پێگه‌یشتنی:
فه‌قادۆ له‌دایكێكی فه‌ڵه و باوكێكی جوو له‌یه‌كێك له دیهاته‌كانی ئه‌سیوپیا له دایك بووه،و هه‌ر له‌منداڵیدا ته‌ورات وئینجیلی خوێندووه،و له‌ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنا برِیاری داوه له‌سه‌ر ئاینی دایكی بێ و مه‌سیحی بێ، چونكه به‌شی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و ولاَته مه‌سیحین، و به‌یه‌كێ له قه‌لاَكانی مه‌سیحیه‌ت له ئه‌فریقا داده‌نرێت.
فه‌قادۆ له‌ته‌مه‌نی مندالیدا حه‌ز له‌ته‌ورات نا‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سروشتی خۆی هه‌ست به‌وه بكات پرِكراوه له شتی ناهه‌ق به‌رامبه‌ر به پێغه‌ممه‌ران سلاوی خوایان لێ بێ، له‌به‌ر ئه‌وه روو ده‌كاته ئه‌وئینجیله‌ی دایكی باوه‌رِی پێی هه‌بوو، له‌وێشدا نه‌سازییه‌كی زۆر له ده‌قه‌كانی ئینجیل‌دا ده‌بینێ له‌ته‌ك دژه وشه‌ی زۆردا، و نا‌بینێ كه ئیش وكاری ژیانی دنیایی و قیامه‌تی مرۆڤ رێك بخات، ده‌رك ده‌كات كه ئه‌مه ئه‌و ئینجیله نییه خوای بالاَده‌ست ناردوویه‌تی.. به‌لاَم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هه‌ر بییر ناكاته‌وه كه لێی بكۆڵێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده درۆ و هه‌لاتیان به‌ده‌م ئیسلامه‌وه هه‌ڵبه‌ستبوو ئه‌سڵه‌ن ئیسلامی لێ ببوه دێ‌و و درنج، و بگره به‌دوژمنایه‌تی ئیسلام په‌روه‌رده كرابوو، ئیتر رووی كرده كه‌نیسه‌و رێگای قه‌شه‌یه‌تی هه‌ڵبژارد تا ببێته قه‌شه، چونكه ئه‌گه‌ر بووه قه‌شه مانگانه‌یه‌كی باشی ده‌بێ, و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ریشه‌وه جێی رێز ده‌بێ، و خه‌ڵكی ده‌ستی ماچ ده‌كه‌ن و بانگی ده‌كه‌ن باوكه. ته‌ورات له‌به‌ر بوونیشی یارمه‌تییه‌كی باشی دا تا ببێته قه‌شه‌و به‌په‌نجه‌ی ده‌ست هێمای بۆ بكرێت..
شه‌ش ساڵ له‌كه‌نیسه‌دا كاری به‌رده‌وامی كرد، له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر به‌دڵسۆزی هه‌وڵی بێ ماندووبوونی بۆ كه‌نیسه ده‌دا وخه‌ڵكی بۆ مه‌سیحییه‌ت بانگ ده‌كرد، فه‌قادۆ متمانه‌ی ته‌واوی كه‌نیسه‌ی پێ‌درابوو له‌باره‌ی ئه‌و چالاكییانه‌وه بۆ به‌گاوركردن ئه‌نجامی ده‌دا، تا گه‌یشته به‌رزترین لووتكه‌ی كه‌نیسه. به‌لاَم كاتێ كتێبێكی خوێنده‌وه كه‌ته‌فسیرو واتای چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی ده‌كرد شك و گومانێكی زۆری بۆ دروست بوو.. كه‌ئه‌وه‌ش خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له‌ژیانیدا و یه‌كه‌م هه‌نگاوی رێی باوه‌رِهێنانی بوو به‌خوای تاك وته‌نیا و په‌یامی ئیسلام. با گۆێ له‌خۆی بگرین بۆمان باس بكات:
