وه‌رگێران و له‌سه‌رنووسینی
حسن پێنجوێنی
ژیانمان له‌م كورته نواندنه‌دا:
پیاوێك خۆی و خێزانی و منداڵه‌كانی له‌گه‌شتێكدا بوون، له‌رێدا شتێكیان بینی ده‌ستی لێ را‌گرتن، و ئه‌وانیش ترومبێلهكهیان وه‌ستاند و گوتیان: فه‌رموو، كارێكت هه‌بوو؟
گوتی: ده‌مه‌وێ له‌ته‌كتانا بم .. جێم ده‌كه‌نه‌وه له‌ته‌كتانا سواربم؟
ئه‌وانیش گوتیان: بێ زه‌حمه‌ت خۆتمان پێ بناسێنه، تۆ چیت؟
ئه‌ویش گوتی: من ماڵم، سامانم..!!
پیاوه‌كه رووی كرده ژن و منداڵه‌كانی و گوتی: ئێوه راتان چییه؟ ئایا رێی بده‌ین له‌ته‌كمانا سواربێت؟!
ئه‌وانیش به‌یه‌ك ده‌نگ گوتیان: به‌ڵێ.. ئهمرِۆ هه‌موو ئیش وكارێك به‌ماڵ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ومان بوو ده‌توانین هه‌ر شتێكمان ویست بمان بێت، ماڵ له‌ته‌كیانا سوار بوو، ترومبێل كه‌وته‌رێ و گه‌شته‌كه‌یان درێژه پێدا..
له خاڵێكی سه‌ر رێدا شتێكی تریان بینی كه ده‌ستی لێ را‌گرتن، ئه‌وانیش وه‌ستان و باوكه‌كه گوتی: فه‌رموو، كارێكت هه‌بوو؟
ئه‌ویش گوتی: من پله‌و پایه‌م، ده‌مه‌وێ لهتهكتانابم، ئایا رێم ده‌ده‌ن هاورِێتان بم؟
باوكه‌كه له‌خێزان ومناڵه‌كانی پرسی راتان چییه؟ رێی بده‌ین سه‌ركه‌وێت و له گه‌ڵماندا بێت؟ هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ گوتیان: به‌ڵێ. چونكه بهدهسهلاَت و پله‌و پایه هه‌رچیمان بوێت ده‌توانین بیكه‌ین و به‌ده‌ستی بێنین..
دهسهلاَت و پله‌و پایه‌ش له‌ته‌كیانا سواربوو، رۆیشتن، و ئه‌وانیش لهگهشتهكهیانا به‌رده‌وام بوون، له‌رێدا زۆرشتیان له‌ئاره‌زووه‌كان و رابواردن و خۆشییه‌كانی دنیا بینی، له‌گه‌ڵ خۆیانا هه‌ڵیان گرتن و كردنیاننه هاورِێ و هاونشین، هه‌ر له‌و گه‌شته‌یاندا شتێكی تریان بینی كه‌ده‌ستی لێ را‌گرتن، و ئه‌وانیش وه‌ستان و باوكه‌كه لێی پرسی: تۆ چیت و چیت ده‌وێ؟
ئه‌ویش گوتی: من ئاینم، دین و مهزهبم.. ده‌مه‌وێ لهتهكتانابم، رێم ده‌ده‌ن؟
هه‌موو به‌جارێ و به‌یه‌ك ده‌نگ گوتیان: ببووره هێشتا كاتی ئه‌وه‌مان نه‌هاتووه، با كه‌مێك رابوێرین و له‌زه‌ت له خۆشی و ئاره‌زووه‌كانی دنیامان بچێژین، چونكه تۆی ئاین رێی حه‌رام وحهلاَڵمان نیشان ده‌ده‌یت، ئه‌وه نوێژه، و ئه‌وه بالاَپۆشییه، و ئه‌وه رۆژووه، و ئه‌وه...ئه‌وه...تاد.. ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ته، ئێمه‌ش له‌سه‌ره‌تای ژیانداین و تاقه‌تی شتی وامان نییه!! له‌به‌ر ئه‌وه داوای لێ بووردن ده‌كه‌ین، ئێستا نامانه‌وێ له‌ته‌كمانا سوار بیت، بهلاَم ده‌كرێ پاش ئه‌وه‌ی له‌م ژیانه‌دا تێربووین و پیری به‌پیرمانه‌وه هات ئه‌وكاته سه‌رت لێ بده‌ین، و ببینه هاورِێت. ئیتر جێیان هێشت و رۆیشتن، تا لهگهشتهكهیانا به‌رده‌وام بن..
# # #
له‌ناكاودا خاڵێكی پشكنین هاته به‌رده‌میان و لێی نووسرابوو: بووه‌سته..!! ئه‌وانیش وه‌ستان و یه‌كێك هێمای بۆ باوكه‌كه كرد بێ زه‌حمه‌ت دابه‌زه، و كلیلی ترومبیلهكهش بده ده‌ست خێزانت..ئێمه له‌دادگای بالاَوه فه‌رمانی به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی تۆمان پێ دراوه..
