نه‌وواسی كورِی سه‌معان ده‌فه‌رموێ: به‌یانیییه‌كیان پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم باسی جه‌جاڵی كرد، له‌باسه‌كه‌یا به‌رزی ده‌كرده وه ونزمی ده‌كرده‌وه{ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دوو واتا هه‌ڵده‌گرێ: 1- پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌باسه‌كه‌یا جه‌جاڵی سووك و رسوا كردبێ، یا خۆی ده‌نگی سووك كردبێته‌وه، 2- به‌رزی ده‌كرده‌وه، واته: كاری جه‌جاڵی گه‌وره ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵك خۆی بۆ ئاماده بكات، هه‌ڵیش ده‌گرێ به‌واتای ئه‌وه‌بێ خۆی ده‌نگی به‌رزده‌كرده‌وه.}، تا وامان ده‌زانی له‌ناو دارخورماكاندایه، كاتێ رۆیشتینه خزمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ناو چاوماندا به‌دیكرد بۆیه فه‌رمووی: حاڵتان چۆنه؟ عه‌رزمان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! به‌یانی باسی جه‌جاڵت بۆ كردین باسه‌كه‌ت به‌رز ونزم ده‌كرده‌وه وامان ده‌زانی له‌ناو دار خورماكاندایه. ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی من زیاتر له‌جه‌جاڵ لێی ده‌ترسم تووشتان بێت شتێكی تره، ئه‌گه‌ر جه‌جاڵ هات و من له ناوتانا بووم، من خۆم به‌بێ ئێوه ده‌چمه مه‌یدانییه‌وه، ئه‌گه‌رمنیش له ناوتانا نه‌مابووم و هاته ده‌روه، هه‌ركه‌س خۆی له‌خۆی به‌رپرسیاره، و خوا بۆ هه‌موو موسوڵمانێك به‌جێ دێلم.
جه‌جاڵ لاوێكی سه‌ر مێوژینه،{واته: قژی كورت و لووله}، چاوی ده‌رتۆقیوه، پێم وایه له [ عبد العُزَّى بن قطن ] ده‌چێ، ئه‌وه‌ی له‌ئێوه تووشی بوو با سه‌ره‌تای سووره‌تی ئه‌لكه‌هفی به‌سه‌را بخوێنێ، ئه‌و له‌ئاستی نێوان شام وعێراقا دێته ده‌ره‌وه{واته: له‌و ئاسته‌وه روو له نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌كات}، و به‌راست و چه‌پدا خراپه بلاَو ده‌كاته‌وه، ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا! خۆگر وجێگیربن! عه‌رزمان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! چه‌ند له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه؟ فه‌رمووی: چل رۆژ، رۆژێكیان وه‌ك ساڵێك، و رۆژێكیان وه‌ك مانگێك، و رۆژێكیان وه‌ك هه‌فته‌یه‌ك، و رۆژه‌كانی تری وه‌ك رۆژی ئاسایی لێدێته‌وه. عه‌رزمان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! ئه‌و رۆژه‌یان كه‌وه‌ك، ساڵێكه، ئایا ته‌نیا نوێژی رۆژێك له‌و رۆژه‌دا به‌سه؟ فه‌رمووی نه‌خێر، بۆی بخه‌مڵێنن، و به‌مه‌زه‌نده نوێژی تیا بكه‌ن.{بۆ نموونه: له‌نێوان نوێژی به‌یانی و نیوه‌رۆدا چه‌ند سه‌عاته، و له له‌نێوان عه‌سرو نیوه‌رۆدا چه‌ند سه‌عاته‌و، وله‌نێوان مه‌غریب وعیشادا چه‌ند سه‌عاته، به‌وپێیه ئێوه نوێژه‌كانتان بكه‌ن.}عه‌رزمان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! خێراییه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویدا چۆنه؟
فه‌رمووی: وه‌ك بارانێك وایه بای له‌پشته‌وه بێت. دێت بۆلای قه‌ومێك بانگیان ده‌كات ئێمانی پێ بێنن، ئه‌وانیش به‌گوێی ده‌كه‌ن و ئیمانی پێ دێنن، ئینجا فه‌رمان به هه‌وردكات بارانیان بۆ ده‌بارێنێ، و فه‌رمان به‌زه‌وی د‌كات گیایان بۆ سه‌وز ده‌كات، مالاَت وئاژه‌ڵیان به‌ره‌لاَی ناو ئه‌وله‌وه‌رِه ده‌كه‌ن، ئێواره به‌سكی پرِ وگوانی پرِ شیره‌وه دێنه‌وه.{واته: ده‌كه‌ونه ناو ژیانێكی خۆش و ره‌فاهه‌وه}، پاشان دێته لای قه‌ومێكی تر ئیمانی پێ ناهێنن، و باوه‌رِی پێ ناكه‌ن كه خوابێ، ئه‌ویش به‌جێیان دێڵێ، وایان لێ دێت هیچیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت، گرانی و نه‌هاتی روویان تێده‌كات.
