هێرۆكۆ ئه‌وئافره‌ته‌ی كه ده‌یه‌وێ به‌قه‌ناعه‌ته‌وه موسوڵمان ببێت..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خۆی بووداییه، و له‌سه‌ر ئاینی بوودایه، به‌كۆڵی سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌وه له یابانه‌وه رۆیشتووه بۆ قاهیره، حه‌زله‌زانین، و ئه‌وێنی زانیاری هانده‌ری بووه بۆ گه‌رِان و تۆێژینه‌وه به‌شوێن ئیسلام وره‌گ و ریشه‌یا..و كاتێ گه‌یشته یه‌قین ودڵنیایی، له‌سه‌ر لێواری موسوڵمان بووندایه..
{هێرۆكۆ میناساكی} ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر هات بۆ قاهیره، بۆ خۆ ئاماده‌كردنی تاوتوێی باسێكی دكتۆرا كه له‌باره‌ی فه‌تاوای ئیسلامییه‌وه ده‌ینووسێت، تا كه‌گه‌راِيه‌وه بۆ یابان تاوتوێی باسه‌كه‌ی بكات، و ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی دیویه‌تی باسی بكات..
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌رِێته‌وه له‌وه‌لاَمی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا گوتی: لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی من له باره‌ی مێژووی جیهانه‌وه‌یه، و مێژووی ئیسلامیش به‌شێكه له‌ومێژووه، من زمانی عه‌ره‌بیم له‌لای مامۆستایه‌كی پسپۆرِ له مێژووی سه‌رده‌می مه‌مالیكه‌كاندا خوێندووه، و له‌رێی ئه‌وه‌وه به كاڵچه‌ری ئیسلامی ئاشنا‌و شاره‌زا بووم..
"من منداڵ بووم كه‌زانیومه پێغه‌ممه‌ری ئیسلام ناوی(موحه‌ممه‌د)ه، وحه‌ج یه‌كێكه له پایه‌كانی ئیسلام، كاتێكش له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی بووم له‌باره‌ی رۆژووی ئیسلامه‌وه مامۆستاكه‌مان بۆی باس كردین، منیش له‌وباره‌وه پرسیارم لێ‌كرد: چۆن موسوڵمانان ده‌توانن مانگێكی ته‌واو به‌رۆژوو بن؟ چون من وام ده‌زانی له‌ماوه‌ی ئه‌و مانكه‌دا به‌ته‌واوی به‌رۆژووده‌بن، و به‌شه‌و به‌رۆژ هیچ ناخۆن!! نه‌م ده‌زانی كه له‌پاش خۆرئاوابوونه‌وه رۆژووه‌كانیان ده‌شكێنن. به‌لاَم مامۆستاكه‌م وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دامه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پرسیار له‌وباره‌وه له‌مێشكمدا هات وچۆی ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه: ئایا پیر و به‌سالاَچووه‌كان، یا منداڵ و نه‌خۆشه‌كان له‌باره‌ی رۆژووه‌وه چی ده‌كه‌ن؟؟ "
سروشتی موسوڵمانان:
به‌رده‌وام ده‌بێت له قسه‌كانیا و ده‌ڵێت: " ئێمه له‌یاباندا بۆ ئاگاداربوون له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی دروست و راستمان له‌به‌ر ده‌ستا نییه، جگه له‌و هه‌والاَنه‌ی له‌رۆژئاواوه پێمان ده‌گات، و ئه‌ویش هه‌مووی به‌ده‌وری ئه‌وخوڵگه‌یه‌دا ده‌سوورِێته‌وه كه ئیسلام دینی ترور و تۆقاندنه، وخه‌ڵكیش هه‌موو باوه‌رِ ده‌كه‌ن، به‌لاَم من داده‌نیشتم و بیرم ده‌كرده‌وه ده‌بێ موسوڵمانان چۆن بژین؟ و سروشتی ژیانی رۆژانه‌یان چۆن بێ؟ " ده‌ستم به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی كرد، و بگره هه‌رشتێ كه په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه هه‌بێت، له‌ساڵی یه‌كه‌می زانكۆدا توانیم قامووسێكی ئیسلامی به‌زمانی یابانی په‌یدا بكه‌م، كه كۆمه‌ڵێ وشه‌ی تایبه‌ت به عیباده‌ته‌كان و مێژووی ئیسلامی تیا بوو، كرِیم و خوێندمه‌وه، و برِیارم دا رۆشنبیریم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه فراوانتر بكه‌م، زۆر شت هه‌بوون نیشانه‌ی پرسیاریان لا دروست ده‌كردم، بۆ نموونه له مێژووی یه‌كێ له میره‌كانی مه‌مالیكدا خۆێندمه‌وه كه عاده‌تی وابووه شه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وێ شه‌رابی خواردۆته‌وه، ئه‌م پرسیاره ده‌هات به‌خه‌یاڵما: باشه چۆن موسوڵمان بووه، وسالاَنه به‌رگی تازه‌ی بۆ كه‌عبه ناردووه، و شتی وایشی كردووه؟ شته‌كه‌م به‌لاوه زۆر سه‌یر بوو، و نه‌م ده‌زانی ئایا هه‌موو میره‌كانی مه‌مالیك وا بوون، یاته‌نیا ئه‌و وابووه؟! "
ئاله‌م لێ تێكچوونه‌وه بریارم دا پاش ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ لێكۆڵینه‌وه‌م له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه فراوان بكه‌م، و برِیارم دا كه نامه‌ی ماسته‌رم ده‌بێ له‌باره‌ی فه‌تاوای ئیسلامییه‌وه بێت.. چونكه ئه‌وه نه‌بزی دڵی میلله‌تانی موسوڵمان و چۆن بییركردنه‌وه‌یان ده‌رده‌خات. له‌هه‌مان كاتا هه‌لم بۆ ده‌ره‌خسێنێ تا له‌باره‌ی ئوسولی فیقهی ئیسلامییه‌وه شاره‌زایی په‌یدا بكه‌م.. زۆر بیرم كرده‌وه ئایا بۆ توێژینه‌وه‌كه‌م كامیان باشتره: هه‌ر له‌یابان بمێنمه‌وه و له‌دووره‌وه توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئیسلام بكه‌م، یا برِۆم بۆ ولاَتێكی ئیسلامی و له‌ناوه‌وه شاره‌زایی په‌یدا بكه‌م؟! له‌ئه‌نجامدا برِیارم دا بێم بۆ میسر و خۆم به‌چاوی خۆم فه‌توای موفتیه‌كان ببینم، و ببینم موسوڵمانان له‌وباره‌وه چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه؟!"
له قاهیره‌دا:
هێرۆكۆ ده‌ڵێت: "كاتێ هاتم بۆ قاهیره‌له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا جه‌ختم كرده سه‌ر رۆچوون له‌فێربوونی زمانی عه‌ره‌بیدا، وله‌وێ ئاشنایه‌تیم له‌ته‌ك ئافره‌تێكی میسریدا په‌یدا كرد كه زمانی یابانی ده‌خوێند، هه‌ردوو رێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یكتر فێر بكه‌ین، ئه‌و زمانی عه‌ره‌بی به‌من بڵێت ومنیش زمانی یابانی به‌ئه‌و. ئه‌و له‌ته‌ك دایكی و خوشكیدا له گه‌رِه‌كی{ره‌وزول فه‌ره‌ج}دا بوو، منیش له‌ته‌كیانا نیشته‌جێ بووم، زۆر شتیان لێوه فێر بوم، وه‌ك خو وخده‌ی میسرییه‌كان، له‌هه‌لس وكه‌وتا، وهه‌روه‌ها فێری خوێندنه‌وه‌ی قورئان و نوێژ خوێندنیش بووم."
ده‌ستم به‌خۆرێكخستن كرد بۆ ئاماده‌كردنی ماسته‌ر نامه‌كه‌م، و باسكردن له‌بابه‌تی فه‌توای ئیسلامی، به‌لاَم دیداره‌كه‌یان قبوول نه‌كردم، و رازی نه‌بوون به‌وه‌ی كه من له‌باره‌ی فه‌توای ئیسلامییه‌وه ئاگاداریم هه‌بێ، و پێیان گوتم: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌تۆ كه‌سێكی ناموسوڵمانیت بۆت نییه شاره‌زایی وئاگاداریت له‌فه‌توای ئیسلامی هه‌بێ، چونكه ئه‌مه تایبه‌ته به موسوڵمانان، و پێویسته ئێمه‌ش پارێزگاری له تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی و نهێنی خه‌ڵكییه‌وه بكه‌ین.. له‌به‌ر ئه‌وه ناچار بووم كتێبێكی زۆر له‌باره‌ی فه‌تاوا و فیقهه‌وه بكرِم، له‌نێو ئه‌وانه‌دا كتێبی" بین السائل وفقهه "م كرِی كه دانراوی دكتۆر" محمد بكر إسماعیل "بوو، به‌راستی زۆرم پێ په‌سه‌ندبوو..
پاش توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه كه رۆڵی فه‌توا به‌نیسبه‌ت ئه‌وانه‌ی واپرسیار ده‌كه‌ن له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێ: یه‌كه‌م: ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بزانن ئه‌وكاره‌ی ده‌یكه‌ن حه‌لاَله یان حه‌رام؟ دووه‌م: ئه‌وه‌ی كارێكی هه‌ڵه‌ی كردووه ده‌یه‌وێ فه‌توا وه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونی خۆی ئاسووده بكات.. سێ هه‌م: فه‌تواكان به‌زۆری له‌كارو باری تایبه‌تی خه‌ڵكیدایه.. سه‌رنجیم دا ئه‌وانه‌ی پرسیارده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ وه‌لاَمه‌كشی به‌پێی خواست وئاره‌زووی خۆیان بێت. سه‌رنجێكی ترم ئه‌وه‌بوو به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی پرسیاریان دكرد توێژی ئافره‌ت بوون.."
خۆ ئاماده‌كردن بۆ دكتۆرا:
له‌باسه‌كه‌ی خۆ‌یا به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "پاش ئه‌وه‌ی ماسته‌رنامه‌كه‌م به‌سه‌ركه‌وتوویی تاوتوێ كرا، گه‌رِامه‌وه بۆ یابان، و بییرم كرده‌وه كه باسی دكتۆراكه‌یشم هه‌ر له‌هه‌مان بابه‌تا بێت، چونكه پێم وابوو: ئه‌و كاره‌ی من له‌ماسته‌رنامه‌كه‌مدا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی فه‌توای ئیسلامییه‌وه دڵنیایی ته‌واو به‌ده‌ست بێنێ. چونكه ئه‌و توێژینه‌وه‌ی من ته‌نیا له‌ناو دووتوێی كتێبه‌وه هه‌ڵێنجراوه، نه‌ك له‌واقیع وكاری مه‌یدانییه‌وه، و منیش ده‌مه‌وێ له‌مه‌یدانی پراكتیزه‌دا به‌چاوی خۆم شێوه‌ی پرسیار و وه‌لاَمی موفتییه‌كان بیبینم و به‌گوێی خۆم بیبیستم، له‌به‌ر ئه‌وه جارێكی تر گه‌رِامه‌وه بۆ قاهیره، و رۆیشتم بۆ { دار الإفتاء }تا ئاگاداری به‌سه‌ر فه‌توای رۆژانه‌دا په‌یدا بكه‌م، به‌لاَم هه‌ڵوێستیان وه‌ك هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی فه‌توای ئه‌زهه‌ر وابوو، ئیتر له‌ته‌ك په‌یامنێری رۆژنامه‌یه‌كی یابانیدا رۆیشتم بۆ وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی میسری و باسه‌كه‌م بۆ گێڕانه‌وه، ئه‌وانیش به‌فه‌رمی نامه‌یه‌كیان بۆ ناردن و داوایان لێ‌كردن كه رێم پێ بده‌ن، ئه‌وانیش رێ‌یان پێدام..
خۆم به‌گوێی خۆم پرسیاری پرسیاركه‌رانم ده‌بیست، و خشته‌یه‌كی روونكردنه‌وه‌م بۆ پرسیاره‌كان ئاماده‌كردبوو، له‌باره‌ی ژماره‌ی پرسیاره‌كان و شێوه‌و جۆریانه‌وه‌و ئایا له‌لایه‌ن توخمی نێرینه یا مێ یینه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها دیدارم له‌ته‌ك چه‌ند زانایه‌كی ئه‌زهه‌ردا ئه‌نجام دا، و بابه‌تی دكتۆراكه‌مم له‌ته‌كا تاوتوێ كردن، له‌وزانایانه دكتۆر{ محمد أبو ليلة }.. و ئێستاش من خۆم بۆ نوسینی دكتۆراكه‌م ئاماده كردووه، و له‌كۆتایی ئه‌م ساڵدا {ساڵی 2007دا} تاوتوێ ده‌كرێت..
سه‌رچاوه: سایتی برایان.