عه‌یب و ناته‌واوى و هه‌ڵه‌كانیان ئه‌كه‌ن، ئیتر چاو له‌دروستى و خێر وچاكه‌یان ده‌نوقێنن، ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیا زوڵمه، و پێچه‌وانه‌ى رێرِه‌وى ئه‌هلى حه‌قق و ویژدانه. ئه‌بوهوره‌یره خوا لێى رازى بىَ ده‌ڵىَ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: " إنَّ أبغَضَ الرجَالِ إلَى اللهِ عَزَّوجَلَّ الذي يَقتدِي بسَيئةِ المؤمنِ وَيَدعُ حَسنَتهُ " "بوغزێنراوترین كه‌س له‌لاى خوا كه‌سێكه چاو له‌خراپه‌ى ئیماندار بكات و واز له‌چاكه‌كانى بێنێت. " (9) ئه‌مه واى كردووه له( شیعبى- به ره‌حمه‌ت بىَ-) كه‌بڵىَ: " ئه‌گه‌ر نه‌وه‌د و نۆ جار دروست بم، و ته‌نیا جارىَ هه‌ڵه بم، ئه‌و ته‌نیا جاره‌م بۆ حسێب ده‌كه‌ن "(10).
ئه‌وه‌ته كاتێ حاته‌بى كورِى ئه‌بى به‌لته‌عه ویستى قوره‌یش ئاگادار بكاته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نیازى وایه: هێرش بكاته سه‌ریان. ئه‌وه‌بوو هێنایان بۆ لاى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم، عومه‌رى كورِى خه‌تتاب حاته‌بى به‌مونافیق له‌قه‌ڵه‌م دا، پێغه‌ممه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم چاكه‌كانى حاته‌بى یادخسته‌وه، و فه‌رمووى: یا عومه‌ر! تۆ ئاگات له‌چییه، ئه‌وانه‌ى له‌به‌درا به‌شداریان كردووه خوا له هه‌موو گوناهێكیان خۆش بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ده‌زانىَ چى ده‌كه‌ن. " (11) . له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حاته‌ب له به‌درا به‌شدارى كردووه و ئه‌و خێره مه‌زنه‌ى كردووه، خوا به‌هۆى ئه‌وچاكه گه‌وره‌وه له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ى خۆش بووه.
حه‌سسانى كورِى سابیت:
كاتىَ عائیشه گوێى لىَ بوو عوروه‌ى كورِى زوبێر كه خوشكه‌زاى بوو، جنێو به حه‌سسانى كورِى سابیت ده‌دا، چونكه حه‌سسان له‌و بوختانه‌وه گلابوو كه‌بۆحه‌زره‌تى عائیشه دروستكرابوو، حه‌زره‌تى عائیشه خوا لێى رازى بىَ هه‌ڵوێسته‌كانى حه‌سسانى كورِى سابیتى له‌بیر نه‌چوبوه‌وه، كه به‌شیعره‌كانى به‌رگرى له‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كردبوو، بۆیه عائیشه پێى گوت: كورِى برام! وازى لىَ بێنه، ئه‌و یه‌كىَ بوو له‌وانه‌ى به‌رگرى له پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌كرد. " (12) .
له‌م باره‌وه موحه‌ممه‌دى كورى سیرین- به‌ره‌حمه‌ت بىَ- ده‌فه‌رموىَ: "ئه‌مه زوڵمه له‌براكه‌ت كه خراپترین شتێكى باس بكه‌یت كه لێت بینیوه، و چاكه كانیشى بشاریته‌وه. (13) . ئیبنوته‌یمییه به‌ره‌حمه‌ت بىَ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نه‌قدى له‌هه‌ندىَ كرده‌وه‌ى سۆفییه‌كان كردووه، چاكه كانیانى فه‌رامۆش نه‌كردووه و له باره‌یانه‌وه گوتویه‌تى: "ئه‌وانه‌ى ئاگادارى ئه‌و له‌غوه بوون، به ته‌ئویل ته‌فسیریان كردۆته‌وه، ئه‌وانه‌ى كه خه‌ڵكێكى چاك و ساڵح و دڵسۆز و راستگۆبوون، چاكه‌ى ئه‌وانه خراپه و هه‌ڵه‌كانیانى داپۆشیوه (14).
