له‌م رۆژانه‌دا كه‌ئه‌م ئایه‌ته‌م ده‌خوێنده‌وه دیمه‌نى دانیشتنێكى سه‌یرى دێر یینی وه‌بیر هێنامه‌وه.
له‌ساڵى 1988ز پاش ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست به‌عسى سۆشیالیست رزگارمان بوو, و سنوورى ده‌ستكردى نێوان هه‌ردوو كوردستانى رۆژهه‌لاَتى و باشوورمان برِى له‌شارى سنه جێگیر بووین, منیش بووم به پێشنوێژ له‌مزگه‌وتى خیابان حه‌سه‌ن ئاوادا, پرسه‌یه‌كى گه‌وره رووى دا‌و منیش له‌پرسه‌كه‌دا بووم, بۆ دڵدانه‌وه‌ى كه‌س و كارى مردووه‌كه هه‌ندىَ له‌باره‌ى مردن و ئه‌جه‌ل و كۆتایى هاتنى ته‌مه‌نى ئینسانه‌وه باسم كرد و گوتم:
باشتر وایه ئینسان له‌كاتى مردنا ئارامى به‌خۆى بدات وخه‌م و په‌ژاره‌كه‌ى نه‌یگه‌یه‌نێته سنوورى ناشكورى, چونكه ئێمه له‌به‌رامبه‌ر مردنه‌وه هیچ ده‌سه‌لاَتێكمان نییه, حه‌ق وایه ئینسان بیهێنێته‌وه یادى خۆى كه‌ئێمه‌ى ئاده‌میزاد دواین مه‌نزڵمان له‌دنیادا گۆرِه و ده‌بىَ بۆ هه‌تاهه‌تایى هه‌موو خۆشه‌ویستانمان به‌جىَ بێڵین و خوا حافیزى له‌ژیانى دنیا و هه‌موو دانیشتوانى بكه‌ین " كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ(26)وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّك ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ " ( 1) سورة الرحمن. واته: هه‌رچى له‌دنیادایه ده‌رِوا و تیا ده‌چىَ, و ته‌نیا ی په‌روه‌ردگارى خاوه‌ن رێز‌و ده‌سه‌لاَتت ده‌مێنێته‌وه. " كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلا وَجْهه لةالْحُكْمُ وَإِلَيه تُرْجَعُونَ " (2 ) سورة القصص/88.. جگه له‌خوا كه‌سێكى تر مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى له‌م دنیایه‌دا بۆ نییه, ده‌سه‌لاَت هه‌ر بۆ ئه‌وه و ده‌بىَ بۆ لاى ئه‌ویش بگه‌رِێنه‌وه.
بائه‌وه‌ش باش بزانین كه‌هیچ هه‌وڵ و كۆششێك ئه‌جه‌ل ناگێرِێته‌وه, خالیدى كورِىوه‌لید خوا لێى رازى بێت كاتىَ له‌دواین نه‌خۆشى ماڵئاواییدا له‌سه‌ر جێگه‌دا كه‌وتبوو به‌زه‌یى به‌خۆیا ده‌هاته‌وه و روو به‌وانه‌ى هاتبوون بۆلاى ده‌یگوت: من له‌جه‌نگێكى زۆرا به‌شداریم كرد, هیچ شوێنێكى له‌شم نه‌ماوه‌جێگه‌ى برینى شیر وتییرێكى پێوه‌نه‌بىَ - به‌لاَم له‌ناو گۆرِه‌پانى یه‌كىَ له‌و جه‌نگانه‌دا پله‌ى به‌رزى شه‌هیدیم به‌ده‌ست نه‌هێنا, وا ئێستا له‌سه‌ر جێگه ده‌مرم- ئاوه‌ته من له‌سه‌رجێگه‌دا ده‌مرم, ده‌ك ترسنۆكه‌كان خه‌و له‌چاویان نه‌كه‌وىَ!! ( 3)ابن كثير في هذه الآية.
ئه‌گه‌ر ئه‌جه‌ل به‌به‌شداریكردنى جه‌نگ و گۆرِه‌پانى شه‌رِ بوایه ده‌بوا كه‌س له‌و جه‌نگانه نه‌گه‌رِابایه‌وه, به‌لاَم ده‌بینین كه‌سانێك له‌ناو جه‌نگدان و به‌ساغى ده‌گه‌رِێنه‌وه, كه‌سانێكیش له‌ناو جێگاى خۆیاندان و ده‌مرن " أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِكُّمْ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَة... " (4 ) النساء/78.واته: له‌هه‌ركوىَ بن مردن پێتان ده‌گات،با له‌ناو قه‌لاَى قایم و بورجی سه‌ختیشابن. زۆر جار له هه‌واڵه‌كانى رادیۆدا ده‌بیستین كه فرِۆكه‌یه‌كى گه‌وره له‌فلاَن ناوچه‌دا كه‌وته خواره‌وه، و ته‌نیا ده كه‌سیان به سه‌لامه‌ت ده‌رچوون، و ئه‌وانى تر هه‌موویان مردن. ئێمه ده‌بىَ بپرسین: ئه‌و ده‌كه‌سه‌یان بۆچ نه‌مردن؟ ئایا جگه له‌وه كه بڵێین: ئه‌وانه ئه‌جه‌لیان نه‌هاتووه بۆیه نه‌مردوون, چ وه‌لاَمێكى ترمان هه‌یه؟!
ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه كه ده‌فه‌رموىَ: " وَلَوْ يُؤَاخِذُ الله النَّاسَ بِظُلْمهمْ، مَا تَرَك عَلَيْهَا مِنْ دَابة، وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى، فَإِذَا جَاءَ أَجَلهمْ لا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَة وَلا يَسْتَقْدِمُونَ " ( 5)النحل/61. ئه‌گه‌ر خوا سزاى خه‌ڵكى له‌دنیادا بدات به‌هۆى ئه‌و گوناهانه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن هیچ كه‌سێكى نه‌ده‌هێشته‌وه كه‌به‌سه‌ر زه‌ویدا برِوات, به‌لاَم دوایان ده‌خات بۆ كاتێكى دیاریكراو( هه‌ركه‌س ئه‌جه‌لێكى دیاریكراوى هه‌یه‌و) هه‌ركات ئه‌و ئه‌جه‌له‌شیان هات نه‌سه‌عاتىَ دواده‌كه‌ون و نه‌پێش. واته‌ئه‌جه‌لیان پاش و پێشى بۆ نییه.
پاش ته‌واوبوونى قسه‌كانى من پیاوێكى كورته‌بالاَى به‌سالاَ چووى رووخوشى ده‌م به‌خه‌نده‌ى ئه‌دیب و رۆشنبیر به‌ناوى شادى موقه‌دده‌م گوتى: مامۆستا! له‌زه‌مانى شادا رۆژنامه هه‌واڵێكى بلاَو كرده‌وه كه: خانه‌واده‌یه‌كى كورد بۆ كار‌و كاسبى ده‌چنه تاران, پاش ماوه‌یه‌ك باوكه‌كه ده‌مرێت, دوو كورِ و سىَ كه‌نیشكى له‌دوا جىَ ده‌مێنىَ, دایكه‌كه به‌خزمه‌تكردنى مالاَن و بێوه‌ژنكۆشى مناڵه‌كان پێده‌گه‌یه‌نێت, مناڵ گه‌وره ده‌بن، و كورِه گه‌وره‌كه‌ى زۆر زیره‌ك ده‌بىَ، و له‌ئیمتیحانى سه‌رى ساڵدا نمره‌گه‌لێكى به‌رزو باش دێنىَ، ده‌وڵه‌ت برِیار ده‌دات له‌سه‌ر حیسابى خۆى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵىَ قوتابى ترا بۆ ئه‌مریكا یان بنێرىَ، و هه‌موو خه‌رجییه‌كیشیان بكێشێت.
خێزانه‌كه هه‌موو به‌م هه‌واڵه دڵخۆش ده‌بن و به ئاره‌زوومه‌ندییه‌وه چاوه‌رِوانى كاتى سه‌فه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ن, كاتىَ بلیتى فرِۆكه وه‌رده‌گرن و ته‌نیا شه‌وێكیان ماوه بۆ سه‌فه‌ر, كورِه‌كه به‌دایكى ده‌ڵێت: دایه! من ئه‌مشه‌و گه‌ره‌كمه له‌ماڵ یه‌كىَ له‌ره‌فیقه‌كانم بم، چونكه به‌ره‌به‌یانى زوو ده‌بىَ برِۆین و لێره‌وه فریا ناكه‌وم.
دایكیشى پێى ده‌لى : كورِم! تۆ ته‌نیا ئه‌م شه‌و له‌م ولاَته ده‌بیت، و ئه‌م شه‌ویش لاى ئێمه نامێنیته‌وه؟ ئێمه‌جىَ دێڵیت، و ده‌چیت بۆ لاى هاوه‌ڵه‌كانت؟! ئه‌م قسه‌یه كار له‌ده‌روونى كورِه‌كه ده‌كات و به هاوه‌ڵه‌كانى راده‌گه‌یه‌نێت: من ده‌بىَ ئه‌مشه‌و لاى دایكم و براو خوشكه‌كانم بم، و سبه‌ینىَ زوو پێتان ده‌گه‌م.
خێزان ئه‌و شه‌وه به‌ئا رامى ده‌خه‌ون, دایكه‌كه له‌خه‌ویا وا ده‌زانىَ له‌ناو بازارِى سه‌وزه فرۆشیدا خه‌ریكى سه‌وزه‌و میوه كرِینه, رادیۆ تاران هه‌واڵ بلاَو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: فرِۆكه‌ى فلاَن هێڵى هه‌وایى , ژماره په‌روازى ئه‌وه‌نده، كه ده‌یویست بۆ ئه‌مریكا بچێت، له‌ناوچه‌ى خوارووى ولاَت كه‌وته خواره‌وه، و هیچ سه‌رنشینێكى به سه‌لامه‌ت گیانیان ده‌ر نه‌برد، و هه‌موویان مردن!!
