به ناوی خوای گه‌وره
مامۆستا حه‌سه‌نی به‌ڕێز سڵاوی بێ پایانی خوات لێ بێت
مامۆست به ئه‌رك نه‌بێت دروسته له‌گه‌ڵ كچ په‌یوه‌ندیت هه‌بێت ته‌نها به sms واته نامه‌ی مۆبایل به مه‌رجێك قسه‌ی ناشه‌رعی نه‌كرێت له‌و نێوانه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بێت.
ئیتر داوای دوعای هیدایه‌تت لێ ده‌كه‌م
خوات له‌گه‌ڵ
سڵاوی خوا له‌تۆیش بێ كاروان گیان
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت، ئه‌و شێوه په‌یوه‌ندییه‌ی كه تۆ باست كردووه، خۆی له‌خۆیا په‌یوه‌ندییه‌كی نا دروسته له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:
1-ئه‌و دوولاوه كوڕ وكچه‌ی به ئێس ئێم ئێس په‌یام بۆ یه‌كتر ده‌نێرن، گڕی ئاگری خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا زیاتر ده‌بێت.. و ئه‌مه‌ش بۆ زۆر شت سه‌ر ده‌كێشێ.. به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نی لاوی‌دا، كه له‌وپه‌ڕی ئاره‌زووی سیكسیدایه، و په‌نا بۆ هه‌ر شتێك ده‌بات ئه‌و ئاره‌زووه‌ی دابمركێنێته‌وه..
2- پێ ده‌چێ ببێته هۆی قه‌ومانی كاره‌ساتی زۆر گه‌وره، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌س وكاری ئافره‌ته‌كه پێیان زانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له ته‌له‌فزوێنه‌كانی هه‌رێمه‌وه باسیان لێ ده‌كرێت، و به‌تایبه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستانا كه خه‌ڵكی شه‌ره‌فی خۆیان مه‌به‌سته..
3- پێ ده‌چێ یه‌كێك له‌و دوولایه‌نه په‌شیمان ببێته‌وه و لایه‌نه‌كه‌ی تر هه‌زار و یه‌ك گۆبه‌ند دروست بكات.. به‌لای كه‌مه‌وه خه‌م وخه‌فه‌ت وناخۆشی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه .. و چه‌نده‌ها گۆبه‌ندی تریش..
ئه‌وه‌ی باسكرا بۆ كاتێكه كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێ مێردی نه‌بێ.. خۆ ئه‌گه‌ر مێردی هه‌بێ.. ئه‌وه گوناهێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و ده‌بێته هۆی نه‌فرینی خوایی.. چونكه پێغه‌ممه‌ر سلاوی خوای لێ بێ نه‌فرینی له‌وكه‌سانه كردووه كه ده‌بنه هۆی تێكدانی نێوان ژن ومێردێك..
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی په‌یوه‌ندێ پێوه ده‌كرێت كچ بوو ده‌زگیرانی نه‌بوو، یا شووی نه‌كردبوو، من وام پێ باشه: ئه‌گه‌ر به‌دڵت بوو با بنێریته داخوازی، وبه‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوابكرێ، ئه‌و كاته له‌ماوه‌ی ده‌زگیرانیدا ده‌توانرێ هه‌موو په‌یامێكی خۆشه‌ویستی بۆ بنێریت..
هیوادارم له ژیانتا سه‌ر كه‌وتوو بیت و خوا هه‌موومان له گوناه بپارێزێت..
aya chaw rshtn (wata tanha ba kl chaw rash bkayt
)?bo darawa gwnaha
هيوادارم ئاموزكاري زياتر بكةن دةستان خوش بيت