ئه‌بولعاسی كورِی ره‌بیع:، له‌به‌رئه‌وه‌ی به نازناو{كنیه}كه‌ی به‌ناوبانگ بووه، مێژوونووسان جیاوازی راو بۆچوونیان له‌ناوه‌كه‌یا هه‌یه، ئه‌وه‌ی پێی به‌ناوبانگ بووه: {أبو العاص} ئه‌بولعاس بووه. له پشتی چواره‌میا كه{ عه‌بدول مه‌ناف}ه ده‌گاته‌وه به‌پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ، و دایكیشی {هاله ی كچی خوه‌یلید}ه و خوشكه‌زای حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌یه خوا لێی رازی بێت..
پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ پێش ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ بێت، زه‌ینه‌بی كچه‌گه‌وره‌ی خۆی دابوو به‌م پیاوه، پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ كه وه‌حی بۆ هات و بوبه پێغه‌ممه‌ر ئه‌م پیاوه هه‌ر له‌سه‌ر دینی بت په‌رستی خۆی مایه‌وه و نه‌بووه موسوڵمان تا پێش فه‌تحی مه‌ككه به ماوه‌یه‌ك، له‌غه‌زای به‌درا له‌ناو ریزی بت په‌رسته‌كانا بوو دژی موسوڵمانان ده‌جه‌نگی، و یه‌كێ بوو له‌وانه‌ی له‌وغه‌زایه‌دا به‌دیل گیرا، كاتێ خه‌ڵكی مه‌ككه بریتی{فیدیه}یان نارد بۆ ئازادكردنی دیله‌كانیان، حه‌زره‌تی زه‌ینه‌بیش ملوانكه‌یه‌كی خۆی نارد بۆ بریتی مێرده‌كه‌ی، ئه‌و ملوانكه‌یه‌ی كاتی خۆی خه‌دیجه‌ی دایكی خوالێی رازی بێ به‌دیاری بووكێنی پێی به‌خشیبوو.. كاتێ پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ بریتی كچه‌كه‌ی بینی، فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر به‌باشتان زانی دیله‌كه‌ی ئازاد بكه‌ن و ئه‌وه‌ش كه ناردوویه‌تی بۆی بنێرنه‌وه وابكه‌ن..ئه‌وانیش عه‌رزیان كرد : به‌ڵێ..
له‌وماوه‌یه‌دا كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له‌مه‌ككه‌دا بوو به‌هیچ جۆری ئه‌بولعاس -له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه موسوڵمانیش نه‌بوو- دوژمنایه‌تی پێغه‌ممه‌ری نه ده‌كرد، هه‌رچه‌ند قوره‌یشییه‌كان داوایان لێ‌كرد كه زه‌ینه‌ب ته‌لاَق بدات به‌لاَم ته‌لاقی نه‌دا، پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سوپاسی كرد.. كاتێ پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له‌دیلیه‌تی رزگاری كرد ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ دانا كه زه‌ینه‌بی كچی بۆ بنێرێت بۆ مه‌دینه، ئه‌ویش كه‌گه‌رِایه‌وه بۆ مه‌ككه به‌ڵێنه‌كه‌ی برده‌سه‌ر و زه‌ینه‌بی نارده‌وه بۆ مه‌دینه، پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رمووی: قسه‌ی كرد و راستی پێ گوتم، به‌ڵێنی دا و به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ بردمه‌سه‌ر..
ئه‌بولعاس له سه‌ر بتپه‌رستییه‌كه‌ی خۆی له‌مه‌كه‌دا مایه‌وه تا ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش رزگاركردنی مه‌ككه، هاورِێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ پیاوانی قوره‌یشیدا ماڵ وسامانی قوره‌یشی پێ ده‌بێ، و بۆ بازرگانی ده‌چێت بۆ شام، له‌كاتی گه‌رِانه‌وه‌یاندا په‌لێ له‌هاوه‌ڵه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تی زه‌یدی كورِی حاریسه پێان ده‌گه‌ن، موسوڵمانان به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بن وماڵ و بارخانه‌یان به‌ده‌ستكه‌وت ده‌به‌ن، و هه‌ندێكیشیان لێ به‌دیل ده‌گرن، و ئه‌بولعاس هه‌ڵدێ، پاشان له‌شه‌وا خۆی ده‌كات به‌مه‌دینه‌داو ده‌رواته ماڵ زه‌ینه‌ب و په‌نای پێ ده‌بات، ئه‌ویش په‌نای ده‌دات.