جه‌جاڵ به‌وێرانه‌دا ده‌رِوات و بانگ ده‌كات: گه‌نجینه‌و زێوه‌ره‌كانت بخه‌ره ده‌ره‌وه، گه‌نجینه‌و زێوه‌ره‌كان وه‌ك پووره‌ی هه‌نگ دووای ده‌كه‌ون، پاشان پیاوێك بانگ ده‌كات كه له‌هه‌رِه‌تی لاویدایه به‌شمشێرێك ده‌یكاته دووكه‌رته‌وه، و كه‌رتێكیان فرِێ ده‌دات و به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌ودای تیرێك له‌یه‌كیان دوور ده‌خاته‌وه، پاشان بانگی ده‌كات، ئه‌ویش زیندوو ده‌بێته‌وه‌و رووی تێده‌كات، ئه‌میش له‌خۆشیدا رووی ده‌دره‌وشیته‌وه‌و پێ ده‌كه‌نێ، ئاله‌وكاته‌دا خوا عیسای كورِی مه‌ریه‌م ده‌نێرێ، له‌په‌نای مه‌ناره سپییه‌كه‌ی رۆژهه‌لاَتی {دیمشق} له‌نێوان دوو مناره زه‌رده‌كه داده‌به‌زێت،و هه‌ردوو له‌پی ده‌ستی به‌سه‌ر شانی دوو فریشته‌وه‌یه، كاتێ سه‌ری نه‌وی ده‌كات تنۆكی لێ ده‌تكێ، و كاتێ به‌رزی ده‌كاته‌وه وه‌ك ده‌نكی مرواری لێ ده‌تكێ، هه‌ركافرێك له‌سه‌رزه‌ویدا بۆنی هه‌ناسه‌ی ئه‌وبكات ده‌مرێ، چاویشی تا چه‌ند برِ بكات ئه‌وه‌نه‌ده بۆنی ده‌رِوات، عیسا ده‌كه‌وێته شوێن جه‌جاڵ تا له ده‌روازه‌ی شاری {لود}ا ده‌یگرێت، و ده‌یكوژێت.
پاشان قه‌ومێك دێن بۆ لای عیسای كورِی مه‌ریه‌م كه خوا له‌شه‌رِی جه‌جاڵ پاراستوونی، ده‌ست دێنێ به‌سه‌ریاناو فرمێسكی چاویان ده‌سرِێ، وباسی ئه‌و پله‌و پایه به‌رزه‌یان بۆده‌كات كه خوا له‌به‌هه‌شتا بۆی داناون. ئاله‌وكاته‌دا خوا وه‌حی بۆ عیسا ده‌نێرێ كه : من عه‌بدانێكم به‌دیهێناوه كه‌س توانای شه‌رِكردنی له‌ته‌كیانا نییه، به‌نده‌كانی من ببه بۆ{كێوی توور}و له‌وێ بیان پارێزه. خوا یه‌ئجووج ومه‌ئجووج ده‌نێرێ، و ئه‌وانیش له‌هه‌موو گرد و ته‌پێكه‌وه به‌خێرایی دێن، سه‌ره‌تاكه‌یان به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌رییه‌دا تێده‌په‌رِێ، و و هه‌موو ئاوه‌كه‌ی ده‌خۆنه‌وه، كه‌دواین كۆمه‌ڵیان دێت: ده‌ڵێن: ئه‌مه له‌سه‌رده‌مێكا ئاوی تیا بووه!! ته‌نگ به عیسا پێغه‌ممه‌ر و هاوه‌ڵه‌كانی هه‌ڵ ده‌چنن، تا وایان لێ دێت ئه‌مرِۆ یه‌كێ له‌ئێوه چۆن به‌سه‌د دینار دڵخۆش ده‌بێت، یه‌كێ له‌وان له‌و رۆژه‌دا سه‌ره‌گایه‌كی له‌وه پێ باشتر ده‌بێت.