دروستبوونی گومان:
من زۆر حه‌زم له‌خوێندنه‌وه هه‌بوو، هیچ كتێبێكم نه‌دیوه له‌باره‌ی ئینجیله‌وه نووسرابێ و نه‌مخوێندبێته‌وه. تا جارێكیان تووشی ناكاوێكی سه‌یربووم كه هه‌ندێ كتێبی ئینجیلیم خوێنده‌وه، ئه‌م كتێبانه نه‌قدیان له‌ئیسلام ده‌گرت، و یه‌كێكیان پرسیارێكی كردبوو: ئایا ئه‌مه ئاینێكی ئاسمانییه یان نه؟ كاتێ گه‌یشتمه ئه‌م خاڵه جارێكی تر پرسیاره‌كه‌م خوێنده‌وه، رۆژگار هات و چوو، كتێبێكم دی كه به‌زمانی ئه‌مهه‌ری نووسرابوو و ته‌فسیری چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی ده‌كرد، ئینجا ده‌ستم كرد به به‌راوردكردن له‌نێوان ئه‌م كتێبه‌و ئه‌وكتێبانه‌ی پێشتر خوێندبوونمه‌وه، كه وه‌رگێرِراوی ئینجیلی بوون و باسی ئاینی ئیسلامیان ده‌كرد. هه‌ستم به‌جیاوازییه‌كی زۆر گه‌وره‌كرد له‌نێوانیاندا. ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستبوونی گومانێك له‌ناوده‌روونمدا، ودیتم ده‌ستكارییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تیاكراوه و شته‌كان له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ئاوه‌ژۆ كراونه‌ته‌وه، و راستییه‌كان شاراونه‌ته‌وه.
" به ڵێ، سالاَنێكی زۆر له‌گومان ودوو دڵیدا ژیام، ونه‌مده‌زانی قه‌ده‌ر چی بۆ شاردوومه‌ته‌وه؟ به‌هه‌موو توانای خۆمه‌وه خزمه‌تی مه‌سیحییه‌تم ده‌كرد، و به‌پله‌كانی كه‌نیسه‌دا سه‌ركه‌وتم، تا گه‌یشتمه به‌رزترین پله، و بووم به‌یه‌كێ له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كه‌نیسه.
رێنموونی خوایی:
تاشه‌وێك له‌خه‌وما خه‌وێكی سه‌یرم بینی كه بووه‌هۆی گۆرِینی ئاوه‌رِۆی ژیانم.. له‌خه‌وما دیتم پیاوێك به‌ده‌نگی "لا إله إلا الله ، محمد رسول الله "وه لێم نزیك ده‌بێته‌وه و، و سووره‌تی ئیخلاسم پێ ده‌ڵێ : " قل هو الله أحد * الله الصمد * لم يلد و لم يولد * و لم يكن له كُفُواً أحد " " بانگی ده‌كردم.. منیش به‌شپرزه‌یی له‌خه‌وه‌كه‌م را‌په‌رِيم، نه‌مده‌زانی چۆن ته‌فسیر و ته‌عبییری بكه‌مه وه، به تێگه‌یشتنی خۆ‌م به‌خراپم لێك ده‌دایه‌وه.. دووشه‌وی تر ئه‌م خه‌وه‌م دووباره بووه‌وه، و له‌شه‌وی سێ هه‌مدا دیتم وا نوورێك له‌به‌ر ده‌ممه‌وه رێگه‌كه‌م بۆ روون ده‌كاته‌وه،و پیاوێكیش شایه‌تمانم پێ ده‌ڵێت، و سووره‌تی ئیخلاسم پێ ده‌خوێنێته‌وه. ئاله‌ویادا تێگه‌یشتم كه ئه‌م خه‌وه‌م خه‌وێكی هه‌ققه وله‌لایه‌ن خواوه‌یه.