زه‌هه‌بى قوتابى ئیبنو ته‌یمییه، ئه‌م رێسایه له‌پێشچاو ده‌گرىَ و به‌م شێوه‌یه باسیان ده‌كات: " ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌گه‌وره پێشه‌وایانى زانست راستیه‌كانى له‌هه‌ڵه‌كانى زۆرتربىَ، و بشزانرىَ كه به‌شوێن حه‌ققا ده‌گه‌رِىَ، و زانیارییه‌كى فراوانى هه‌بىَ، و پیاوێكى زیره‌ك بىَ، و خۆى و شوێن كه‌وته‌كانى وه‌رع و سه‌لاَحیان هه‌بىَ، خوا له هه‌ڵه‌یان خۆش ده‌بىَ، ئێمه‌ش به‌سه‌رگه‌ردانى دانانێین و له دین ده‌رى ناكه‌ین، و چاكه‌كانى له‌بیر ناكه‌ین. به‌لاَم له بیدعه و هه‌ڵه‌یا شوێنى ناكه‌وین، و هیوادارین له هه‌ڵه‌كه‌یشى په‌شیمان ببێته‌وه. (15)
سوفیانى سه‌ورى به‌رحمه‌ت بىَ گوتویه‌تى: له‌كاتى باسكردنى پیاوچاكاندا ره‌حمت ده‌بارىَ، ئه‌گه‌ر كه‌سىَ له‌به‌سه‌رهاتیان بىَئاگابىَ، و گوىَ به چاكه‌كانیان نه‌دات، جگه له‌وه‌ى كه به‌هۆى حه‌سودى و ئاره‌زوكارى و ته‌عه‌سوبه‌وه له‌هه‌ندێكیانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ندێكیان روویداوه، ئه‌وه له‌ته‌وفیقى خوایى مه‌حروم ده‌بىَو ده‌كه‌وێته ناو غه‌یبه‌ته‌وه، و له‌رِێى راست لاده‌دات. (16)
چاوپۆشى له هه‌ندىَ هه‌ڵه‌ى خۆشه‌ویستان:
یه‌كێكى تر له‌قوتابییه‌كانى شێخول ئیسلام (ئیبنول قه‌ییم)ه، ئه‌ویش ئه‌م رێسایه ده‌چه‌سپێنىَ و ده‌ڵىَ: "... چاوپۆشى له هه‌ندىَ هه‌ڵه‌ى خۆشه‌ویستان و خاوه‌ن چاكه‌ى گه‌وره‌وه ده‌كرىَ كه ئه‌و چاو پۆشییه له‌وبه‌ده‌ر ناكرىَ. شێخول ئیسلام ئیبنو ته‌یمییه به‌ره‌حمه‌ت بىَ بۆى باسكردم و گوتى: سه‌یرى ژیانى مو‌سا علیه السلام بكه: ئه‌و تابلۆیانه‌ى فه‌رمایشته‌كانى په‌روه‌ردگارى تیا نووسرابووه‌وه كوتاى به‌زه‌ویداو شكاندنى، ریشى پێغه‌ممه‌رێكى وه‌ك خۆى گرت و وراى كێشا(هاروونى براى)، وه تا هێزى تیا‌بوو زلله‌یه‌كى له فریشته‌ى گیان كێشان دا و چاوێكى ده‌رتۆقاند، و له‌شه‌وى ئه‌سرا و میعراجدا گله‌یى له‌په‌روه‌ردگار ده‌كات كه پله‌ى ئه‌وى به‌رزتر كردۆته‌وه به‌سه‌ریا.
خوا هه‌موو ئه‌مانه‌ى لىَ قبووڵ ده‌كات و خۆشى ده‌وێت و رێزى ده‌گرىَ و نازى ده‌كێشىَ، چونكه شتانێكى كردووه كه‌وێنه‌یان ده‌گمه‌ن بووه، له‌به‌رامبه‌ر دوژمنترین دوژمنى خواوه وه‌ستاوه، و فه‌رمانى خواى گه‌یاندووه، و چاره‌سه‌رى هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ى قیبتى و به‌نى ئیسرائیلى كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كه‌موكورِیانه‌ى تر له‌به‌رامبه‌ر چاكه‌كانیه‌وه وه‌ك تاڵه موویه‌ك وایه له‌ناو ده‌ریایه‌ك.. پاشان ئه‌م شیعره‌ى شاعیریش دینىَ كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویست ته‌نیا گوناهێكى كرد چاكه‌كانى هه‌زاران شفاعه‌تكه‌ر دێنن. (17)
دوایى ده‌ڵێت: "كرده‌وه‌ى چاكه له لاىخوا شفاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى چاكه‌ى زۆرتربىَ له خراپه‌كانى سه‌رفراز ده‌بىَ و سزانادرىَ، و له‌خراپه‌كانى ده‌بوورىَ له‌به‌رخاترى چاكه‌كانى. (18)
وه شیخ موحه‌ممه‌دى كورِى عه‌بدولوه‌ههاب به‌ره‌حمت بىَ ده‌ڵىَ: " ئه‌گه‌ر ته‌حقیقى هه‌ڵه‌تان كرد روونى ده‌كه‌نه‌وه، به‌لاَم له‌به‌ر خاترى ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌ك یا سه‌د و دووێه‌دیش كه هه‌ڵه‌م تیا كردبىَ هه‌موو چاكه‌كان به‌هه‌ده‌ر مه‌ده‌ن، چونكه من ئیددیعاى ئه‌وه ناكه‌م كه بىَ هه‌ڵه‌و مه‌عصوومم ".(19)
خوێنه‌رى ئازیز! ئه‌وه‌ى باسكرا رێرِه‌وى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بوو له هه‌ڵسه‌نگاندنیانا، هه‌رگیز شتى خه‌ڵكى به‌بىَ نرخ ته‌ماشا مه‌كه‌ن، چونكه خوا ده‌فه‌رموىَ: " وَلا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ " (20) شتى خه‌ڵك سووك مه‌كه‌ن و بىَنرخ ته‌ماشاى مه‌كه‌ن.
