دكتورێكی میسری له‌دایكبووی ساڵَی 4419 ی پارێزگای قه‌نا، كه له‌سه‌ر ئاینی {دیان}ه و ده‌رچووی كۆلیجی پۆلیسی ساڵی 1966، به‌ناوی {نه‌بیل لۆقا بباوی}، كه تا ئێستا دوو دكتۆرایشی وه‌رگرتووه، یه‌كێكیان له ئابووری و ئه‌وی تریان له یاسادا، و مامۆستای یاسا بووه له كۆلیجی پۆلیس و له ساڵی 9219 به پله‌ی لیوا خانه نشین كراوه. به‌رگری له ئیسلام ده‌كات، و په‌رچی ناحه‌زانی ئیسلام ده‌داته‌وه..
له‌مانگی شه‌شی 2004 تاوتوێی نامه‌ی دكتۆرای سێ هه‌می كرا، كه توێژینه‌وه‌یه‌ك بوو له‌باره‌ی ئه‌رك و مافی ناموسوڵمانان له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
كۆمه‌ڵێ دانراو و نووسراوی له‌باره‌ی ئاینی مه‌سیحی و ئیسلامه‌وه هه‌یه، و له‌باره‌ی قیبتیه كانه‌وه به موسوڵمان و مه‌سیحییانه‌وه نووسراوی زۆره..
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه نووسیویه‌تی: وه‌ك: " محمدی پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ و ده‌عوای درۆ هه‌ڵبه‌ستان "، و " بلاَوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به‌شمشێر، له‌نێوان درۆ ر راستیدا " جیزیه‌ی ئیسلامی سزایه یا باجه؟ " و " خێزانه‌كانی پێغه‌ممه‌ر و درۆ و راستی له ره‌وشتیاندا "، كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان ئه‌م دكتۆره‌یان بۆ خه‌لاَتی رێزلێنانی ده‌وڵه‌تی كاندید كردووه تا له‌زانیارییه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانا ئه‌وخه‌لاَته‌ی پێ بدرێت. بۆ رێزنان له‌و نووسینانه‌یا كه له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ویژدانی تیا به‌خه‌رج داوه، و په‌رچی بۆچوونی ناحه‌زانی ئیسلامی له‌و كتێبانه‌یا داوه‌ته‌وه كه هه‌رده‌م به درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا كه‌سێكی دیان بۆ ئه‌و خه‌لاَته كاندید كرابێت..
ئیسلام ئۆن لاین دیمانه‌یه‌كی له ته‌كا كردبوو له‌دیمانه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه‌پێویسته حیكمه‌تی خوایی له‌جیاوازی ئاینه ئاسمانییه‌كانا ده‌رك بكه‌ین، ئێمه‌ش پێمان خۆش بوو هه‌ندێ له‌و دیمانه‌یه بخه‌ینه به‌رده‌ست خوێنه‌رانی سایته‌كه‌مان..
پ: چۆن بایه‌خدان به‌رۆشنبیری ئیسلامی و په‌رچی بوختانی رۆژهه‌لاَتناسه‌كانتان ده‌ست پێكرد؟
من كاتێ له كۆلیجی یاسادا قوتابی بووم شه‌ریعه‌ی ئیسلامیم ده‌خوێند، و بنه‌مایه‌كی پان وبه‌رینم له فه‌رهه‌نگی ئیسلامی‌دا بۆ دروست بووبوو به‌هۆی ئه‌وماده زانیارییانه‌ی كه‌بۆ دكتۆراكه‌م له‌شه‌ریعه‌ی ئیسلامی‌دا كۆم كردبوونه‌وه، دكتۆرانامه‌كه‌م به‌ناوی " ماف وئه‌ركه‌كانی ناموسوڵمانان له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا "، ئه‌وه‌ی كه بۆ نووسینی ئه‌وكتێبه له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هانده‌رم بوو هێرشی درِندانه‌ی هه‌ندێ له رێكخراوه رۆژئاوایی و ئه‌مریكییه‌كان بوو بۆسه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان، تا به روونی وێنه‌یه‌كی دروست له‌باره‌ی ئیسلام و ره‌مزه‌كانیه‌وه پێشكه‌ش بكه‌م، به‌تایبه‌ت پاش رووداوی یانزه‌ی ئه‌یلوولی 2001، له كتێبی یه‌كه‌ممدا په‌رچی ئه‌و بوختانانه‌م دایه‌وه كه ده‌ڵێن: ئیسلام به‌زۆری شمشێر بلاَو بووه‌ته‌وه، و له كتێبی دووه‌ممدا په‌رچی ئه‌وانه‌م داوه‌ته‌وه كه‌ده‌ڵێن: ئیسلام هانده‌ری ترۆره، و ناوی كتێبه‌كه‌ش: " ترۆر دروستكراوێكی ئیسلامی نییه "، و له لایه‌ن ئه‌زهه‌ری پیرۆزیشه‌وه ئه‌م كتێبانه پێداچوونه‌وه‌یان كرا، وله‌گه‌ڵ هه‌ستیاری هه‌ڵوێستمدا وه‌ك مه‌سیحییه‌ك كتێبه‌كه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا..