ئه‌و نووره‌ی به‌رده‌ممی رووناك كرده‌وه خۆی خزانده ناو ویژدانمه‌وه‌و چاوی دڵی رووناك كردمه‌وه، بۆ به‌یانيیدا باوه‌رِێكی ته‌واو پته‌وم بۆ دروستبوو، كه بیر‌و باوه‌رِی ئیسلامی حه‌قه‌و جگه‌له‌و باتڵه، به‌جۆرێ یه‌قینم بۆ دروست بوو كه ئاینی ئیسلام ئاینی راست و راسته‌قینه‌یه، ماوه‌یه‌ك له بییركردنه‌وه‌دا بووم، به ڵام بییركردنه‌وه‌كه‌م زۆری نه‌خایاند، چونكه به‌حوكمی ئه‌و دیراسه‌ته لاهووتییه‌ی هه‌مبوو ئاگام له‌و به‌شاره‌ت و مژدانه‌بوو كه له‌باره‌ی په‌یامی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌ده‌وه صلى الله علیه و سلم له كتێبه ئاسمانیه‌كانی پێشوودا هه‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه به‌قه‌ناعه‌تی ته‌واوه‌وه مووسوڵمان بوونی خۆمم راگه‌یاند، كاتێ به‌سه‌ر هاته‌كه‌ی خۆ‌م بۆ خێزانم گێرِایه‌وه ئه‌ویش هه‌ڵوێستی ئه‌رێ یی بوو، بووه هاورِێم له عه‌قیده‌ی خوا به یه‌كناسیندا، و هه‌رسێ مناڵه‌كه‌شم موسوڵمان بوون..
پاش ئه‌وه به‌ماوه‌یه‌ك موسوڵمان بوونی خۆ‌م ئاشكرا كرد، و ناوی خۆیشم له { ملقاه فقادو} كرد به موحه‌ممه‌د سه‌عید فه‌قادۆ، و رۆژی له‌دایكبوونی خۆیشم گۆرِی بۆ ئه‌و رۆژه‌ی تیا موسولمان بووم، بۆسوپاس گوزاری خوا له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تی هیدایه‌ت و ئیمانه‌ی پێی به‌خشیم..
ئینجا: دانیشتم تا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاماده بكه‌م بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی له‌موسوڵمان بوونمدا كاریگه‌رییان هه‌بوو، و حه‌قیقه‌تی ئه‌و زانیارییه هه‌لاَنه‌ی له‌كتێبه ئینجیلییه‌كاندا بلاَوكراونه‌ته‌وه یه‌ك به‌یه‌كیانم نووسی وراستییه‌كه‌یانم روون كرده‌وه و ناردنم بۆ به‌رزترین كۆرِی ئیسلامی له ئیسیوپیادا.
كاردانه‌وه‌ی كه‌نیسه:
هه‌واڵی موسوڵمان بوونم بوو به‌هۆی گرژی وتوورِه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی كه‌نیسه‌ی ئه‌سیوپی، پاش ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نێكم له‌وێدا به‌سه‌ر بردووه‌و ئێستا عه‌یب و عه‌وره‌ته‌كانیان ده‌رده‌خه‌م، پياوانی كه‌نیسه دانه‌نیشتن وه‌ك ته‌ماشا چی سه‌یری من بكه‌ن، زۆر به‌په‌له كه‌وتنه خۆیان و نه‌ك ته‌نیا مووچه‌ی زۆر و ترومبێلی گرانبه‌ها و جێگه‌ی خۆشیان لێ برِیم، به‌ڵكو هه‌ولًێكی بێ وچانیان دا تا راپێچی زیندانم بكه‌ن، و جۆره‌ها سزا‌و ئازارم پێ بچێژن، بۆیه هانی لایه‌نگرانیان دا له ناورژێمی مه‌نگستۆی كۆمۆنیستیدا تا بمخه‌نه زیندانه‌وه، به‌ڵێ، له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه ده‌زگیر كرام، و بۆ ماوه‌ی سێ مانگی ته‌واو خرامه زیندانه‌وه تا له سه‌ر عه‌قیده‌ی خوا به‌یه‌ك ناسین په‌شیمانم بكه‌نه‌وه، و بمكه‌نه په‌ند وعیبره‌ت بۆ هه‌ركه‌سێكی تر كه بییه‌وێ واز له‌مه‌سیحییه‌ت بێنێ و موسوڵمان ببێ.. ته‌نیا تاوانم ئه‌وه بوو كه بووم به‌موسوڵمان و خوا به یه‌ك ده‌ناسم!!
