هه‌ندێ جار له‌پارِانه‌وه‌كانمانا ده‌ڵێین: خوایه! له‌رۆژی قیامه‌تا و له‌به‌هه‌شتی به‌رینا له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌ران وراستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكاندا كۆمان بكه‌یته‌وه.. و ئه‌م پارانه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌ڵقولاَوی ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه خۆا له‌باره‌ی ئیماندارانی فه‌رمانبه‌رداره‌وه له‌سووره‌تی ئه‌ل نیسائدا ده‌فه‌رموێ: " وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَ الصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا. " سورة النساء/69. واته: ئه‌وه‌ی گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌ممه‌ر بێ ئه‌وه له‌به‌هه‌شتا له‌ته‌ك ئه‌وانه‌دا ده‌بێت كه خوا نیعمه‌تی خۆی به‌سه‌را رشتوون له پێغه‌ممه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان، و پێاوچاكان، وئه‌وانه‌ش باشترین وچاكترین هاوه‌ڵَن.
ئێمه ده‌زانیین پێغه‌ممه‌ران كێن، پیاوچاكانیش ده‌ناسین، به‌لاَم له واتای راستگۆیان وشه‌هیدانا لێمان تێكده‌چێت ئایا ئه‌مانه‌ش كۆَمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراون، یا هه‌ر بریتیین له ئیماندارانی پاك وپوخت؟ بۆ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره سه‌رمان له‌كۆمه‌ڵێ ته‌فسیری قورئانی پیرۆز دا و پۆخته‌ی راو بۆ چوونی زانایانمان له‌و باره‌وه وه‌رگرت و له‌م وتاره‌دا پاڵفته‌ی بۆ چوونه‌كانیان پێش كه‌ش به‌خوێنه‌ران ده‌كه‌ین، فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش وتاره‌كه..
" وَالَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُولَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ وَالشُّهَدَاءُ عِنْدَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآَيَاتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ " سورة الحديد /19.
ئه‌وانه‌ی باوه‌رِیان به‌خوا و پێغه‌ممه‌ره‌كانی هێناوه ئه‌وانه له‌لای په‌روه‌ردگاریان راستگۆیان و شه‌هیدانن و پاداشت ونووری خۆیان بۆهه‌یه، و ئه‌وانه‌ی كافربوون و ئایه‌ت ونیشانه‌كانی خوایان به‌درۆ ده‌زانی ئه‌وانه‌ش جه‌هه‌ننه‌مین و له‌ناوسزای سه‌ختی ئاگرا ده‌تلێنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی باوه‌رِیان به‌خوا و پێغه‌ممه‌ره‌كانی هێناوه له‌كۆتایی سووره‌تی{ئه‌لبه‌قه‌ره} دا باسی ئیمانه‌كه‌یان ده‌كات(1).. ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئیسلامدا پێشه‌نك بوون له‌باوه‌رِهێناندا، وپێغه‌ممه‌ریان به‌راستگۆ زانیوه، پێیان گوتراوه: " الصِّدِّيقُونَ " ئه‌وانه‌ش كه له‌پێناوی خوادا و له‌تێكۆشاندا كوژراون پێیان گوتراوه: " الشُّهَدَاءُ ". شه‌هید به‌واتای شایه‌ت بۆدراو، واته: خوا‌و فریشته‌كانی شایه‌تی به‌هه‌شتی بوونیان بۆداوه. هه‌ندێكیش ده‌لًَێن: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه زیندوون و نامرن، وه‌ك ئه‌وه وایه شاهید بن، واته: ئاگادار بن، هه‌ندێكی تریش ده‌لًێن: له‌به‌ر ئه‌وه پێیان ده‌گوترێ: شه‌هید چونكه به‌چاوی خۆیان ئه‌ورێزه‌یان بینیوه كه‌خوا بۆی داناون..
شێخی ئالووسی ده‌فه‌رموێ: واته: له‌پاداشتا وه‌ك " صديقون و شهداء"ن، به‌لاَم خوای بالاَده‌ست ئامرِازی لێ چوان، {وه‌ك}ی قرتاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی پته‌وی هاوچه‌شنیان پیشان بدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وانه خودی " صديقون و شهداء " بن.