پ: چی وای لێكردی له‌دیمانه‌كان و نووسینه‌كانتا له‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌ئیسلام سووربیت؟
له‌راستیدا من به‌رگریم له ئیسلام نه‌كردووه، ئیسلام به‌هۆی ئه‌و بنه‌ما به‌رزانه‌ی كه‌له‌قورئان و سوننه‌دا هه‌یه‌تی توانای به‌رگریكردن له‌خۆی هه‌یه، به‌لاَم من له واقیع وراسته‌قینه‌دا تۆێژه‌رێكی بێ لایه‌نم كه باوه‌رِم به مه‌سیحی ئارسۆزۆكی هه‌یه، ئه‌و بوختان ولاقرتێ و درۆ وده‌له‌سانه‌ی رۆژئاوا له‌باره‌ی ئیسلام و موسوڵمانانه‌وه ده‌خۆێنمه‌وه، وه‌ك نووسه‌رێكی خاوه‌ن لێكۆلینه‌وه زۆر بێ لایه‌نانه و بێ ده‌مارگیری بابه‌ته‌كانیان وه‌رده‌گرم و به‌و پێیه‌ی به‌حه‌قی ده‌زانم په‌رچی ده‌ده‌مه‌وه.. نامه‌وێ بكه‌ومه ناو ئه‌و زه‌لكاوی ده‌مارگیرییه‌وه، كه هه‌ندێ له موسوڵمانان و مه‌سیحییه‌كان تێی كه‌وتوون..
ئه‌وه‌ی زۆر منی ناره‌حه‌ت كرد ئه‌وهێرشه درِندانه‌یه بوو كه‌له‌دوای رووداوه‌كانی یانزه‌ی ئه‌یلووله‌وه بۆسه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان زیادی كرد، پێش ئه‌و رووداوانه هه‌ندێ رۆژهه‌لاَتناس به‌چاویلكه‌یه‌كی ره‌شی دروستكراو له رق و قینه‌وه ده‌یان روانییه ئیسلام تا وێنه‌كه‌ی بشێوێنن، به‌لاَم پاش ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌یلوول له‌ناكاوێكا سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا و كه‌ره‌سه‌ی راگه‌یاندنی رۆژئاوایی له‌م هێرشه‌دا به‌شدارییان كرد، قسه‌یه‌كیان دووباره ده‌كرده‌وه كه ژه‌هر و رق وقینی لێ ده‌تكا، به‌داخه‌وه هه‌ندێ له‌قه‌شه ده‌مارگیره‌كانی ئه‌مریكا و رۆژئاواش له‌و هێرشه‌دا به‌شدارییان كردن، له‌نێویاندا قه‌شه جبریل كه یه‌كێكه له پێشه‌وای پێكهاته مه‌سیحییه‌كانی ئه‌مریكا، وشه‌گه‌لێكی ناشارستانیانه‌ی به‌كار ده‌هێنا، ده‌نا چۆن به‌رامبه‌ر پێغه‌ممه‌رێك قسه‌ی وا ده‌كات كه په‌یامێكی ئاسمانی بۆ هاتووه، و ئه‌مرِۆ زیاد له یه‌ك ملیار‌و چاره‌كێ خه‌ڵكی باوه‌رِیان پێیه‌تی، ئه‌و پێی بڵێت: ترۆریست و چه‌ته‌یه!!
