خوێندنی قنووت و رای زانایان
توێژینه‌وه‌ی: حه‌سه‌نی پێنجوێنی
پاش سوپاس و ستایشی بێ سنوور بۆ په‌روه‌رگاری میهره‌بان، و لێزمه‌ی بارانی سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌رو كه‌سوكاری وهاوه‌لاَنی، ده‌لێم:
كاتی خۆی پرسیارێكیان لێ كردبووم : ئایا قنووت خوێندن له‌نوێژی به‌یانیدا سوننه‌ته یان نه؟
منیش بۆ وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره ده‌ستم به توێژینه‌وه‌كرد، چونكه ده‌مویست به‌ڵگه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان بزانم، چ ئه‌وانه‌ی به‌سوننه‌تی ده‌زانن و چ ئه‌وانه‌ی به‌سوننه‌تی نازانن، و چ ئه‌وانه‌ش بوون و نه‌بوونیان پێ یه‌كسانه.. وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره ئه‌م باسه‌ی لێ ده‌رچوو كه له‌به‌ر ده‌ستایه..
پاش سوپاس و ستایشی بێ سنوور بۆ په‌روه‌رگاری میهره‌بان، و لێزمه‌ی بارانی سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌رو كه‌سوكاری وهاوه‌لاَنی، ده‌لێم:
كاتی خۆی پرسیارێكیان لێ كردبووم : ئایا قنووت خوێندن له‌نوێژی به‌یانیدا سوننه‌ته یان نه؟
منیش بۆ وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره ده‌ستم به توێژینه‌وه‌كرد، چونكه ده‌مویست به‌ڵگه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان بزانم، چ ئه‌وانه‌ی به‌سوننه‌تی ده‌زانن و چ ئه‌وانه‌ی به‌سوننه‌تی نازانن، و چ ئه‌وانه‌ش بوون و نه‌بوونیان پێ یه‌كسانه.. وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره ئه‌م باسه‌ی لێ ده‌رچوو كه له‌به‌ر ده‌ستایه..
زانایان به‌پێی به‌ڵگه‌كان رای جیاوازیان له‌خوێندنی قنووتی نوێژی به‌یانیاندا هه‌یه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تازه نییه‌وه بگره له‌زۆر كۆنه‌وه ئه‌م جیاوازی راو بۆچوونه‌ی تیا هه‌یه. له‌ناو چوار مه‌زه‌به ناوداره‌كه‌دا قنووتی به‌یانیان ته‌نیا له‌مه‌زه‌بی شافیعی و مالیكی‌دا سوونه‌ته، و لای دوو مه‌زه‌به‌كه‌ی تر سوننه‌ت نییه..
شه‌وكانی ده‌فه‌رموێ: كۆمه‌لًَێك پێیان وایه كه قنوت له‌نوێژی به‌یانیدا كارێكی په‌سه‌نده‌و رێ پێدراوه، حازیمی وای باس كردووه كه به‌شی زۆری هاوه‌ڵ و تابیعییه‌كان و زانایانی ولاَتانی تریش پاش ئه‌وان خوێندوویانه، وله‌ناو ئه‌وانه‌دا چوار خه‌لیفه‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم باس ده‌كات و ژماره‌ی هاوه‌ڵه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته نۆزده، ئه‌وانه‌ش كه هه‌ردوو سه‌رده‌میان دیوه وه‌ك ئه‌بو ره‌جای عه‌تاردی، و سوه‌یدی كورِی غه‌فله، و ئه‌بو عوسمانی نه‌هدی، وئه‌بو رافیعی سائیغ، و له‌تابیعییه‌كانیشدا باسی دوانزه‌یان ده‌كات، و له‌پێشه‌وایان و زانایانی ناوداری جیهانی ئیسلامی‌دا باسی ئه‌بو ئیسحاقی فه‌زاری، وئه‌بوبه‌كری كورِی موحه‌ممه‌د و حه‌كه‌می كورِی عوته‌یبه، و حه‌مماد و مالیكی كورِی ئه‌نه‌س، وزانایانی خه‌ڵكی حیجارز و ئه‌وزاعی و به‌شی زۆری خه‌ڵكی شام و شافیعی و هاوه‌ڵه‌كانی، وله {سه‌وری}یه‌وه دوو ریوایه‌ت باس ده‌كات، و پاشان ده‌لَِێت: جگه له‌مانه‌ش خه‌ڵكێكی زۆری تر هه‌ن..
