بۆ هه‌موو ئه‌وبراو خوشكه به‌ڕێزانه‌ی نامه‌ی تایبه‌ت یا پرسیاری تایبه‌ت یا پرسیاری گشتیان هه‌یه، تكایان لێ ده‌كه‌ین، له و شوێنی كۆمێنته‌دا نه‌ینووسن، هه‌ر له‌ویادا من ئێمێلی خۆمم داناوه، هه‌ركه‌سێك پرسیاری شه‌رعی یا نامه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو، ده‌توانێ به‌و ئێمێله راسته‌و خۆ بۆم بنێرێت.
هه‌روه‌ها برای به‌ڕێز به‌ڕێوه به‌ری سایته‌كه‌شم راسپاردووه، شوێنی ئیمێل نووسینی خوێنه‌ران له كۆمێنته‌كه لاببات، چونكه ئه‌وه‌ی له كۆمێنته‌كه‌دا ئێمێلی خۆی ده‌نووسێ ئێمه نا‌توانیین دواتر لای ببه‌ین.. یا مه‌گه‌ر كۆمێنته‌كه‌ی دا نه‌به‌زێنین.. له‌به‌ر ئه‌وه به‌شێكی زۆر له كۆمێنته‌كانمان دا نه‌به‌زاندووه چونكه ئیمێلی تایبه‌تی تیا بووه..
ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێ له‌و پرسیاره كۆنانه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی سایته‌كه‌وه بۆمان هاتوون ووه‌لاَمیان دراوه‌ته‌وه له‌كاتی خۆ‌یا، به‌لاَم بۆ پارێزگاری لێكردنیان هه‌ڵمان گرتن، وجارێكی تر ده‌یخه‌ینه‌وه ئه‌رشێفی سایته‌كه..
له‌گه‌ڵ سووپاس و دوعای خێرم بۆ هه‌موان ..
1- برای به‌رِێز كاك (karmend penjweny)سلاوی خوات لێ بێت. و سوپاس بۆ ئێمێله‌كه‌ت و هیوادارم په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامت هه‌بێت.
2- برای به‌رًِێز ! كاك (...) سلاَوی خوات لێ بێت،. ئه‌و سایته‌ی ناردبووت گه‌یشت و زۆر سوپاست ئه‌كه‌ین..
3- برای به‌رًِێز ! كاك (جمال نادر له به ریتانیا) سلاَوی خوات لێ بێت، سوپاس بۆ په‌یوه‌ندی و ئێمێله‌كه‌ت. ئینشائه‌ڵلا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به پێی توانا پێشنیازه‌كه‌ت به‌جێ بێنین..
4- برای به‌رًِێز ! (ئه‌ندازیار عوسمان) سلاَوی خوات لێ بێت، سوپاس بۆ په‌یوه‌ندی و ئێمێله‌كه‌ت، به‌پشتیوانی خودا هه‌ول ده‌ده‌ین، وابكه‌ین..
5- برای به‌رًِێز ! كاك(basian1) پاش سلاو ێكی گه‌رم هیوادرم باشتر بابه‌ته‌كه بخوێنیته‌وه.
6- خوشكه ته‌رزه سلاَوی خوا له‌تۆیش بێت، سوپاس بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت، ئه‌وشه‌رابه‌ی كه ده‌كرێته ناو خواردنه‌وه، هه‌ر له‌وكاته‌دا خواردنه‌كه پیس ئه‌كات..وه‌ك چۆن منداڵێك میزی تێ بكات پیسی ئه‌كات، باله‌دواییشدا بكوڵێت هه‌ر پیسه..
7- خوشكه ( Rozhan)له (Baritanya) سلاَوی خوا له‌تۆیش بێت، سوپاس بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت، به‌پشتیوانی خودا به‌ده‌ستمه‌وه‌یه له‌وباره‌وه باسێكی چرو پر بنووسم، و ئه‌و حوكمه شه‌رعییه‌ی تیا روون بكه‌ینه‌وه..
8- برای به‌رًِێز كاك(Ismail hamarashid)! زۆر سوپاس بۆ ئیمێله‌كه‌ت و خۆشحاڵم به ناسینت.
9- برای به‌رًِێز ! كاك (باوه‌ر) ئینشائه‌ڵلا به‌رِێوه‌به‌ری سایته‌كه ئاگادار ئه‌كه‌مه‌وه ئێمێله‌كه‌ت له‌نامه‌كه‌تا لا ببات....
10- برای به‌رًِێز ! كاك(akram botan) پاش سلاو، به‌ڵێ ئه‌توانی په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌و دامه‌زراوه‌یه‌وه كه خانوو به قه‌رز ئه‌كرِێت بۆ خه‌ڵكی و به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی ئه‌بێته هاوبه‌شیان. ((www.mcca.com.au ئه‌مه‌ش سایته‌كه‌یانه، ئه‌توانی زانیاری زۆرتر له‌باره‌یانه‌وه بزانیت..