پ:به‌رِای ئێوه هۆی راسته‌قینه‌ی ئه‌م هێرشه درِندانه‌یه بۆ سه‌ر ئیسلام چییه؟ و چ مه‌به‌ستێكی تیایه؟
مه‌به‌ستی سیاسی له‌ومه‌سه‌له‌یدا ئاشكرا‌و دیاره، و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئایدیاكانی{سه‌مۆئێل هه‌نتگتۆن}ی مامۆستای زانیارییه سیاسییه‌كانی زانكۆی هارفارد جێ به‌جێ بكات كه موسته‌شاری سیاسی سی ئای ئه‌ی ئه‌مریكییه، وله ساڵی 1998 دا بۆچوونه‌كانی خۆی له كتێبه‌كه‌یدا بلاَو كرده‌وه به‌ناوی " ملانێی شارستانییه‌كان، و سیسته‌می ده‌وڵه‌تی نوێ "، مه‌به‌ستیش له‌و ئایدیایه رووخاندنی شارستانیه‌ته‌كانی پێشوو، وسه‌پاندنی شارستانیه‌تی رۆژئاواییه..
ئه‌مریكا ئێستا له‌قوناغی پێكهێنانی سیسته‌می یه‌ك سه‌ركردایه‌تی نوێی جیهانیدایه، و له دوو رێیه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات:
یه‌كه‌م: سه‌ركردایه‌تی ره‌ها بۆئه‌مریكا، وسه‌پاندنی شارستانیه‌تی رۆژئاوایی به‌سه‌ر شارستانیه‌ته‌كانی تری جیهاندا، و ئه‌وه‌ی له‌ئه‌فغنستان وعێراق و فه‌له‌ستین روو ده‌دات جۆرێكن له به‌زۆر سه‌پاندنی ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ی ئه‌مریكا و شارستانیه‌تی رۆژئاوایی، و ئه‌وه‌ش له‌ناو پرۆژه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاستی گه‌وره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ.
دووه‌م: گومان دروستكردن و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئیسلام و هێماكانی بۆ لابردنی شارستانیه‌تی ئیسلامی، وئیسلام بخاته قاڵبی به‌رگریكه‌ر له‌خۆی.. و راگه‌یاندنی رۆژئاواییش به‌هه‌موو هێزیه‌وه بۆ ئه‌وه كار ده‌كات..
پ: پاش رۆچوونت له‌تۆێژینه‌وه‌ی ئاینی ئیسلامی‌دا، ئه‌و حه‌قیقه‌ته چیه كه ده‌ته‌وێ له‌باره‌ی ئیسلام و موسوڵمانانه‌وه جیهان تێی بگات؟..
پێویسته بانگخوازه ئیسلامییه‌كان سووربن له‌سه‌ر ناردنی فه‌رهه‌نگی دروستی ئیسلامی بۆ رۆژئاوا..هه‌روه‌ك پێویسته ئیسلام به‌ڵگه‌بێ له سه‌رهه‌ڵس و كه‌وتی شوێنكه‌وتوانی، نه‌ك هه‌ڵس وكه‌وتی ئه‌وان به‌ڵگه‌بێ له‌سه‌ر ئیسلام، رۆژئاوا هه‌مه‌یشه بانێكه و دووهه‌وا به‌كاردێنێ، و هه‌ندێ هه‌ڵس وكه‌وتی موسوڵمانان- كه ئیسلام پێی رازی نییه- ده‌كاته به‌ڵگه به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه، ئیسلام رێ به ترۆر و كوشتنی خه‌ڵكی نادات..