{عیراقی}یش عه‌بدورِره‌حمانی كوری مه‌هدی و سه‌عیدی ته‌نووخی، و ئیبنو ئه‌بی له‌یلا و حه‌سه‌نی كورِی ساڵح و داوود و موحه‌ممه‌دی كورِی جه‌ریر، و كۆمه‌ڵێ له‌ئه‌هلی حه‌دیسی وه‌ك: ئه‌بوحاتیمی رازی و ئه‌بو زورعه‌ی رازی، و ئه‌بو عه‌بدوڵلای حاكیم، و به‌یهه‌قی وخه‌تتابی، و ئه‌بو مه‌سعودی دیمشقی بۆ زیاد كردووه. خه‌تتابیش له‌كتێبی مه‌عالیمدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌حمه‌دی كورِی حه‌نبه‌ل و ئیسحاقی كورِی راهه‌وه‌یه قنووتیان له‌نوێژی به‌یانیدا خوێندووه، و ترمزیش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه باسیان ده‌كات.
نه‌وه‌ویش له مه‌جموعی شه‌رحی موهه‌ززه‌بدا ده‌فه‌رموێ: قنووت له‌نوێژی به‌یانیدا مه‌زه‌بی ئێمه‌یه، و به‌شی زۆری پێشینان و زۆرێ له‌وانه‌ی پاش ئه‌وانیش رایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه. مه‌هدی له‌كتێبی{ به‌حر}دا باسی ده‌كات كه ئه‌لهادی، و قاسم و زه‌یدی كوری عه‌لی و ناسر و موئه‌ییه‌د بیللا له‌وانه‌بوون كه قنووتیان خوێندووه. به‌لاَم سه‌وری وئیبنو حه‌زم دوو رایان هه‌بووه، و پێیان وابووه، كردن و نه‌كردنی هه‌ردوو باشن، ئه‌وه‌ش بزانه زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كرِان كه له‌چوار نوێژیانا قنووت ناخوێنرێ، واته: له نوێژی نیوه‌رِۆ و عه‌سرو مه‌غریب و عیشادا ناكۆكییان نییه، له‌ناو نوێژه فه‌رزه‌كاندا ته‌نیا له‌نوێژی به‌یانیدا رای جیاوازیان هه‌یه: ئایا قنووتی تیایه یان نه؟ (1).
به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌سوننه‌تی ده‌زانن:
شافیعییه‌كان كه ده‌ڵێن: سوننه‌ته، به‌ڵگه‌یان هه‌یه، و فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌نه‌س دێننه‌وه كه له‌بوخاریدا ریوایه‌ت كراوه و و ترمزیش به‌سه‌نه‌دێكی سه‌حیح ریوایه‌تی كردوه، كه ده‌فه‌رموێ:
1- پرسیار له ئه‌نه‌س كرا: ئایا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌نوێژی به‌یانیدا قنووتی خوێندووه؟ فه‌رمووی به‌ڵێ.. عه‌رزیان كرد: ئایا قنووته‌كه‌ی له‌پێش ركووعه‌وه ده‌خوێند؟ فه‌رمووی: كه‌مێك له‌پاش ركووعه‌وه.