ئه‌ویش هاواری ده‌كرد: من ناتوانم به‌ته‌نیا بژیم، با هه‌ندێك له‌و ماڵ وسامانهم، له‌و دهسهلاَت و پله‌و پایهیهم له‌ته‌ك خۆما بێنم، چونكه زه‌حمه‌تی زۆرم لهگهلاَ كێشاون..
فه‌رمانبه‌ره‌كه گوتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانی ماڵ وسامان و پله‌و پایه له‌ته‌ك خۆتا بێنی.
گوتی: ده توخوا رێم بده، بائه‌و خێزانه خۆشه‌ویسته‌م، و ئه‌و منداڵه جگه‌ر گۆشانهم له‌ته‌كما بن، چونكه به‌ته‌نیا من توانای هیچم نییه..
فه‌رمانبه‌ره‌كه گوتی: كاكه ! سه‌ری خۆت مه‌یه‌شێنه.. فه‌رمانی ته‌نیا خۆتمان پێ دراوه، ناتوانین رێی هیچ كه‌س و شتێكی تر بده‌ین له‌ته‌كتا بێت.. ته‌نیا ئێمه رێی یه‌ك شت ده‌ده‌ین له‌ته‌كتا بێت، ئه‌ویش دین وئایندارییه، ئه‌گه‌ر هه‌ته فه‌رموو با بێت له‌ته‌كتا!!
ئه‌ویش گوتی: ئای قورِم به‌سه‌ر!! به‌خوا لهفلاَن خاڵی ئه‌م گه‌شته‌دا هاته سه‌ر رێمان بهلاَم هه‌ڵمان نه‌گرت، و رێمان پێ نه‌دا.. پیاوی چاكبه رێم پێ بده با بگهرِێمهوه له‌ته‌ك خۆما هه‌ڵی بگرم و بێمه‌وه..!! " حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ المَوُتُ قَالَ رَبِّ ارجِعُونِ. لَعَلّى أَعمَلُ صَالِحاً فِيما تَرَكْتُ, كَلاَّ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا، وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ. " المؤمنون/102.
گوتی: به‌داخه‌وه تازه رێی گهرِانهوهت نییه، ده‌بوا خۆت بت زانیبایه كه له‌م گه‌شته‌دا مه‌فره‌زه‌ی ناكاوی مردن دێته رێت، و منی فریشته‌ی گیان كێشانیش دهێمه لات و تا ئه‌وساته هه‌رچیت كردبێت هه‌ر ئه‌وه‌ت بۆ حسێبه، و خێزان و ماڵ منداڵ و سه‌روه‌ت و سامان و پله‌و پایه هیچی به‌بێ دین سوودی نییه.. ئیتر مۆڵه‌تی یه‌ك چركه‌ی دواكه‌وتنت پێ نادرێ..!! له‌ته‌ك خۆما ده‌تبه‌م و گه‌شتێكی درێژ خایه‌ن و هه‌میشه‌یی ده‌ست پێ ده‌كه‌یت." لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ " َقاف/22.
# # #
به‌ڵێ، خوێنه‌ری خۆشه‌ویست منیش له‌م نواندنه‌دا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌م بییركه‌وته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێت: كاتێ مرۆڤ ده‌مرێت سێ شت ده‌كه‌ونه شوێنێ: كه‌س وكاری، ماڵ وسامانی، كار‌و كرده‌وه‌كانی، دوانیان دهگهرِێتهوه، و یه‌كێكییان له‌ته‌كیا ده‌مێنێته‌وه. كه‌س وكار، و ماڵ وسامانی دهگهرِێنهوه، و كرده‌وه‌كه‌ی له‌ته‌كیا ده‌مێنێته‌وه.
عن أنس بن مالك قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " يتبع الميت ثلاثة، فيرجع اثنان ويبقى معه واحد: يتبعه أهله وماله وعمله، فيرجع أهله وماله ويبقى عمله ". أخرجه البخاري في 84 - كتاب الرقاق./42 - باب: سكرات الموت. ومسلم في: 55 - كتاب الزهد والرقائق، و أحمد في مسنده: 3/ 172، و البيهقِيِّ في شعب الإيمان: 3/113. والألباني في صحيح الترغيب والترهيب: 3/102.
بهئێمێلێك بنه‌ماكانی ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ هاتبوو، كه نووسه‌ره‌كه‌ی ناوی خۆی له‌سه‌ر دانه‌نابو، و نێرهریش نه‌ینووسیبوو هی كێه، هیوادارین له فایلی كرده‌وه چاكهكانیا خوا بۆی تۆمار بكات. منیش به‌كه‌مێ ده‌ستكارییه‌وه وه‌رم گێرِا، خوا بیكاته توێشووی ئه‌و كاروانه دوور‌و درێژه‌مان.
به‌راستی چیرۆكێكی كاریگه‌ره،چونكه سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئێمه‌ی خیزانی مرۆڤایه‌تی به‌م شیوهیهیهو حه‌ز بكه‌ین یان حه‌ز نه‌كه‌ین ده‌بێت دان به‌و ڕاستیدا بنێین،جا خۆش به‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی هاوده‌می ئاینه پاكه‌كه‌ی بێت كه خوای تعالی ره‌سمی بۆی كێشاوه كه ئه‌ویش ئاینی ئیسلام و رێبازی محمد سه‌لامی خوای لێبێت...