كاتێ پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ سلاَوی نوێژی به‌یانی ده‌داته‌وه زه‌ینه‌ب به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كات: خه‌ڵكینه! من په‌نای {ئه‌بولعاس}م داوه. پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ روو ده‌كاته هاوه‌ڵه‌كانی و ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی من به‌رگوێم كه‌وت ئێوه‌ش گوێتان لێ بوو؟ عه‌رزی ده‌كه‌ن: به‌ڵێ..
فه‌رمووی: قه‌سه‌م به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته به‌وه‌م نه‌زانیوه تائێستا كه گوێم لێ بوو و ئێوه‌ش گوێتان لێی بوو.. وئینجا فه‌رمووی: " یجیر على المسلمین ڕدناهم " لای خوارووترینی موسوڵمانان ده‌توانێ په‌نای هه‌ركه‌س بدات..
ئینجا پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ رۆیشته لای كچه‌كه‌ی و فه‌رمووی: رێزی لێ بگره، به‌لاَم له‌تكیا نه‌خه‌ویت، چونكه تۆ حه‌لاَڵ نیت بۆی.. عه‌رزی كرد: قوربان! ئه‌و به‌شوێن ماڵه‌كه‌یا هاتووه..
پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ ئه‌و په‌له هاوه‌ڵه‌ی كۆكرده‌وه و فه‌رمووی: ئه‌م پیاوه خزمایه‌تی له‌ته‌كمانا ئه‌وه‌یه كه ده‌یزانن، و ئێستاش هاتووه بۆ ئه‌وماڵه‌ی خوا به‌ئێوه‌ی داوه، ئه‌گه‌ر چاكه‌ی له‌ته‌كا بكه‌ن وماڵه‌كه‌ی بده‌نه‌وه من پێم خۆشه، ئه‌گه‌ر نه‌یشتان ویست بیده‌نه‌وه ئه‌وه مافی خۆتانه، و ئێوه شیاوترن پێی..
ئه‌وانیش عه‌رزیان كرد: قوربان! به‌ڵكو هه‌موو ماڵه‌كه‌یان بۆ ده‌گێرِینه‌وه، هه‌موو ماڵه‌كه‌یان پێ دایه‌وه‌و ئه‌ویش رۆیشته‌وه بۆ مه‌ككه، و چی ماڵی خه‌ڵكی تر بوو پێی دانه‌وه، و گوتی: مالێ كه‌سم له‌لاماوه، گوتیان: نه‌خێر، ئینجا شایه‌تمانی هێناو " أَشهد أَن لا إٍله إلا الله، وأَشهد أَن محمداً رسولُ اللّه " و گوتی: وه‌ڵلاهی بۆیه له‌وێ موسوڵمان نه‌بووم، له‌ترسی ئه‌وه‌ی پێم بڵێن: ماڵه‌كه‌ی خواردین، ئینجا خۆیشی كۆچی كرد و به‌موسوڵمانی رۆیشت بۆ خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له‌مه‌دینه‌دا.
پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ زه‌ینه‌بی پێدایه‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن: هه‌ربه‌نیكاحه كۆنه‌كه‌ی، و هه‌ندێكیش ده‌لًَێن: سه‌ر له‌نوێ پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ لێی ماره كرده‌وه.. زه‌ینه‌ب كورِ و كچێكی له ئه‌بولعاس بوو، به‌ناوی:{ عه‌لی و ئومامه}، ئه‌ومنداڵه بچكۆله‌ی له‌ناو نوێژا پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له‌ئامێزی گرتبوو ئومامه‌ی كچی زه‌ینه‌ب بوو خوای لێیان رازی بێ، هه‌روه‌ك له‌بوخاری وموسلیمدا باسی ده‌كات. زه‌ینه‌ب هه‌ر له‌لای ئه‌بولعاس كۆچی دوایی كرد، و ئه‌بولعاسیش له‌ساڵی دوانزه‌ی كۆچی له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئه‌بو به‌كردا وه‌فاتی كرد خوا لێیان رازی بێ..
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته:
1- أسُد الغابة / للعلامة عز الدين أبي الحسن علي بن محمد الجزري، المعروف ب " ابن الأثير ". المتوفى: 630 هـ .
2- الاستيعاب في تمييز الأصحاب/ للحافظ أبي عمر يوسف بن عبد الله بن محمد بن عبد البر الأندلسي المتوفى 463هـ.
3- الإصابة في تمييز الصحابة / للعلامة شهاب الدين أبي الفضل أحمد بن علي بن حجر العسقلاني الشافعي. المتوفى: 852 هـ .