خوێنه‌ری موسوڵمان!
ئایا سه‌یری واقیعی خۆتت كردووه؟ ئایا خۆتت كردۆته به‌رپرسیار؟ و سه‌یری توێشووی سه‌فه‌ره‌كه‌ت كردووه و دڵنیایت كه‌رۆژێ له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارتا راده‌گیرێیت بۆ لێپرسینه‌وه؟ ئه‌م فه‌رمووده خواییه‌ت وه‌بییرخۆت هێناوه‌ته‌وه: " وَ كُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا " .( مریم/ 95) {واته: هه‌رهه‌مووشیان رۆژی قیامه‌ت به‌ته‌نیایی دێنه‌وه بۆلای} كه له‌و رۆژه‌دا په‌شیمانی و ته‌وبه هیچ سوودێكی نییه، و هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌ری راستگۆ سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: چه‌ندت پێ خۆشه بژی به‌لاَم بێگومان ده‌مریت، چی ده‌كه‌یت بیكه، بێگومان پاداشتی له‌سه‌روه‌رده‌گریت، {به‌چاك یا به‌خراپ}، كێت خۆش ده‌وێت خۆشت بوێت، بێگومان به‌جێی دێڵیت، و ئه‌وه‌ش بزانه كه هه‌ستانی شه‌و{شه‌ونوێژ} شه‌ره‌فی ئیمانداره، و داواكار نه‌بوونی له‌خه‌ڵكیش عیززه‌تیه‌تی..
ئایا گوێت بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت راگرتووه و پێیه‌وه پێ به‌ندیت كه ده‌فه‌رموێ: " وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ، وَلا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا؟ وَلا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَنْ ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا. " ( الكهف/ 28) {واته: ئارام و خۆگربه له‌ته‌ك ئه‌وانه‌دا كه‌یادی خواده‌كه‌ن و له‌به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌پارِێنه‌وه، و ره‌زامه‌ندی ئه‌ویشیان مه‌به‌سته، روویان لێ وه‌رمه‌گێره، و لێیان بێزار مه‌به، مه‌گه‌ر تۆ جوانی و رازاوه‌یی دنیات ده‌وێت؟ به‌گوێی ئه‌وه نه‌كه‌یت كه دڵیمان له‌یادی خۆمان غافڵكردووه، و شوێن هه‌واو هه‌وه‌سی كه‌وتووه، و هه‌میشه سنووری به‌زاندووه و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نییه.}
ته‌نیا هاورِێ و هاونشینی باوه‌رِدارانی خوا ویست به، خێر له‌واندایه، روو له‌خوان و مه‌به‌ستیان ماڵ وسامان و رابواردن وسوودی ماددی نییه، و ته‌نیا خوایان مه‌به‌سته‌و ئاواتیان لێخۆشبوو‌ن وره‌زامه‌ندی خوایه..
خۆت له‌ئاوات خواستن به‌دوور بگره، چونكه ئه‌وه پیشه‌ی مردووانه، له‌و باره‌وه حه‌سه‌نی به‌سری ده‌فه‌رموێ: هه‌ی داد و بێداد! ئاوات خواستن خه‌ڵكی فه‌وتاندووه، قسه‌ی بێ كرده‌وه، و زانیینی بێ خۆگرتن،و باوه‌رِی بێ دڵنیایی. هۆی چیه من پیاوان ده‌بینم و ژیرییه‌كان نابینم، جوسته‌كان ده‌بینم نه‌ك هۆگر وهاونشینه‌كان، وه‌ڵلاهی خزمان هاتن و پاشان رۆیشتن، شتیان ناسی و له‌بییر خۆیان برده‌وه، حه‌رامیان به‌حه‌رام دانا و پاشان حه‌لاَڵیان كرد، خوا هیدایه‌تی دان ورێنوێنی كردن به‌لاَم چاوپێچكیان به‌سه‌ر چاویاندا دا و كویریه‌تییان پێ خۆش بوو، ئاینی هه‌ریه‌كێكتان راهاتنی زمانیه‌تی، ئه‌گه‌ر لێی بپرسی: تۆ ئیمان وباوه‌رِت به‌رۆژی لێپرسینه‌وه هه‌یه؟ ده‌ڵێ: به‌ڵێ.. قه‌سه‌م به خاوه‌نی رۆژی قیامه‌ت{مالك یوم ا‌لدین}درۆ ده‌كات..