له‌كۆتایيدا:
كۆتایى باسه‌كه به‌وته‌یه‌كى مامۆستا سه‌عیدى نورسى دێنم ره‌حمه‌تى خواى لىَبىَ، كه‌ده‌ڵىَ: برایان! وریا بن، شه‌یتان كرده‌وه‌ى زۆرى براكانت به‌هه‌ڵه‌یه‌كى بچووك له‌به‌رچاو نه‌شارێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر برایه‌كت به‌قه‌ده‌ر كێوێك كرده‌وه‌ى باشى هه‌بێت، و به‌قه‌ده‌ر باڵه مێشێكیش كرده‌وه‌ى خراپه، شه‌یتان ئه‌و باڵه مێشه له‌سه‌ر چاوت نزیك ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى دێنێته پێشه‌وه تا سه‌ر بیلبیله‌ى چاوتى پىَ دا ده‌پۆشىَ ونه‌توانى ئه‌و كێوه زله‌ى كرده‌وه چاكه‌كانى ببینى.
هیوادارم له‌هه‌ڵسه‌نگاندنمانا ترازوومان به‌پێى هه‌واو هه‌وه‌س نه‌بىَ، و ترازوومان ره‌ببانى بێت، به‌و شێوه‌بىَ كه‌خوا ده‌یه‌وىَ..
په‌راوێزه‌كان:
1- سورة الزلزلة / 8،7.
2- سورة المائدة / 8.
3- سورة النساء/48.
4- سورة الكهف/ 49.
5- سورة المائدة /90.
6- أخرجه النسائي في كتاب الأشربة/ باب ذكر الآثام المتولدة عن شرب الخمر برقم: 5572.وهذا نصه " عَنْ أَبِي بَكْرِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ الْحَارِثِ عَنْ أَبِيهِ قَالَ: سَمِعْتُ عُثْمَانَ رَضِي اللَّهُ عَنْهُ يَقُولُ: اجْتَنِبُوا الْخَمْرَ فَإِنَّهَا أُمُّ الْخَبَائِثِ، إِنَّهُ كَانَ رَجُلٌ مِمَّنْ خَلا قَبْلَكُمْ يَتَعَبَّدُ وَيَعْتَزِلُ النَّاسَ ، فَعَلِقَتْهُ امْرَأَةٌ غَوِيَّةٌ، فَأَرْسَلَتْ إِلَيْهِ جَارِيَتَهَا، فَقَالَتْ لَهُ: إِنَّا نَدْعُوكَ لِلشَّهَادَةِ، فَانْطَلَقَ مَعَ جَارِيَتِهَا، فَطَفِقَتْ كُلَّمَا دَخَلَ بَابًا أَغْلَقَتْهُ دُونَهُ، حَتَّى أَفْضَى إِلَى امْرَأَةٍ وَضِيئَةٍ، عِنْدَهَا غُلامٌ وَبَاطِيَةُ خَمْرٍ، فَقَالَتْ: إِنِّي وَاللَّهِ مَا دَعَوْتُكَ لِلشَّهَادَةِ، وَلَكِنْ دَعَوْتُكَ لِتَقَعَ عَلَيَّ، أَوْ تَشْرَبَ مِنْ هَذِهِ الْخَمْرَةِ كَأْسًا، أَوْ تَقْتُلَ هَذَا الْغُلامَ، قَالَ: فَاسْقِينِي مِنْ هَذَا الْخَمْرِ كَأْسًا، فَسَقَتْهُ كَأْسًا، قَالَ: زِيدُونِي، فَلَمْ يَرِمْ حَتَّى وَقَعَ عَلَيْهَا، وَقَتَلَ النَّفْسَ. فَاجْتَنِبُوا الْخَمْرَ فَإِنَّهَا وَاللَّهِ لا يَجْتَمِعُ الإِيمَانُ وَإِدْمَانُ الْخَمْرِ، إِلا لَيُوشِكُ أَنْ يُخْرِجَ أَحَدُهُمَا صَاحِبَهُ. "
7- أخرجه الترمذي في كتاب البيوع برقم/1216، وأبو داود في كتاب الأشربة 3189، والإمام أحمد في مسند المكثرين، برقم: 5458.