ئیبنو جه‌ریر له به‌رائی كورِی عازیبه‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه فه‌رموویه‌تی: من له‌پێغه‌ممه‌ری خوام بیست – سلاَوی خوای لێ بێ- ده‌یفه‌رموو: بێگومان باوه‌رِدارانی ئوممه‌تی من شه‌هیدن، پاشان پێغه‌ممه‌ر- صلى الله عليه وسلم– ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: " وَالَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُولَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ وَالشُّهَدَاءُ عِنْدَ رَبِّهِمْ "(2)
هه‌روه‌ها ئیبنو ئه‌بی حاتیم له ئه‌بوهوره‌یره‌وه ریوایه‌تی كردووه كه به‌كۆمه‌ڵێ له‌موسوڵمانی ده‌ورو به‌ری فه‌رمووه: ئێوه هه‌مووتان "صديق و شهيد "ن، عه‌رزیان كرد: ئه‌بووهوره‌یره! ئه‌وه چ ده‌ڵێیت؟ فه‌رمووی: ئه‌م ئایه‌ته بخوێننه‌وه: " والذين آمنوا بالله ورسله... " (3)
هه‌روه‌ها { عبد الرزاق وعبد بن حميد } له {موجاهید}ه‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه هه‌موو ئیماندارێك{ صديق و شهید}ه، و پاشان ئایه‌ته‌كه‌یان خوێندۆته‌وه.
ئیبنو حیببانیش له {عمرو ابن مرة الجهني} ه‌وه ریوایه‌تی كردووه كه پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر- صلى الله عليه وسلم – وگوتی: ئه‌ی پغه‌ممه‌ری خوا! ئایا ئه‌گه‌ر شایه‌تیمدا كه‌جگه له‌ئه‌للاَ خوایه‌كی تر نییه، و تۆیش پێغه‌ممه‌ری خودایت، و نوێژه فه‌رزه‌كانم به‌جێ هێنا، و زه‌كاتم دا، و مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بووم، و ته‌راویحی شه‌وانه‌یشم كرد، من ده‌بمه چی؟ ئه‌ویش فه‌رمووی تۆ له " صديقين وشهداء " حسێب ده‌كرێیت. (4)
جێی خۆیه‌تی بڵێین: ئه‌م دوو سیفه‌ته بۆ ئه‌و ئیماندارانه‌یه كه له‌گه‌ل باوه‌ره‌كه‌یانا خۆیان له‌گوناهی گه‌وره پاراستووه، چونكه زۆر دووره ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئیمانی هه‌بێ و له‌ناو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌كانیا نقوم بووبێ، و له‌تاعه‌ت وعیباده‌ت بێ خه‌به‌ر بێ و پله‌ی "صديق و شهيد " یشی پێ بدرێت.