هه‌ندێ له ره‌وشته‌كانی ئیماندار:
هه‌ندێك له‌ره‌وشته‌كانی ئیماندارت بۆ باس ده‌كه‌م، بزانه خۆت له چ ئاستێكدایت؟: تیین و پته‌وی له دینا، باوه‌رِ به‌دڵنیاییه‌وه، زانیاری به حیلمه‌وه، حیلم به زانیارییه‌وه، لێزانیین به له‌سه‌رخۆییه‌وه، هه‌ڵه‌خه‌رجی نه‌كردن به‌ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه، سووك نه‌كردنی ئه‌وه‌ی ناحه‌زیه‌تی، كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردن له یارمه‌تیدانی ئه‌وه‌ی خۆشی ده‌وێت، توانج نه‌گرتن، ولاقرتێ نه‌كردن، و گاڵته پێ نه‌كردن، و دووزمانی نه‌كردن، و شوێن عه‌یب نه‌كه‌وتنی خه‌ڵكی، و ئینكاری نه‌كردنی ئه‌و مافه‌ی له‌سه‌ر یه‌تی..
برای موسوڵمانم! سه‌رنجی ئه‌م ره‌وشتانه‌ت دا، و خویشت له‌به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌كه‌یه‌وه راگرت، و سه‌یری خۆتت كرد، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ت لابه‌لابوو؟ یا ده‌یكه‌یته به‌شێك له‌ژیان و به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ت و ده‌ته‌وێ پارێزگاری لێ بكه‌یت؟ ئایا هه‌میشه بییر له‌واتاكانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ده‌كه‌یته‌وه؟ بییر له‌كورتی ژیان و نزیكی مردن و به‌جێ هێشتنی دنیا ده‌كه‌یته‌وه؟ ئه‌و هه‌واڵه‌ت له‌رۆژنامه‌كانا خوێنده‌وه كه ئه‌م هه‌فته‌یه له هاوینه هه‌واری دووكان بووك و زاوایه‌ك بۆ به‌سه‌ربردنی مانگی هه‌نگوێنیان رۆیشتبوونه هاوینه هه‌واری دووكان به‌لاَم به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه هه‌ردوویان گیانیان به‌په‌روه‌ردگاریان سپارد، و بۆ هه‌میشه ماڵئاواییان له‌ژیانی دنیا كرد، و هه‌موو كۆشكی هیواو ئاواتیان رووخا، وپلانی داهاتوویان به‌ته‌واوی پووچه‌ڵ بووه‌وه؟! خوا له‌گوناهیان خۆش ببێت..
ئایا ئاوا بییر ده‌كه‌یته‌وه یا پشتی تێده‌كه‌یت، وخوتی لێ بێ ئاگا ده‌كه‌یت؟ ئیحساس به‌وه ده‌كه‌یت هه‌میشه كامیرای خوایی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌و هه‌ڵس وكه‌وت وكردارو گوفتارت تۆمار ده‌كات؟ ئایا هه‌ته‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌چاكه‌كانت پاڵفته بۆ خوا بێت؟
به‌رامبه‌ر شه‌ره‌ف ونامووسی خه‌ڵكی له‌چیدایت؟ ئایا له‌باسكردنیان به‌خراپه زمانت ده‌پارێزیت؟ و درۆیان به‌ده‌مه‌وه ناكه‌یت؟ ئایا دڵ وده‌روونت له حه‌سوودی و خۆ به زلزانین، و له‌خۆ بایی بوون، و گومانی خراپ، و دوورِوویی، وحه‌زی خۆده‌رخستن خاوێن كردۆته‌وه؟!
