به‌م جۆره سه‌ره‌تای ئاشنابوونی به‌ئیسلام ده‌گێرَێته‌وه:
له‌سه‌رتای دواین ساڵی خوێندنم له‌زانكۆدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی زانیاری له {كه‌ره‌سه‌كانی رابواردن}دا بۆیه‌كه‌م جار له ژیانما چاوم به‌كۆمه‌ڵێك موسوڵمان كه‌وت.. ئه‌وه یه‌كه‌م ساڵ بوو كه ئێمه له رێی كه‌مپیوته‌ره‌وه بتوانیین ناوی خۆمان تۆمار بكه‌ین، ناوی خۆمم تۆمار كرد و رۆیشتم بۆ ئه‌وه‌ی له {ئۆكلاهۆما}دا هه‌ندێ كار و باری خێزانیم هه‌بوو ئه‌نجامی بده‌م.. ئه‌وكاره‌ی وام دانابوو له ماوه‌ی چاوه‌روان كراودا ته‌واو ببێت ته‌واو نه‌بوو، ماوه‌یه‌كی زۆر تری برد، له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ره‌تای وه‌ر‌زی نوێی خۆێندن دوو هه‌فته دواكه‌وتم، به له‌كیس چوونی ئه‌و دووهه‌فته‌یه زۆر سه‌خله‌ت نه‌بووم، چونكه نمره‌كانم زۆرباش بوو، یه‌كه‌می پۆله‌كه‌ی خۆیشمان بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌وكاته‌دا من قوتابی بووم به‌هۆی كێ به‌ركێ و مونافه‌سه‌وه له‌گه‌ڵ پسپۆڕه‌كانا له‌وباره‌وه خه‌لاَتم وه‌رده‌گرت...
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه من زۆر شه‌رمن بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌رۆیشتم بۆ زانكۆ و نمره‌یه‌كی به‌رزم له ده‌رسه‌كانما ده‌هێنا، وكاری تایبه‌تی خۆمم به‌ڕێوه ده‌برد، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هاوه‌ڵێكی زۆرم هه‌بوو، كه نزیكم بوون و به ده‌ورما بوون، من زۆر بێده‌نگ بووم، و له خۆ ناساندن به‌خه‌ڵكیدا زۆر سست بووم، به‌ده‌گمه‌ن قسه‌م بۆ یه‌كێك بكردایه، مه‌گه‌ر زۆر ناچار بوومایه، یا له‌وه پێشتر ناسیبام، ئه‌و ده‌رسانه‌ی وه‌رم ده‌گرتن داوایان لێ ده‌كردم هه‌ندێ كار‌و باری ئیداری ئه‌نجام بده‌م و پلانیان بۆ دابنێم، زیاد له‌وه ده‌بوا پرۆگرامێكیشم دابنایه كه‌بۆ وه‌زعی مندالاَن و ساوایان بگونجایه، چونكه ئه‌وان ته‌نیا شتێك بوون كه ئیحساسم به ئۆقره‌يي وئارامی ده‌كرد له‌ته‌كیانا..
با بگه‌رێمه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆم.. ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی كه‌مپیوته‌ر ئه‌نجامی دا ناكاوێكی گه‌وره‌ی بۆمن شاردبووه‌وه، منی له به‌شی مه‌سره‌حدا تۆمار كردبوو، و ئه‌مه‌ش منی به‌وه پێبه‌ند ده‌كرد تا به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو خۆم له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌وه بنوێنم.. منیش ترسێكی زۆرم لێ نیشت چونكه من زاتی ئه‌وه‌م نه‌بوو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ پرسیار له هۆڵی ده‌رسه‌كه‌ماندا بخه‌مه روو، ئه‌ی ئێستا چۆن ده‌توانم له‌سه‌ر شانۆدا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌وه بوه‌ستم؟! له‌م باره‌وه قسه‌م له‌ته‌ك میرده‌كه‌ما كرد، ئه‌ویش وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆی ئینسانێكی له‌سه‌رخۆ بوو، پێشنیازی كرد كه له‌ته‌ك مامۆستاكه‌ماندا قسه‌بكه‌م و موشكیله‌كه‌می بۆ باس بكه‌م، و له‌ته‌كیا رێ بكه‌وم كه بابه‌ته‌كه‌م بۆ بگۆڕێ، بۆ نموونه: له‌بیاتی ئه‌وه‌ی خۆم بڕۆمه سه‌ر شانۆ، با ده‌قی شانۆكه بنووسمه‌وه، یا جل وبه‌رگ ئاماده‌بكه‌م.. مامۆستاش رێكه‌وت كه هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ته‌نگژه‌یه رزگارم بكات.. به‌وشێوه‌یه له رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوودا رۆیشتمه سه‌رده‌رسه‌كه‌م..
