سێ قه‌شه و 141 فه‌ڵه موسوڵمان بوون:
كاتی خۆی بانگخوازی پایه‌به‌رز مامۆستا [ محمد قطب ] له پێشه‌كی [ شبهات حول الإسلام ] دا نوسیبووی من كاتێ باسی ره‌واندنه‌وه‌ی ته‌موومژی گومانی ناحه‌زانی ئیسلام وموسوڵمانانم نووسی نه‌مزانی ئه‌وه‌نده كاری گه‌ری هه‌یه‌و داخ به‌دڵی دوژمنانی دینی خوادا ده‌كات، وئێش به‌جه‌رگیان ده‌گه‌یه‌نێ .. پاشان باسی یه‌كێك له‌و ناحه‌زانه ده‌كات كه له‌باره‌ی ئه‌و كتێبه‌وه چی نووسیوه، پاشان ده‌ڵێت: به‌نیاز نه‌بووم كه چاپی بكه‌مه‌وه، به‌لام سوپاس بۆ خوا كه‌مادام ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی هه‌یه، ئه‌وا برِیارم دا جار له‌دوای جار چاپی بكه‌مه‌وه..
منیش ده‌ڵێم: نه‌م ده‌زانی كه‌باسكردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌بنه موسلمان ئه‌وه‌نده ئازاری به‌سوێی له‌دڵی ناحه‌زانی ئیسلامدا هه‌یه، تا وتاری سه‌ر لێشێواوێكم خوێنده‌وه له‌باره‌ی باسكردنی ئه‌و تازه موسوڵمانانه‌وه، براده‌ره‌ێكم له ئه‌سكه‌نده‌ناڤیاوه بۆی ناردبووم تا ببینم ئه‌و سه‌ر لێشێواوه چۆن ورِاوه ده‌كات و وه‌ك شێت وهار كه‌ف ده‌چه‌رێنێ و ده‌گه‌ڤێنێ.. به‌ونیازه‌ی من په‌رچی قسه‌كانی بده‌مه‌وه، منیش له‌راستیدا به‌شیاوی ئه‌وه‌م نه‌زانی به‌وتارێكی سه‌ر به‌خۆ په‌رچی بده‌مه‌وه، یا ناوی بێنم.. چونكه ئه‌گه‌ر تۆزه‌قاڵێ خوێنه‌واری هه‌بوایه ده‌یزانی (رۆجیه گاروودی) بیریار و فه‌یله‌سووف، كه‌ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسی بوو، نێچه‌ی سه‌رده‌می خۆی بوو..
له‌به‌رئه‌وه برِیارم دا له‌مه‌ولا به‌هه‌موو هێز وتوانامه‌وه باسی ئه‌و نوموسوڵمانانه بكه‌م، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه قه‌شه‌و پێشه‌وای ئاینی و زانایانی هه‌لكه‌وتوون له‌بواری زانیاری‌دا، تائێستاش من باسی ئه‌مانه‌م نووسیوه: وه‌ك (دكتۆر جیفری لانچ) مامۆستاى زانكۆ یاریده‌ده‌ر له‌بیركاریدا، یا پزیشك و پسپۆر وه‌ك: (دكتۆر مۆریس بۆكای)، یا قه‌شه و پێشه‌وای مه‌زهه‌بی وه‌ك: (دكتۆر قه‌شه یوسفی ئینگلیزی) كه خۆی و باوكی و دووقه‌شه‌ی تر پێكه‌وه موسوڵمان ده‌بن، و گه‌وره قه‌شه‌ی ئیسیوپیا فه‌قادۆ، خاتوو روبا، دكتۆر قه‌شه، كه دكتۆرای له لاهووتا هه‌بوه...تاد.. كه به‌قه‌ناعه‌ت وتێگه‌یشتنه‌وه ده‌بنه ئیسلام.. له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن: خۆ له‌ناو موسوڵمانانیشدا كه‌سانێك هه‌ن ده‌بنه دیان، ده‌ڵێم راسته كه‌سانێك هه‌ن ده‌بنه دیان، به‌لاَم ئه‌وانه كێن؟ كه‌سانێكن به‌ناو موسوڵمان به‌لاَم هه‌ر له‌منداڵیه‌وه به بیر‌و بۆچونێك په‌روه‌رده‌كراون دژ به ئیسلام، و ئایدیۆلۆژییه‌كی تایبه‌تیان هه‌بووه، ئێستاش كه ئایدیۆلۆژییه‌كه‌یان پاشووی داخزاوه‌و له‌هه‌موو بارێكه‌وه دۆرِاون، هه‌ندێك له‌وانه له‌و بیره‌ی خۆیان واز دێنن و رووده‌كه‌نه‌وه ئیسلام و موسوڵمانێكی رێك و پێكیان لێ ده‌ر ده‌چێت، هه‌ندێكیشیان دبنه فه‌ڵه و مه‌ڵه. یا كه‌سانێكن وه‌ك ئه‌و سه‌ر لێشێواوه‌ی كه‌خۆی فه‌ڵه‌یه و ناوێكی وای له‌خۆ ناوه كه‌هه‌ستی پێ نه‌كرێ، و جورئه‌تی ئه‌وه‌شی نییه خۆی ئاشكرا بكات، چونكه ئه‌گه‌ر فه‌ڵه‌یه‌ك ئاوه‌ها بێ ئه‌ده‌بی به‌رامبه‌ر ئیسلام