ئه‌م هه‌واڵه بۆ دایكه‌كه ئه‌وه‌ند دڵته‌زێن ده‌بىَ له‌تاوا خه‌به‌رى ده‌بێته‌وه, كه‌ده‌زانىَ ئه‌مه خه‌وه شایه‌تمانىَ دێنێت و ته‌وبه و ئیستیغفارێك ده‌كات و ده‌ڵىَ: خوایه, هه‌زارجار سوپاس بۆ تۆ كه‌ئه‌مه خه‌وبوو, وا دیاره ئه‌مه ده‌لیلێكى گه‌وره‌بىَ بۆ ئه‌وه‌ى من كورِه‌كه‌م نه‌نێرم, به‌یانى كاتىَ وه‌قتى ئه‌وه دێت كورِه‌كه‌ى هه‌ڵبسێنێت, خه‌به‌رى ناكاته‌وه، و ده‌ڵێت: كاتىَ كه‌هه‌ڵسا خه‌وه‌كه‌ى بۆ ده‌گێرِمه‌وه‌و ده‌ڵێم كورِم له‌به‌ر ئه‌وه خه‌به‌رم نه‌كردیته‌وه.
به‌یانى وه‌ك عاده‌تى خۆى ده‌چێت بۆ بازار بۆ سه‌وزه ومیوه كرِین, رادیۆ تاران هه‌واڵ بلاَو ده‌كاته‌وه و ده‌لێت: فرِۆكه‌ى فلاَن هێلى هه‌وایى , ژماره په‌روازى ئه‌وه‌نده، كه‌ده‌یویست بۆ ئه‌مریكا بچێت، له ناوچه‌ى خوارووى ولاَت كه‌وته خواره‌وه، و هیچ سه‌رنشینێكى به‌سه‌لامه‌ت گیانیان ده‌ر نه‌برد، و هه‌موویان مردن!!
ئه‌م هه‌واڵه بۆ ئافره‌ته‌كه دوو لایه‌نى ناخۆش و خۆشى هه‌بوو: ناخۆش بوو چونكه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌و هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كانى كورِه‌كه‌ى مردوون, خۆشیش بوو چونكه ئه‌م خه‌وه‌ى بوو به‌ده‌لیل و نه‌یهێشت كورِه‌كه‌ى برِِوات و له‌مردن رزگارى بوو.
كرِینى بازارِى ته‌وا و ده‌كات و ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ماڵ، ده‌چێته ژوورى كورِه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ى خه‌به‌رى بكاته‌وه، و ئه‌م هه‌واڵه‌ى بداتىَ، وهۆى خه‌به‌ر نه‌كردنه‌وه‌كه‌یشى پىَ بڵێت، بانگى ده‌كات وه‌لاَمى نییه، چه‌ند جارێك بانگى ده‌كات هیچ ناجوڵێته‌وه, سه‌رى به‌تانییه‌كه‌ى لاده‌بات و ده‌ستى ده گوشىَ، ده‌بینىَ له‌شى سارد بووه‌ته‌وه, كه‌رِاى ده‌وه‌شێنىَ ده‌بینىَ كورِ گیانى تیا نه‌ماوه، و به‌ره‌حمه‌تى خواچووه..
گوتى: مامۆستا گیان! ئه‌م هه‌واڵه كاتىخۆى سه‌رانسه‌رى ئێرانى راته‌كاند و هه‌ژاندى, له‌هه‌موو كۆرِو مه‌جلیسێكدا باس هه‌ر ئه‌و باسه‌بوو. به‌ڵىَ, كاتىَ مه‌رگ هات قه‌لاَى پۆلاَیین كه‌س رزگار ناكات.
منیش گوتم: بێگومان فه‌رمووده‌ى خوا حه‌ققه كه‌ده‌فه‌رموىَ: " أَيْنَمَا تَكُونُوا يُدْرِكُّمْ الْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِي بُرُوجٍ مُشَيَّدَة... " 6- سورة النساء/78.). واته: له‌هه‌ركوىَ بن مردن پێتان ده‌گات, با له‌ناو قه‌لاَى قایم و بورجی سه‌ختیشا بن.. هه‌روه‌ها " ..يَقُولُونَ: لَوْ كانَ لَنَا مِنْ الأَمْرِ شَيْءٌ مَا قُتِلْنَا هَاهُنَا, قُلْ: لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمْ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ... " (7) سورة ال عمران/154.. واته: مونافه‌قه‌كان ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر ئێمه عه‌قڵمان هه‌بوایه بۆ شه‌رِكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى مه‌كه‌دا نه‌ده‌هاتینه ده‌ره‌وه، و سه‌رۆكه‌كانمان ئا لێره‌دا نه ده‌كوژران, پێان بڵىَ: ئه‌گه‌ر ئێوه له ناو ماڵى خۆیشتانا بوونایه،و ئه‌وانه‌ى ئه‌جه‌لیان هاتووه له‌سه‌ر جێگه‌كانییاندا بوونایه هه‌ر ده‌مردن.
پێرس- ئوسترالیا.