كاریگه‌ری له‌موسوڵمانبوونی خه‌ڵكیدا:
فه‌قادۆ ده‌ورێكی بالاَی له‌بانگه‌وازی ئیسلامیداهه‌بوو باگوێ له‌خۆی بگرین بۆمان باس بكات:
پاش ئه‌وه‌ی كه له‌زیندان هاتمه ده‌رسوودم له‌په‌یوه‌ندی كه‌سایه‌تی خۆ‌م وه‌رگرت، و توانیم دوو سه‌د كه‌سی نوێ بێنمه ناو ئاینی ئیسلامه‌وه، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه {كارلوس}ی سه‌رۆك قه‌شه‌كانی ئه‌سیوبیا ئارامی لێ هه‌ڵبگیرێ، و نه‌توانێ به‌ئاسانی دابنیشێ، تا ئه‌ندازێك به‌رتیلی دا به ده‌زگاكانی سه‌ركوتكردن له‌رژیمی مه‌نگستۆدا، و بۆ جاری دووه‌م راپێچی زیندانیان كردم، و ئه‌مجاره‌یان له‌وه دڵنیا بوو كه جارێكی تر خۆر نابینم، وده‌بێ له‌كونجی زیندانا برِزێم، به‌تایبه‌ت كه پیاوانی كه‌نیسه هه‌مووی ببوونه دوژمنم، به‌لاَم قه‌ده‌ری خوا وابوو، دكتۆر "عبد الله عمر نصيف " ئه‌مینداری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ردانه كه‌یا بۆئه‌سیوپیا زیاره‌تی مه‌نگستۆ ده‌كات و ئه‌و به‌وه‌زعه‌كه‌می زانیبو، لای مه‌نگستۆ داوای به‌ربوونم ده‌كات، ئه‌ویش داواكه‌ی جێبه‌جی ده‌كات..
فه‌قادۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پێناو خوادا قبوولكرد و له‌رێ لای نه‌دا.. وهیوای به‌پاداشتی خوایی هه‌بوو، زمانی به‌وشه‌ی خوابه‌یه‌كناسین " لا إله إلا الله.. " پاراو ده‌كرد..
كاتێ كه سزا‌و ئازاردان هیواو ئاواتی ئه‌وانی نه‌هێنایه دی، ناچار بون وازی لێ بێنن، تا فه‌قادۆ له‌ژێر ئازار وسزادا نه‌مرێ و نه‌بێته ره‌مز وهێمای خۆگری بۆ ئه‌و شوێنكه‌وتووانه‌ی كه‌نیسه كه له‌مه‌ولا موسوڵمان ده‌بن..
فه‌قادۆ له‌زیندان هاته ده‌ر به‌لاَم به‌هێز تر‌و به‌تواناتر له پێش زیندانییه‌كه‌یا، و زیاتر له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلام به خه‌ڵكی چاوبه‌سراو و چه‌واشه كرا‌و سووربوو، و خۆی وای دانابوو له‌وه پێش چه‌ند هه‌وڵی بۆ مه‌سیحییه‌ت داوه ده‌بێ له‌مه‌ولا زیاتر هه‌وڵ بۆ ئیسلام بدات.. هه‌ر هۆی ئه‌م بروا پته‌وه‌ی بوو كه بووه هۆی هیدایه‌تی 280 كه‌س، و له‌سه‌رده‌ستی فه‌قادۆدا ئاینی ئیسلام وه‌رگرن..
