ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
سڵاوات

عن أَنس قال: حدثني أَبو طلحة قال: دخلتُ على رسول الله صلى الله عليه وسلم فرأَيت من بشره وطلاقته ما لم أَره على مثل تلك الحال، قلت: يا رسول الله، ما رأَيتك على مثل هذه الحال أَبدأ? قال: " وَمَا يمنعني يا أبا طلحة، وقد خرج جبريل من عندي آنفاً، وأتاني ببشارة من ربي عز وجل: إن الله بعثني إليك مبشراً أنه ليس أحد من أمتك يصلي عليك صلاة إلا صلى الله عز وجل وملائكته عليه عشراً ".
قال أبو طلحة - رضي الله عنه - : أن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- « جاء ذات يوم والبشر في وجهه ، فقلنا : إنا لنرى البشر في وجهك ؟ قال: إنه أتاني الملك ، فقال: يا محمد ، إن ربك يقول : أما يرضيك أنه لا يصلي عليك أحد إلا صليت عليه عشرا، ولا يسلم عليك أحد إلا سلمت عليه عشرا».أخرجه النسائي .
جامع الأصول..

ئه‌بو ته‌لحه‌ ده‌فه‌رموێ: رۆیشتمه‌ خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم، دیتم زۆر رووخۆش و كه‌یف خۆشه‌، هه‌رگیز له‌وه‌پێشتر به‌و حاڵه‌ته‌ نه‌م دیتبوو.. عه‌رزم كرد: قوربان! هه‌رگیز به‌م حاڵه‌ته‌ نه‌م بینیویت، وه‌ك بڵێیت ده‌بێ بزانم هۆی چی بێت؟
فه‌رمووی ئه‌بوته‌لحه‌ كه‌مێك له‌مه‌وپێش جوبره‌ئیل له‌لام هه‌ستا و رۆیشت، و مژده‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن خواوه‌ بۆ هێنابووم.. و پێی گوتم: خوا ئه‌م مژده‌یه‌ی به‌منا بۆ ناردوویت: هه‌ر كه‌سێك له‌ئوممه‌تی تۆ سلاَواتێك له‌تۆ بدات خوا و فریشته‌كانی ده‌ سلاَوات له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌..
وێنه‌ی ئه‌مه‌ له‌سه‌حیحدا به‌م شێوه‌یه‌ هاتووه‌:
"من صلى علي واحدة صلى الله عليه عشراً " اخرجه مسلم في كتاب الصلاة/باب الصلاة على النبي، ص: 208.
له‌ [ جامع الأصول ] به‌م شێوه‌یه‌ باسی ده‌كات:
{ 2472 } قال أبو هريرة - رضي الله عنه - : قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم- : « من صلى علي واحدة صلى الله عليه عشرا».أخرجه مسلم، والترمذي وأبو داود ، والنسائي.
عن عبد الله بن مسعود - رضي الله عنه - : أن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- قال: « أولى الناس بي يوم القيامة أكثرهم علي صلاة» أخرجه الترمذي.
واته‌: له‌ رۆژی قیامه‌تا نزیكترین كه‌ستان له‌منه‌وه‌، ئه‌وكه‌سه‌تانه‌ زیاتر سلاوات له‌من بدات..
عن علي بن أبي طالب - رضي الله عنه - أنه قال: قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم- : «البخيل من ذكرت عنده فلم يصل علي».أخرجه الترمذي .
واته‌: به‌خیل ئه‌وكه‌سه‌یه‌ ناوی منی له‌لاببرێت و سلاواتم لێ نه‌دات..
عن أنس بن مالك - رضي الله عنه - : أن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- قال : «من صلى علي صلاة واحدة ، صلى الله عليه عشر صلوات ، وحطت عنه عشر خطيات ، ورفعت له عشر درجات».أخرجه النسائي
واته‌: ئه‌وه‌ی یه‌ك سلاَوات له‌من بدات، خوا ده‌ سلاواتی له‌سه‌ر ئه‌دات، و ده‌گوناهی له‌ سه‌ر لاده‌بات، و ده‌ پله‌یش به‌رزی ده‌كاته‌وه‌..


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی