" هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الأَرْضَ ذَلُولا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِنْ رِزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ، أَأَمِنْتُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ أَنْ يَخْسِفَ بِكُمُ الأَرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ ؟ أَمْ أَمِنْتُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ أَنْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا؟ فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ ". سورة الملك /15-17.
واته: هه‌ر خوا زه‌وی بۆ رام و ملكه‌چ كردوون، ئێوه‌ش به هه‌موو گۆشه‌و كه‌نارێكیدا بگه‌ڕێن، و له‌و رزق و ژێوارییه بخۆن كه پێشكه‌شتانی ده‌كات، دڵنیاش بن سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئه‌وه. ئایا له‌و كه‌سه ئه‌مینن كه له‌ئاسماندایه و به‌ناخی زه‌ویدا ناتان باته خوارێ و نغرۆتان ناكات؟ یا له‌وكه‌سه ئه‌مینن كه فه‌رمان نادات بایه‌كی سه‌خت بنێرێته سه‌رتان و به‌ردبارانتان بكات؟ ئه‌وسا ده‌زانن {كه خوا نه‌ناسی} چ به‌لاََیه‌كتان به‌سه‌ر دێنێت..
له‌هاوینی ساڵی 1999 دا زه‌وی له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره توركیای هه‌ژاند و خه‌ڵكێكی زۆری له‌ناوبرد، ئه‌وبنكه سه‌ربازییه‌ی له‌ناو ده‌ریادا پته‌و دامه‌زرابوو، و فه‌رمانده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به په‌روه‌ردگار ده‌مدرێژی كرد و بێ ئه‌ده‌بی به‌رامبه‌ر به‌قورئان نواند و په‌ڕه‌كانی دڕاند، و خستیه ژێرپێیه‌وه، خوای بالاَده‌ست وه‌ك به‌هێزترین ده‌سه‌لاَت گرتی و به‌خۆی و بنكه‌كه‌یه‌وه بردی به‌ناخی ده‌ریادا، و نزیكه‌ی ده هه‌زار كه‌س قوربانی ئه‌و زه‌وی هه‌ژانه بوو.. له‌زستانی هه‌مان ساڵدا گێژه‌لووك وتۆفانێك له‌باكووری فه‌ره‌نسه‌ی دا‌و نزیكه‌ی چل هه‌زار داری گه‌وره‌و گه‌ردنكه‌ش و ره‌گ داكوتراوی به‌ناخی زه‌ویدای هه‌ڵكه‌ند، و چه‌نده‌ی كوشت كوشتی وچه‌ندی ویران كرد وێرانی كرد..
له‌راستیدا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ژییربن ته‌نیا زه‌وی هه‌ژانێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا و گێژه‌لووكێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسه‌یان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی رابچڵه‌كێن وبزان كه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَت وتوانای بێ سنووری خواوه زه‌بوون و ده‌سته پاچه‌ن..