باگوێی لێ بگرین خۆی به‌سه‌رهاتی خۆیمان بۆ باس بكات..
ئه‌نالیندا ده‌ڵێت: به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌باسه‌كه‌مدا روون بم، و هیوادارم ئه‌وانه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌م به‌درێژ ده‌زانن بێ تاقه‌تیان نه‌كات.. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ ده‌كه‌م..
من له‌دایك و باوكێكی ئایسیله‌ندی – دانیماركیم و له‌ساڵی 1966 له ریكجافیك {Reykjavík } له دایك بووم، و له‌كه‌نیسه‌یه‌كی لۆسه‌ری له‌ئاوهه‌ڵكێشراوم.. من منداڵ بووم كه خێزانه‌كه‌مان كۆچی بۆ كه‌نه‌دا و پاشتریش بۆشاری نیۆیۆرك كرد.. له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا خوێندنی دواناوه‌ندیم ته‌واو كرد، و له‌ساڵی 1988 دا به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كالۆریۆسم له زانكۆی مه‌كگیڵ{McGill }ی مۆنكریالی كه‌نه‌دا به‌ده‌ست هێنا..و له‌وكاته‌وه من گه‌شت به‌ده‌وری دنیادا ده‌كه‌م، بۆ لێكۆڵێنه‌وه و بۆ كاركردن، و له‌ساڵی 1990 یشه‌وه دانیمارك بووه‌ته بنكه‌ی نیشته‌جێ بوونم..
له‌ساڵی 1997دا - كاتێ كه زمانی عه‌ره‌بیم له‌زانكۆی قاهیره‌دا ده‌خوێند – كچه ئینگلیزێكی مه‌سیحی هاوه‌ڵم ئینجیلێكی به‌هه‌ردووسه‌رده‌می كۆن ونوێیه‌وه بۆكرِیم و پێشكه‌شی كردم، و زۆر پێی دڵخۆش بووم، چونكه من برِیارم دابوو كه‌پێویستم به وه هه‌یه ناوه‌رۆكی ئینجیل وبابه‌ته‌كانی بزانم، بۆیه هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه زۆر زه‌حمه‌ته من به‌خۆم بڵێم: مه‌سیحی بێ ئه‌وه‌ی به‌وردی ئینجیل بخوێنمه‌وه.
له‌ساڵی 1988 و كاتێ من له‌زانكۆی دیمیشقدا ده‌مخوێند، هه‌موو ئینجیلم خوێنده‌وه، له‌به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا تێبینییه‌كانی خۆمم تۆمار ده‌كرد، و كاتێ له‌خوێندنه‌وه‌ی بوومه‌وه ده‌ركم كرد كه نه‌سازییه‌كی زۆری تێدایه، و زۆر شتیشی تێدایه كه‌من هاورِا نه‌بووم له‌ته‌كیا، وه‌ك باسكردنی وه‌سفی خوا و ئافره‌ت.. ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی باسی هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م كه پۆڵس له‌سه‌ردمی نوێ{ئینجیل}دانوسیبوونی.
كاتێ له‌باره‌ی پیاوه پیرۆزه‌كانه‌وه {پێغه‌ممه‌ران سلاَویان لێ بێ}وه‌ك نووح و لووت و داود ... تاد، بابه‌ته‌كانم ده‌خوێنده‌وه هه‌ستم ده‌كرد كه‌من بێ رێزم به‌رامبه‌ریان. له سه‌ردمی دێرین{ العهد القدیم - ته‌ورات}دا زۆر مووسام خۆش ده‌ویست و موعجه‌ب بووم پێی، و له سه‌رده‌می نوێیش{ العهد الجدید- ئینجیل}دا به عیسا سلاَوی خوایان لێ بێت..
