بسم اللة الرحمن الرحيم
برایان سڵاوى خواتان لێ بێ السلام عليكم ورحمة اللة وبركاتة
قوربان! قوربانه‌ن جه‌ژنه‌ن شادییه‌ن ده‌ست له ملانه‌ن رۆى ئازادییه‌ن
ئه‌مرۆ جه‌ژنى قوربانه, ئه‌و رۆژه‌یه كه باوكى پێغه‌ممه‌ران علیهم السلام ئیبراهیمى خه‌لیل ویستى جگه‌ر گۆشه‌كه‌ى خۆى بكاته قوربانى له پێناو ره‌زامه‌ندى خوادا, به‌ڵام خوا نه‌یهێشت و به‌رانێكى بۆنارد تا له‌جیاتى ئه‌و بیكاته قوربانى.
به‌ڵێ, ئیبراهیمێ كه‌خواى له خۆى و ماڵ و منداڵ و باوك و دایك و كه‌س وكارى خۆشتر ده‌وێ ئاماده‌یه كوڕیتاقانه‌ى سه‌رده‌مى پیریه‌تى خۆى بكاته قوربانى له پێناوى خوادا, كاتێ باوك و خزمه‌كانى روو له خوا ناكه‌ن و واز له بت په‌رستى نایه‌نن ئه‌م روویان لێ وه‌رده‌گێرێ و وازیان لێ دێنێ و به‌جێیان دێڵێ.
ئێمه‌ى موسڵمان مادام شوێنكه‌وته‌ى پێغه‌ممه‌رى خواین- صلى الله علیه وسلم- و ئه‌ویش دینه‌كه‌ى دینى ئیبراهیمى خه‌لیله ده‌با له ربوبییه‌تدا ته‌نیا ئه‌و به خالیقى ئه‌م بوونه‌وه‌ره بزانین, ئه‌م هه‌موو یاسا رێك‌و پێكانه, ئه‌م هه‌موو نه‌زم و ته‌رتیبانه له‌گیانداران و ته‌واوى بوونه‌وه‌ردا بآخالیقێكى عه‌زیم و بوزورگه‌وار به‌دى نایه‌ت. ده‌با له ئولوهییه‌ت و یه‌كتاپه‌رستیدا شوێنى بكه‌وین و له عیباده‌ته‌كانماندا خوا به‌ته‌نیا بزانین له نوێژ و به‌خشین و قوربانیماندا, با له نزا‌و پارانه‌وه‌ماندا ته‌نیا داوا له‌و بكه‌ین چونكه ئه‌و له‌هه‌موو كه‌س ده‌وڵمه‌ندتر و ئاگادارتره و له‌هه‌موو كه‌س لێمانه‌وه نزیكتر و له‌هه‌موو كه‌س به‌ره‌حم تر و سه‌خى تره.
موسوڵمانینه! له‌م باسىحه‌زره‌تى ئیبراهیمه‌دا- علیه السلام- ده‌مه‌وێ هه‌ندێ شتتان له‌باره‌ى ته‌وحیده‌وه یاد بێنمه‌وه, كاتآ پبَغه‌ممه‌رى خوا-علیه‌السلام- له مه‌ككه‌دا خه‌ڵكى بۆ ئیسلام بانگ ده‌كرد جه‌ختى له‌سه‌ر یه‌كتا په‌رستى و باوه‌ر به غه‌یبیات و رۆژى قیامه‌ت ده‌كرد, مه‌سه‌له‌ى خوا به‌یه‌كناسین له دینى ئێمه‌دا بایه‌خێكى زۆرى پێدراوه, قورئان كاتێ كافره‌كانى مه‌ككه به موشریك ناو ده‌بات وه‌نه‌بێ ئه‌وان باوه‌ریان هه‌ر به‌خوا نه‌بووبێ, نه.. نه, به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه به‌كافر ناوى بردوون چونكه په‌رستنیان به‌ته‌نیا بۆخوا نه‌بووه, قورئان له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ: "وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلْ أَفَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ أَرَادَنِيَ اللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ أَوْ أَرَادَنِي بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ قُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ الْمُتَوَكِّلُونَ " (1) واته: ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ‌كردن: كێ ئاسمانان و زه‌وى دروستكردووه؟ ده‌ڵێن: ئه‌ڵلا,- یا موحه‌ممه‌د- پێیان بڵێ: ئه‌وانه‌ى ئێوه جگه له‌خوا ده‌یانپه‌رستن ئه‌گه‌ر خوا به ڵایه‌كم به‌سه‌را بدات و زیانێكم پێبگه‌یه‌نێ ده‌توانن ئه‌و به‌ڵایه‌م له سه‌ر لابه‌رن؟ نه، ئه‌ى ئه‌گه‌ر خوا ره‌حمه‌تێكم له‌گه ڵا بكات ئایا ده‌توانن نه‌یه‌ڵن ئه‌و ره‌حمه‌ته‌م پێبگات؟ نه .. بڵێ: ته‌نیا خوام بۆ پشتیوانى به‌سه, و خاوه‌ن ته‌وه‌ككوله‌كانیش هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستن. ئیتر بۆ غه‌یرى خوا ده په‌رستن و هاواریان لێده‌كه‌ن؟
ده‌بینن ئه‌وانه نزا‌و داوایان له غه‌یرى خوا بووه بۆیه خوا به موشریك ناویان ده‌بات, ده‌نا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه‌خوا خالیق و به‌دیهێنه‌رى ئاسمانان و زه‌وییه.
" وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ" (2) " وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ نَزَّلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ" (3) "وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ" (4). " وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ" (5). " وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ" (6).
موسوڵمانان! ئه‌مرۆ جه‌ژنى قوربانه خواى ته‌عالا فه‌رمان به پێغه‌ممه‌ر- صلى الله علیه وسلم- ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: "إِنَّا أعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ، فَصلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ، إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الأبْتَرُ " (7) واته: بێگومان ئێمه كه‌وسه‌رمان پێ به‌خشیویت, تویش نوێژ بۆ خواى خۆت بكه و قوربانى بكه, بێگومان ناحه‌زانت دوابراو ترن.
پێغه‌ممه‌ر- صلى الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێ: له‌رۆژى جه‌ژنى قوربانا ئینسان هه‌ركارێكى خێر بكات به‌قه‌د ئه‌وه لاى خوا خۆشه‌ویست نییه كه حه‌یوانێكى تیا سه‌ر ببرێ و بیكاته قوربانى و له پێناوى خوادا بیبه‌خشێته‌وه: " عَنْ مخْنَف بْن سلَيْم قَالَ: كنَّا وَقوفًا عنْدَ النَّبيّ صَلَّى اللَّه عَلَيْه وَسَلَّمَ بعَرَفَةَ, فَقَالَ: يَا أَيّهَا النَّاس! إنَّ عَلَى كلّ أَهْل بَيْت في كلّ عَام أضْحيَّةً وَعَتيرَةً, أَتَدْرونَ مَا الْعَتيرَة؟ هيَ الَّتي يسَمّيهَا النَّاس الرَّجَبيَّة " (8). واته: له‌هه‌موو ساڵێكدا و له‌سه‌رهه‌موو ماڵێك قوربانى وعه‌تیره واجبه (9). ئایاده‌زانن عه‌تیره چییه؟ ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵكى پێى ده‌ڵێن: ره‌جه‌بییه (ره‌جه‌بییه: كا‌ور�?ێكه‌و له‌مانگى ره‌جه‌با سه‌ربراوه). جا ئێوه‌ش چیتان توانى قسوور مه‌كه‌ن و به پێى تواناتان قوربانى بكه‌ن و گۆشته‌كه‌ى به‌سه‌ر هه‌ژار و نه‌داردا ببه‌خشنه‌وه, چونكه له دواى نوێژى جه‌ژنه‌وه كات و بوارى قوربانییه تا ئێواره‌ى سآرۆژه‌ى دواى جه‌ژنى قوربان.
موسوڵمانان! ئه‌مرۆ رۆژى پته‌وكردن و قایمكردنى سیله‌ى ره‌حمه, پێغه‌ممه‌رى خوا- صلى الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێ: ره‌حم له‌ناوى ره‌حمانه‌وه هاتووه و یه‌كێكه له ریشه‌كانى ناوى ره‌حمان, خواى ته‌عالا روو به ره‌حم ده‌فه‌رموێ: ئایا رازى نابى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تۆدا كرد منیش په‌یوه‌ندى له ته‌كا بكه‌م, و ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ تۆدا برى منیش په‌یوه‌ندى له‌ته‌كا ببرم؟ ئه‌ویش گوتى: یاره‌ببى رازیم, فه‌رمووى: بائه‌وه مافی تۆبێ.." عَنْ أَبي هرَيْرَةَ عَن النَّبيّ صَلَّى اللَّه عَلَيْه وَسَلَّمَ قَالَ: إنَّ اللَّهَ خَلَقَ الْخَلْقَ حَتَّى إذَا فَرَغَ منْ خَلْقه, قَالَت الرَّحم: هَذَا مَقَام الْعَائذ بكَ منَ الْقَطيعَة, قَالَ: نَعَمْ, أَمَا تَرْضَيْنَ أَنْ أَصلَ مَنْ وَصَلَك وَأَقْطَعَ مَنْ قَطَعَك؟ قَالَتْ:بَلَى, يَا رَبّ! قَالَ: فَهوَ لَك." (10).
