بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاة والسلام علی خير خلق الله محمد و علی آله و ذريته و صحبه و من والاه
له‌راستیدا هه‌واڵی وه‌فاتی برای به‌ڕێز مامۆستا ئه‌حمه‌د رای ته‌كاندم و پێی دڵگران بووم.. له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2007دا كاك عیرفانی كورِی مامۆستای ره‌حمه‌تی هه‌ندێ پرسیاری ناردبوو تا وه‌لاَمه‌كه‌ی له ساڵیادی ره‌حمه‌تیدا بلاَو بكاته‌وه، منیش له‌وه‌لاَم دا بێ بییر لێكردنه‌وه و بۆ داچوون ئه‌م چه‌ند دێرِه‌م بۆ نوسیین و بۆم ناردن:
پ1 ) ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ناوێكی دیاری ناو رابوونی ئیسلامیی كوردستان ، زانایه‌كی روناكبیر‌و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی و سه‌ركرده‌یه‌كیی مه‌یدانی بوو ، پێتان وانییه له‌ده‌ستدانی ئه‌م زانا‌و سه‌ركردانه بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌ناو ریزی موسڵماناندا دروست ده‌كات و به‌ئاسانی پر نابێته‌وه ؟
وه‌لاَمی: 1 - بێگومان، له‌ده‌ست دانی زانا، واته: له‌ده‌ست دانی گه‌ڵێك، كۆمه‌ڵێك، هه‌روه‌ك له هه‌ندێ شوێنه‌واری پیرۆزدا هاتووه: " مَوتُ العالِمِ مَوتُ العَالَم ". واته: وه‌فاتی زانایه‌كی په‌یامدار مردنی جیهانێكه.، هه‌مووشتێكی تر جێ پرِكردنه‌وه‌ی ئاسانه جگه له زانایان، زه‌حمه‌تی زۆر و كاتی زۆری ده‌وێ تا وێنه‌یان په‌یدا ببێته‌وه..
پ2 ) بانگه‌وازو هیجره‌ت و جیهاد سێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری ئیسلامییه ، پێتان وایه ئه‌م لایه‌نانه له‌ژیانی مامۆستادا ره‌نگی دابوویه‌وه ؟
وه‌لاَمی: 2 – بێگومان هه‌رسێ لایه‌نه‌كه له برای خوالێخۆشبوودا هاتبوونه دی.. و به‌ته‌واوی ره‌نگی دابوه‌وه.. له‌وكاته‌وه كه له په‌یمانگه‌ی ئیسلامی هه‌ڵه‌بجه و له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا قوتابی بوو ئاشنایه‌تی له‌ته‌ك بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا په‌یدا كرد، و یه‌كێك بوو له‌و قوتابیانه‌ی له‌رێ پێوانێكی گه‌وره‌دا رۆیشتن به‌پێشوازی قوتابیانی په‌یمانگه‌ی ئیسلامی { سڵێخ}ه‌وه، و _ حه‌وت ساڵ پێش له‌دایك بوونی كۆماری ئیسلامی ئێران _ به دروشمی: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، نه‌رۆژهه‌لاَتی و نه‌رۆژئاوایی، [ لا شرقية لاغربية دولة دولة أسلامية ]، یا دروشمی: خه‌ڵكی دنیا ئێوه به‌شایه‌ت بن وهاواربكه‌ن: جگه له‌موحه‌ممه‌د شوێن هیچ پێشه‌وایه‌ك ناكه‌وین: [ ياهذه الدنيا أصيخي واشهدي إنا بغير محمد لانقتدي ] پێشوازیان لێ‌كردن و خه‌نده‌و تنۆكی فرمێسكه‌كانی شادی له‌سه‌ر هه‌موو ده‌مووچاوه‌كانی قوتابیانی هه‌ردوو په‌یمانگاكه به‌دی ده‌كرا.. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكا بوو كه به‌عس له‌وپه‌رِی جه‌به‌روت وهێز و توانایا بوو..
ئه‌وه له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌وه، به‌لاَم له‌باره‌ی هیجره‌ته‌وه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌پێشه‌نگی موهاجیرانه‌وه بوو، ماڵ و وه‌زیفه و موچه‌و خزم و كه‌س وكاری له‌پێناوی خوادا به‌جێهێشت..
جیهادیش ئه‌وه‌بوو زۆر له‌پێش چه‌ك هه‌ڵگرتنه‌وه به‌پێنووس و به زمان و كرده‌وه جیهادی ده‌ست پێكردبوو، پاشان سه‌رتۆپه‌كه‌شی جیهادی چه‌كداری بوو چونكه هه‌موو ده‌رگایه‌كی تر له روویا داخرابوو، حه‌كیمانی پێشینیش فه‌رموویانه: دواین ده‌واو چاره‌سه‌ر داخ كردنه..