كاتێ ده‌رگای هۆڵه‌كه‌م كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچمه ژووره‌وه سه‌دمه‌ی دووه‌مم تووش بوو.. ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو هۆڵه‌كه پڕ بوو له‌خه‌ڵكی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وانه‌ی هه‌ندێ حه‌ز ده‌كه‌ن پێیان بڵێن:{یاری چییه‌كانی جۆكی به‌سه‌ر وشتره‌وه!}!!
به‌هه‌رحاڵ من هه‌رگیز عه‌ربێكم پێشتر نه‌دیبوو، به‌لاَم ناوم بیستبوون، ئیتر منیش بڕیارم دا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم له‌ژووریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وكافره پیسانه دا بژیم!! ته‌نانه‌ت ئه‌وه هات به‌خه‌یاڵما كه له‌وانه‌یه له‌یه‌كێكیانه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كی سامناك ببم.. هه‌مووكه‌س ده‌ڵَێن: ئه‌مانه چه‌په‌ڵن.. و جێی متمانه نین، كه ئه‌وه‌م دی یه‌كسه‌ر ده‌رگاكه‌م پێوه‌دا و نه‌رۆیشتمه ژوورێ به‌شوێنی خۆما به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕامه‌وه.. پێویسته لێره‌دا خاڵێكی بچكۆله هه‌یه باسی بكه‌م.. له‌و كاته‌دا كه من ئه‌و قسه‌یه‌م ده‌كرد و ئاوه‌ها بیرم ده‌كرده‌وه پانتۆڵێكی چه‌رمی زۆر ورووشێنه‌رم له‌به‌ركردبوو، قۆنه‌ره‌یه‌كی پاژنه به‌رزم له پێدابوو، شووشه‌ی شه‌رابه‌كه‌شم به‌دسته‌وه بوو.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌وانم به خراپ ده‌زانی!!
كاتێ گه ڕامه‌وه بۆماڵ و بۆ مێرده‌كه‌مم گێڕایه‌وه شتێكی وام دیوه، و پڕبووه له قوتابی عه‌ره‌ب و رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست، ومومكین نییه جارێكی تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌وێ.. زۆر هات به‌سه‌رما و به‌شێوازه له‌سه‌ر خۆییه‌كه‌ی خۆی هێواشی كردمه‌وه، و بیری هێنامه‌وه كه من هه‌میشه ئیددیعای ئه‌وه‌م كردووه خوای بالاَده‌ست سه‌به‌بی بۆ هه‌موو شتێ داناوه، و ئێستاش پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێكی كۆتایی بده‌یت پێویسته زۆر به‌باشی بییری لێ بكه‌یته‌وه، ئه‌وه‌شی وه‌بییر هێنامه‌وه كه من بۆ خوێندنه‌كه یارمه‌تی ده‌درێم، ئه‌گه‌ر من بمه‌وێ ئه‌وه بپارێزم ده‌بێ پارێزگاری له تێكڕای نمره‌كانم بكه‌م نه‌یه‌نه خواره‌وه، ده‌نا هه‌مووشتێك تێك ده‌چێت، منیش دوو رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك نوێژم بۆ خوا كرد و لێی پاڕامه‌وه كه رێی راستم پێ پیشان بدات، ئیتر له‌رۆژی پێنچ شه‌ممه‌دا گه‌ڕامه‌وه بۆ زانكۆ و پۆلی ده‌رسه‌كه‌م، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و باوه‌ڕه‌شم بۆ دروست ببوو كه خوای بالاَده‌ست ئه‌مه‌ی بۆیه سازاندووه تا من ئه‌و كافره هه‌ژارانه له سزای دۆزه‌خ رزگار بكه‌م..