ده‌ستى من و دامێنتان خۆتان له كینه و كینه تۆزى بپارێزن، چونكه ئیمانى ئینسان لاواز ده‌كات, پێغه‌ممه‌ر- صلى الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێ: چون تێغ مووى سه‌رو ریش ده‌تاشێ ئاوه‌هایش بوغز‌و كینه ئیمانى ئینسان ده‌تاشێ: " عَنْ أَبي هرَيْرَةَ أَنَّ النَّبيَّ صَلَّى اللَّه عَلَيْه وَسَلَّمَ قَالَ: إيَّاكمْ وَسوءَ ذَات الْبَيْن فَإنَّهَا الْحَالقَة, قَالَ أَبو عيسَى هَذَا حَديثٌ صَحيحٌ غَريبٌ منْ هَذَا الْوَجْه. وَمَعْنَى قَوْله: وَسوءَ ذَات الْبَيْن إنَّمَا يَعْني الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ, وَقَوْله: الْحَالقَة يَقول إنَّهَا تَحْلق الدّينَ. " (11).
پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم هه‌ره‌شه‌ى گه‌وره‌ى له‌وانه كردووه كه زیاتر له سێ رۆژ قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكه‌ن و رووله‌یه‌كتر وه‌رده‌گێرن:" عَنْ أَنَس رَضيَ اللَّه عَنْه أَنَّ رَسولَ اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْه وَسَلَّمَ قَالَ: لا تَبَاغَضوا وَلا تَحَاسَدوا وَلا تَدَابَروا، وَكونوا عبَادَ اللَّه إخْوَانًا، وَلا يَحلّ لمسْلم أَنْ يَهْجرَ أَخَاه فَوْقَ ثَلاثَة أَيَّام. "(12). واته: بوغز‌و كینه‌تان له‌یه‌كتر نه‌بێ, حه‌سوودى به یه‌كتر مه‌به‌ن, پشت مه‌كه‌نه یه‌كتر و قسه له‌یه‌كتر دامه‌برن, ببنه عه‌بدى خوا‌و براى یه‌كتر,-ئه‌وه بزانن كه- بۆ هیچ موسڵمانێك حه‌ڵاڵ نییه له سێ رۆژ زیاتر قسه له‌براكه‌ى دا ببرێ و سڵاوى لێ نه‌كات.
چاكتریشیان ئه‌وه‌یه كه له سڵاوكردنا ده‌ست پێشخه‌رى ده‌كات" عَنْ أَبي أَيّوبَ الأَنْصَاريّ أَنَّ رَسولَ اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْه وَسَلَّمَ قَالَ: لا يَحلّ لرَجل أَنْ يَهْجرَ أَخَاه فَوْقَ ثَلاث لَيَال, يَلْتَقيَان فَيعْرض هَذَا وَيعْرض هَذَا, وَخَيْرهمَا الَّذي يَبْدَأ بالسَّلام. "(13). ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه تاوانى هه‌ردووى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. [ عَنْ عرْوَةَ عَنْ عَائشَةَ رَضيَ اللَّه عَنْهَا أَنَّ رَسولَ اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْه وَسَلَّمَ قَالَ: لا يَكون لمسْلم أَنْ يَهْجرَ مسْلمًا فَوْقَ ثَلاثَة، فَإذَا لَقيَه سَلَّمَ عَلَيْه ثَلاثَ مرَار, كلّ ذَلكَ لا يَردّ عَلَيْه فَقَدْ بَاءَ بإثْمه." (14).
هیواتان به‌ره‌حمى خوا زۆربێ, له ره‌حمى خوا مه‌ئیووس مه‌بن, له جه‌ژنى پێشوودا باسى ده‌رووى خواییمان كرد باسى بولگارو موسڵمانانى ئه‌وێمان كرد, وا خه‌ریكه له ئاسۆوه ده‌رووى ره‌حمى خوایى ده‌رده‌كه‌وێ, ئه‌وه‌ته ئه‌و ئه‌لجه‌زایره‌ى بۆ رزگار بوون له‌ده‌ست فه‌ره‌نسه‌ى كافر یه‌ك ملیۆن شه‌هیدى دا, پاش رزگاربوون له فه‌ره‌نسه سه‌ربه‌خۆییان به‌هۆى ده‌ستنیاكانیانه‌وه لێ زه‌وتكرا, شه‌ریعه‌تى خوا پشتگوآ خرا, یاسا‌و قانوون‌یان هه‌ر هه‌مان یاساى كافران بوو, رژێمێكیان به‌دیهێنا جیاوازییه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسییه‌كانا نه‌بوو, دواى سیى سال هه‌وڵى موسلمانان, له‌م دواییه‌شدا مانگرتن و خۆ پیشاندانیان بووه هۆى گۆران له سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تدا, ئه‌وه‌ته خه‌ڵكى تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئازادكران له‌هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى خۆیاندا له‌سه‌دا شه‌ست و پێنجى ره‌ئىده‌ره‌كان رایان بۆ ئیسلام داوه, وه دانیشتوانى پایته‌خت سه‌د له سه‌د نوێنه‌رى ئیسلامی‌یان هه‌ڵبژارد.