هه‌روه‌ك فه‌قادۆ خۆی باسی ده‌كات له‌دیراسه‌كردنی ته‌ورات وئینجیلا سوودی باشی وه‌رگرتبوو بۆ ده‌رخستنی به‌شێكی زۆر له‌شێوه‌كانی ئیعجازی قورئانیدا، هه‌روه‌ها به‌هۆی كاره‌كه‌ی پێشوویه‌وه وه‌ك قه‌شه‌یه‌ك له‌وشێوازه نادروستانه ده‌كۆڵییه‌وه كه به‌گاوركه‌ره‌كان په‌نایان پێ ده‌برد و به‌كاریان ده‌هێنا بۆ راكێشانی هه‌ژارو نه‌داره‌كان بۆ ئاینی مه‌سیحی.
فه‌قادۆ هه‌وڵی زۆری ده‌دا تا قورئان له‌به‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ خه‌ڵكی بۆ ئیسلام بانگ بكات، و له‌و باره‌وه زه‌حمه‌تی زۆریشی ده‌بینی، چونكه ئه‌و زمانی عه‌جه‌می بوو قورئانیش به عه‌ره‌بی، له‌باره‌ی شێوازی بانگخوازییه‌وه ده‌ڵێت: " ئه‌وه‌ی من قسه‌ی بۆ ده‌كه‌م وبانگی ده‌كه‌م بۆ ئیسلام ده‌بێ بزانم عه‌قیده‌كه‌ی چییه، پێشان له‌باره‌ی عه‌قیده‌كه‌یه‌وه موناقه‌شه‌ی ده‌كه‌م، و بۆی روون ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و عه‌قیده‌ی ئه‌و هه‌یه‌تی نابه‌جێیه‌و پێچه‌وانه‌ی سروشت و ژییرییه، پاشان ئیسلامی بۆ شرۆڤه‌ده‌كه‌م، و له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه بۆی ده‌سه‌له‌مێنم كه ئه‌م ئاینه ئاینی سروشته و خوا بۆ مرۆڤی هه‌ڵبژاردووه، و ئیسلام واته: ته‌سلیم بوون به خوا، له‌باره‌ی به‌دیهێنان و له‌باره‌ی په‌رستنه‌وه، و له‌باره‌ی گۆێ رایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌رداری بۆ فه‌رمانه‌كانی، و دوور كه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه كراوه‌كانی.
له‌باره‌ی هیواو ئاواته‌كانیه‌وه ده‌ڵێ: " ئاواتی تایبه‌تیم ئه‌وه‌یه كه خوا هیدایه‌تی دایك و باوكم بۆ ئاینی حه‌ق بدات، و هیوای گشتیشم ئه‌وه‌یه بتوانم ببمه سوارچاكێكی بانگه‌وازی ئیسلامی، و خوا كۆمه‌كم بكات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی خێری ئیسلام و موسوڵمانانی تێدایه و ئه‌م ئاینه‌ی خۆی شكۆمه‌ند تر بكات ".
به‌ڵێ، هیواو ئاواته‌كانی فه‌قادۆ به‌ڵگه‌ی دامه‌زراوی باوه‌رِ و راستی ئیمانه‌كه‌یه‌تی، قه‌شه‌ی پێشوو ناوی خۆی گۆرِی بۆ موحه‌ممه‌د له‌خۆشه‌ویستی پێغه‌ممه‌ری ئیسلامه‌وه، و به‌رامبه‌ری كردووه به‌سه‌عید تا بیسه‌ڵمێنێ به‌م ئاینه نوێیه‌ی به‌خته‌وه‌ره..
پیلانه‌كانی كه‌نیسه:
كاتێ پیاوانی كه‌نیسه ده‌ركیان به‌مه‌ترسی فه‌قادۆ كرد كه‌وتنه هه‌وڵی تۆڵه لێ سه‌ندنه‌وه‌ی، كاتێ نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی به‌مه‌ی زانی، به‌هاوكاری ئه‌مینداریه‌تی گشتی په‌یوه‌ندی ئیسلامی له‌مه‌ككه‌دا ویزه‌یان بۆ وه‌رگرت تارێی پێ بدرێ بروات بۆ سعوودیه و له‌مه‌ترسی پیاوانی كه‌نیسه پارێزراو بێت له‌لایه‌كه‌وه، و له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ره‌تاكانی ئاینی ئیسلام شاره‌زا ببێت، و ئاگادارییه‌كیش له‌زمانی عه‌ره‌بیدا په‌یدا بكات..