" حدثنا مسدد قال: حدثنا حماد بن زيد، عن أيوب، عن محمد{ابن سيرين} قال: سُئِلَ أنَسٌ: أقَنَتَ النبيُّ صلى الله عليه وسلم فِي الصُّبحِ؟ قالَ: نَعمْ. فقيل له: أوقنتَ قبْلَ الركوُعِ؟ قالَ: بَعدَ الركُوعِ يَسِيرًا. " (2)
2- هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش كه {بوخاری} و{به‌یهه‌قی} له ئه‌نه‌سه‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه فه‌رموویه‌تی: قنووت له‌نوێژی به‌یانیان وئێواران{المغرب}دا هه‌بوو. " عَنْ أَنَسٍ قَالَ: كَانَ الْقُنُوتُ فِي الْمَغْرِبِ وَالْفَجْرِ ".(3)
3- وه موسلیم و ئه‌حمه‌د و ترمزیش له {به‌رِاء}ه‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه فه‌رموویه‌تی: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌نوێژی مه‌غریب وبه‌یانیدا قنووتی ده‌خوێند. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش دروسته و ترمزی به سه‌حیحی داناوه. " عَنْ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقْنُتُ فِي صَلاةِ الْمَغْرِبِ وَالْفَجْرِ".(4)
4- ئیمامی نه‌وه‌وی له مه‌جموعی شه‌رحی موهه‌ززه‌بدا ده‌فه‌رموێ: زانایانی ئێمه به‌ڵگه به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئه‌نه‌س دێننه‌وه كه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم مانگێ قنووتی خوێند و تیایدا دوعای لێده‌كردن{له ره‌عل و زه‌كوان}، و پاشان وازی لێ هێنا. به‌لاَم له‌نوێژی به‌یانیدا به‌رده‌وام قنوتی ده‌خوێند تا كۆچی دوایی كرد. ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌یه‌كی دروسته، و كۆمه‌ڵێ له زانایانی به‌ناوبانگی فه‌رمووده ریوایه‌تیان كردووه، و به‌ساغ و دروستیان داناوه. " عَنْ أَنَسٍ: أَنَّ النَّبِىَّ صلى الله عليه وسلم قَنَتَ شَهْرًا يَدْعُو عَلَيْهِمْ، ثُمَّ تَرَكَهُ، فَأَمَّا فِى الصُّبْحِ فَلَمْ يَزَلْ يَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ الدُّنْيَا. "(5)
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و فه‌رموده‌یه بوخاری ریوایه‌تی كردووه له {ئه‌بو میجله‌ز}ه‌وه كه{ئه‌نه‌س} فه‌رموویه‌تی: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم مانگێك قنووتی خوێند وتیایدا دوعای له{ره‌عل و زه‌كوان} ده‌كرد. " عَنْ أَنَسٍ قال: قَنَتَ النَّبِىُّ صلى الله عليه وسلم شَهْرًا، يَدْعُو عَلَى رَعْلٍ وَذَكْوَانَ " .(6)
5- هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش كه به‌یهه‌قی له عه‌بدوڵلای كورِی{مه‌عقیل}ی تابیعی یه‌وه ریوایه‌تی كردووه كه: فه‌رموویه‌تی: عه‌لی خوا لێی رازی بێ له نوێژی به‌یانیدا قنووتی ده‌خوێند. " به‌یهه‌قی فه‌رموویه‌تی: فه‌رمووده‌یه‌كی دروست و به‌ناوباگه. " عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَعْقِلٍ قَالَ : قَنَتَ عَلِىٌّ رَضِىَ اللَّهُ عَنْهُ فِى الْفَجْرِ. وَهَذَا عَنْ عَلِىٍّ صَحِيحٌ مَشْهُورٌ". (7) و كذلك رواه عَنْ يَزِيدَ بْنِ أَبِى زِيَادٍ قَالَ: سَمِعْتُ أَشْيَاخَنَا يُحَدِّثُونَ: " أَنَّ عَلِيًّا كَانَ يَقْنُتُ فِى صَلاَةِ الصُّبْحِ بَعْدَ الرُّكُوعِ. "(7)
نه‌سازی و هاودژی:
زانایانێ كه‌شافیعی نه‌بوون فه‌رموویانه: ئه‌م به‌ڵگانه‌ی ئێوه نه‌سازییان تێدایه‌و دژ به‌یه‌كن، شتی وایش بۆ به‌ڵگه ناشێ.. چونكه له‌لایه‌كه‌وه ئه‌نه‌س فه‌رموویه‌تی: تاكاتێ له‌دنیا ده‌رچووه قنووتی خوێندووه، وله‌لایه‌كی تره‌وه فه‌رموویه‌تی: مانگێ قنوتی خوێندووه‌و دوعای له‌و دوو هۆزه كردووه، وپاشان وازی هێناوه، رێسایه‌كی شه‌رعیش هه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان دژبه‌یه‌ك بوون، كاریان پێ ناكرێ و لێ ده‌كه‌ون. رێسا‌و قیاسیش نه‌خوێندنی قنووته: " إذا تعارضا تساقطا " والأصل والقياس عدم القنوت.(8)
زانایانی شافیعیش له‌وه‌لاَمی ئه‌وانه‌دا ئه‌و دووفه‌رمووده‌یان یه‌كخستووه و نه‌سازییان نه‌هێشتووه‌و فه‌رموویانه: مه‌به‌ست له‌و وازهێنانه‌ی پێغه‌ممه‌ر { صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ } وازهێنان بووه له دوعا لێ‌كردن و نه‌فرین لێكردنیان، نه‌ك وازهێنان له قنووت، یا مه‌به‌ست له‌وازهێنانه‌كه وازهێنان بووه له‌قنووت له‌نوێژه‌كانی ترا جگه له نوێژی به‌یانی..