له‌لایه‌كی تره‌وه ترۆر دیارده‌یه‌كی جیهانییه و شوێن كه‌وته‌ی هه‌موو ئاینه‌كانی دنیا به‌كاریان هێناوه، له‌ساڵی 1995 دا كۆمه‌ڵێ ده‌مارگیری مه‌سیحی له {ئۆكلاهۆما}دا ته‌ن و نیوێك دینامیتیان خسته ژیر باڵه‌خانه‌یه‌كی چه‌ند نهۆمی فیدرالییه‌وه، و باڵه‌خانه‌كه‌یان دوایی ته‌قانده‌وه و 168 كه‌س كوژران و320 كه‌سی تری ئه‌مریكی بریندار بوون، له‌ناو كوژراوه‌كانا 20 مناڵی فه‌رمانبه‌ره‌كانی تیا بوو كه له‌دایه‌نگای باڵه‌خانه‌كه‌دا بوون، وه‌كاله‌ته‌كانی هه‌واڵ رایان گه‌یاند كه سێ كه‌س ئه‌وكاره‌یان كردووه كه رۆاڵه‌تیان له خه‌ڵكی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست ده‌چوو، پاشان بۆیان سابت بوو ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی كردووه كه‌سێكی سه‌ر به كۆمه‌ڵێكی سه‌رپه‌رِی مه‌سیحییه، ئایا كه‌س گوتی: ئه‌وه ترۆریستی مه‌سیحییه؟!
له‌ساڵی 1996دا كۆمه‌ڵێ له‌توندرِه‌وه مه‌سیحییه‌كانی فه‌ره‌نسا هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند شوێنێكی ئه‌و ولاَته، و له مترۆی ژیر زه‌وینی ئه‌و ولاَته‌دا مه‌وادی ته‌قینه‌وه‌یان دانا و 194 كه‌سیان كوشت، كه‌س گوتی: ئه‌وه ئیرهاب و ترۆریستی مه‌سیحییه؟ بائه‌وه‌ش بوه‌ستێ كه‌ئیسرائیل رۆژانه چی ده‌كات، و له‌سه‌براو شاتێلادا چی‌یان كرد.. هه‌موومان بیرمان دێ كه ترۆریسته ئیسرائیلییه‌كان چۆن ساڵی 1996 رۆیشتنه ناو مزگه‌وتی ئیبراهیمییه‌وه، و به‌شه‌ستیر 94 موسوڵمانیان كوشت، هیچ كه‌س گوتی: ئه‌وه ترۆریستی یه‌هوودییه؟
له‌مانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ رۆژئاوا كه‌چه‌قی به‌ستۆته هێرشكردنه سه‌ر ئیسلام بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسییه، و ئه‌مه‌ش مه‌سئولیه‌تێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی بانگخوازانی ئیسلامه‌وه كه‌ئه‌وه‌ی ئیسلامی راسته‌قینه داوای ده‌كات له ئاشتی و ئاسایش بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌نه‌وه.. ئه‌وه‌ته خوای بالاَده‌ست له سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا ده‌فه‌رموێت: " يَا أَيهَا الذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السلْمِ كَافة " 208 ، وله‌سووره‌تی ئه‌نفالیشدا ده‌فه‌رموێ: " وَإِن جَنَحُوا لِلسلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكلْ عَلَى اللهِ إِنهُ هُوَ السمِيعُ الْعَلِيمُ " 61 ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو سلاَوی ئیسلامی بریتییه له‌ئاشتی و ره‌حمه‌ت..