ورده ورده بۆم باس ده‌كردن كه‌ئه‌گه‌ر ئێوه مه‌سیح{ علیه السلام}تان نه‌وێ، وبه‌رزگاركه‌ری خۆتانی نه‌زانن ئێوه له ئاگری دۆزه‌خا ده‌سووتێنرێن، و بۆ هه‌میشه‌یی له‌و سزایه‌دا ده‌مێننه‌وه!! ئه‌وانیش زۆر به‌نه‌رمی و ئارامی له‌ته‌كما ده‌جوولاَنه‌وه، به‌لاَم نه‌یان ده‌ویست هیدایه‌ت وه‌رگرن!!له‌به‌ر ئه‌وه برِیارم دا من كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی ئه‌وان بخوێنمه‌وه تا پیشانیان بده‌م كه ئیسلام دینێكی ساخته‌یه، و وموحه‌ممه‌دیش{ صلى الله علیه وسلم }خوایه‌كی ساخته‌یه.. یه‌كێكیان قورئانێكی پێدام كه واتاكانی وه‌رگێرِرابووه سه‌ر ئینگلیزی.. وكتێبێكی تریشی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه پێدام.. و ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌یان كرد، و له‌وه دڵنیا بووم كه ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ده‌مه‌وێت زۆر زوو په‌یدای ده‌كه‌م. به‌ڵێ قورئانه‌كه و كتێبه‌كه‌ی ترم به‌ته‌واوی خوێنده‌وه، پاش ئه‌وه پانزه كتێبی ترم خوێنده‌وه، یه‌كێك له‌وانه سه‌حیحی موسلیم بوو، جارێكی تر گه‌ڕامه‌وه بۆ قورئان وبه‌وردی ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ی كرد، ومن سوور بووم بۆ هیدایه‌ت دانیان!! به‌وپێیه یه‌ك ساڵ و نیو من له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه كتێبم خوێنده‌وه، و لێی ده‌كۆڵیمه‌وه..
له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێ جار موشكیلات له‌نێوان من ومێرده‌كه‌ما په‌یدا ده‌بوو، من به‌خۆمم نه‌ده‌زانی رۆژ به‌رۆژ ده‌گۆڕام، و ئه‌م گۆڕانه‌ش ته‌نیا له‌هه‌ندێ شتا بوو، به‌لاَم به‌س بوو بۆئه‌وه‌ی قه‌ڵسی بكات، بۆ نموونه: حه‌زم نه‌ده‌كرد بڕۆم بۆ باڕه‌كان و ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی جاران هه‌موو شه‌وێكی هه‌ینی وشه‌ممه خوومان پێوه‌گرتبوو ده‌چووین، زیاتر لێی دوور كه‌وتبوومه‌وه،و هێمنی و ئارامیم بۆ دروست ببوو، ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه یه‌قینی بۆ دروست ببوو كه‌من له‌ته‌ك پیاوێكی ترا په‌یوه‌ندی ناشه‌رعیم هه‌یه بۆیه وام به‌سه‌ر هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌خانووه‌كه‌ی خۆ‌یا ده‌ری كردم، منیش له‌ته‌ك مناڵه‌كانما رۆیشتینه شوققه‌یه‌كی تر، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا من هه‌ر سوور بووم له‌سه‌ر هیدایه‌تی ئه‌و موسوڵمانانه بۆ ئاینی دیان {مسيحي}.. و بیان كه‌م به فه‌ڵه!!