برایان! ئه‌مه‌ش پیشانده‌رى ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر زاڵمان و ملهوران بارى زوڵمیان له‌سه‌رشانى میلله‌ت لابه‌رن خه‌ڵكى ته‌نیا ئیسلامیان ده‌وآ. لێتان یه‌قین بێ و به‌ته‌واوى دڵنیا بن كه‌ئیسلام ده‌بێته دینى خه‌ڵكى دنیا, ئه‌گه‌ر وه‌ك دینیش وه‌رى نه‌گرن ده‌بێته یاسا‌و ده‌ستوورى ته‌واوى خه‌ڵكى دنیا, به‌ڵام خوا ئه‌وانه خه‌جاڵه‌ت بكا كه‌به كرده‌وه‌ى ناشیرینىخۆیان ئیسلام له پێشچاو خه‌ڵكیدا ناشیرین ده‌كه‌ن..
برایان با بۆلاى خوا بگه‌رێینه‌وه, بائه‌م رۆژه موباره‌كه به‌هه‌ل بزانین و له گوناهه‌كانمان په‌شیمان ببینه‌وه, و داواى لێخۆشبوو‌ن له‌خوا بكه‌ین, نه‌وه‌ك له‌ناكاودا مردن یه‌خه‌مان بگرێ و فریاى ته‌وبه نه‌كه‌وین, كێ به ته‌ما بوو له‌ماوه‌ى سێ ده‌قیقه‌دا په‌نجا هه‌زاركه‌س به‌و بوومه‌له‌رزه‌یه تیا بچێت و بكوژر كێ چاوه‌روانى ده‌كرد له‌و ماوه كه‌مه‌دا نزیكه‌ى سه‌د ملیار دۆلار زیان له‌و خه‌ڵكه بكه‌وێ؟
با به‌دڵێكى سافه‌وه روبكه‌ینه خوا، و لێى بپارێینه‌وه: خوایه له گوناهى ئێمه‌و باوك و دایكمان خۆش ببه, خوایه! ره‌حم به ئێمه و مردووه كانمان بكه, خوایه! ده‌ستى زاڵمان بێهێز بكه, خوایه! كاربه‌ده‌ستان بۆكارى چاكه موه‌فه‌ق بكه, خوایه! له‌شیركى گه‌وره و بچووك بمانپارێزه, خوایه! مناڵه‌كانمان ساڵح بكه, خوایه! شیفاى نه‌خۆشه‌كانمان بده, به‌ندییه‌كانمان به‌ره‌ڵابكه, خوایه! له ریا و ریبا بمانپارێزه, هیدایه‌تى سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواوه‌كان بده.
ئامین
له10-12-1410ه له‌مزگه‌وتى (خلیل الله) ى خیابانى حه‌سه‌ناواى شارى سنه خوێنرایه‌وه .
له 2 – 3 -2001 له خانووى 29 شه‌قامى بوَرن, گه‌ره‌كى مۆرلى , شارى پێرس- ئوسترالیا پاكنووس كرا.
29-Bourne ST,MORLEY-6062 WA.
................................
په‌راوێزه‌كان:
1- سورة الزمر/38.
2- سورة العنكبوت/61.
3- سورة العنكبوت/63.
4- سورة لقمان/25.
5- سورة الزخرف/9.
6- سورة الزخرف/87.
7- سورة الكوثر/1-3.
8- أخرجه ابن ماجة في سننه كتاب الأضاحي /باب الأضاحي واجبة, برقم:3116-3118.
9- قوربانى له‌مه‌زه‌بى ئێمه‌ى شافیعیدا واجب نییه, به‌ڵكو ته‌نیا سوننه‌ته.
10- أخرجه البخاري في صحيحه كتاب الأدب/ باب من وصل وصله الله ,برقم: 5528.
11- أخرجه الترمذي في صحيحه كتاب صفة القيامة/ (باب ماجاء في صفة الحوض) باب منه, برقم: 2432.
12- أخرجه البخاري في صحيحه كتاب الأدب/ باب ماينهى عن التحاسد,برقم 5605.
13- أخرجه البخاري في صحيحه كتاب الادب / باب الهجرة برقم: 5613.
14- أخرجه أبوداود في سننه كتاب/ باب فيمن يهجر أخاه برقم: 4267.