11- برای به‌رًِێز! كاك ( سیروان) خوا پاداشتی خێری تۆیش بداته‌وه له سه‌ر ئه‌وهه‌سته‌ت..
12- و علیكم السلام كاك (عبدالله) ی به‌رًِێز!، ئه‌و وه‌لاَمه باسێكی دوور‌و درێژی ئه‌وێت، له فرسه‌تێكا خوا پشتیوان بێت له‌سه‌ری باس ئه‌كه‌ین، به‌لام زۆر به كورتی ئه‌وان پێیان وایه كه: حه‌زره‌تی عومه‌ر نه‌یهێشتوه حه‌زره‌تی عه‌لی ببێت به خه‌لیفه پاش كۆچی دوایی پێغه‌ممه‌ر دروودی خودای لێ بێت..
13- كاك(twana)ی به‌رێز سلاوم بۆ خۆت و باوكت و خاڵت و ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌تان.
14- كاك (edris faeq hallabjai) ئه‌بوا به‌گوێی ئه‌و براده‌ره‌ت بكردایه، به‌لاَم چونكه برِوات پێ نه‌كردووه كه راست بكات، و وات زانیوه هه‌روه‌ك جارانی پێشووه، ئینشا ئه‌ڵلا گوناهبار نابیت، و داوای لێ بوردن له‌خودا بكه..
15- برای به‌رًِێز! مامۆستا (rahim mahabadi) سلاَو له تۆیش خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه..
16- برای به‌رًِێز! مامۆستا (باوكی محمد) پاش جوانترین سلاَو، سه‌ره‌تا سوپاسی هه‌ستی ناسكت ئه‌كه‌م، به‌پشتیوانی خوای بالاَده‌ست ئاماده‌م بۆ هه‌موو كۆمه‌ك وهاوكارییه‌كت..
17- برای به‌رًِێز! كاك (sharbazheri) خۆشحاڵم به په‌یوندیت، هیوادارم به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیت پێمانه‌وه هه‌بێ و له‌نووسینی داهاتوودا ناوی خۆت له‌یاد نه‌كه‌یت..
18- برای به‌رًِێز! كاك (faraedoon_darbarulaei) ده‌ستت خۆش بێ و خوا پاداشتت بداته‌وه، و نوخشه‌بێ له به‌رێزت و گشت موسڵمانێك. هیوادارم خوابیكاته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ئارامی گه‌یاندن به‌هه‌ندێ له دڵه‌كان..
19- برای به‌رًِێز! مامۆستا (عوسمان سه‌نكاوی) پاش جوانترین سلاَو، سوپاسی هه‌ستی برایانه‌ت ئه‌كه‌م، و خوا پاداشتت بداته‌وه..
20- برایانی به‌رًِێزی! ستافی (Islampaik) خۆشحاڵم به په‌یوندیتان، وهیوادارم به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان پێكه‌وه هه‌بێ، وه‌لامی پرسیاره‌كه‌تان سه‌ر پێ یی نییه‌و وه‌ختی، ئه‌وێت ئینشا ئه‌ڵلا له‌كاتێكی گونجاو‌دا وه‌لامی ئه‌ده‌مه‌وه.
21- برای به‌رێز كاك (هه ورامان حمه سعید) زۆر سوپاس بۆ پیرۆزباییه‌كه‌ت، خوا یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ خزمه‌تی باشتر.
22- وعلیكم السلام كاك سابیر، بۆ وه‌لامی ئه‌وخوشكه‌ی پرسیاری لێكردبوویت پێی بلێ:كه ئافره‌ت له‌ماوه‌ی منداڵ بوونیدا تا چله‌ی ته‌واو ئه‌بێت زه‌رداویشی به‌خوێن داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه با چاوه‌روان بكات تا چله‌ی ته‌واو ئه‌بێت.
23- برای به‌رێز (bawki bahand) سلاوی خوات لێ بێت. پاشان بۆ وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ت، ئه‌ڵێم: ئه‌وكاته‌ی تۆ نامه‌كه‌ت نووسیبوو هه‌ر له‌كوردستان بووم، وه‌لامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت ئه‌مه‌یه: هێشتا زۆری ماوه ده‌سه‌لاَتداری خۆماڵی ئۆپۆزسیۆن قبووڵ بكات، به‌لام ره‌خنه‌گرتن له سنوورێكی ته‌سكا ته‌حه‌ممول ئه‌كات..
