پرسیارله‌باره‌ی قه‌رزی به {ریبا}وه بۆ خانوو:
Salamunalaikum;
Mamosta gyan am kataw gsht katekt bash,
mamosta gyan agar kasek para la kasek wargret bo xanu drust krdn, bo nmuna 1500 $ wargret u kabra pey blet 1700 $ adaytawa ba mn ba qist yan ba har shewayak bet almuhim 1700 $m dawet.
Aya awa acheta babi ribawa? chunka dalen gwaya labar away bo sakana wata bo xanuwaw majbura riba nya ? ja nazanm ray janabt la ruy shar3awa chona barambar bam babata?
xway gawra payadartan bkatu xwat la gal.
shakhawan husein
وه‌لاَم:
برای خۆم! كاك شاخه‌وان حوسه‌ین! سلاَوی خودات لێ بێت پاشان.
ریبا هه‌ر ریبایه، و حه‌رام هه‌ر حه‌رامه.
خوایش ده‌فه‌رموێ: " وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا " واته: خوا كرِین و فرۆشتنی حه‌لاَڵ كردووه و ریبای حه‌رام كردووه.
پاش ئه‌وه ده‌فه‌رموێت: " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ " البقره/278. "واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رتان به‌خوا هه‌یه - ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌ن باوه‌رِن -واز له وئه‌ندازه سووه بێنن كه‌به‌سه‌ر قه‌رزاره‌كانه‌وه ماوه‌ته‌وه، و پێش موسوڵمان بوونتان ئه‌وكاره‌تان كردووه.؟ ئه‌گه‌ر واتان نه‌كرد له‌دژی خوا و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی ئیعلانی شه‌ر بكه‌ن.
به‌لاَم تۆ ده‌توانی ئه‌و حه‌رامه بكه‌یته حه‌لاَل به‌و شێوه‌ی كه خوا داوای كردووه.. بۆ نموونه: ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌یه‌وێ ئه‌و قه‌رزه به‌تۆ بدات و نایه‌وێ بی قازانج بداتێ، ده‌توانێ ماڵه‌كه‌ت بۆ بكرِێت، به {1500 $} و پێت بفرۆشێته‌وه به {1700 $}ی قیست.. بۆماوه‌ی سالێك، یا دووسال.. به‌م شێوه‌یه ده‌بێته حه‌لاَڵ..
بۆ نموونه: كابرایه‌ك له گه‌ڵ ئافره‌تێكدا رێده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌بێ نیكاح برواته لای ده‌بێته زیناو كارێكی حه‌رامی كردووه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر نیكاحی كرد.. ده‌بێته حه‌لاَڵ.. جیاوازی نێوان حه‌لاَڵ وحه‌رام ته‌نیا سه‌رپۆشه شه‌رعیه‌كه‌یه ..
كۆرِی زانایانی ئه‌وروو پیش فه‌توایان هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵیان زۆره و به‌بۆنه‌ی مناله‌كانیانه‌وه خانوویان ناده‌نێ و موشكیله‌یان تووش ده‌بێت، بۆیان هه‌یه پاره‌ی بانق وه‌ربگرن، بۆ نیشته‌جێ بوونی خۆیان خانووی پێ بكه‌نه‌وه، نه‌ك بۆ بازرگانی..
به‌لاَم به‌رای من باشترین چاره سه‌ر ئه‌وه‌یه ئینسان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له شوبهه و گومان بپارێزێ له‌گه‌ڵ یه‌كێ له‌و بانقانه‌دا معامه‌له بكات كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی ئیسلامی خانوو بۆ كه‌سه‌كه ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌قه‌رز و به‌مودده‌ت پێی ده‌فرۆشنه‌وه.. ئه‌مه‌ش عینوانی هه‌ندێ له‌و بانقانه‌یه ئه‌گه‌ر ویستت ئه‌و كاره بكه‌یت: یه‌كێكیان به ئینگلیزیه‌و له ئه‌مریكایه، ئه‌وی تریشیان له میسره و به عه‌ره‌بییه:
http://www.lariba.com/default.htm
http://www.lariba.com.eg
http://islahweb.org/html/modules.php?op=modload&name=News&file=article&highlight=معاملات بانکی&sid=6
زۆر سوپاس
ئایا من ئه توانم سه یاره یان هه ر شتێكی تر بكرم به م شێوه یه پاشان به قیست پاره كه ی بده م
خوای گه وره پاداشتی خێرت بداته وه ...