زۆر به‌پته‌وی باوه‌رِم به خوا هه‌بوو:
كاتێ له‌خویندنه‌وه‌ی ته‌ورات بوومه‌وه، ویستم ته‌لموودیكی ته‌واوی جووه‌كان به‌ده‌ست بێنم، به‌لاَم بێ سوود بوو نه‌متوانی، هه‌میشه ده‌م بیست جوو- جگه له چاكه خوازه‌كانیان – دان نانێن به‌جووله‌كه‌بونی هه‌ركه‌سێك ببێت به جووله‌كه.. من ئاینێكم ده‌ویست باوه‌شی بۆخه‌ڵكی كراوه‌بێت، ماوه‌یه‌كیش له باره‌ی بووداییه‌وه خه‌ریكی خوێندنه‌وه بووم، بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌ویش بۆمن ناشێ، چونكه بودییه‌كان باوه‌رِیان به‌خوا نییه، و منیش زۆر به‌پته‌وی باوه‌رِم به خوا هه‌بووه و هه‌یه، من و دایكم عاده‌تمان به‌وه‌وه گرتبوو له‌باره‌ی هیندۆسییه‌وه موناقه‌شه بكه‌ین.. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر بایه‌خم پێ ده‌دا، به‌لاَم له‌وێشدا هیندۆسییه‌كان خوای زۆریان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه برِیارم دا ئیتر له‌و باره‌وه باس وخواسێكم نه‌بێ، له‌واقیعیشدا تۆ ناتوانییت بچیته ناو هیدۆسییه‌وه..
كاتێ ئه‌ندرێ عومه‌ری كورِم له ئوكتۆبه‌ری 2001دا له‌دایك بوو، له‌خۆمم پرسی: ئایا له‌ئاوی هه‌ڵژه‌نم، یان نه؟ له‌ویادا ره‌فزم كرد و هه‌ستم ده‌كرد: مندالاَنی بێ تاوان حه‌تمه‌ن ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه. له ئاو هه‌ڵبژه‌نرێن یان نه!! به‌هه‌رحاڵ بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من له خێزانێكی پرۆتستانتیدا پێگه‌یشتووم وگه‌وره‌بووم، باوه‌رِم به‌و مه‌سیحییه‌ته نییه كه هه‌یه، ئیتر چۆن منداڵه‌كه‌ی خۆم پێشكه‌ش به‌و ئاینه بكه‌م؟!
هه‌رگیز باوه‌رِم به سێبوون نه‌بوو، باوه‌رِم به‌وه نه‌بوو كه مه‌ریه‌م دایكی خوا، و عیسا كورِی خوا بێت، باوه‌ریشم به‌وه نه‌بوو كه هه‌ڵواسینی عیسا و له‌خاچدانی له‌به‌ر پاكردنه‌وه‌ی ئێمه بووبێت، و هه‌رگیز باوه‌رِم به‌و هاواره‌ی عیسا نه‌بوو كه‌له‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه گوایا گوتبێتی: ئه‌ی خودایه! ئه‌ی خودایه! بۆ به‌جێم دێڵیت و وازم لێ دێنیت؟ له‌كاتێكا ئه‌گه‌ر بۆ پاكردنه‌وه‌ی ئێمه بوایه ده‌بوا بیزانیبا كه ئه‌و پێغه‌ممه‌رێكه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپێرراوه..
وا په‌روه‌رده‌كرابووم كه زۆر رقم له‌ئیسلام و موسڵمانان بێت، ئه‌مه راستییه‌كه و ده‌بێ پێی لێ بنێم، و وه‌هایش بووم.. له‌هه‌مانكاتیشدا دوژمنی عه‌ره‌ب بووم، پێش ئه‌وه‌ی بۆ خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی برِۆمه قاهیره‌وه، {ته‌نیا حه‌زم له‌خه‌تی جوانی عه‌ره‌بی بوو}، ناهه‌قم مه‌گرن، چونكه من له ئه‌مریكا گه‌وره‌بووم، هه‌میشه فلیمه ئه‌مریكییه‌كان وا وێنه‌ی عه‌ره‌ب پیشان ده‌ده‌ن كه خه‌ڵكێكی بونیاد گه‌را و سه‌رپه‌رِن، ئافره‌ت ده‌چه‌وسێننه‌وه، و دیندارێكی ده‌مارگیر و تۆقینه‌رن، و ئینسانێكی سروشتی نین، و خه‌ڵكێكن زیره‌كییان سنوورداره، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ش كه رقیان له‌عه‌ره‌به هه‌رگیز له ولاَتێكی عه‌ره‌بیدا نه‌ژیاون.. چونكه به‌ته‌واوی واقیعیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرِو پاگه‌ندانه‌یه..