خوا سێ ئاینی ئاسمانی بۆ خه‌ڵكی ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناردووه دوژمنایه‌تی یه‌كتری پێ بكه‌ن، قورئان دفه‌رموێ: " وَإِن جَنَحُوا لِلسلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكلْ عَلَى اللهِ إِنهُ هُوَ السمِيعُ الْعَلِيمُ "، واته: ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ئاشتی قایل بوون، ئێوه‌ش پێی قایل ببن، و پشت به‌خوا ببه‌ستن. بێگومان خوا بیسه‌ر وزانایه. له ئینجیلی لۆقادا به‌هه‌مان واتا له ئیسحاحی 2 دا ده‌فه‌رموێ: " المجد لله في الأعالي وعلى الأرض السلام " واته: رێزبۆخوایه به‌لای سه‌ره‌وه، وئاشتیش بۆ سه‌رزه‌وی.، هه‌روه‌ك له ئیسحاحی 10 لۆقادا دیسانه‌وه ده‌فه‌رموێ: " وأي بيت دخلتموه فقولوا سلام لأهل البيت فإن كان ابنا للسلام يحل سلامكم عليه ". واته: رۆیشتنه هه‌ر مالێكه‌وه سلاَو له‌خه‌ڵكی ماڵه‌كه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئه‌هل بوون سلاوی ئێوه‌یان بۆ ده‌چێت.. به‌ردی گۆشه له ئاینه‌كانا بریتییه له په‌رستنی خوا به‌ته‌نیا، و ركابه‌رایه‌تیش له‌نێوان شوێنكه‌وته‌ی ئاینه‌كاندا له كرده‌وه‌ی چاكه‌و دوور كه‌وتنه‌وه له خراپه‌دایه، قورئان له ئایه‌تی 105 سووره‌تی ته‌وبه‌دا ده‌فه‌رموێ: " وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ "، واته: پێان بڵێ: كاربكه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن، خوا و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی و باوه‌رِداران كاری ئێوه ده‌بینن. به‌هه‌مان واتا له ئیسحاحی 5 ئینجیلی مه‌تێدا ده‌فه‌رموێ: " يروا أعمالكم الحسنة فيمجدوا أباكم الذي في السماوات ".. واته: خوا كه‌له عاسماندایه كرده‌وه‌ی چاكی ئێوه ده‌بینێ..
ئاینه ئاسمانییه‌كان ئاینی خۆشه‌ویستی و برایه‌تین، ته‌نانه‌ت له‌ته‌ك دوژمنانیشدا، ئینجیلی مه‌تێ له ئیسحاحی پێنج‌دا ده‌فه‌رموێ: " أما أنا فأقول لكم: أحبوا أعداءكم، وباركوا لاعنيكم، وأحسنوا إلى مبغضيكم " ، له‌ساڵی حه‌وته‌می كۆچی و له‌كاتی رزگار كردنی مه‌ككه‌دا محمدیش - [ صلى الله عليه وسلم- ] به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان ویست بیكوژن فه‌رمووی: " اذهبوا فأنتم الطلقاء "..
مه‌به‌ستی ئاینه ئاسمانییه‌كان ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تییه له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا تائه‌وكاته‌ی خوا ئه‌م خه‌ڵك و بوونه‌وه‌ره بۆلای خۆی ده‌باته‌وه، خوای بالاَده‌ست له ئایه‌تی 118 سووره‌تی هوودا ده‌فه‌رموێ: " وَلَوْ شَاءَ رَبكَ لَجَعَلَ الناسَ أُمة وَاحِدَة وَلاَ يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ " ، ئایه‌ته پیرۆزه‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه جیاوازی راو بۆ چوون له‌نێوان خه‌ڵكیدا شتێكه ویستی خوای له‌سه‌ره، نه‌ك ویستی مرۆڤ، و ده‌بێ ركابه‌رایه‌تی له بییر وباوه‌رِا نه‌بێ، به‌ڵكو ده‌بێ له‌و بنه‌مایانه‌دا بێت كه هه‌موو له‌سه‌ری ریكه‌وتوون، وه‌ك خۆشه‌ویستیهاریكاری، ئاشتی، ... تاد، و واز له‌حساب ولێ پرسینه‌وه‌ش بهێنرێت بۆ خوای خه‌ڵكی، نه‌ك بۆ خه‌ڵكی..
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تیدا بژین پێویسته من رێزی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تۆ بگرم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ددانیشی پیا نه‌نێم، له به‌رامبه‌ریشه‌وه ده‌بێ تۆ رێز له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی من بگریت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیعتیرافیشی پێ نه‌كه‌یت..