24- به‌رێز خوشكه ته‌رزه سلاوی خوات لێ بێت، وزۆر سوپاست ئه‌كه‌م بۆ پیرۆزباییه‌كه‌ت، و هیوادارم خواسه‌فه‌ری حه‌ج به نسیبی ئێوه‌ش بكات . بۆ وه‌لامی پرسیاره‌كه‌شت من ئاماده‌م ئه‌وه‌ی له‌توانامدا هه‌بێت وه‌ك برا یا مامێك بۆتان ئه‌نجام بده‌م. ئه‌مه‌ش ئێمێله‌كه‌مه: bawkiomed@yahoo.com.au
25- كاك ئارامی به‌رِێز و هاوه‌رِێكانی سلاوی خواتان لێ بێت، خوا كومه‌ك و پشتیوانتان بێت، وله‌شه‌رِی هه‌موو شه‌یتانێك بتانپارێزێت.. به‌راستی دلم به‌پرسیاره‌كه‌تان خۆش بوو، كه سوپاس بۆ خوا كۆمه‌ڵه گه‌نجێك له‌و ولاَته‌دا رووی له‌خودایه‌تی و ئه‌یه‌وێت له وشتانه خۆی بپارێزێت كه‌خوا پێی ناخۆشه..
برایان! یه‌كه‌م ا- هه‌ر مرۆڤێك پێویستی به هاوه‌ڵی باش هه‌یه، تا ئه‌م هاوه‌ڵه‌ی یارمه‌تی ده‌ری بێت بۆ چاكه و دوور خستنه‌وه‌ی له خراپه.. تا له‌رۆژی قیامه‌تا ده‌ستی خۆی نه‌گه‌زێ و په‌شیمان نه‌بێته‌وه.
ب-:هه‌تا بۆتان ئه‌كرێ خۆتان له گوناه بپارێزن ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته گوناهێكتان تووش بوو خێرا داوای لێبووردن له‌خوا بكه‌ن، ته‌وبه‌و ئیستیغفار بكه‌ن.. چونكه په‌شیمان بوونه‌وه گوناه ئه‌سرێته‌وه..
ج-:هامشۆی مزگه‌وت بكه‌ن وله‌گه‌ڵ موسڵمانی نه‌ته‌وه‌كانی ترا ببنه ئاشنا، و برایه‌تی ئیسلامیتان له‌ته‌كیانا پته‌و بكه‌ن، تا بتان ناسن، و ئه‌گه‌ر كیژیان هه‌بوو لێتان ماره بكه‌ن. وخێزان وخانه‌واده یه‌كی موسڵمان پێكه‌وه بنێن. چونكه ژنه‌یان نیوه‌ی دینه..
2-یاری بلیارد ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌و قومار نه‌كرێت گوناهی تیا نییه، ته‌نیا كات به‌زایه دان نه‌بێت. ئه‌گه‌ر توانیتان، له‌بیاتی ئه‌وه به‌سه‌رهاتی پیاوچاكان و تازه موسوڵمان بووه‌كان بخوێننه‌وه. هیوادارم خوا بتانپارێزێت.. خوا خۆیشی فه‌رموویه‌تی (ومن یتق الله یجعل له مخرجا) .. پێمان خۆشه په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامتان هه‌بێت..
27- برای به‌رێز كاك (كه‌ریم سه‌نگاوی) سه‌ره‌تا سوپاست ئه‌كه‌ین بۆ هه‌ستی برایانه‌ت.. بۆ وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌شت.. كه سه‌راو و حه‌مام له ئه‌وروپادا پێكه‌وه‌ن، و سوننه‌تیشه له‌كاتی ده‌ستنوێژ و غوسڵدا ئینسان بسم الله بكات، ئایا له‌ویادا سوننه‌ته؟ به‌ڵێ هه‌ر سوننه‌ته.. چونكه له‌كاتێكا تۆ ئه‌چیته سه‌ر ئاو سوننه‌ته بڵێت: " أعوذ بالله من الخبث والخبائث " واته: په‌نا به‌خوا ده‌گرم له شه‌یتانی نێر‌و مێ..واته له‌ویاشدا ناوی خوا ئه‌به‌یت..خۆ ئه‌گه‌ر بسم الله یش نه‌كه‌یت گوناهبار نابیت..
28- برای به‌رێز كاك (awatmaged) سلاوی خوات لێ بێت، له‌به‌ر نه‌بوونی بابه‌ت نییه كه سایته‌كه دره‌نگ ئه‌گۆرِێت، به‌لكو له‌به‌ر مه‌شغوولبوونی خۆمه، ده‌نا سوپاس بۆ خوا، بابه‌تمان زۆره، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پێشنیازه‌كه‌ت ره‌چاو ده‌گرین و زۆر سوپاسیشت ئه‌كه‌ین، و خوا وێنه‌تان زۆر بكات.