ده‌گێرِنه‌وه جارێكیان كۆمه‌ڵێ كه‌س به‌ره‌و روو مه‌دحی حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌كریان كرد، ئه‌وه‌یش پێی گوتن: خوا له‌ئێوه ئاگادارتره به‌ده‌روونی من، و خویشم باشتر له‌ئێوه خۆم ده‌ناسم، هیوادارم خوا له‌وانه‌م خۆش ببێت كه ئێوه پێی نازانن، و لێیشی ده‌پارِێمه‌وه به‌و پیاهه‌ڵخواندنه‌ی ئێوه گیرۆده‌م نه‌كات..
ئایا هه‌واڵ ده‌رت له‌ته‌ك رواڵه‌تتدا وه‌ك یه‌كه؟ رواڵه‌ت و هه‌ناوت چون یه‌كه؟! ئه‌مه ته‌نیا خوا ده‌یزانێ و خۆت ، له‌به‌ر ئه‌وه باش به‌خۆتا بچۆره‌وه..
پێشینانمان ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت په‌نایان به‌خوا ده‌گرت له‌خشووعی بێ ناوه‌رۆك، ده‌زانی خشووعی بێ ناوه‌رۆك چییه؟ ئه‌وه‌یه كه به‌رواڵه‌ت له‌ش و جوسته‌ت واپیشان بدات خاشیع و گه‌ردنكه‌چیت بۆ خوا، به‌لاَم دڵ و ده‌روونت لێی بێ ئاگابێت..
له‌باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه چ ده‌ڵێیت؟ كه خوای بالاَده‌ست ده‌فه‌رموێ: " [ لَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ أَفَلا تَعْقِلُونَ /الأنبياء/ 10 ] . واته: بێگومان كتێبێكمان بۆ دابه‌زاندوون باس و وه‌بییر هێنانه‌وه‌ی ئێوه‌ی تێدایه ئایا ژییریتان ناخه‌نه‌كار؟
به‌هه‌شتییه‌كان:
ئه‌حنه‌فی كورِی قه‌یس جارێكیان دانیشتبوو ئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌خوێنده‌وه هۆشی به‌خۆیا هاته‌وه‌و گوتی: ئاده‌ی ئه‌و موسحه‌فه‌م بده‌نێ تاخۆمی تیا بدۆزمه‌وه، و بزانم من كێم و له‌كێ ده‌چم؟ قورئانه‌كه‌ی كرده‌وه ئه‌م ئایه‌تانه هاتنه به‌رچاوی كه‌باسی كۆمه‌ڵێك له ئیماندارانی ده‌كرد:" كَانُوا قَلِيلاً مِنْ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ، وَبِالأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ، وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ " الذاريات/17- 19. { واته: شه‌وانه كه‌م ده‌خه‌وتن، - چون سه‌رگه‌رمی شه‌ونوێژ ویادی خوابوون،- و له‌به‌ره‌به‌یانیشدا دوای لێ خۆشبوونیان له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌كرد. له‌ماڵ و سامانیشیاندا مافی هه‌ژارو نه‌دار و بێبه‌شیان دیاریكردووه}، دیسان هه‌ندێك له‌لاپه‌رِه‌كانی هه‌ڵدایه‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته هاته به‌رچاوی كه‌باسی كۆمه‌ڵێكی تری له ئیمانداران ده‌كرد: " تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ عَنْ الْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ" السجدة/16 ] { واته: له‌گه‌ڵ جێگه‌ی گه‌رم ونه‌رما نێوانیان خۆش نییه – به شه‌ونوێژ و خواپه‌رستی