رۆژێك له‌ده‌رگایان دا، كاتێ ده‌رگام كرده‌وه دیتم پیاوێك دزداشه‌یه‌كی سپی درێژی خه‌وی له‌به‌ره‌ایه، و جامانه‌یه‌كی سووریشی به‌سه‌ره‌وه‌یه، سێ كه‌سی ترشی له‌ته‌كایه كه ئه‌وانیش دزداشه‌یان له‌به‌ردایه كه جلی خه‌وه!! ئه‌وه یه‌كه‌م جاربوو عه‌ره‌ب له به‌رگی تایبه‌ت به‌خۆیانا ببینم.. له‌به‌ر ئه‌وه من وام هه‌ست پێكرد كه ئه‌وانه ئیهانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌من كردووه، و ویستوویانه به‌م كاره‌یان من بشكێنن، چۆن رێ‌یان به‌خۆیان داوه جلی خه‌و له‌به‌ر بكه‌ن و بێن له‌ده‌رگای من بده‌ن؟! ئه‌وان ده‌بێ به‌چ جۆره ئافره‌تێكم بزانن؟! هه‌ستیان پێكرد كه‌من ئه‌و وه‌زعه‌م به‌دڵ نییه، ئه‌ویانه كه جامانه سووره‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه بوو پێی گووتم: ئه‌وان وا حاڵی بوون كه تۆ پێت خۆشه موسوڵمان ببیت؟! تێم گه‌یاند و زۆر خێرا پێم گوت: نه‌خێر.. من نامه‌وێ موسوڵمان ببم.. به‌لاَم ئه‌وه‌شم پێ گوت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌من نامه‌وێ ببمه موسوڵَمان، هه‌ندێ پرسیارم بۆ دروست بووه ئه‌گه‌ر بتوانی وه‌لاَمم بداته‌وه.!!
براده‌ر عه‌بدولعه‌زیز كاتێكی ته‌واوی دامێ بۆ هه‌موو پرسیاره‌كانم.. له‌راستیدا له‌باره‌ی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كه‌وه موناقه‌شه‌م ده‌كرد زۆر خۆگر بوو، هه‌رگیز وای پیشان نه‌ده‌دا كه‌من مرۆڤێكی گه‌ڵحۆ یا نه‌فامم!! یاپرسیاره‌كه‌م پرسیارێكی بێ واتایه!! ئینجا ئه‌و پرسیاری لێكردم و گوتی: تۆ باوه‌ڕت وایه كه ته‌نیا یه‌ك خوا هه‌یه؟! گوتم: به‌ڵێ.. پرسیاری لێكردم: ئایا باوه‌ڕت وایه كه موحه‌ممه‌د { صلى الله علیه وسلم }پێغه‌ممه‌ری خوایه؟ جارێكی تریش گوتم: به‌ڵێ.. پێی گوتم: ئابه‌م وه‌لاَمه‌ی خۆتا تۆ ئێستا موسوڵمانیت!! ده‌مه‌قاڵه‌م له‌ته‌كا كرد و گوتم: من هه‌ر فه‌ڵه‌م .. و ته‌نیا ده‌مه‌وێ له ئیسلام حاڵَی ببم.. من له‌دڵی خۆما وا بیرم ده‌كرده‌وه كه ناتوانم هه‌رگیز ببمه موسوڵمان!! من ئه‌مریكییه‌كی سپی پێستم!! باشه مێرده‌كه‌م چیم پێ ده‌ڵێ؟! خۆ ئه‌گه‌ر بوومه موسوڵمان ده‌بێ بۆ هه‌میشه له‌مێرده‌كه‌م جیا ببمه‌وه..و خێزانه‌كه‌م كۆتایی بێت..
