به نیازین ئه‌گه‌ر خواكۆمه‌ك بێت هه‌ر هه‌فته‌ی، گۆشه‌یه‌كی پرشنگدار له ژیانی یه‌كێ له پیاوانی خواویست پێشكه‌ش به‌خوێنه‌رانی ئازیز بكه‌ین، سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌ش به گۆشه‌یه‌كی پرشنگدار له ژیانی هاوه‌ڵی پایه‌به‌رز حه‌زره‌تی ئه‌بو زه‌رِ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، هیوادارین خوا كۆمه‌كمان بێت، ئه‌ویش باشترین پشتیوان و چاترین یارمه‌تیده‌ره..
ئه‌بوزه‌رِ
{ جوندوبی كورِی جوناده} ئه‌و هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌یه كه به {ئه‌بوزه‌رِ}ناوبانگی ده‌ر كردووه، كاتێ موسوڵمان بوو كه پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ هێشتاله‌مه‌ككه‌دا بوو ، هه‌ندێ ده‌ڵێن: چواره‌م كه‌س بووه كه‌موسوڵمان بووه، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: پێنجه‌م كه‌س بووه، چونكه ناز ناوه‌كه‌ی به‌سه‌ر ناوه‌كه‌یدا زاڵ بووه، مێژوونووسان راو بۆچوونی جیاوازیان له‌ناوه‌كه‌یا هه‌یه، به‌لاَم راسترین بۆچونیان ئه‌وه‌یه كه نووسیومانه.
ئه‌بوزه‌رِ یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه به‌شێوه‌ی ئیسلامه‌تی سلاَوی كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه‌موسوڵمان بوو گه‌رِایه‌وه بۆ ناو قه‌وم وهۆزه‌كه‌ی، تا پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ كۆچی كرد هه‌ر له‌ر له‌وێ مایه‌وه، پاش جه‌نگه‌كانی به‌در وئوحود و خه‌نده‌ق ئه‌ویش كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌و تا وه‌فاتی كرد له‌خزمه‌تیا بوو، زانایانی سییره‌ت ده‌ڵێن: به‌سێ ساڵ پێش هاتنی پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ ئه‌م خوا په‌رست بووه، نه‌ك بت په‌رست، و كاتێ هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ په‌یمانی دایێ له‌باره‌ی ئاینه‌وه له‌سه‌رزه‌نشتی خه‌ڵكی نه‌ترسێ، وقسه‌ی حه‌ققی خۆی بكات، هه‌رچه‌ند تاڵیش بێت.
راستگۆ
له‌سونه‌ندا وه‌ك عه‌بدوڵلای كورِی عه‌مر بۆمان باس ده‌كات پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له‌باره‌ی ئه‌بوزه‌رِه‌وه فه‌رموویه‌تی: " مَا أَقَلَّتِ الْغَبْرَاءُ وَلاَ أَظَلَّتِ الْخَضْرَاءُ مِنْ رَجُلٍ أَصْدَقَ لَهْجَةً مِنْ أَبِي ذَرٍّ "(1). واته:له‌ژێرسایه‌ی ئاسماندا و له‌سه‌رپشتی زه‌ویدا له ئه‌بوزه‌رِ راستگۆتر نییه(2).ته‌حاوی به‌ره‌حمه‌ت بێ له‌واتای ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا فه‌رموویه‌تی: فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ شایه‌تیدانه له‌لایه‌ن پێغه‌مه‌ره‌وه - سلاَوی خوای لێ بێ - بۆ پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئه‌بوو زه‌ر كه له‌راستگۆییدا له‌لووتكه‌دابووه، ئه‌مه واناگه‌یه‌نێ كه له‌ناو هاوه‌ڵه‌كاندا كه‌سی وه‌ك ئه‌و راستگۆ نه‌بووبێ، ئه‌وه‌ی له‌فه‌رمووده‌كه‌دایه جێگییركردن و سه‌لماندنی به‌رزترین پله‌ی راستگۆییه بۆ ئه‌بوزه‌رِ، و هاوشانی ئه‌و هه‌بووه له‌راستگۆییدا به‌لاَم له‌پله‌ی ئه‌و به‌رزتری تیا نه‌بوه..