شه‌وگار به‌سه‌رده‌به‌ن- به‌ترس و هیواوه له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌پارِێنه‌وه، و له‌وه‌ی پێمان به‌خشیون ده‌به‌خشنه‌وه}. ئه‌نجا هه‌ندێك له‌لاپه‌رِه‌كانی هه‌ڵدایه‌وه‌و ئه‌م ئایه‌ته هاته به‌رچاوی كه‌باسی كۆمه‌ڵێك له ئیماندارانی ده‌كرد: " وَالذينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا " الفرقان/ 64 . { واته: ئه‌وانه‌ی كه‌شه‌وگار به سوجده و راوه‌ستان- شه‌ونۆێژ- ه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن} پاشان هه‌ندێك له‌لاپه‌رِه‌كانی هه‌ڵدایه‌وه ئه‌م ئایه‌ته هاته به‌رچاوی كه‌باسی كۆمه‌ڵێك له ئیماندارانی ده‌كرد: " الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنْ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ " آل عمران/ 134 . { واته: ئه‌وانه‌ی له‌خۆشی و ته‌نگانه‌دا ماڵ وسامانیان ده‌به‌خشن، و رق وقینیان ده‌خۆنه‌وه و خۆده‌گرن، و له‌خه‌ڵكی خۆش ده‌بن و{چاكه‌كارن}، خوایش چاكه‌كارانی خۆش ده‌وێت}. پاشان هه‌ندێك له‌لاپه‌رِه‌كانی هه‌ڵدایه‌وه ئه‌م ئایه‌ته هاته به‌رچاوی كه‌باسی كۆمه‌ڵێك له ئیماندارانی تری ده‌كرد: " يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْمُفْلِحُونَ" الحشر/ 9. { واته: ئه‌وانه‌یان خۆش ده‌وێت كه كۆچیان كردووه بۆلایان، و له‌دڵ و ده‌روونیاندا هیچ جۆره به‌خیلی و حه‌سوودییه‌ك نییه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی دراوه به كۆچكه‌ران و نه‌دراوه به‌وان، هه‌رچه‌ند خۆیشیان نه‌دارو هه‌ژارن، ئه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌روونی چرووك و ره‌زیلی بپارێزێ ئه‌وانه به‌خته‌وه‌ر و سه‌رفرازن}. هه‌ندێكی تری له لاپه‌رِه‌كان هه‌ڵدایه‌وه ئه‌م ئایه‌تانه هاتنه به‌رچاوی كه‌باسی كۆمه‌ڵێك له ئیماندارانی ده‌كرد: " يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا هُمْ يَغْفِرُونَ* وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ " الشورى/ 37،38، { واته: ئه‌وانه‌ی خۆیان له گوناهی گه‌وره‌و تاوانی ناشیرین ده‌پارێزن، و كاتێك -له‌سه‌رهه‌ڵه‌یه‌كی به‌رامبه‌ریان- توورِه‌ده‌بن هه‌رئه‌مان چاوپۆشی ده‌كه‌ن، و لێده‌بوورن، و ئه‌وانه‌ش كه‌به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه دێن، و نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، و له‌ناو خۆیاندا كاروباریان به راوێژ و ته‌گبیره، و له‌و ژێوارییه‌ی پێمانداون به‌شی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن}. پاشان هه‌ڵوێسته‌یه‌كی كرد و گوتی: ئه‌ی خوایه! لێره‌دا من خۆم نا ناسمه‌وه ..