جێی خۆیه‌تی ئه‌و شوێنه‌واره‌ش لێره‌دا باس بكه‌ین كه له‌حه‌زره‌تی عومه‌ره‌وه ریوایه‌تكراوه و فه‌رموویه‌تی: چی ده‌كه‌ن كاتێ خواتان بینی؟ كاتێ یه‌كێك شه‌ره‌فی خه‌ڵكی ده‌شكێنێ و ئێوه‌ش بێده‌نگ ده‌بن و شه‌رمه‌ساری ناكه‌ن، وه‌لاَمتان چییه؟ گوتیان: له‌زمانی ده‌ترسین! فه‌رمووی ئێوه شیاوی ئه‌وه‌نین به‌شه‌هید ناوتان ببرێ.. ئیبنول ئه‌سیر به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره‌تان نه‌كرد، له‌وشه‌هیده شكۆمه‌ندانه نابن كه‌له‌رۆژی قیامه‌تا خوا ده‌یانكاته شه‌هید به‌سه‌ر ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تره‌وه كه پێغه‌ممه‌ره‌كانیان به‌درۆزن ده‌زانی.(5)
هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر- صلى الله عليه وسلم – فه‌رموویه‌تی: ئه‌وانه‌ی له‌عنه‌ت له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له‌رۆژی قیامه‌تا له رێزی شه‌هیدانا نابن. (6)
له‌هه‌ندێ ریوایه‌تا واهاتووه كه‌مه‌به‌ست له " صديقين وشهداء" كۆمه‌لێ خه‌ڵكی تایبه‌ت بن له‌ناو ئیمانداراندا. ئه‌وه‌ته {ئیبنو مه‌رده‌وه‌یه}له ئه‌بو ده‌رداوه ریوایه‌تی ده‌كات كه‌پێغه‌ممه‌ر - صلى الله عليه وسلم – فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی له‌ترسی تووشبوونی فیتنه له‌گیان و ئاینیا به‌دینه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵبێ له‌سه‌ر زه‌وینێكه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وینێكی تر، خوا له‌لای خۆی به [ صديق ] ده‌ینووسێ، و ئه‌گه‌ر مردیش به‌شه‌هیدی ده‌مرێت، و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: "(7) وَالَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُولَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ وَالشُّهَدَاءُ عِنْدَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ " پاشان فه‌رمووی: ئه‌مه بۆ ئه‌وانه‌یه..
هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كی ترا فه‌رموویه‌تی: ئه‌وانه‌ی به‌دینه‌كه‌یانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وینێكه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وینێكی تر هه‌ڵدێن، له‌رۆژی قیامه‌تا له‌ته‌ك عیسای كورِی مه‌ریه‌مدا ده‌بن، و له‌به‌هه‌شتا پله‌ی ئه‌ویان ده‌بێت. (8). سه‌یرێكی ته‌فسیری شێخی ئالووسی بكه.(9)
هه‌روه‌ها سه‌ییدقوتب به‌ره‌حمه‌ت بێ فه‌رمووده‌یه‌ك باس ده‌كات كه ئیبنو جه‌ریری ته‌به‌ری له ته‌فسیره‌كه‌ی خۆ‌یا باسی كردووه كه یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه پشتیوانه‌كان كه زۆر پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم خۆش ویستووه به‌خه‌مبارییه‌وه دێته خزمه‌تی، و پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: فلان كه‌س! ئه‌وه بۆچ وا مات وخه‌مباری؟
ئه‌ویش عه‌رزی ده‌كات قوربان! بیرم له‌شتێك كردۆته‌وه بۆیه وام لێ هاتووه..
ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: ئه‌و شته چییه؟
عه‌رزی ده‌كات: قوربان! ئێمه له‌دنیادا به‌یانی و ئێواره دێینه خزمه‌تت و به‌دیدارت شاد ده‌بین، و له‌خزمه‌تتا داده‌نیشین، به‌لاَم سبه‌ینێ له‌قیامه‌تا جه‌نابت پله‌و پایه‌ت به‌رزه‌و له‌شوێنێكدا ده‌بیت كه ئێمه ناتوانین بگه‌ین به‌و پله‌و پایه‌یه و له دیار‌و هاونشینی جه‌نابت مه‌حروم و بێ به‌ش ده‌بین!!
پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ ده‌بێ، و وه‌لاَمی ناداته‌وه، تا جوبره‌ئیل ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند.. " وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَـئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَـئِكَ رَفِيقاً "، ئینجا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ناردی به‌شوێنیاو مژده‌ی پێدا و ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ خوێنده‌وه..
هه‌روه‌ها باسی فه‌رمووده‌یه‌كی تر ده‌كات كه له‌سه‌حیحدا ئه‌بوموسا ده‌فه‌رموێ: پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر و عه‌رزی كرد: قوربان ! ئه‌وانه‌ی كه‌سێكیان خۆش ده‌وێ و له‌قیامه‌تا پله‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان له‌وان به‌رزتره، ده‌بێ چۆن بیبینن وپێی بگه‌ن؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: " المَرْءُ مَعَ مَنْ أحَبَّ " واته: ئینسان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یا حه‌شر ده‌كرێت، و له قیامه‌تا له گه‌ڵ ئه‌وا هاوه‌ڵ ده‌بێت(11)..