بكات له‌یاسای ده‌وله‌تی هه‌رێم و رۆژئاوایشا مه‌حكووم ده‌بێت و ئه‌وه‌نده جه‌ریمه ده‌كرێ بۆ حه‌وت پشتی تۆبه بكات... به‌لاَم جیاوازی ئیسلام ودینه‌كانی تر ئه‌وه‌یه پێشه‌وایه‌كی ئاینی له‌ئیسلاما تا ئیستا نه‌چوه‌ته سه‌ر دینێكی تر به‌لاَم له‌ناو ئاینه‌كانی تره‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشه‌وایان وقه‌شه‌كانیان بوونه‌ته ئیسلام، ئالێره‌دا گه‌وره‌یی ئه‌م ئاینه ده‌رده‌كه‌وێت، ئاشكرایه جیاوازیش له‌نێوان ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌دا زۆرزۆره.
وا ئێستاش باسی پۆلێك نوسوڵمانتان بۆ ده‌كه‌م كه به‌هۆی ته‌نیا وتارێك و كۆرِه گفتوگۆیه‌كه‌وه موسوڵمان بوون به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر ومێ، و به خه‌ڵكی عادی و قه‌شه‌و پێشه‌وای ئاینییه‌وه.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش رووداوه‌كه:
له ئیسیوپیا 141 كه‌س +3 قه‌شه به‌جارێكا موسوڵَمان بوون..
شیخ ساڵح عه‌بدول واحیدی به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری جیهانی ناساندنی ئیسلام رایگه‌یاند یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌م سه‌نته‌ره كۆڕه گفتوگۆیه‌ك بوو له ئیسیوپیادا كه یه‌كێ له‌بانگخوازه‌كان به‌ناوی شێخ قه‌مه‌ر حوسه‌ین له‌مانگی شه‌عبانی رابوردوو ئه‌نجامی دا، شێخ قه‌مه‌ر پێشتر دوو كتێبی نووسیبوو له‌باره‌ی ئیسلام، و دیان، وجووه وه، و به‌شی زۆری قه‌شه‌كانی ئه‌و ولاَته خوێندبوویانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بیست قه‌شه داوا له شێخ ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ بیبینن، پاش دیتنه‌كه داوای ئه‌وه‌یان كردبوو كۆڕه گفتوگۆیه‌ك بكه‌ن له‌به‌رچاو جه‌ماوه‌ردا، له‌و كۆڕه گفتوگۆیه دا نزیكه‌ی بیست هه‌زاركه‌سێك به‌موسوڵمان ودیانه‌وه ئاماده‌ی ده‌بن، و ئه‌و كۆڕه گفتوگۆیه چه‌ند سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت، بابه‌ته‌كه‌ش له سێ لایه‌نه‌وه ده‌بێت، كاتێ كۆڕه گفتوگۆیه‌كه كۆتایی دێت 144 ئافره‌ت و پیاو له‌نێوانیانا سێ قه‌شه موسولمان ده‌بن..
هه‌روه‌ها شێخ روونی كرده‌وه كه ئه‌و سێ قه‌شه‌یه‌ی موسوڵمان بوون، پاش وتنی شایه‌تمان خۆشحاڵی خۆیان به‌نیعمه‌تی ئیسلام ده‌ر برِی و ئاواته خوازبووون كه ئه‌مساڵ بتوانن حه‌ج بكه‌ن وزیاره‌تی ماڵی خوا بكه‌ن.. ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش برِیاری دا هه‌رسێكیان بنێرێ بۆ حه‌ج و خه‌رجیان له ئه‌سستۆ بگرێ..
هه‌روه‌ك به‌رِێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه ده‌یگێرِێته‌وه زه‌قترین شتێ كه له‌و كۆڕه گفتوگۆیه‌دا له نۆموسوڵمانه‌كاندا كاریگه‌ربووه ئه‌وه بووه كه شێخ قه‌مه‌ر حسه‌ین نووسه‌ری ئه‌و دوو كتێبه یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و گومانانه‌ی ئاشكرا كردو‌وه كه له‌نێو ئینجیل و ته‌وراتا هه‌بووه، و له‌وباره‌وه موناقه‌شه‌ی كردوون، به‌تایبه‌ت شێخ قه‌مه‌ر ئینجیل و ته‌وراتی به‌ته‌واوی له‌به‌ر كردو‌وه.. زیاد له‌وه له گه‌ڵ قه‌شه‌كانیشدا باسی جێگای قیبله‌ی تاوتوێ كردو‌وه، كه له ته‌ورات و ئینجیلی لای خۆیاندا باسكراوه.