ئه‌م ته‌فسیرو ته‌ئویله‌یان شیاوه و ده‌گونجێ چونكه ئه‌نه‌س فه‌رموویه‌تی: " أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَنَتَ شَهْرًا يَدْعُو عَلَى قَاتِلِي أَصْحَابِهِ بِبِئْرِ مَعُونَةَ ثُمَّ تَرَكَ، فَأَمَّا الصُّبْحُ فَلَمْ يَزَلْ يَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ الدُّنْيَا "(9). پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مانگێك قنووتی خوێندووه، ودوعای له‌وانه‌ده‌كرد كه له‌بیری مه‌عوونه‌دا هاوه‌ڵه‌كانیان كوشت، پاشان وازی لێ هێنا، به‌لاَم به‌رده‌وام قنووتی له‌نوێژی به‌یانیاندا خوێندووه تا له‌ژیانی دنیا جیا بووه‌ته‌وه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش كه ئه‌نه‌س ده‌یگێرِێته‌وه سه‌حیح و سه‌ریحه، و ده‌بێ له نێوان ئه‌و دوو فه‌رمووده‌یه‌دا ته‌وافوق بكرێ، و ئه‌مه‌ی باس كرا باشترین وه‌لاَمه بۆ یه‌كخستنی ئه‌و دوو فه‌رمووده ساغ و درووستانه.
به‌یهه‌قیش به ئیسنادی خوێ له ئیمام {عبدالرحمن}ی كورِی مه‌هدییه‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه فه‌رموویه‌تی: پێغه‌ممه‌ر صلي الله عليه وسلم ته‌نیا وازی له نه‌فرین لێكردنیان هێناوه. ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه‌ش ته‌فسیر و ته‌ئویله‌كه‌ی ئێمه پشت راست ده‌كاته‌وه.(10).
هه‌روه‌ها شێخی ئیبنو حه‌جه‌ریش له فه‌تحدا ده‌فه‌رموێ: ئه‌بوو داود به‌سه‌نه‌دێكی به‌رز له یه‌حیاوه ریوایه‌تی ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صلي الله عليه وسلم مانگێك قنووتی خوێندووه.. ئیشكال له‌وه‌دایه كه قنووته‌كه‌ی تایبه‌ت كردووه به‌مانگێكه‌وه، بۆ لابردنی ئه‌و ئیشكاله ده‌لێم: ده‌گونجێ مانگێك ته‌نیا جۆره دوعایه‌كی لێ كردبن، وه‌ك ئه‌و دوعایه: " اللَّهُمَّ اشْدُدْ وَطْأَتَكَ عَلَى مُضَرَ "(11) خوایه! كوتاندنه‌وه‌كه‌ت بۆ موزه‌ر به‌هێزتر بكه. و باشتر بیان كوته‌ره‌وه، پاشان وازی له‌و جۆره دوعایه هێنابێ. (12)
به‌ڵگه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌لایانه‌وه سوننه‌ت نییه:
ئه‌وانه‌ی به‌لایانه‌وه سونه‌ت نییه كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌یان هه‌یه، وه ك فه‌رمووده‌كه‌ی 1- سه‌عدی كورِی تاریق، و 2- ئیبنو عه‌بباس، و3 - ئیبنو عومه‌ر، و 4- ئیبنو مه‌سعود، و 5- ئوممو سه‌له‌مه، و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی تریش، كه یه‌كێك له‌وانه نه‌سسائی و ترمزی ریوایه‌تیان كردووه، و ترمزی به‌دروستی داناوه، و له‌مه‌ولا باسیان ده‌كه‌ین.