دۆزه‌خییه‌كان:
ئینجا رێیه‌كی تری گرته‌به‌ر و قورئانه‌كه‌ی كرده‌وه ئه‌مانه هاتنه به‌رچاوی " إِذَا قِيلَ لَهُمْ لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ، وَ يَقُولُونَ: أَئِنَّا لَتَارِكُوا آلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَجْنُونٍ؟ " الصافات/35،36. {واته: كاتێ پێیان ده‌گوترا: هیچ خوایه‌ك نییه جگه له ئه‌ڵلا فیزیان لێ ده‌دا، و ده‌یانگوت: ئێمه چۆن بۆ شاعیرێكی شێت وازله‌خواكانمان دێنین!!}. پاش هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌ك ئه‌مانه‌ی تر هاتنه به‌رچاوی: " وَإِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ وَإِذَا ذُكِرَ الَّذِينَ مِنْ دُونِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ" الزمر/45. { واته: كاتێ ناوی خوای تاك و ته‌نیا ببرایه ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌رِبوون دڵیان ده‌گیرا و بێزار ده‌بوون، و كاتێ باسی شتێكی تر جگه له‌خوا بكرایه كه‌یف خۆش و شادمان ده‌بوون}. پاش هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌ك ئه‌مانه‌ی تر هاتنه به‌رچاوی: [ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ؟ قَالُوا: لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ، وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ، وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ، وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ، حَتَّى أَتَانَا الْيَقِينُ ." المدثر/ 42 – 47 . { واته: كاتێ له‌كۆمه‌ڵێ دۆزه‌خیی ده‌پرسن: ئه‌وه چی راپێچی دۆزه‌خی كردن؟ ده‌ڵێن: نوێژمان نه‌ده‌كرد، وخواردنمان به‌هه‌ژاران نه‌ده‌دا، و ره‌خنه‌ی بێجێمان ده‌گرت و ده‌مدرێژیمان ده‌كرد، و رۆژی قیامه‌تمان به‌درۆ ده‌زانی، و بروامان پێی نه‌بوو، تا مردن رێی پێ گرتین و رۆژمان به‌م رۆژه ره‌شه گه‌یشت}. ئه‌نجا هه‌ڵوێسته‌یه‌كی تری كرد و گوتی: خوایه! له‌وانه به‌ریم..
ئومێده‌وار:
هه‌رقورئانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌دایه‌وه و ده‌گه‌رِا به‌ڵكو خۆی ببینێته‌وه تا چاوی به‌م ئایه‌ته كه‌وت: " وَآخَرُونَ اعْتَرَفُوا بِذُنُوبِهِمْ، خَلَطُوا عَمَلاً صَالِحًا وَآخَرَ سَيِّئًا، عَسَى اللَّهُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ. " التوبة/ 102{ واته: جگه له‌وانه كه‌سانێكی تریش هه‌ن دان به‌گوناهـ و هه‌ڵه‌كانیاندا ده‌نێن، كرداری چاك وخراپیشیان هه‌یه، ئومێد وایه خوا تۆبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونكه به‌راستی خوا لێبورده‌و میهره‌بانه}.. گوتی: خوایه! من له‌وانه‌م، ئه‌وا خۆمم دۆزییه‌وه.
دۆستانی خۆشه‌ویست!
وه‌رن باپێكه‌وه له‌قورئاندا به وردی و ئه‌مانه‌ت ولێبرِان و ویستی ته‌واوه‌وه به‌شوێن خۆماندا بگه‌رِێین، چونكه قورئان سیفه‌تی پیاوچاكان و خراپه‌كاران دێنێ، و به‌راورد له‌نێوان مژده‌و هه‌رِه‌شه‌دا ده‌كا، و وێنه‌ی تاكه‌كانیش ده‌كێشێ، و ده‌فه‌رموێ: " وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ، وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا، وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ، وَاللَّهُ لا يُحِبُّ الْفَسَادَ، وَإِذَا قِيلَ لَهُ: اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالإِثْمِ، فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ." البقرة/ 204 – 206. { واته: له‌م ژیانی دنیایه‌دا و له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانی واهه‌ن به‌قسه‌و ده‌م پاراوییان سه‌رسام ده‌بیت، و خوا به‌شاهید ده‌گرێت كه چی له‌دڵیایه‌تی -گوایا ناودڵیشی ئاوه‌ها پاكه، خوایش ده‌فه‌رموێ:- ئه‌وه