شێخ قه‌مه‌ر بۆی باسكردوون كه عیسا پێغه‌ممه‌ر علیه السلام به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه پاش خۆی رووبكه‌نه قیبله‌یه‌ك جگه له‌به‌یتول مه‌قدیس، ئه‌م ده‌قه‌ش لای قه‌شه‌كان ته‌فسیر نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی خوای بالاَده‌ستی بۆ باسكردوون كه له‌سوره‌تی ئه‌لبه‌قه‌ره‌دا ده‌فه‌رموێ: " قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ. " (144)، واته: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ر! به‌راستی چاوگێرِان و هه‌ڵسوورِانی روخسارت به‌ره‌و ئاسمان ده‌بینین،{- كه‌به‌هیوای رووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت-} دڵنیابه رووت ده‌كه‌ینه قیبله‌یه‌ك كه پێی رازی وخۆشحال ببیت، رووت بكه‌ره كه‌عبه، ئێوه‌ش ئه‌ی موسولمانان له‌هه‌ركوێ بوون رووی تێ بكه‌ن، به‌راستی ئه‌وانه‌ش كه پێش ئێوه په‌یامی خوایان پێگه‌یشتووه باش ده‌زانن كه ئه‌م گۆرِانی قیبله‌یه حه‌ققه‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌ته‌ورات وئینجیلدا ئاماژه‌ی بۆكراوه و خوا له‌كارو كرده‌وه‌یان بێ ئاگانییه..
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه ئه‌وسه‌نته‌ره پێگه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كردۆته‌وه به‌ناوی " الهیئة العالمیة للتعریف بالإسلام " و به‌نیازن كه به‌شه‌ش زمانی زیندووی جیهان پێناسه‌ی ئیسلام بكه‌ن: ئیسپانی، ئینگلیزی، دانیماركی، فه‌ره‌نسی، پۆڵه‌ندی و ئه‌ڵمانی.. له‌هه‌مان كاتا دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵێ بانگخوازتا به‌كاری بانگخوازییه‌وه خه‌ریك بن، له‌و پێگانه‌دا كه قسه‌یان تیاده‌كرێ، وت‌ووێژیان تیا ئه‌نجام ده‌درێ، و ئه‌ویانانه‌ش كه له‌سه‌ر ئێنته‌رنێتا هه‌ن، تا په‌رچی گومانی گوماندران بده‌نه‌وه و حه‌قیقه‌تیان بۆ روون بكه‌نه‌وه.. تا ئێستاش چوار كه‌س له‌و رێیه‌وه سوپاس بۆ خوا موسوڵمان بوون..
هه‌روه‌ها رونی كرده‌وه كه ئه‌وسه‌نته‌ره به‌نیازه پلانێكی ستراتیژی بۆ سێ ساڵی داهاتوو دابرێژێت بۆ كاركردن بۆ بلاَو كردنه‌وه‌ی ئیسلام، له‌نێو ئه‌و پلانه‌شدا زیاد كردنی ژماره‌ی ته‌فسیره‌كانی قورئان، ئه‌وانه‌ی كه‌واتاكانیان ته‌رجه‌مه كراوه، چونكه ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه و بلاو ده‌كرێته‌وه به‌شی ئه‌و ژماره زۆره ناكات كه داواكارییان له‌سه‌ره له‌لایه‌ن موسوڵمانان و ناموسوڵمانانه‌وه..
هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه كه هه‌یه په‌یوه‌ندیمان به بانگخوازانه‌وه له هه‌موو گۆشه و كه‌نارێكی جیهانه‌وه كردو‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووفلیقانه‌یی له‌كاری بانگخوازیاندا روونه‌دات..
راگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌وه كۆتایی هێنا كه سه‌نته‌ر پرۆژه‌ییه‌كی ته‌واو كامڵَی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ئیعجازی قورئان، و مافی مرۆڤ، و مافی ئافره‌ت، تا كتێبخانه‌ی زانكۆ و دامه‌زراوه رۆشنبییرییه‌كانی جیهان به بابه‌تی زانیاری متمانه پێكراو ته‌واو كامڵ له‌باره‌ی ئیسلام و پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، چونكه به‌شێكی زۆر له‌و كتێبخانانه پێویستیان پێیه‌تی..
سه‌رچاوه: سایتی إخوان أون لاين