پاش وه‌فاتی ئه‌بوو به‌كر رۆیشت بۆ شام، و له‌وێ مایه‌وه تا عوسمان بووبه خه‌لیفه، به‌هۆی شكاتی مه‌عاوییه‌وه بانگ كرایه‌وه بۆ مه‌دینه، و دوور خرایه‌وه بۆ ناوچه‌ی {ره‌بزه} تا كاتی مردنی..
دوور خسته‌وه
له‌سه‌رده‌می پێغه‌ممه‌ر وئه‌بو به‌كر وعومه‌را ژیان به‌وشێوه‌یه ده‌رۆیشت كه له‌سه‌ری په‌روه‌رده‌كرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَت تیا دروست نه‌بوو، به‌لاَم له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی عوسمانا وه‌زعه‌كه گۆرِا، عوسمان به‌ره‌حمه‌ت بێ رۆیشتبووه ساڵه‌وه، و پیاوێكی دڵنه‌رم وخزم دۆست بوو، خزمه‌كانی له‌م حاڵه‌ی ئه‌و سوودی خراپیان وه‌رگرت، و زیانیان پێ گه‌یاند، ئه‌میش كه په‌یمانی به‌پێغه‌ممه‌ر داوه له‌حه‌ق وتن بێده‌نگ نه‌بێ، ناتوانێ له‌وناحه‌قییانه بێده‌نگ بێ كه خزمه‌كانی حه‌زره‌تی عوسمان ئه‌نجامیان ده‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه دوور خرایه‌وه بۆ شام، كاتێ ده‌سه‌لاَتی ئه‌وێی بینی، ده‌ستی به‌ئامۆژگاری ده‌سه‌لاَتداران كرد تا به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌رۆن، به‌لاَم بێ سوود بوو، مه‌عاوییه لای حه‌زره‌تی عوسمان شكاتی لێ‌كرد و ئه‌ویش بانگی كرده‌وه بۆ مه‌دینه، له‌مه‌دینه‌ش بۆ ناوچه‌ی بیابانی {ره‌بزه} دووری خسته‌وه.. و تامرد له‌وێ بوو..
ئه‌بوزه‌رِ پیاوێكی خاكی و قانیع بوو، یه‌قینی ته‌واوی به‌و هه‌والاَنه هه‌بوو كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ بۆی باسكردبوو.
ئه‌وه‌ی ته‌زووی به‌له‌شما هێنا و هه‌ژاندمی ئه‌م خاڵه‌ی ژیانی بوو:
خێزانه‌كه‌ی ده‌گێرِێته‌وه و ده‌ڵێت: له ناوچه‌ی {ره‌بزه}دا بووین و ئه‌بوزه‌رِیش له نه‌خۆشی مه‌رگیدا بوو، من ده‌ستم به‌گریان كرد، وئه‌ویش گوتی: ئه‌وه بۆچ ده‌گریت؟ گوتم: ئاخر چۆن نه‌گریم؟ تۆ له‌م چۆڵه‌وانییه‌دا بمریت كێ بت شارێته‌وه، وكفن و دفنت بكات؟ خۆ منیش جل وبه‌رگێكم نییه بیكه‌مه كفن بۆت!!
سه‌ره‌مه‌رگ
ئه‌ویش گوتی: مه‌گری.. چونكه من له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له هاوه‌ڵه‌كاندا له‌خزمه‌ت پێغه‌ممه‌رابووم فه‌رموی: پیاوێك له‌ناوئێوه‌دا له‌چۆڵه‌وانییه‌كدا ده‌مرێت، وكۆمه‌ڵێ له‌موسوڵمانان ده‌گه‌نه سه‌ری وكفن ودفنی ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وكۆرِه‌دا له‌ته‌كمابوون، یا له‌ناوكۆمه‌ڵ یا له‌ناو ئاوایی‌دا مردوون، جگه له‌من كه‌سیان نه‌ماوه، ئه‌وه‌ته منیش له‌م چۆڵه‌وانییه‌دا ده‌مرم، چاودێری رێگاكه‌بكه ئه‌وه‌ی من پێم گوتی به‌چاوی خۆت ده‌یبینیت..
ئافره‌ت!! سوێند به‌خوا نه‌درۆ ده‌كه‌م و نه درۆیشم پێ گوتراوه.. وتم: ئاخر پیاوه‌كه! ئه‌م رێیه رێی كاروانی حاجیانه، و حه‌جیش ته‌واو بووه، ئیتر شتی وا چۆن ده‌گونجێ؟ ئه‌ویش گوتی: چاودێری رێگاكه بكه بزانه چی ده‌بینی؟!