شێخی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كار به فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌عدی كورِی تاریق بكه‌ن، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 1- "عَنْ أَبِي مَالِكٍ الأَشْجَعِيِّ-سعد بن طارق- قَالَ: { قُلْت لأَبِي: يَا أَبَتِ! إنَّك قَدْ صَلَّيْت خَلْفَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ وَعَلِيٍّ، أَكَانُوا يَقْنُتُونَ فِي الْفَجْرِ؟ قَالَ: أَيْ بُنَيَّ مُحْدَثٌ "(13) سه‌عدی كوری تاریق ده‌ڵێت: به‌بام گوت: ئه‌رێ بابه! تۆ له‌پشت پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر و عوسمان وعه‌لییه‌وه نوێژت كردووه، ئایا له‌نوێژی به‌یانیاندا قنووتیان ده‌خوێند؟ ئه‌ویش گوتی: كورِم! ئه‌وه تازه داهێنراوه،{ و له‌ریوایه‌ته‌كه‌ی نه‌سائیدا به‌راشكاوی ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه بیدعه‌یه.}. ئێمه(ئیمامی نه‌وه‌وی) پێیان ده‌ڵێین: كه ریوایه‌تی ئه‌وانه‌ی بوونی قنووتیان سه‌لماندووه زیاده‌ی زانیاری‌یان پێیه، ئه‌وانه‌ش كه‌وه‌ها ریوایه‌تێكیان پێ بێ – به‌پێی رێسای زانیارییه‌كانی فه‌رمووده- ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ترا پێش بخرێ.. (14)
2- شه‌وكانی له‌په‌رچی ئه‌وانه‌دا كه‌ده‌ڵێن: قنووت بیدعه‌و داهێنراوه ده‌ڵێت: له ریوایه‌تی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا كه داره‌قوتنی و به‌یهه‌قی له ئیبنو عه‌بباسه‌وه ده‌یگێرِنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: { الْقُنُوتُ فِی صلاه‌ِ الصبْحِ بِدْعَه‌ٌ }، قنووت له‌نوێژی به‌یانیدا بیدعه‌یه، به‌یهه‌قی فه‌رموویه‌تی: ئه‌و فه‌رمووده‌یه سه‌حیح نییه. 3- بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌ش كه ته‌به‌رانی له‌ئیبنو عومه‌ره‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه‌فه‌رموویه‌تی: له‌پاش ته‌واوبوونی فاتیحه‌و سووره‌تی دوایه‌وه قنووت خوێندن بیدعه‌یه و پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كاری وای نه‌كردووه، فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه، چونكه له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یا پیاوێك هه‌یه به‌ناوی:{ بِشْرُ بْنُ حَرْبٍ الدَّارِیِّ}(15)كه زانایانی فه‌رمووده به‌لاوازیان داناوه.
شێخی ئیبنو حه‌جه‌ریش له‌فه‌تحا ده‌فه‌رموێ: { الزَّینُ بنُ المُنیرِ}وتوویه‌تی: كاتێ بۆخاری ئه‌م ناونیشانه داده‌نێت {قنووت له پێش ركوع و پاش ركوعدا هه‌بووه}، ده‌یه‌وێت په‌رچی ئه‌وانه بداته‌وه كه قنووت به‌بیدعه ده‌زانن. گوایه: شتێكی وا له ئیبنو عومه‌ره‌وه ریوایه‌ت كراوه. (16)
بۆ وه‌لاَمی فه‌رمووده‌كه‌ی ئیبنو عومه‌ریش كه ئه‌بو میجله‌ز ده‌فه‌رموێ: له‌پشت ئیبنو عومه‌ره‌وه نوێژی به‌یانیم كرد و قنووتی نه‌خوێند، پێم گوت: نه‌مبینی قنووت بخوێنی؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: له‌و باره‌وه هیچم له‌به‌ر نییه. " عَنْ أَبِى مِجْلَزٍ قَالَ: صَلَّيْتُ مَعَ ابْنِ عُمَرَ صَلاَةَ الصُّبْحِ فَلَمْ يَقْنُتْ ، فَقُلْتُ لاِبْنِ عُمَرَ: لاَ أَرَاكَ تَقْنُتُ. قَالَ: لاَ أَحْفَظْهُ " (17) ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌به‌ری نییه ئه‌نه‌س و به‌رِای كورِی عازیب و جگه له‌وانیش له‌به‌ریان كردووه.. به‌پێی یاسای زانیاری فه‌رمووده ئه‌وه‌ی توانای بییرمانی زیاتر بێ به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا پێش ده‌خرێ كه توانای بییرمانی كه‌متربێ. (18)
4- بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئیبنو مه‌سعوودیش كه‌فه‌رموویه‌تی:" مَا قَنَتَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي شَيْءٍ مِنْ صَلاتِهِ "(17) پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له هیچ نوێژێكیدا قنووتی نه‌خوێندووه. نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ر زۆر لاوازه، چونكه محمدی كورِی جابیر ریوایه‌تی كردووه و ئه‌ویش زۆر لاوازبووه وقسه‌ی وه‌رناگیرێ.. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه حه‌دیسه‌كه‌ی ئیبنو مه‌سعود نه‌رێیه، و ئه‌وه‌ی ئه‌نه‌س ئه‌رێیه، له‌حاڵه‌تی وادا ئه‌رێ پێش نه‌رێ ده‌خرێ. (16)
بۆ په‌رچی ئه‌م بۆچوونه‌ی نه‌وه‌وی هه‌ندێ له‌زانایان فه‌رموویانه: كاتێ ئیبنو عومه‌ر ده‌فه‌رموێ: هیچم له‌وباره‌وه له‌به‌ر نییه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه شتی له‌بییر چووبێته‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه شتێكی به‌رده‌وام له‌و باره‌وه نییه، ده‌نا سالم له ئیبنو عومه‌ره‌وه ریوایه‌تی كردووه كه خۆی گوێی لێ بووه كاتێ پێغه‌مه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له‌نوێژی به‌یانیدا و له ركاتی دووه‌مدا كاتێ سه‌ری له‌ركوع به‌رز كردۆته‌وه فه‌رموویه‌تی: { اللهم ربنا! لك الحمد}و پاشان فه‌رموویه‌تی: خوایه ! نه‌فرین له‌فلاَن و فلاَن بكه‌یت، خوای بالاَ ده‌ستیش ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: " ليس لك من الأمر شئ.". آل عمران /128. واته: له‌و باره‌وه تۆ هیچت بۆ نییه.. زانایان فه‌رموویانه: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئیبنوو عومه‌ر ئاگای لێ بووه و ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌و قنووته‌ی به‌لاَوه كاتی بووه بۆیه وای فه‌رمووه.. چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له له‌بییر چوونه‌وه بوایه ئه‌وه‌ی بۆ سالم باس نه‌ده‌كرد..
5- له‌باره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی ئوممو سه‌له‌مه‌یشه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: " نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الْقُنُوتِ فِي الْفَجْرِ "(19). پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هی له قنووت خوێندن كردووه له‌نوێژی به‌یانیدا.. زانایانی فه‌رمووده ده‌فه‌رموون: ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش لاوازه، چونكه محمدی كورِی یه‌علا له عه‌نبه‌سه‌وه و ئه‌ویش له عه‌بدوڵلای كورِی نافیعه‌وه ریوایه‌تیان كردووه، داره‌قوتنی فه‌رموویه‌تی: هه‌رسێكیان لاوازن و نافیع له ئوممو سه‌له‌مه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.. بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌یری مه‌جمووعی شه‌رحی موهه‌ززه‌ب بكه..(20)
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه قنووت بۆ كاره‌ساته:
