حه‌وتی رزگاریكه‌ر { سبع المنجيات}.
ئایه‌تی ئه‌م هه‌فته‌یه‌مان حه‌وت ئایه‌ته كه ناوبانگیان به حه‌وتی رزگاریكه‌ر ده‌ركردووه، و له‌راستیدا كاتێ مرۆڤ به‌وردی بیان خوێنێته‌وه وله‌واتاكه‌یان وردبێته‌وه سره‌وت به دڵی هه‌ڵپڕوزاوی بێ هیوای ده‌ده‌ن، و سه‌بووری بۆ دێنن..
ئه‌گه‌ر به‌هۆی گۆبه‌ندێكه‌وه یاته‌نگانه‌یه‌كه‌وه تووشی خه‌م و دڵته‌نگییه‌ك بوویت، په‌نا بۆ ئه‌و حه‌وت ئایه‌ته ببه كه پێیان ده‌گوترێ: حه‌وتی رزگاریكه‌ر، زۆر به‌وردی بیان خوێنه‌ره‌وه و له‌واتاكانیان وردببه‌ره‌وه، وبه‌ته‌واویش دڵنیابه كه‌ته‌نیا له لایه‌ن خوداوه ده‌رووت لێ ده‌كرێته‌وه..
1- " قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلاَّ مَا كَتَبَ اللّهُ لَنَا هُوَ مَوْلاَنَا وَعَلَى اللّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ " التوبة}/51. واته:پێیان بڵێ: هیچمان تووش ناێیت جگه له‌وه‌ی كه خوا بۆی نووسیوین، هه‌رئه‌ویش په‌نا و پشتیوانمانه، و باوه‌رِدارانیش باهه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن..
2- " وَإِن يَمْسَسْكَ اللّهُ بِضُرٍّ فَلاَ كَاشِفَ لَهُ إِلاَّ هُوَ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلاَ رَآدَّ لِفَضْلِهِ يُصَيبُ بِهِ مَن يَشَاء مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ". يونس/ 107. واته: ئه‌ی ئاده‌میزاد! ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی وزیانێكت بكات، جگه له‌خۆی كه‌س ناتوانێ فریات بكه‌وێت و لێت دوور بخاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بییه‌وێ تووشی خێر وخۆشییه‌كت بكات جگه له‌خۆی كه‌س ناتوانێ به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی بگرێت، ئه‌وه‌ی خۆی بییه‌وێ له‌ناو به‌نده‌كانیا به‌نازو نیعمه‌تی بێ شومار به‌هره‌مه‌ندی ده‌كات، بێگومان خوا زۆر لێبورده‌و میهره‌بانه..
3-" وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَّ عَلَى اللّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ ". هود/ 6. واته: هه‌رچی زینده‌وه‌رێك له‌زه‌ویدا هه‌یه ژێوارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خوایه، و ئه‌وبژێوی بۆ دیاری ده‌كات، ئاگاداریشه به‌شوێنی پێش بوونیان و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان هه‌موو شتێك له دۆسیه‌ی تایبه‌تا تۆماركراوه..
4- " إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللّهِ رَبِّي وَرَبِّكُم مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلاَّ هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ". هود/56. واته: من پشت و په‌نام خوایه، و پشتم به‌وبه‌ستووه، په‌روه‌رگاری منیش و ئێوه‌شه، هه‌رگیانله‌به‌رێك له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا هه‌بێت خوا ده‌سه‌لاَتی به‌سه‌ریا هه‌یه، و جڵه‌وی به‌ده‌ست ئه‌وه.. بێگومان په‌ۆوه‌ردگارم له‌سه‌ر رێبازێكی راست و دروسته..
5-" وَكَأَيِّن مِن دَابَّةٍ لا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ". العنكبوت/60. واته: زینده‌وه‌ران هیچیان بژێوی و ژێواری خۆیان به‌كۆڵیاندا نه‌داوه،{كه‌چی خوا په‌كیان ناخات و له‌برسا نامرن} خوا ژێواری ئه‌وان و ئێوه‌یش ده‌دات، بێگومان خوا زۆر بیسه‌ر وئاگاداره..
6- "مَا يَفْتَحِ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍ فَلا مُمْسِكَ لَهَا وَمَا يُمْسِكْ فَلا مُرْسِلَ لَهُ مِن بَعْدِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ، يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاء وَالأرْضِ لا إِلَهَ إلاّ هُوَ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ " فاطر}/ 2و3. واتة: هةركات خوا دةرطاي رةحمةت وبةخششي خؤي بؤ خةلَكي بكاتةوة، هيض شتصك ناتوانص بةرطري لص بكات، هةركات بيطرصتةوةو دايشي بخات كةس جطة لةخؤي ناتوانص بيكاتةوة.و هةر خؤيشي بةدةسةلاَت و زاناية..
7-" وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلْ أَفَرَأَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ إِنْ أَرَادَنِيَ اللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ أَوْ أَرَادَنِي بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ قُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ الْمُتَوَكِّلُونَ " الزمر/38. واته: ئه‌گه‌ر له‌بێ باوه‌رِانت پرسی: كێ ئاسمانان و زه‌وی دروست كردووه؟ بێ دوودڵی ده‌ڵێن: خوا. بڵێ: پێمان بَلێن ئه‌وبتانه‌ی له جیاتی خوا هاواری لێ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ تووشی به‌لاَ و ناخۆشییه‌كم بكات ئه‌وان ده‌توانن فریام بكه‌ون و نه‌هێڵن؟! یا ئه‌گه‌ر به‌خشش و ره‌حمه‌تێكم پێ ببه‌خشێ، ئه‌وان ده‌توانن رێی ئه‌وره‌حمه‌ته بگرن ونه‌یه‌ڵن پێم بگات؟ بڵێ: من خوام به‌سه{كه له‌ته‌نگانه‌دا به‌فریام ده‌گات}، ئه‌وانه‌ش پشتیوانیان ده‌وێت با هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن..
خوێنه‌ری به‌رِێز! تۆیش هه‌ر كه‌سێكت خۆش ده‌وێت ئه‌م ئایه‌تانه‌ی بۆ بنیره، چونكه پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی " عن أبي هريرة ، قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُسْلمٍ كرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنيَا، نَفَّسَ اللّهُ عَنْه كربةً مِنْ كرَبِ يَوْمِ القِيامَةِ. ومنْ ستر مُسْلمَا سَترهُ اللّه فِي الدُّنيا والأخِرةِ. ومَنْ يسَّر عَلَى مُعسِرٍ، يسَّر اللّه عَلَيْهِ فِي الدنيا والأخرة. واللّه فِي عَون العَبْد مَا كَانَ العَبْد فِي عون أخيه. " أخرجه البخاري ومسلم :ٍ ئه‌وه‌ی له‌ته‌نگانه‌یه‌ك له‌ته‌نگانه‌كانی دنیادا ده‌روو له‌ئیماندارێك بكاته‌وه، خوا له‌ته‌نگانه‌یه‌كی رۆژی قیامه‌تا ده‌رووی لێ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ كه‌سێك بكات كه تووشی زه‌حمه‌ت بووه، خوا له‌دنیاو قیامه‌تا كاری بۆ ئاسان ده‌كات، ئه‌وه‌ی عه‌یبی موسوڵمانێك دابپۆشێ، خوا له‌دنیاو قیامه‌تا عه‌یبی داده‌پۆشێ، خوا له‌كۆمه‌كی عه‌بدی خۆ‌یا ده‌بێت، مادام ئه‌و عه‌بده له‌كۆمه‌كی براكه‌یا بێت..