پاشتر بۆی روون كردمه‌وه كه په‌یداكردنی مه‌عریفه، و تێگه‌یشتنی رۆحی وه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر په‌یژه‌دا وایه، ئه‌گه‌ر ویستت به‌سه‌ر په‌یژه‌دا سه‌ربكه‌ویت و به‌یه‌كجار باز به‌سه‌ر چه‌ند پله‌یه‌كدا بده‌یت مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه كه بكه‌ویته خواره‌وه.. شایه‌تمان بریتییه له‌وه‌ی خوا به‌یه‌ك بزانیت و موحه‌ممه‌دیش به‌پێغه‌ممه‌ری خودا، ئه‌مه پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پله‌كانه‌یه.. شتی تری زۆر هه‌یه كه ده‌بێ باسی لێوه بكرێت.. پاش ئه‌وه به‌ماوه‌یه‌ك كه‌ته‌واو له راستیه‌تی ئیسلام دڵنیا بووم له‌ئێواره‌ی 21 ئازاری ساڵی 1977دا و له‌كاتی نوێژی عه‌سرا موسڵمان بوونی خۆمم راگه‌یاند و ئیسلام بوونی خۆم ئاشكرا كرد..
به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سروشتم حه‌زی له‌درۆ و روودامان نه‌ده‌كرد له‌كاتی شایه‌تمانه‌كه‌دا كه گوتم: : أشهد أن لاإله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله " ئه‌مه‌شم پێ زیاد كرد: " هه‌رگیز له‌چك به‌سه‌رما ناده‌م " و "ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌م ژنێكی تری به‌سه‌رما هێنا هه‌رگیزهه‌ڵناستم به....." هه‌ندێ كه‌س كه گوێیان له‌م قسانه‌ی منه‌وه بوو، له‌به‌ر خۆیانه‌وه و له‌ژێر لچه‌وه قسه‌یان ده‌كرد و نارِه‌زاییان ده‌ر ده‌برِی.. به‌لاَم عه‌بدول عه‌زیز بێده‌نگی كردن.. دوایی بۆم ده‌ركه‌وت كه پێی گوتوون: له‌باره‌ی ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه‌وه موناقه‌شه‌ی مه‌كه‌ن.. چونكه ئه‌و قه‌ناعه‌تی ته‌واوی به‌وه هه‌بوو كه له‌باره‌ی ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه‌وه خۆم ده‌گه‌مه قه‌ناعه‌ت و به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه لێی حاڵی ده‌بم..
له‌راستیدا شایه‌تمان یه‌كه‌م هه‌نگاوێك بوو بۆسه‌ر په‌یژه‌ی رۆحی و نزیك بوونه‌وه بۆلای خوا، كه به‌تێپه‌ڕینی رۆژگار به‌ده‌ستم هێنا.. عه‌بدولعه‌زیز به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌كردم و وه‌لاَمی پرسیاره‌كانی ده‌دامه‌وه، له‌خوا داواكارم له‌سه‌ر ئه‌و خۆگری و لێبورده‌ییه‌ی پاداشتی خێری بداته‌وه، رۆژێك له‌رێزی منی كه‌م نه‌كرده‌وه، هه‌ر پرسیارێكم بكردایه توورِه نه‌ده‌بوو، هه‌ڵنه‌ده‌چوو، به‌پرسیارێكی نه‌زان وگه‌لۆری حساب نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو زۆر به‌ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ك هه‌رپرسیارێكمدا ده‌كرد، هه‌میشه پێی ده‌گوتم: نه‌فامترین پرسیار ئه‌وه‌یه كه‌پرسیاربێ و نه‌كرێ.. ئاخ... نه‌نكیشم هه‌میشه ئه‌مه‌ی ده‌گوت.!! بۆیشی شرۆڤه ده‌كردم كه خوای بالاَده‌ست بۆ زیاتر فێربوونی زانیاری هانی داوین، تا ئه‌ورێیانه‌ی پێ بدۆزینه‌وه كه‌زیاتر له‌خوامان نزیك ده‌كه‌نه‌وه.. كاتێ كه شتێكی بۆ شرۆڤه ده‌كردم، وه‌ك ئه‌وه وابوو سه‌یری خۆنچه‌یه‌ك بكه‌یت له‌به‌رده‌متا یه‌ك به‌یه‌كی په‌ڕه‌كانی هه‌ڵده‌داته‌وه تا ده‌گاته لوتكه‌ی جه‌ماڵ و كه‌ماڵی.. هه‌ركات له‌باره‌ی شتێكه‌وه پێم بگوتایه: من له‌وه‌دا هاوڕات نیم، و بۆچ وایه؟. هه‌میشه پێی ده‌گوتم: تا ئه‌ندازێك حه‌قته، و پاشان پیشانی ده‌دام چۆن له‌هه‌موو لایه‌نێكه‌وه سه‌یری قوولاَیی مه‌سه‌له‌كه بكه‌م، تابگه‌مه تێگه‌یشتنی ته‌واو.. سوپاس بۆ خوا..