پ3 ) مامۆستا بانگه‌وازی خۆی له دوانگه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه راگه‌یاندو وتاره‌كانی هه‌ینیی و بۆنه‌كان شوناسێكی ناوازه‌ی به‌م زانا سه‌ركرده‌یه به‌خشیی ، قۆناغی بانگه‌وازو چالاكی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌م لایه‌نانه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت ؟
وه‌لامی 3-: سه‌نگه‌ری مامۆستای ره‌حمه‌تی هه‌روه‌ك هه‌رزانایه‌كی تری په‌یامدار میحراب و مینبه‌ری مزگه‌وت بوو، یه‌كه‌م جاری ناسینم بۆی له‌وكاته‌دا بوو كه له‌هه‌ڵه‌بجه قوتابی بوو، پاش ئه‌وه له‌مزگه‌وتی قازی پێنجوێن په‌یوه‌ندیمان پته‌وتر بوو، كه هاوینان ده‌رۆیشتمه‌وه بۆ سه‌ردانی پێنجوێن یه كێك بوو له‌ودۆست ئازیزانه‌ی دڵم پێی ده‌كرایه‌وه، زۆری كاتمان پێكه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد، ئه‌وكاته من هه‌ندێ نامیلكه‌م نوسیبوو، هه‌ندێ چیرۆكم وه‌رگێرِابوو، ئه‌ویش نامیلكه‌كه‌ی دكتۆر موحسین عه‌بدولحه‌میدی وه‌رگیرابوو، پیشانی دام و زۆرم پێ خۆش بوو كه له‌گه‌ڵ وتار‌و قسه‌كردندا بایه‌خ به‌لایه‌نی نووسین ده‌دات، چونكه ئه‌گه‌ر قسه‌كردن بۆ كۆمه‌ڵێكی كه‌م و چه‌ند ریزێكی دانیشتوانی مزگه‌وتێكی دیاریكراوبێت، ئه‌وا نوسین بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌یه كه به‌و زمانه ده‌خوێننه‌وه.. زۆر ده‌ست خۆشیم لێ‌كرد وزیاتر ته‌شجیعم كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه به‌رده‌وام بێت.. ئه‌وه‌بوو سووپاس بۆ خوا پاش ئه‌وه چه‌ندان نووسراوی به‌نرخ وپه‌پێزی پێش كه‌ش به‌گه‌ل ونه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد..و ده‌ورێكی بالاَی له‌رابوونی ئیسلامی كوردستاندا هه‌بوو.
پ4 ) مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له عه‌له‌مدارانی جیهادو دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ، كاریگه‌ریی ئه‌م سه‌ركرده ئیسلامییه له‌سه‌ر ره‌وتی ئیسلامی جیهادی كوردستان چۆن و له چ ئاستێكدا بووه ؟
وه‌لاَمی 4- : له‌شوێنه‌وارێكدا هاتووه: " مِدادُ العُلمَاءِ كَدَمِ الشُّهَدَاءِ " واته مه‌ره‌كه‌بی پێنووسی زانایان لای خوا وه‌ك خوێنی شه‌هیدانه.. چونكه زانایانن خه‌ڵكی بۆ جیهاد هان ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش به‌عه‌شقه‌وه به‌ره‌و پیری مه‌رگی رواڵه‌تی و ژیانی جاویدانی و هه‌میشه‌یی ده‌رِۆن.. گومان له‌وه‌دا نییه كه مامۆستای ره‌حمه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی جیهاد به‌واتای جه‌نگكردن و بانگه‌وازی ئاوێته‌و ده‌ست له‌ملان كردبوو، هه‌ر چه‌ند له‌ئیسلاما جیهاد له جه‌نگكردنا قه‌تیس نییه و هه‌مووجۆره تێكۆشانێك ده‌گرێته‌وه كه له‌پێناوی خوادا ئه‌نجام بدرێ، جا مامۆستا ئه‌گه‌ر وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی له‌گۆرِه‌پانی جه‌نگا ده‌رنه‌كه‌وتبوو، كۆمه‌ڵێ فاكته‌ر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌بوو، یه‌كێك له‌وانه ده‌ركه‌وتنی له‌لایه‌نی فیكری و رۆشنبیرییه‌وه زه‌قتر وزاڵتر بوو تا لایه‌نی سه‌ربازی و مه‌یدانی..
پ5 ) په‌یامتان بۆ هه‌وادران و قوتابیانیی و هاورێبازانی چییه ؟
وه‌لاَمی 5-: په‌یامی من بۆ لایه‌نگران و قوتابیانی ره‌حمه‌تی ئه‌وه‌یه رێی فیكر‌و هزری ئه‌و به‌رنه‌ده‌ن، ئیسلام ئاینی هزرو بیر‌و ژییر بێژییه، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێ بوواری راده‌ربرین و به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌و ده‌لیل هه‌بوو رێی حیوار ویه‌كتر خوێندنه‌وه‌و بانگه‌واز بگرنه به‌ر و به‌دنیای بسه‌لمێنن كه ئیسلام ئاینی مه‌نتیق وژییر بێژیه.. " قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ " يوسف/108.
له‌م ساڵیادی وه‌فاته‌یدا هه‌زاران درود و ره‌حمه‌تی خوا له گیانی برای به‌رێزمان مامۆستا ئه‌حمه‌د بێت وگیانی پاكی به به‌هه‌شت شاد بێت..