29- برای به‌رێز كاك (kurdo abdulrahman) سلاوی خوای میهره‌بانت لێ بێت... زۆر سوپاست ئه‌كه‌م بۆ هه‌وال پرسینه‌كه‌ت، خوا پاداشتت بداته‌وه بۆ ئه‌و دوو نامه‌یه‌ی ناردبووت، هه‌روه‌ك له‌پێشه‌كی ئه‌م وه‌لامانه‌دا نووسیم : به‌هۆی سستی ئینته‌رنێته‌وه له‌كوردستان نه‌م ئه‌توانی برۆم سه‌ر له ئێمێله‌كان بده‌م وبیان كه‌مه‌وه، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌م نامانه‌ش كه‌بۆ سایته‌كه دێت، ده‌چێت بۆلای به‌رِیوه‌به‌ری سایته‌كه.. راسته‌و خۆنایه‌ت بۆ لای من.. له‌مه‌ولا ئینشائه‌ڵلا ئیمێلێكی تایبه‌ت به‌خۆم له‌سه‌ر سایته‌كه ئه‌نووسم، تا ئه‌وه‌ی بییه‌وێ راسته‌و خۆ له‌ته‌ك خۆمدا په‌یوه‌ندی بكات. له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وهۆیانه داوای لێ بوردن ئه‌كه‌ین له دواكه‌وتنی وه‌لاَمه‌كه‌ت.. خوا پاداشتت بداته‌وه.
30- برای به‌رِێز كاك(Hemen) له (Oslo/Norway) سلاوی خودا له‌تۆبش و هاوه‌ڵه‌كانت بیت، له‌سایه‌ی ره‌حمه‌ت وبه‌ره‌كه‌تی خوادا بن.. كاك هێمن گیان خۆشحال بووم به‌و وه‌بیر هێنانه‌وه‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه، هیوادارم په‌یوه‌ندیتان به‌رده‌وام بێت، و سلاو و رێزم دووباره ئه‌كه‌مه‌وه بۆ خۆت وبراده‌ره‌كانت.
31- برای به‌رێز كاك(حه‌مزه به‌رزنجی) سلاَوی خوات لێ بێت، زۆر سوپاسی هه‌ستی برایه‌تییت ئه‌كه‌ین وهیوادارم به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان هه‌بیت..
32- برای به‌رێز دكتۆر(حسیم ئیمامی) سلاَوی خوات لێ بێت، و خۆشحاڵ ئه‌بین به په‌یوه‌ندیت، و ئه‌مه‌ش ئێمه‌یلی تایبه‌تمه، و هه‌ر پرسیارێكت هه‌بوو، كه نه‌ته‌وێ كه‌سی تر بیبینێت ده‌توانی راسته‌و خۆ بۆم بنێریت.. ئینشا ئه‌ڵلا منیش به‌پێی توانا وه‌لاَمت ئه‌ده‌مه‌وه.
33- برای به‌رێز كاك(ریباز قه‌ره‌داغى) سلاَوی خوات لێ بێت، و خۆشحاڵ ئه‌بین به په‌یوه‌ندیت، و ئه‌مه‌ش ئێمه‌یلی تایبه‌تمه،( hpenjweny@hotmail.com) سوپاس بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت..
34- كاك دیار پرسیاری كردوه: ئایا سلفه‌ی زواج حه‌رامه یان نه؟ به‌لاَم روونی نه‌كردۆته‌وه ئایا ئه‌وسلفه‌یه سوود و ریبای ئه‌چێته سه‌ر یان نه، ئه‌گه‌ر بێ سوودو ریبا بێت ئه‌وه حه‌لاَله ده‌نا حه‌رامه
35- برای به‌ریز كاك كوردستان! بۆ پیرۆزباییه‌كه‌ت سوپاست ده‌كه‌م.. بۆ وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌شت
به‌نیازم هه‌ندیكیان بلاَو بكه‌مه‌وه..و ئه‌گه‌ر كه‌سانیكی خیره‌و مه‌ندیش هه‌بن هه‌ندی له‌كاتی زیاده‌ی خۆیان بكه‌ن به‌خێرو یارمه‌تی نووسینه‌وه‌یان بده‌ن ئێمه‌ش لێره‌دا بلاَویان ئه‌كه‌ینه‌وه.
خوا باداشتان بداتةوة
hpenjweny@hotmail.com داوای لێ بوردنت لێ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت نه‌دراوه‌ته‌وه، ئایا پرسیاره‌كه‌ت چی بوو؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا له شوێنێكی تره‌وه وه‌ڵامت وه‌رنه‌گرتۆته‌وه بێ زه‌حمه‌ت دووباره‌ی بكه‌ره‌وه تا بزانین پرسیاره‌كه‌ت چی بووه‌و به پێی توانا‌مان وه‌ڵامت بده‌ینه‌وه.. ئینشائه‌ڵڵا..