له فه‌رمووده‌یه‌كی ترا ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێ: ئای كه هاوه‌ڵه‌كان ئه‌و وه‌لاَمه‌یان پێ خۆش بوو!!
له‌خوا داواكارم له‌رۆژی قیامه‌تا له‌ته‌ك پێغه‌ممه‌ران و راستگۆیان وشه‌هیدان و پیاوچاكانا كۆمان بكاته‌وه. ئامین.
په‌راوێزه‌كان:
1- " آَمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آَمَنَ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا: سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ. / 285 ".
2- أخرج ابن جرير عن البراء بن عازب قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : " إن مؤمني أمتي شهداء، ثم تلا النبي صلى الله عليه وسلم (والذين آمنوا بالله ورسله أولئك هم الصديقون والشهداء عند ربهم".
3- " أخرج ابن أبي حاتم عن أبي هريرة أنه قال يوما لقوم عنده : كلكم صديق وشهيد. قيل له : ما تقول يا أبا هريرة؟ قال : اقرءوا " والذين آمنوا بالله ورسله ... الآية".
4- أخرج ابن حبان عن عمرو ابن مرة الجهني قال : جا‌ء رجل إلى النبي صلى الله تعالى عليه وسلم فقال : يا رسول الله! أرأيت إن شهدت أن لا إله إلا الله، وأنك رسول الله، وصليت الصلوات الخمس، وأديت الزكاة، وصمت رمضان وقمته، فممن أنا؟ قال: من الصديقين والشهداء".
5- جا‌ء من حديث عمر رضي الله تعالى عنه:" مالكم إذا رأيتم الله تعالى؟ مالكم إذا رأيتم الرجلَ يخْرِقُ أعْراضَ الناسِ أنْ لا تعيبوا عليه؟ قالوا: نخافُ لسانَه قالَ: ذلك أحرى أن لا تكونوا شهداء".
6- " قوله عليه الصلاة والسلام : اللعانون لا يكونون شهداء يوم القيامة. "
7- " أخرج ابن مردويه عن أبي الدرداء قال : قال رسول الله صلى الله تعالى عليه وسلم : من فر بدينه من أرض إلى أرض مخافة الفتنة على نفسه ودينه كتب عند الله صديقا فإذا مات قبضه الله شهيدا وتلا هذه الآية ( و الذين آمنوا بالله ورسله أولئك الصديقون والشهداء ) ثم قال هذه فيهم." وأخرجه الألباني في السلسلة الصحيحة.
8- " ثم قال : الفرارون بدينهم من أرض إلى أرض يوم القيامة مع عيسى ابم مريم في درجته في الجنة. "
9- تفسيرالآلوسي: {روح المعاني في تفسير القرآنِ العظيم والسبع المثاني} ، 9/ 306.
10- قال ابن جرير:حدثنا ابن حميد , حدثنا يعقوب السقمي , عن جعفر بن أبى المغيرة , عن سعيد بن جبير . قال:جا‌ء رجل من الأنصار إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم وهو محزون . فقال له النبى صلى الله عليه وسلم: " يا فلان . ما لي أراك محزونا ؟ " فقال: يا نبي الله . شي‌ء فكرت فيه . فقال: " ما هو ؟ " قال: نحن نغدو عليك ونروح . ننظر إلى وجهك , ونجالسك . وغدا ترفع مع النبيين , فلا نصل إليك . فلم يرد عليه النبي شيئًا . فأتاه جبريل بهذه الآية: (وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَـئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ...). . الآية , فبعث النبي فبشره . في ظلال القرآ‌ن: 5/ 171.
11- عن أبي موسى قال: قيل للنبي صلى الله عليه وسلم: الرجل يحب القوم ولما يلحق به‌م؟ قال: (المر‌ء مع من أحب). تابعه أبو معاوية، ومحمد بن عبيد. أخرجه البخاري في كتاب الأدب /باب: علامة الحب في الله عز وجل. ص: 1308.