به‌رۆیشتنی رۆژگار‌و له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێ مامۆستادا شتی زۆر فێر بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌ریه‌كه‌یان جیاوازی له‌وی تریان هه‌بوو، هه‌ریه‌كه‌یان شێوه هه‌لبوێراوییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوو، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه سوپاسی هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و زانیاری وزانسته‌ی پێشكه‌شیان كردم.. هه‌ریه‌ك له‌وان ئه‌وه‌ی فێر ده‌كردم چۆن ئیمان وباوه‌ڕم گه‌شه پێ بده‌م، و خۆشه‌ویستیم بۆ ئیسلام زیاد بكه‌م.. تا ئاگاداریم زیاتر په‌یدا ده‌كرد و زانستم زۆرتر ده‌بوو، گۆڕان له‌ژیانما زیاتر و زۆرتر ده‌بوو، نازانم رۆژه‌كه‌ی چ رۆژێ بوو؟ به‌لاَم له‌ساڵی یه‌كه‌می موسوڵمان بوونمدا سه‌رپۆشم پۆشی، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك پێم بڵێ له‌گه‌ڵ زیادبوونی زانستم به‌ئیسلام له‌خۆوه ئه‌وكاره‌م كرد.. ته‌نانه‌ت وام لێهات بوومه لایه‌نگیری چه‌ند ژنی.. چونكه ده‌ركم به‌وه ده‌كرد كه‌ئه‌گه‌ر سوودێكی نه‌بوایه خوای بالاَده‌ست رێی به‌مه نه‌ده‌دا.. ئێوه‌ش له‌ته‌كما له‌واتای ئه‌م ئایه‌تانه وردببنه‌وه:
" سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الأعْلَى . الذي خَلَقَ فَسَوَّى . وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى . وَالّذِي أَخْرَجَ الْمَرْعَى . فَجَعَلَهُ غُثَاءً أحْوَى . سَنُقرِئُكَ فَلا تَنْسَى . إلا ما شَاءَ الله إنَِّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَى . وَنُيَسِّرُكَ لليُسْرَى " الأعلى/ 1-8.
واته: ته‌زبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رز و بلندت بكه، ئه‌و زاته‌ی دروستكه‌رو به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێكه به جوانی و رێكوپێكی، ئه‌وزاته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی له‌بار هه‌مووشته‌كانی دروست كردووه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كترا په‌یوه‌ندی داون به‌یه‌كتره‌وه، هه‌ر ئه‌وزاته‌یه گژو گیا ده‌ڕوێنێت و ده‌یكاته له‌وه‌رگا بۆ ئاژه‌ڵ، پاشانیش ده‌یكاته پووش و په‌لاَشێكی زه‌رد و وشك. ئه‌ی موحه‌ممه‌د! ئێمه قورئانت - له‌رێی جیبریله‌وه- به‌سه‌را ده‌خوێنینه‌وه و هه‌رگیز له‌یادت ناچێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خوا مه‌یلی له‌سه‌ر بێ، بێگومان خوا ئاگاداره به‌نهێنی و ئاشكراكان، هه‌موو كارێكی خێر‌و چاكه‌ت بۆ ئاسان ده‌كه‌ین..
كاتێ له‌سه‌ره‌تای تۆێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌مدا بووم بۆ ئیسلام، چاوه‌ڕوان نه‌بووم شتێك له‌ژیانی تایبه‌تما بمه‌وێت یا پێویستم بێ ده‌ستم بكه‌وێت، پێم وا نه‌بوو كه ئیسلام بتوانێ ژیانی من بگۆڕێ، له‌و كاته‌دا كه‌س نه‌بوو قه‌ناعه‌تم پێ بكات كه به‌هۆی ئیسلامه‌وه ده‌كه‌ومه ناو ئارامی و ئۆقره‌یی و له‌خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌ریدا نقوم ده‌بم..
