وائیلی كوڕی حه‌جه‌ری كوڕی ره‌بیعه‌ی، حه‌زره‌مه‌وتی، ئه‌بو هونه‌یده، یه‌كیك بوو له‌ناوداره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و باوكی یه‌كێك بووه له پاشاكانی حه‌زره‌مه‌وت، له وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌كه‌وێته‌رێ ودێت بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان ببیت، ده‌ڵێن: پێغه‌ممه‌ر س مژده‌ی به‌هاوه‌ڵه‌كانی داوه كه به‌م زوانه له‌سه‌رزه‌مینێكی دووره‌وه وائیلی كوڕی حه‌جه‌ر كه نه‌وه‌ی پاشاكانی حه‌زره‌مه‌وته، به ئاره‌زووی خۆی و بۆره‌زامه‌ندی خوا و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی دێت بۆلاتان..
كاتێكیش هات پێغه‌ممه‌ر س زۆر خۆشحاڵی ده‌ربڕی، و رێزی لێ گرت و له‌خۆیه‌وه نزیكی كرده‌وه،و جێگه‌كه‌ی خۆی بۆ داخست، و له‌په‌نای خۆ‌یا دای نا، و فه‌رمووی: خوایه! به‌ره‌كه‌ت بخه‌یته ژیانی وائیل وكوڕه‌كه‌ی وكوڕی كوڕیه‌وه، هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر س كردی به كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌ی حه‌زره‌مه‌وت دا، و سێ نامه‌یشی بۆ نووسی و پێی دا، نامه‌یه‌كیان بۆ موهاجیری كوڕی ئه‌بو ئومه‌ییه، و نامه‌ی دووه‌می بۆ ناودارو پیاو ماقوڵانی ناوچه‌كه، و پارچه زه‌وییه‌كی گه‌وره‌یشی بۆ دیاریكرد، و مه‌عاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیانیشی له‌ته‌كا نارد، مه‌عاوییه به‌پێ له‌تكیا ده‌رۆیشت.. و ئه‌ویش سواری وشتر بوو، ده‌ڵێن: مه‌عاویه سكاڵای ئه‌وه‌ی لا ده‌كات، كه لمی بیابانه‌كه زۆر گه‌رمه‌و پێی ئازاری پێ ده‌گات، ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ: خۆت بخه‌ره سێبه‌ری وشتره‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمات نه‌بێت، مه‌عاویه‌ش پێی ده‌ڵێت: كه ئه‌وه سوودی پێ ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو بیخاته پاشكۆی خۆیه‌وه..
وائیلیش پێی ده‌ڵێت: بێده‌نگ به، تۆ هاوشانی پاشایان نیت، وه‌ك ئه‌وه پێی بڵێت: تۆ شیاوی ئه‌وه نیت بێیته پاشكۆی منه‌وه..
هه‌رچه‌ند ئه‌م بۆ چوونه له‌ته‌ك بۆچوونی ئیسلامی‌دا ناگونجێ، بۆیه ده‌توانرێ ته‌ئویلی ئه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه نۆ موسوڵمان بووه و شاره‌زاییه‌كی باشی له ئیسلام نه‌بووه، ده‌نا وای نه‌ده‌گوت..
وائیل له‌ژیاندا ده‌مێنێ تا مه‌عاوییه له‌شاما ده‌بێته پاشا و وائیلی كوڕی حه‌جه‌ر ده‌ڕوات سه‌ردانی ده‌كات، مه‌عاوییه ده‌یناسێته‌وه، و ئه‌و رووداوه‌ی بییر ده‌خاته‌وه، له‌هه‌مان كاتا خۆشحاڵی خۆی به‌هاتنی ده‌ر ده‌بڕێ، و به‌و بۆنه‌وه كه هاتووه بۆ لای خه‌ڵاتێكی پێ ده‌به‌خشێ، به‌ڵام وائیل خه‌ڵاته‌كه‌ی لێ وه‌رناگرێ، ده‌یه‌وێت ژێوارییه‌كی بۆ دابین بكات، ئه‌وه‌یشی لێ قبووڵ ناكات، و پێی ده‌ڵێت با كه‌سانێ وه‌ری بگرن كه پێویستییان پێی هه‌بێ، چونكه من ده‌وڵه‌مه‌ندم و پێویستم پێی نییه.. وادیاره ته‌بیعه‌تی پیاوانه بووه، و هه‌ندێ شتی قبوول نه‌كردووه..
ئیبنو حیببان ده�?ه‌رموێ: كاتێك ده‌بینێ وا به‌وجۆره مه‌عاویه رێزی ده‌گرێ، ده‌ڵێت: پێم خۆش بوو ئه‌وكاته له‌به‌رده‌م خۆمه‌وه دام بنایه.. به‌ڵام له شه‌ڕی { صه فین}دا له‌ریزی سوپای حه‌زره‌تی عه‌لیدا ده‌بێت..
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته
1- الاستيعاب في تمييز الأصحاب/ للحافظ أبي عمر يوسف بن عبد الله بن محمد بن عبد البر الأندلسي المتوفى 463هـ. : 7/136.
2- أسد الغابة : / للعلامة عز الدين أبي الحسن علي بن محمد الجزري، المعروف ب " ابن الأثير ". المتوفى: 630 هـ . 28/7.
3- الإصابة في تمييز الصحابة / للعلامة شهاب الدين أبي الفضل أحمد بن علي بن حجر العسقلاني الشافعي. المتوفى: 852 هـ . : 6/360.
4- تهذيب التهذيب لابن حجر : 11/ 67 .