پ: به‌هۆی بایه‌خدانت به په‌رچدانه‌وه‌ی بوختانی رۆژهه‌لاَتناس و رۆژئاوایه‌كانه‌وه هیچ ته‌نگژه‌یه‌كت هاتۆته رێ؟
بێگومان، رووبه‌رِووی كۆمه‌ڵێ له‌وده‌مارگیرانه بوومه‌ته‌وه كه به‌و بۆچوونه‌ی من نارازی بوون، چ له مه‌سیحییه‌كان و چ له‌موسوڵمانانیش، له‌وباره‌وه له‌سه‌ر ئێنته‌رنێت ولاپه‌رِه‌ی رۆژنامه‌كان جنێویان پێداوم، بوختانیان بۆ دروست كردووم، و به‌كرێگیراوی ده‌وڵه‌تیان له‌قه‌ڵه‌م داوم.. به‌لاَم من ئه‌مانه‌م هه‌موو پشت گوێ خستووه‌و بایه‌خێكم پێ نه‌داوه، پێشتریش هه‌مان قسه‌یان به باباشنۆده ده‌گوت، وهه‌مان تۆمه‌تیشیان بۆ دروست ده‌كرد.. من توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی زانیاریم، به‌راوردی به‌ڵَگه به به‌ڵگه ده‌كه‌م، له‌موناقه‌شه‌ی بییر وبۆچوونه‌كان زه‌بوون و ده‌سته‌پاچه نابم، تا له‌چوارچێوه‌ی زانیاری‌دا بێت، وله‌هه‌موو درۆ بوختانێك به‌دوور بێت..
پ "موشكیله‌ی قیبتییه‌كانی میسر " ناونیشانی یه‌كێك له كتێبه‌كانته، ئایا ئه‌و موشكیلانه چین؟
قیبتییه‌كانیش وه‌ك موسولمانه‌كان موشكیله‌ی ناوخۆیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌وان چه‌وساوه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌ندێ به‌ناحه‌زی باسی ده‌كات، له‌وكتێبه‌ما ویستوومه ئه‌و موشكیلانه له‌ناو خۆدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌جیاتی دووپاتكردنه‌وه‌ی گومانی هه‌ندێ ده‌مارگیر كه له‌پشت رێكخراوه ناحه‌زه‌كانه‌وه‌ن، له‌و كتێبه‌ما " موشكیله‌ی قیبتییه‌كانی میسر و چاره‌سه‌ریان " باسی ئه‌و موشكیلانه‌م كردووه. . یه‌كێك له‌وموشكیلانه مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی كه‌نیسه‌ی نوێ یه، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی عوسمانییه‌كانه‌وه برِیارێك هه‌بووه كه ده‌ڵێت: ده‌بێ خودی فه‌رمانره‌وای ولاَت ئیجازه‌ی دروستكردنی كه‌نیسه بدات، هه‌ندێ له ده‌مارگیره‌كان ده‌ڵێن: ئه‌م برِیاره تا ئێستاش كاری پێ ده‌كرێ!! به‌لاَم له‌راستیدا برِیارێك له‌ساڵی 1998 دا ده‌رچوو كه‌ده‌ڵێت: ئه‌م جۆره ئیجازانه به‌ده‌ست پارێزگای ئه‌و شوێنه‌یه. بابا شنۆده باس ده‌كات و ده‌ڵێ: دروستكردنی كه‌نیسه له‌سه‌رده‌می حوسنی موباره‌كا له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكی تر زیاتر و زۆرتر بووه..
یه‌كێكی تر له‌و موشكیلانه‌ی له‌وێدا باسم كردووه موشكیله‌ی بلاَوكردنه‌وه‌ی قودداسی كه‌نیسه‌یه، له ئێزگه‌و ته‌له‌فویۆنه‌وه، و هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێ وه‌زیری قیبتی، و ده‌رخستن و زه‌قكردنه‌وه‌ی مێژووی شكۆداری هه‌ندێ له‌قیبتییه‌كانه له ناو مێژووی میسرا، و پاڵفته‌كردنی وتاری ئاینی مه‌سیحی و ئیسلامی له ده‌مارگیری. به‌شی زۆری ئه‌م موشكیلانه‌ش چاره‌سه‌ركراون..
