بۆ هه‌موو ئه‌و خوشك وبرا به‌رێزانه‌ی له به‌شی خوێنه‌راندا نامه‌و پرسیارێكی زۆریان ناردووه، و به‌داخه‌وه من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و به‌شه‌م نه‌ده‌كرده‌وه و ته‌نیا سه‌رپه‌رشتیاری سایته‌كه ده‌یكرده‌وه، وادیاره ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و موشكیله‌یه‌وه كه له‌سایته‌كه‌دا په‌یدا ببوو، تاقه‌تی نه‌بوه بیكاته‌وه سه‌ری لێ بدات تا له‌م رۆژانه‌د‌ا نامه‌یه‌كی بۆناردم وتیایا نووسیبووی وادیاره مامۆستا تۆ به‌شی كۆمێنت و فیدباكه‌كان ناكه‌یته‌وه؟ به‌لاَم نامه‌یه‌كی زۆرت بۆ هاتووه له‌گه‌ڵ راو بۆچوون و پرسیاردا..
ئیتر منیش كاتێ كردمه‌وه هه‌روه‌ها بوو نامه‌و پرسیار و بۆچوونێكی زۆری تیا بوو.. منیش ده‌ستم كرد به وه‌لاَمدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان وسوپاسی نامه تایبه‌ته‌كان و..تاد..
به‌لاَم پێویسته ئه‌وه یادی ئه‌و میوانه به‌رِێزانه بخه‌ینه‌وه كه : ئه‌وشوێنه جێی پرسیار نییه و من ئێمێلی تایبه‌تی خۆمم له‌وێ داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پرسیاریان هه‌یه، یا بۆچوونێكیان هه‌یه، تا راو بۆچوون یا پرسیاره‌كانی خۆیان بنووسن.
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موان..
وه‌لامی هه‌ندێ له‌و پرسیاره شه‌رعییانه‌ی له‌كاتی گرفتی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا به ئێمێلی تایبه‌ت بۆیان ناردبووم، و منیش به‌ئێمێلی تایبه‌تی خۆیانا بۆم ناردبوونه‌وه، به‌و هیوایه‌ی سوودی بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌بێت كه له‌وباره‌وه پرسیاریان هه‌بێ وا هه‌ندێكیان لێره‌دا بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه:
ئايا سه يركردني نامه حره م به بي جولاني شه ه‌وه ت جائیزه ؟
سلاوي خواي كَه وره ت لي بيت:-
ئايا سه يركردني نامه حره م به بي جولاني شه ه‌وه ت جونه ؟ واته هه م‌و سه يركردنيك وه ك يه كه؟ له كه ل ريزمدا
سه روه ر
3/7/07
# # #
برای باش! پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و شوێنكه‌وتووانی..
ده‌ڵێم:
بێگومان هه‌موو سه‌یركردنێك وه‌ك یه‌ك نییه.
سه‌یركردن هه‌یه حه‌رامه، وه‌ك سه‌یركردنی ژنێكی مێردار به ئاره‌زووه‌وه.
سه‌یركردن هه‌یه مه‌كرووهه: وه‌ك ئه‌وه‌ی ئینسان سه‌یری ئافره‌تێك ده‌كات نه‌ك به ئاره‌زوو، به‌لكو وه‌ك ژیان و ته‌عامولی رۆژانه.. به‌مه‌رجێ له‌خۆی ئه‌مین بێ كه ناكه‌وێته ناو گوناهه‌وه..
سه‌یركردن هه‌یه دروسته: وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌یری پیره‌ژنێك ده‌كه‌یت كه‌هیچ ئاره‌زوویه‌كی لێ ناكرێت..
سه‌یركردن هه‌یه واجبه: وه‌ك ئه‌وه تۆ ده‌بیت به‌شایه‌تی نیكاح كردنی ئافره‌تێك.. ئایا ئه‌مه ئه‌و ئافره‌ته‌یه له‌و پیاوه نیكاح كراوه یان یه‌كێكی تر؟... ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌كات نازانێ...
كۆ رِای زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه سه‌یر كردنی به‌ئاره‌زوو حه‌رامه، به‌لام باشتر وایه هه‌تا بلوێ خۆی له‌سه‌یر كردن بپارێزێ، چونكه سه‌یركردن رێ بۆ زۆر شت خۆش ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه خوا داوامان لێ ده‌ات كه سه‌یری نامه‌حره‌م نه‌كه‌ین.. وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێ:
" قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (30)
واته: به پیاو‌انی ئیماندار بلێ چاوی خۆیان له‌حه‌نای ئافره‌تی نامه‌حره‌ما ببه‌ستن{واته:ته‌ماشا نه‌كه‌ن}، و داوێنی خۆیان بپارێزن، ئه‌وه‌باشتر و پاكتره بۆیان{ خاوێنتره بۆ دین، ودوورتره له چلك وچه‌په‌ڵی خه‌ڵكی..}، بێگومان خوا ئاگاداره به‌وه‌ی ده‌یكه‌ن..
هه‌روه‌ها داوا له‌ئافره‌تانیش ده‌كات سه‌یری پیاو‌انی نامه‌حره‌م نه‌كه‌ن: "وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا..." و ده‌فه‌رموێ: به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: باسه‌یری پیاو‌انی نامه‌حره‌م نه‌كه‌ن، و داوێنی خۆیان بپارێزن، و جگه له‌وه‌ی به‌ده‌ره‌وه‌یه جوانی خۆیان بۆ بێگانه ده‌ر نه‌خه‌ن،...."
و خوایش ئاگادار تره..