ده‌ڵێت: ئه‌و له‌دواین هه‌ناسه‌كانی ژیانیدا بوو، وله‌سه‌ره‌مه‌رگ وگیانه‌لاَدا بوو، گیانی به‌خوای خۆی سپارد، ئاله‌وكاته‌دا چاوم گێرا دیتم ته‌پوتۆزی كاروانێ ده‌ركه‌وت. كاتێ گه‌یشتن هه‌ڵوێسته‌یه‌كیان كرد و وتیان: ئه‌وه چیت لێ قه‌وماوه؟
منیش وتم: یه‌كێ له‌موسوڵمانان مردووه، خێرتان ده‌گات بیشارنه‌وه.
وتیان: كێیه؟
وتم: ئه‌بوزه‌رِ..
ئه‌وانیش دایك وباوكیان كرد به‌قوربانی، و گورج هاتن، منیش مژده‌م دانێ كه ئێوه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ن كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ به موسوڵمان ناوی بردوون.
و پێیشم وتن: ئه‌گه‌ر خۆم كراسێكی زیاده‌م هه‌بوایه هه‌ر ئه‌وه‌م ده‌كرد به كفنه‌كه‌ی، ئێستاش تكاتان لێ ده‌كه‌م، كراسی یه‌كێكتان مه‌كه‌ن به كفنی كه ئه‌میر یا كاربه‌ده‌ست یا پۆسته‌چی بێت، خه‌ڵكه‌كه هه‌ریه‌كه شتێكیان له‌وه به‌ركه‌وتبوو، ته‌نیا لاوێكی ئه‌نساری نه‌بێ كه‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دا بوو، گوتی: من دووكراسم پێیه‌و هه‌ردوویان به‌ده‌ست وبازووی دایكم رێسراو و ته‌نراون، ئه‌ویه‌كیانه‌ی لێم زیاده پێی ده‌به‌خشم.
هاوه‌ڵی شه‌رعزان عه‌بدوڵلای كورِی مه‌سعوود كه له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا بوو نوێژی له سه‌ر كرد‌و به‌خاكیان سپارد. و كۆچی ماڵئاواییه‌كه‌ی له‌ساڵی 32 هیجریدا بوو.. ماڵ و منداڵه‌كه‌یان برده‌وه بۆ مه‌دینه بۆ لای عوسمان، وئه‌ویش منداڵه‌كانی خسته ریزی منداڵه‌كانی خۆیه‌وه. و فه‌رمووی ره‌حمه‌تی خوات لێ بێ ئه‌بوزه‌رِ..
په‌راوێزه‌كان:
1- سنن الترمذي، كتاب المناقب عن رسول الله صلى الله عليه وسلم/باب مناقب أبي ذر رضى الله تعالى عنه، قال الترمذي: وفى الباب عن أبى الدرداء وأبى ذر. قال: هذا حديث حسن. عَنْ عَبْد اللَّه بْنُ عَمْرو؛ قَالَ: سَمِعْت رَسُولَ اللَّه صَلى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمْ يَقُولُ:
2- مشكل اڵاپار للگحاوی. برقم: 453.
#- صحيح مسلم بشرح النووي 1 /123.
#- مسند أحمد
#- سنن ابن ماجة: بَاب فِيْ فضائل أصحاب رَسُول اللَّه صَلَى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَمْ /فَضْلُ أَبِي ذَرٍّ : 1/28.
#- أسد الغابة : للحافظ عز الدين أبو الحسن علي بن محمد بن عبد الكريم الجزري، المعروف ب "ابن الأثير "
#- الاستيعاب: للحافظ ابن عبدالبر. عن طريق أبي هريرة.
#- تهذيب التهذيب: أحمد بن علي بن حجر العسقلاني المتوفى سنة 852هـ
#- المستدرك على الصحيحين للحاكم عن عبد الله بن عمرو. 12/395. وعن طريق أبي الدرداء في 12/397.
#- مصنف ابن أبي شيبة.عن أبي الدرداء.
www.penjweny.org
هيوادارم ئيمةش جاويك به خومان دا بخشينينةوه