8- سورة الكهف/ 49.
9- أخرجه الأصفهانى فىالتوبيخ والتنبيه، قال محققه: رجاله كلهم موثقون. التوبيخ والتنبيه ص 175.
10- تهذيب سير الأعلام والنبلاء: 1/392.
11- عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ يَقُولُ: " بَعَثَنِي رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم أَنَا وَالزُّبَيْرَ وَالْمِقْدَادَ بْنَ الأَسْوَدِ قَالَ: انْطَلِقُوا حَتَّى تَأْتُوا رَوْضَةَ خَاخٍ، فَإِنَّ بِهَا ظَعِينَةً وَمَعَهَا كِتَابٌ، فَخُذُوهُ مِنْهَا، فَانْطَلَقْنَا تَعَادَى بِنَا خَيْلُنَا حَتَّى انْتَهَيْنَا إِلَى الرَّوْضَةِ، فَإِذَا نَحْنُ بِالظَّعِينَةِ، فَقُلْنَا: أَخْرِجِي الْكِتَابَ، فَقَالَتْ: مَا مَعِي مِنْ كِتَابٍ، فَقُلْنَا: لَتُخْرِجِنَّ الْكِتَابَ أَوْ لَنُلْقِيَنَّ الثِّيَابَ، فَأَخْرَجَتْهُ مِنْ عِقَاصِهَا، فَأَتَيْنَا بِهِ رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم، فَإِذَا فِيهِ مِنْ حَاطِبِ بْنِ أَبِي بَلْتَعَةَ إِلَى أُنَاسٍ مِنَ الْمُشْرِكِينَ مِنْ أَهْلِ مَكَّةَ، يُخْبِرُهُمْ بِبَعْضِ أَمْرِ رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم، فَقَالَ رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم : يَا حَاطِبُ! مَا هَذَا؟ قَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ لا تَعْجَلْ عَلَيَّ، إِنِّي كُنْتُ امْرَأً مُلْصَقًا فِي قُرَيْشٍ، وَلَمْ أَكُنْ مِنْ أَنْفُسِهَا، وَكَانَ مَنْ مَعَكَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ لَهُمْ قَرَابَاتٌ، بِمَكَّةَ يَحْمُونَ بِهَا أَهْلِيهِمْ وَأَمْوَالَهُمْ، فَأَحْبَبْتُ إِذْ فَاتَنِي ذَلِكَ مِنَ النَّسَبِ فِيهِمْ أَنْ أَتَّخِذَ عِنْدَهُمْ يَدًا يَحْمُونَ بِهَا قَرَابَتِي، وَمَا فَعَلْتُ كُفْرًا وَلا ارْتِدَادًا، وَلا رِضًا بِالْكُفْرِ بَعْدَ الإِسْلامِ، فَقَالَ رَسُول اللَّهِ صلى الله عليه وسلم : لَقَدْ صَدَقَكُمْ، قَالَ عُمَرُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ! دَعْنِي أَضْرِبْ عُنُقَ هَذَا الْمُنَافِق،ِ قَالَ: إِنَّهُ قَدْ شَهِدَ بَدْرًا، وَمَا يُدْرِيكَ؟ لَعَلَّ اللَّهَ أَنْ يَكُونَ قَدِ اطَّلَعَ عَلَى أَهْلِ بَدْرٍ، فَقَالَ: اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ، فَقَدْ غَفَرْتُ لَكُمْ ". أخرجه البخاري في كتاب الجهاد والسير، باب الجاسوس، برقم: 2785.
12 - عَنْ عُرْوَةَ قَالَ: ذَهَبْتُ أَسُبُّ حَسَّانَ عِنْدَ عَائِشَةَ، فَقَالَتْ: لا تَسُبُّهُ، فَإِنَّهُ كَانَ يُنَافِحُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم ".أخرجه البخاري في كتاب الأدب/ باب هجاء المشركين، برقم: 5684. ومسلم في كتاب فضائل الصحابة، باب فضائل حسان بن ثابت، برقم: 4542.
13 - البداية والنهاية لابن كثير: 9/ 275.
14 - الاستقامة 1/ 297.
15 - سير أعلام النبلا‌ء 5/ 269، 283.
16 - جامع بيان فضل العلم وفضله لابن علد البر: 2/162.
17 - مدارج السالكين: 1/ 328.
18 - مدارج السالكين: 1/ 329.
19- تاريخ نجد: 2/ 161. سةيريَكى انصاف أهل السنة والجماعة بكة.لا 88 تا 90.تأليف محمد بن صالح.
20- سورة الأعراف /85.