ئه‌م كاره‌ی بۆ ئه‌نجامدراو رۆیشته مه‌ككه، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ عه‌ره‌بی نه‌ده‌زانی، خستیانه په‌یمانگه‌ی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی زانكۆی ئوممول قورای مه‌ككه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر زیره‌ك بوو، به ماوه‌یه‌كی كه‌م و كاتێكی كورت شته بنه‌ره‌تییه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی فێربوو، و له‌توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا رۆچوو، نیشانه‌ی سه‌لاح وته‌قوا له روویا به‌دی ده‌كرا، چه‌ند جزمێكی قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كرد، و دلی زۆر ناسك بوو، زۆر ده‌گریا، گریانی شادی كه خوا هیدایه‌تی داوه و نیعمه‌تی ئیسلامی پێ به‌خشیوه.
تروركردنی فه‌قادۆ:
له‌م كاته‌دا كه له‌مه‌ككه‌دا بوو كچی چاودێری كه‌نیسه له‌ئیسیوپیاوه به‌گریانه‌وه هات بۆلای، و ئیددیعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد: كه موسوڵمان بووه، و باوكی ده‌یه‌وێ بیكوژێ، بۆیه هه‌ڵهاتووه و په‌نای بۆ ئه‌و هێناوه، و ئه‌گه‌ر بتوانێ ماره‌یشی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌كیا بێت و زیاتر سوودی لێ وه‌ربگرێت، ئافره‌ته‌كه‌ش ئافره‌تێكی جوان و پێكه‌وتووبوو، ئه‌ویش داواكه‌ی جێ به‌جێ ده‌كات و ماره‌ی ده‌كات و له‌شاری جیدده خانووی بۆ ده‌گرێ و خێزانه‌كه‌ی تریشی له‌مه‌ككه، ئیتر بێ ئه‌وه‌ی بزانێ كه چ پیلانێكی جه‌هه‌ننه‌مییان بۆ دارِشتووه، ئه‌وه‌ی كه نه‌یان توانی له ئیسیوپیا ئه‌نجامی بده‌ن، ده‌بێ له‌ده‌ره‌وه ئه‌نجامی بده‌ن.
بۆیه ئه‌م ئافره‌ته جوان و پێكه‌وتووه‌یان بۆ نارد كه تووشی ئایدزی پله یه‌ك بووه، و ئه‌و ده‌رده‌ش ده‌گوێزێته‌وه بۆ فه‌قادۆ وخێزانی یه‌كه‌می، پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ده‌ركی كرد كه ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌نجامداوه‌و پیلانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه، بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانن هه‌ڵدێته‌وه بۆ ئیسیوپیا, وفه‌قادۆ به‌جێ دێڵێت تا به خۆی وئایدزه‌كه‌یه‌وه بتلێته‌وه.
نه‌خۆشییه‌كه مۆڵه‌تی زۆری نه‌دا، و ژنه‌پێشووه‌كه‌ی به‌ونه‌خۆشییه وه‌فاتی كرد، وپاش ماوه‌یه‌ك ئه‌میش جوسته‌ی لاوازبوو، هێزی كزبوو، به پیلانی كه‌نیسه تروركرا، و به‌ره‌حمه‌تی خوا رۆیشت و له‌مه‌ككه به‌خاكیان سپارد. هیوادارین خوا ره‌حمه‌تی خۆی به‌سه‌را برِژێنێ، و بیخاته به‌هه‌شتی به‌رینی خۆیه‌وه..
سه‌رچاوه‌ی باسه‌كه:
1- صحيفة " المسلمون" عدد 2 أكتوبر 1991.
2- مجلة الفيصل عدد أبريل 1992.
3- الشبكة الإسلامية.
4- مفكرة الإسلام .