ئه‌م په‌ڕاوه باسی په‌روه‌ردگاری ته‌نیای به‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ر ده‌كات. باسی ئه‌و رێگه جوانه ده‌كات كه جیهانی پێ رێكده‌خات..ئه‌و قورئانه هێژایه له‌نێوان هه‌ردوو به‌رگه‌كه‌یدا وه‌لاَمگۆی هه‌موو پرسیارێكه.. خوای بالاَده‌ست ئاشتییه، پارێزه‌ره، لێبورده‌یه،ژێواریده‌ره، ته‌گبیركه‌ره، به‌خشنده‌یه، چاودێره، وه‌لاَمگۆیه، و بێ پێویستییه.." ألَمْ نَشْرَح لَكَ صَدرْكَ . وَوَضَعْنَا عَنْكَ ِوزْرَكَ . الّذِي أنْقَضَ ظَهْرَكَ . وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ . فَإنِ مَعَ الْعُسْرِ يُسْراً . إِنْ مَعَ الْعُسْرِ يُسْراً. " انشراح / 1-6. واته: ئایا سينه‌مان ئاسووده و گوشاد نه‌كردی؟ و باری گرانمان له‌سه‌ر شان لانه‌بردی، كه‌پشتی تۆی هیلاك و ماندوو كردبوو؟ و ناوی تۆمان به‌رزنه‌كرده‌وه؟ بێگومان له‌پاش ته‌نگانه‌وه ئاسانی دێت، بێگومان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت..
قورئانی پیرۆز چاره‌سه‌ری هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی بوونه‌وه‌ر ده‌كات، و رێی رۆشنمان پێ پیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رز و به‌خته‌وه‌ر بین، نه‌خشه‌ی رێی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زاو لێبووردنی خواییمان بۆ ده‌كێشێ، و رابه‌ری ژێانمانه له‌لایه‌ن به‌دیهێنه‌ری ژیانه‌وه كه خوای بالاَده‌سته.. ئه‌گه‌ر لێم ده‌پرسن: ئیسلام تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ژیانی تۆی گۆڕیوه؟ منیش ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئێمه ماوه‌یه‌ك له‌تاریكیدا ژیاین چه‌ند حه‌زمان له‌نوورو رووناكی ده‌بێت، ئیسلام ته‌نیا كاریگه‌ر نه‌بوه‌و به‌س، به‌ڵكو به‌ته‌واوی گۆڕیویه‌تی..
ژیانی خێزانیم:
من و میرده‌كه‌م یه‌كترمان زۆر خۆش ده‌ویست، تا ئێستاش شوێنه‌واری له دڵی هه‌ردووماندا ماوه‌ته‌وه، به‌لاَم كاتێ من له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه بووم هه‌ندێ گۆبه‌ند له‌نێوانمانا دروست بوو، ئه‌و ده‌یبینی من گۆڕان به‌سه‌رما دێت، نه‌یده‌زانی چی هانده‌ری ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یه، ته‌نانه‌ت خۆیشم ده‌ركی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد.. چونكه من له‌وكاته‌دا سه‌رنجی ئه‌وم نه‌ده‌دا ره‌وشتم چه‌ند ده‌گۆڕێت؟! ئه‌و وا تێگه‌یشتبوو كه مومكین نییه به‌م شێوه‌یه بگۆڕێم ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌ژیانما كاریگه‌ری نه‌بێ!! و منیش رێم نه‌بوو بۆ شرۆڤه‌كردنی ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆرِانكارییه‌ی له‌منا دروست كردووه، چونكه به‌خۆمم نه‌ده‌زانی..
ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ش كاتێ ده‌ركم كرد بوومه‌ته مووسوڵَمان نه‌م ده‌توانی له‌وگومانه‌ی لای بده‌م.. چونكه ئه‌و ده‌یگوت: ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی وا دروست بكات ئافره‌ت شتێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ژیانی خۆیدا - وه‌ك ئاین- بگۆڕێ ته‌نیا پیاوێكی تره له‌ژیانیا!!. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه بۆچوونی ئه‌وبوو، وای ده‌زانی هۆكاری سه‌ره‌كی له‌و گۆڕانه‌ی منا ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه نه‌یده‌توانی به‌ڵگه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر بوونی ئه‌و پیاوی تره به‌لاَم بڕوای به بوونی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه كارگه‌یشته ته‌لاَق و جیابوونه‌وه‌مان له‌یه‌كتر، دادگایش برِیاری دا له‌باره‌ی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانه‌وه دادگای شه‌رعی ئه‌رسۆزۆكسی برِیار ده‌دات لای كێ بن..
دادگای شه‌رعی ئه‌رسۆوۆكسی ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی دامێ تا بییر بكه‌مه‌وه، و یه‌كێ له‌دوو حاڵه‌ت هه‌ڵبژێرم كه شیرینترینیان تاڵ بوو: وازهێنان له ئیسلام و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مناڵه‌كان، یا وازهێنان له به‌خیوكردنی مناڵه‌كان و مانه‌وه له‌سه‌ر ئیسلام.. منیش سه‌رسام ببوم چونكه به‌راستی هه‌ڵبژاردنه‌كه زۆر سه‌خت بوو، واده‌هاته پێشچاوم كه هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان مه‌حاڵه.. دڵنیابووم ئه‌گه‌ر واز له‌ئیسلام بێنم ده‌بێ منداڵه‌كانم له‌سه‌ر گومڕایی په‌روه‌رده بكه‌م، و ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵیشمایه ناتوانم ئینكاری بكه‌م! ئیتر چۆن ده‌توانم ئینكاری تاك وته‌نیایی خوا بكه‌م؟! له‌و كاته‌دا نه‌متوانی ئه‌و كاره بكه‌م، په‌نام برده به‌ر نوێژ و پاڕانه‌وه له‌خوا، پاش نیو سه‌عاتێك گه‌یشتمه دڵنیایی ته‌واو كه‌هیچ شوێنێك له‌م بونه‌وه‌ره‌دا به‌قه‌د ئه‌وه جێی دڵنیایی نییه كه ئه‌وان له‌ژێر چاودێری و كه‌فاڵه‌تی خوادا بن.. ئه‌گه‌ر ئێستا ئینكاری خوا بكه‌م له‌داهاتوودا رێیه‌ك پێ نا بینمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بده‌م له‌گه‌ڵ خوادا بن، ئیتر هه‌واڵم به دادگا دا كه‌من منداڵه‌كانم به‌خودا ده‌سپێرم، و ئه‌مه‌ش وا ناگه‌یه‌نێ كه من واز له‌منداڵه‌كانم دێنم!!.
له‌دادگا رۆیشتمه ده‌رێ و هه‌ستم ده‌كرد ژیانم به‌بێ منداڵه‌كانم قورس و گرانه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دڵم وه‌ختبوو شه‌ق ببات، به‌لاَم له‌وه دڵنیا بووم رێی راستم هه‌ڵبژاردووه، و خوا نه وه‌نه‌وز ده‌دات و نه ده‌خه‌وێ، و ئه‌وه‌ی له ناو ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه هی ئه‌وه، و ده‌سه‌لاَتی بێ سنوور له‌دست ئه‌ودایه، ئایه‌ته‌ل كورسیم بییر ده‌كه‌وته‌وه‌و سروه‌ی شیفا به‌خشی بۆ ده‌هێنام: " اللهُ لا إلَهَ إلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تأْخُذُهُ سِنَةٌ ولا نَوْمٌ لَهُ مَا في السَّمَاوَاتِ ومَا في الأرْضِ مَنْ ذا الذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إلا بإذنهِ يَعْلَم مَا بَيْنَ أيْديهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إلا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأرْ