برایه‌كی به‌رێز چه‌ند بابه‌تێكی وینه فلاشی بۆ ناردبووم: ئیتر نه‌ینووسیبوو نووسینی كێن. منیش با به‌تێكی رۆحیم لێ هه‌ڵبژارد، به ناونیشانی: كش كش. و وه‌رم گێرِایه سه‌ر كوردی.و بۆم نارده‌وه‌و داوام لێ‌كرد تكات لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌زانی كێیه بۆمان بنووسه، تا بڵێین نووسینی ئه‌وكه‌سه‌یه، به‌لاَم به‌داخه‌وه وه‌لاَمی نه‌بوو.. بۆیه ده‌ڵێم: من ته‌نیا وه‌رگێرِم.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه و ئه‌وه‌ش رووداوه‌كه:
كش كش..
ئافره‌تێكی به‌رِێزی بانگخواز رووداوێكی زۆر سه‌یری گێرِایوه‌و گوتی: رۆیشتم بۆ خه‌سته‌خانه و ژماره‌ی چوونه ژووره‌وه‌م وه‌رگرت و دانیشتم چاوه‌رِوانیم ده‌كرد تا نۆره‌ی خۆم بێته پێشه‌وه، له‌وكاته‌دا ئافره‌تێكی جوانی لاو هاته ژووره‌وه، به‌لاَم داپۆشراو نه‌بوو، ئه‌ویش ژماره‌كه‌ی خۆی وه‌رگرت و دانیشت، ده‌ڵێ: وه‌ك ئه‌وه له‌ناو ناخمه‌وه یه‌كێك با‌نگم بكات و پێم بڵێ: كه ئامۆژگارییه‌ك پێشكه‌ش به‌و ئافره‌ته لاوه موسوڵمانه بكه‌م.. پاش سێ و دوویه‌كی دڵی خۆم پشتم به‌خوا به‌ست و رۆیشتمه ته‌نیشتییه‌وه دانیشتم و پاش سلاَو وچۆن وچاكی و هه‌ندێ قسه‌ی خۆش به‌نه‌رمونیانییه‌وه پێم گوت: خوشكی به‌رِێز سوپاس بۆ خوا تۆموسوڵمانی و خوایش داوای له‌ئافره‌تانی موسوڵمان كردووه كه خۆیان دابپۆشن.. هیوادارم تۆیش ئه‌و فه‌رمانه خواییه به‌جێ بێنی..
ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وه‌م گوت و تووره‌ِبوو ئاگری گرت، و گوتی: ئه‌مه ئازادی كه‌سایه‌تی خۆمه‌و كه‌س بۆی نییه ده‌ست وه‌رداته ناو ئازادی منه‌وه،و من خۆم پێگه‌یشتووم و ده‌زانم چی بۆ خۆم هه‌ڵده‌بژێرم.. منیش گوتم: تۆ خۆت سه‌ر به‌ستی به‌لاَم وه‌ك مافێكی ئینسانی و ئیسلامی ویستم بییرت بخه‌مه‌وه، وئه‌ركی سه‌رشانم به‌رامبه‌رت به‌جێ بێنم..
ده‌ڵێت: منیش گه‌رِامه‌وه بۆشوێنه‌كه‌ی خۆم و دانیشتم، پاش ماوه‌یه‌ك هه‌مان ده‌نگ له‌ناخمه‌وه بانگی ده‌كردمه‌وه و پێی ده‌گوتم: كه ئامۆژگارییه‌كی پێشكه‌ش بكه‌م.. ده‌ڵێت منیش ئه‌م جاره‌یان رۆیشتمه‌وه ته‌نیشتی و به‌روویه‌كی خۆش و ده‌م به بزه‌وه گوتم: خوشكی به‌رێز! ده‌مه‌وێت وه‌لاَمی ته‌نیا پرسیارێكم بده‌یته‌وه..
گوتی: فه‌رموو..
منیش گوتم: خۆت ده‌زانی مردن شتێكی حه‌تمییه‌و كه‌س له‌ده‌ستی رزگاری نابێت، ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌ی ئێستاتدا فریشته‌ی گیان كێشان هات بۆ لات چی پێ ده‌ڵێیت؟
ئه‌ویش به‌توورِه‌ییه‌وه.. وه‌لاَمی دامه‌وه، به‌لاَم خۆزگا ئه‌و وه‌لاَمه‌ی نه‌دامایه‌وه..به‌گاڵته‌و لاقرتێیه‌كه‌وه گوتی: پێی ده‌ڵێم: كش.. كش ..
# # #
ده‌ڵێت: وه‌لاَمه‌كه‌ی بۆ من له‌وكاته‌دا.. وه‌ك بروسكه‌یه‌ك وابوو.. ژماره‌ی تكته‌كه‌م له‌سه‌ر شاشه ده‌ركه‌وت، و رۆیشتمه ژووره‌وه بۆ لای دكتۆر.. به‌لاَم له‌ناخه‌وه زۆر به‌زییم پیایا ده‌هاته‌وه چۆن ئافره‌تێكی موسوڵمان زاتی هه‌بێ وشه‌گه‌لێكی وا به‌رامبه‌ر فریشته‌ی گیان كێشان بڵێت!! پاش ئه‌وه كه لای دكتۆر هاتمه ده‌ره‌وه له‌ناو هۆله‌كه‌دا ده‌نگه ده‌نگ بوو، سیسته‌رو نه‌خۆشه‌كان هه‌ر له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌یان گوت: " إنا لله و إنا إليه را‌جعون " زیاتر نزیك بوومه‌وه دیتم هه‌ر هه‌مان ئافره‌تی لاو بوو، كه‌وتووه‌و گیانی به‌خوای خۆی سپاردووه..
ئاله‌ویادا هات به‌خه‌یاڵما: كه ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌ناخمه‌وه بانگی ده‌كردم ده‌نگێك بوو تا مۆڵه‌تێكی تۆبه‌و په‌شیمانی پێ بدات، به‌لاََم ئه‌و سوودی له‌و مۆڵه‌ته وه‌رنه‌گرت، و فریشته‌ی گیان كێشانیش هات بۆ لای و نه‌یتوانی هیچی پێ بڵێت..