عیسا پێغه‌ممه‌ر - عليه السلام– و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ست ده‌كه‌نه دوعا و پارِانه‌وه له‌خوا، تا بێت به‌هانایانه‌وه، خوای بالاَ ده‌ستیش كرمێكیان بۆ ده‌نێرێ به‌گه‌ردنیانه‌وه ده‌نووسێ وده‌یانكوژێ. {وه‌ك ئه‌و كرمانه‌ی له ناو لووتی وشترا په‌یدا ده‌بن وده‌یانكوژن} ئینجا حه‌زره‌تی عیسا خۆی و هاوه‌ڵه‌كانی كه له‌كێوی توورا خۆیان شاردۆ‌ته‌وه دێنه خواره‌وه، به‌هه‌ر شوێنێكی سه‌رزه‌ویدا ده‌رِۆن جێ پێیه‌ك نا‌بێ بۆنی لاشه ئه‌وانه پرِی نه‌كردبێ، جارێكی تر عیسا پێغه‌ممه‌ر - عليه السلام – و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ست ده‌كه‌نه دوعا و له‌خوا ده‌پارِێنه‌وه ، تا بێت به‌هانایانه‌وه، خوایش باڵنده‌یه‌كیان بۆ ده‌نێرێ وه‌ك ملی كۆپاره هه‌ڵیان ده‌گرن و دووریان ده‌خه‌نه‌وه، وله‌و شوێنه‌دا خوا بییه‌ویت دایان ده‌نێن.
پاش ئه‌وه خوا بارانێك ده‌نێرێ هه‌موو ماڵ و ده‌وار وچادره‌كانیش ده‌گرێته‌وه وسه‌رزه‌وی ده‌شۆرێته‌وه، تاوه‌ك ئاوێنه‌ی لێ ده‌كات.. پاش ئه‌وه خوافه‌رمان به‌زه‌وی ده‌كات: به‌رهه‌می خۆت بده و بگه‌رِێره‌وه بۆ به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی جارانت, {پاش ئه‌وه كه خوا به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته‌وه ناو به‌رهه‌میان} كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك ئه‌وسا هه‌نارێكیان بۆ ده‌خورێت، وله سێبه‌ری توێكڵه‌كه‌یا داده‌نیشن، خوا به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ئه‌و ئاژه‌لاَنه‌وه كه‌بۆ له‌وه‌رِگا ده‌چن، و تا وای لێ دێت شیری وشترێك به‌شی خواردنی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی زۆر ده‌كات و پێی تێر ده‌بن، و شیری مانگایه‌ك به‌شی هۆزێك ده‌كات، و شیری مه‌رێك به‌شی چه‌ند به‌ره‌مامێك ده‌كات، له‌وكاته‌دا كه‌ئه‌وان له‌ناو ئه‌ونیعمه‌ت و به‌ره‌كه‌ته‌دان خوا بایه‌كی ئارامی پاك ده‌نێرێت و له هه‌نگڵیان ده‌دات و گیانی هه‌موو ژن و پیاوێكی ئیماندار ده‌كێشێت، و ته‌نیا خراپه‌كارانی ناو خه‌ڵك ده‌مێنێته‌وه، نێر ومێ به به‌رچاو خه‌ڵكییه‌وه وه‌ك كه‌ر سوار یه‌كتر ده‌بن و جووت ده‌بن، كۆتایی هاتنی دنیا و وێرانبوونی له‌وساته‌ی ئه‌وانا ده‌بێ.
عَنِ النَّوَّاسِ بنِ سَمعَانَ، قالَ: ذَكَرَ رَسُولُ اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الدَّجَّال ذَات غَدَاة , فَخَفَّضَ فِيهِ وَرَفَّعَ , حَتَّى ظَنَنَّاهُ فِي طَائِفَة النَّخْل، فلما رحنا إليه عرف ذلك فينا. فقال "ما شأنكم؟ " قلنا: يَا رَسُولَ اللَّهِ! ذَكَرْتَ الدَّجَّال غَدَاةً، فَخَفَّضْتَ فِيهِ وَرَفَّعْتَ، حَتَّى ظَنَنَّاهُ فِي طَائِفَة النَّخْل، فَقَالَ غَيْرُ الدَّجَّالِ أَخْوَفُنِي عَلَيْكُمْ، إِنَّهُ شَابّ قَطَطٌ، إِنَّهُ خَارِجٌ خَلَّة بَيْن الشَّام وَالْعِرَاقِ، فَعَاثَ يَمِينًا وَعَاثَ شِمَالاً، يَوْم كَسَنَةٍ , وَيَوْم كَشَهْرٍ, وَيَوْم كَجُمْعَةٍ, وَسَائِر أَيَّامه كَأَيَّامِكُمْ، يَا رَسُول اللَّه فَذَلِكَ الْيَوْم الَّذِي كَسَنَةٍ أَتَكْفِينَا فِيهِ صَلَاة يَوْم ؟ قَالَ : لَا اُقْدُرُوا لَهُ قَدْرَهُ، فَتَرُوح عَلَيْهِمْ سَارِحَتهمْ أَطْوَل مَا كَانَتْ ذَرًّا, وَأَسْبَغَهُ ضُرُوعًا, وَأَمَدّهُ خَوَاصِر، فَتَتْبَعهُ كُنُوزهَا كَيَعَاسِيب النَّحْل، ثم يدعو رجلا ممتلئا شبابا. فيضربه بالسيف فَيَقْطَعهُ جَزْلَتَيْنِ رَمْيَة الْغَرَض، ثم يدعوه فيقبل ويتهلل وجهه. يضحك. فبينما هو كذلك إذ بعث الله المسيح ابن مريم. فَيَنْزِل عِنْد الْمَنَارَة الْبَيْضَاء شَرْقِيّ دِمَشْق بَيْن مَهْرُودَتَيْنِ، واضعا كفيه على أجنحة ملكين. إذا طأطأ رأسه قطر. وإذا رفعه تَحَدَّر مِنْهُ جُمَانٌ كَاللُّؤْلُؤِ، فَلَا يَحِلّ لكافر يجد ريح نفسه إلا ماتَ. ونفسه ينتهي حيث ينتهي طرفه. فيطلبه حتى يُدْرِكهُ بِبَابِ لُدّ، فيقتله. ثُمَّ يَأْتِي عِيسَى عَلَيْهِ السََّلامُ قَوْمًا قَدْ عَصَمَهُمْ اللَّه مِنْهُ, فَيَمْسَح عَنْ وُجُوههمْ، ويحدثهم بدرجاتهم في الجنة. فبينما هو كذلك إذ أوحى الله إلى عيسى: إني قد أَخْرَجْتُ عِبَادًا لِي لا يَدَانِ لأَحَدٍ بِقِتَالِهِمْ، فَحَرِّزْ عِبَادِي إِلَى الطُّور، ويبعث الله يأجوج ومأجوج. وَهُمْ مِنْ كُلّ حَدَب يَنْسِلُونَ، فيمر أوائلهم على بحيرة طبرية. فيشربون ما فيها. ويمر آخرهم فيقولون: لقد كان بهذه، مرة، ما‌ء. ويحصر نبي الله عيسى وأصحابه. حتى يكون رأس الثور لأحدهم خيرا من مائة دينار لأحدكم اليوم. فيرغب نبي الله عيسى وأصحابه. فَيُرْسِل اللَّه تَعَالَى عَلَيْهِمْ النَّغَف فِي رِقَابهمْ فَيُصْبِحُونَ فَرْسَى، كموت نفس واحدة. ثم يهبط نبي الله عيسى وأصحابه إلى الأرض. فلا يجدون في الأرض موضع شبر إلا مَلأَهُ زَهْمهمْ وَنَتْنهمْ ، فيرغب نبي الله عيسى وأصحابه إلى الله. فيرسل الله طيرا كأعناق البخت. فتحملهم فتطرحهم حيث شا‌ء الله. ثم يُرسلُ اللهُ مَطرًا لاَ يَكُنْ مِنْهُ بَيْتُ مَدَر ولا وبر. فَيَغْسِل الأَرْض حَتَّى يَتْرُكهَا كَالزَّلَفَةِ. ثم يقال للأرض: أنبتي ثمرك، وردي بركتك. فيومئذ تَأْكُل الْعِصَابَة مِنْ الرُّمَّانَة وَيَسْتَظِلُّونَ بِقِحْفِهَا. وَيُبَارِك فِي الرِّسْل حَتَّى إِنَّ اللِّقْحَة مِنْ الإِبِل لَتَكْفِي الْفِئَام مِنْ النَّاس. واللقحة من البقر لِتَكْفِيَ الْفَخْذ مِنْ النَّاس. واللقحة من الغنم لتكفي الفخذ من الناس. فبينما هم كذلك إذ بعث الله ريحا طيبة. فتأخذهم تحت آباطهم. فَتَقْبِض رُوح كُلّ مُؤْمِن وَكُلّ مُسْلِم. ويبقى شرار الناس، يَتَهَارَجُونَ تَهَارُج الْحُمُر، فعليهم تقوم الساعة ".
أخرجه مسلم في كتاب الفتن وأشراط الساعة/ ذكر الدجال، وصفته، وما معه. ص: 1228.
دةستان خوش بي
بيغةمبةر ص دةفةرموي(ما بين خلق ا‌دم ال> قيام الساعة خلق اكبر من الدجال)واتا لة دروستكردني ا‌دم هةتا هةستاني قيامةت هيج فيتنةيةك كةورةتر نية دةجال