ئه‌وزانایانه‌ی تر كه‌پێیان وایه قنووت له‌نوێژی به‌یانیدا سوننه‌ت نییه، ده‌فه‌رموون: ئێمه باوه‌رِمان به‌وه‌هه‌یه كه‌پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قنووتی خوێندووه، و ناكۆكیمان له‌وه‌دا نییه كه له‌نوێژی به‌یانیشدا قنووتی خوێندووه، به‌لاَم پێمان وایه ئه‌و قنووته بۆ كاتی لێقه‌ومان و كاره‌سات بووه، نه‌ك بۆ هه‌میشه‌یی، و به‌ڵگه‌شمان چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی ساغ و دروسته له‌وباره‌وه، ئه‌م ده‌سته‌یه له‌زانایان ناكۆكییان له‌بوونی قنووتدا نییه، به‌ڵكو ناكۆكییان له‌وه‌دایه ئایا به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری، یان نه؟ چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: له‌نوێژی به‌یانیدا قنووت بووه، فه‌رمووده‌ی ساغ ودروست هه‌یه‌كه ده‌فه‌رموێ: له‌نوێژی مه‌غریبیشدابووه! وه‌ك ئه‌وفه‌رمووده‌ی كه بوخاری له ئه‌نه‌سه‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه فه‌رموویه‌تی: قنووت له‌نوێژی به‌یانیان وئێواران{المغرب}دا بوو. " عَنْ أَنَسٍ قَالَ : كَانَ الْقُنُوتُ فِي الْمَغْرِبِ وَالْفَجْرِ ".(21) ئێوه وه‌لاَمتان چییه؟
ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه، و بوخاری وموسلیم ریوایه‌تیان كردووه، ئه‌ی بۆچ له مه‌غریبا قنووت ناخوێنن؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: له‌نوێژی مه‌غریبدا بووه‌و نه‌سخ بووه‌ته‌وه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین: له‌نوێژی به‌یانیدا هه‌بووه‌و نه‌سخ بووه‌ته‌وه، ئه‌و وه‌لاَمه‌ی ئێوه بۆ مه‌غریب وه‌لاَمی ئێمه‌یشه بۆ نوێژی به‌یانی.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: وشه‌ی:{كَانَ ێفْعَلُ}به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی به‌رده‌وامی قنوووت خوێندن له‌نوێژی به‌یانیدا؟ نه‌وه‌وی فه‌رموویه‌تی: جه‌ماوه‌ری توێژه‌ره‌وان پێیان وایه كه ئه‌و واتایه ناگه‌یه‌نێ. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی جه‌ده‌لی سه‌لماندمان كه واتای به‌رده‌وامبوون ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مه نه‌فی ئه‌وه ناكات كه له‌دواییدا وازی لێ هێنراوه، هه‌روه‌ك ئه‌م به‌ڵگانه‌ی لای خواره‌وه روونی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و دووفه‌رمووده‌یه به‌م جۆره ریوایه‌ت كراون: " كَانَ يَفْعَلُ ذَلِكَ فِي الْفَجْرِ وَالْمَغْرِبِ " (22)، واته: پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌وه‌ی له‌نوێژی به‌یانی و مه‌غریبا ده‌كرد.
ئه‌وه‌ته له‌فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بوو هوره‌یره‌دا كه له‌بوخاری وموسلیما ریوایه‌تكراوه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ له دواین ركاتی نیوه‌رِۆ و عیشای دواین، و نوێژی به‌یانیدا قنووتی ده‌خوێند. " أَنَّهُ كَانَ يَقْنُتُ فِي الرَّكْعَةِ الأَخِيرَةِ مِنْ صَلاةِ الظُّهْرِ وَالْعِشَاءِ الآخِرَةِ وَصَلاةِ الصُّبْحِ"(23) وه‌لاَمتان لێره‌دا بۆ واتای وشه‌ی {كَانَ}ه چییه، ئه‌وه وه‌لاَمی ئێمه‌یه بۆ واتای {كَانَ}ه له‌نوێژی فه‌جردا.. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش به‌وشه‌ی {كان} باسكراوه و سه‌حیح و سه‌ریحیشه، و كه‌چی له‌نوێژی نیوه‌رِۆ و عیشادا قنووت ناخوێنن.
شافیعییه‌كان ده‌فه‌رموون: ئێمه كه‌ده‌ڵێین: قنووت له‌نوێژی به‌یانییدا به‌رده‌وام بووه، نه‌ك له‌نوێژی مه‌غریبدا به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه له‌رێی سه‌نه‌دێكی ساغ و دروسته‌وه كۆمه‌ڵێك له‌زانایانی فه‌رمووده وه‌ك به‌ڵخی، و حاكم و به‌یهه‌قی وداره‌قوتنی له ئه‌نه‌سه‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ، یه‌ك مانگ قنووتی خوێند و له‌وێدا دوعای له‌وكافرانه ده‌كرد به‌هۆی ئه‌و غه‌دره‌وه كه كردبوویان، و پاشان وازی له‌و دوعا كردنه هێنا، به‌لاَم به‌رده‌وام له‌نوێژی به‌یانیدا قنووتی ده‌خوێند تا له‌دنیا كۆچی دوا