سه‌رسه‌خت ترین دوژمنی موسوڵمانانه، و كاتێ پشت هه‌ڵ ئه‌كات هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر زه‌ویدا شه‌رِو خراپه به‌رپا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كشتوكاڵ وخه‌ڵكی له‌ناو ببات، خوایش حه‌ز به‌فه‌ساد وخراپه ناكات، خۆ ئه‌گه‌ر پێی بگوترێ: له‌خوا بترسه – هه‌روا بۆت نالوێ- له‌خۆ بایی ده‌بێت وله‌سه‌رگوناه سوور ده‌بێت، ئه‌و خوانه‌ناسه جه‌هه‌ننه‌می به‌سه كه‌تیایا ته‌مبێ ببێت، و ئه‌وێش خراپترین و ناخۆشترین جێگه‌یه}. هه‌روه‌ها وێنه‌ی كۆمه‌ڵه‌كانیش ده‌كێشێ، و ده‌فه‌رموێ:" يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ، أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ، أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ، يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ، ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ، وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ " المائدة/54 . { واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رتان هێناوه! هه‌ركه‌س له ئێوه له‌ئاین وبه‌رنامه‌كه‌ی پاشگه‌ز ببیته‌وه، و وه‌رگه‌رِێ، ئه‌وه هه‌ر خۆی زیان ده‌كات، چونكه له‌جیاتی ئه‌وانه خوا كه‌سانێك دێنێته دنیاوه خوا خۆشی ده‌ون و ئه‌وانیش خوایان خۆش ده‌وێت،له‌به‌رامبه‌ر ئیمانداراندا به‌سۆز و ملكه‌چن، له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی خواوه، سه‌ربه‌رز و هیممه‌ت به‌رزن، له‌پێناوی خوادا تێده‌كۆشن، له‌لۆمه‌ی لۆمه‌كه‌رانیش ناترسن، و ئه‌وه‌ش رێزی تایبه‌تی خوایه، و ده‌یبه‌خشێت به‌هه‌ركه‌سێ خۆی بییه‌وێت و شایسته‌ی بێت، خوا فراوانگیر و زانایه..}.
دۆستانی خۆشه‌ویست!
باله‌م دیمه‌ن و تابلۆیه‌دا هه‌ڵویسته‌یه‌كی تێفكرین له‌ته‌ك عومه‌ری كورِی خه‌تتابدا بكه‌ین، له‌كاتێكا ئه‌م ئایه‌ته ده‌خۆێنێته‌وه: " كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ: تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنْ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ " آل عمران: 110. { واته: ئێوه چاكترین نه‌ته‌وه‌یه‌كن هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، فه‌رمان به‌چاكه ده‌كه‌ن، و خراپه قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، و باوه‌ری دامه‌زراوتان به‌خوا هه‌یه}. سه‌یرێكی هاوه‌ڵه‌كان ده‌كات وده‌فه‌رموێ: كێ ده‌یه‌وێت له‌وانه‌بێ كه‌ئه‌م ئایه‌ته باسیان ده‌كات؟ بامه‌رجه‌كانی خوای تیا بێنێته دی..
خوێنه‌ری به‌رِێز!
ئایاخۆتت ناسی؟ له‌هه‌ڵویستا به‌رامبه‌ر به‌ده‌روونت عومه‌ریی به، ره‌حمه‌تی خوا له‌وكه‌سه بێت كه گوناهی خۆی ده‌زانێ، په‌شیمان ده‌بێته‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگاری ده‌كات.. ئه‌گه‌ر له‌ده‌روونی خویشتا شتێكی باش پێ ده‌زانی سوپاسی خوای له‌سه‌ر بكه، و به‌رده‌وامبه له عیباده‌تكردن وسوپاسكردنیا، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌م و كوورِییه‌كت بینی داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوا بكه، و لاپه‌رِه‌یه‌كی نوێ له‌ته‌ك خوای خوتا بكه‌ره‌وه، و به‌پاڵفته‌یی رووبكه‌ره خوا بێگومان خوا له‌سنوور به‌ده‌ر میهره‌بان و لێ بوورده‌یه، و چاكه‌كارانی خۆش ده‌وێت..
تێبینی:
ئه‌م وتاره وتارێكی مامۆستا لاشين أبو شنب بوو . كه له‌رۆژی 1/8/2004 له سایتی : اخوان أون لاين بلاَوی كردبوه‌وه، منیش وتاره‌كه‌م به‌دل بوو، وه‌رم گیرایه سه‌ر كوردی، و هه‌ندێ شتیش كه له گه‌ل ئه‌و بابه‌دا ده‌گونجا وه‌ك رووداوی بووك وزاواكه‌م ڵێ زیاد كرد.. به‌و هیوایه‌ی كاری گه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونه‌كان زیاتربێ.