پ " بۆمه‌سیحییه‌كانی جیهان داكۆكیان له مه‌سیحییه‌كانی فه‌له‌ستین نه‌كرد؟"
ئه‌وی راستی بێ وێژدانی فه‌ڵه‌كانی رۆژئاوا، وبه‌تایبه‌ت ده‌سه‌لاَتداره‌كانیان له خه‌وێكی قووڵدایه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا توورِه‌نه‌كه‌ن، ونه‌كه‌ونه ژێر سزای ئه‌مریكییه‌وه، ده‌نا ئه‌وه‌ی له{كه‌نیسه‌ی مه‌هد}ا رووی دا –ئه‌و كه‌نیسه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحی تیا له‌دایك بوو – وه‌ك گه‌مارۆدان و بۆمبارانكردنی به‌ردی ده‌بزواند و بێ‌گیانی ده‌خسته گه‌رِ، به‌لاَم ویژدانی ده‌سه‌لاَتدارانی مه‌سیحی پێ نه‌بزوا، چونكه سیاسه‌تی ئه‌مرِۆ سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه، چیم پێ ده‌به‌خشی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پێت ده‌به‌خشم؟
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی دوور له‌ده‌مارگیری ئاینی حوكمی جیهان ده‌كات، له ئه‌مریكادا 6 ملیۆن و2 سه‌د هه‌زار جووی ئه‌مریكی هه‌یه، هیچ پارتێ له پارته سیاسییه‌كانی كۆماری و دێموكراتی ناتوانێ ئه‌و ژماره‌یه له پێشچاو نه‌گرێت بۆكاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌تایبه‌ت پاش هه‌ڵبژاردنی بۆشی دووه‌م له هه‌ڵبژاردنی دواییدا، كه ته‌نیا 825 ره‌ئی له ئال گۆرِ زیاتر بوو.. له‌لایه‌كی تره‌وه لۆبی ئیسرائیلیمان له‌و ولاَته‌دا له‌بییر نه‌چێ، كه له‌هه‌موو هه‌لس و كه‌وتێكا ئیسرائیل ده‌پارێزێ، وده‌ورێكی گه‌وره ده‌بینێ له بزواندنی جیهانا به‌ره‌و ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ..
پ " به‌رِای تۆ شارستانیه‌تی ئیسلامی چۆن ده‌گه‌رِێته‌وه بۆتينی پێشووی؟"
ئه‌وه‌كاتێ روو ده‌دات كه ئێمه ده‌ست به بنه‌ما و رێنوێنییه‌كانی ئاینی ئیسلامی پاكه‌وه بگرین، خوای بالاَده‌ست له قورئانی پیرۆزا ده‌فه‌رموێ: " وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللهِ جَمِيعا وَلاَ تَفَرقُوا "، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ سه‌رنج بدات ده‌بینێ: جه‌نگ و جیدال له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی‌دا هه‌ندێكیان له‌دژی هه‌ندێكیان زیاتره له‌شه‌رِی نێوان ئه‌وان و ده‌وڵه‌تانی نائیسلامی، هاریكاری و بازرگانی نێوان ئه‌وان و ده‌وڵه‌تانی نائیسلامی زۆر زیاتره له‌وه‌ی نێوان ولاَتانی عه‌ره‌بی وئیسلامی.. و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئابووری رۆژئاوا ولاواز وهه‌ژاركردنی ئابووری ئیسلامی، ناكۆكی و ناحه‌زی له‌نێو ده‌سه‌لاَتدارانی عه‌ره‌ب و موسوڵماندا بووه‌ته نه‌خۆشیه‌كی درێژه‌دار، هه‌میشه پێیان خۆشه به‌بالاَیانا بخوێنرێت و باسی زۆری به‌رهه‌م و گه‌وره‌یی ده‌سه‌لاَتیان بكرێت، وكه‌س نه‌قدیان نه‌كات، و بۆ هه‌میشه له‌وه‌رگرتنی هۆكاره‌كانی هێز به‌دوور بن!!