هاوسه‌رگیری:
له‌ساڵی 1999دا بۆ كاركردن له یه‌كێ له‌سه‌فاره‌تخانه‌كاندا گه‌رِامه‌وه بۆ دیمشق.. و هه‌ر له‌وێ له‌ساڵی 2000دا چاوم به ئه‌ندازیارێك كه‌وت به‌ناوی موهه‌ننه‌د، و له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاشنا بووین، و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ره‌سمی بووینه هاوسه‌ر.. بۆ ئه‌وه‌ی راستگۆ بم له‌ته‌كتانا كاتێ من شووم به‌موهه‌ننه‌د كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌خۆشم ده‌ویست.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه موسوڵمان بوو، به‌لاَم له‌دواییدا بۆم ده‌ركه‌وت بۆیه خۆشم ویستووه چونكه موسوڵمان بووه، و موسوڵمانێكی باشیشه.. چونكه لێره‌دا له دانیمارك و له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راستیشدا، خه‌ڵكێكی زۆرم له‌موسوڵمانان بینی بوو، وه‌ك حه‌قیقه‌تێك له‌ژیانی خۆمدا زۆر كه‌سی تریشم له‌چاك و خراپ و له یه‌هودی و مه‌سیحی و موسڵمان و بوودی و هیندۆسی بینیبوو..
به‌لاَم سه‌یر ئه‌وه بوو پێم وابوو هه‌موو ئه‌و موسوڵمانانه‌ی من بینیومن نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن، و له‌هه‌ركاتێكا پرسیارێكم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ئارِاسته‌ی موسوڵمانێك كردبێت، شتێك بووه‌ته سیخورمه‌یه‌ك بۆم، له‌وانه‌یه بڵێم له‌هه‌ر كه‌سێكم پرسی بێت، ئیددیعای ئه‌وه‌ی كردووه كه ئاگادارییه‌كی باشی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه زانیاری هه‌ڵه‌یان پێده‌دام هه‌روه‌ك له‌دواییدا بۆم ده‌ركه‌وت، باشتر وابوو ته‌نیا بیان گوتایه: {نازانم}، یا {لێی دڵنیا نیم}، من هه‌رگیز حوكمم به‌سه‌ر مه‌سیحییه‌ت یا هه‌ر ئاینێكی ترا نه‌داوه له‌رواڵه‌تی شوێن كه‌وتوانیه‌وه، سه‌یر ئه‌وه‌بوو هه‌ر عه‌ره‌بێكم ببینیایه، له هه‌ڵس وكه‌وتی ئه‌وه‌وه حوكمم به‌سه‌ر ئیسلامدا ئه‌دا.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه عه‌ره‌به‌كان هه‌موویان موسوڵمان نیین، به‌ڵكو پرۆتستانت وكاسۆلیكی و جووله‌كه و قیبتی ودورزی و عه‌له‌وی ...یان تێدایه، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شی زۆری موسوڵمانان عه‌ره‌ب نین، وه‌ك موسوڵمانانی ئه‌نده‌نووسیا، ومالیزیا، و چین، و هیند ، و مه‌سه‌دۆنیا، و رووسیا، و تایله‌ند، وبۆسنه، و ئه‌مریكا و سوید و ئه‌فریقا.. تاد، له‌په‌نای ئه‌وانه‌دا دیسان عه‌ره‌بیش هه‌یه، واپێگه‌یه‌نرابووم، كه ته‌نیا به‌سه‌ر لایه‌كدا خۆم دانه‌برِم، به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامه‌وه وانه‌بووم، كاتێكی زۆری ویست، تا ده‌ركم به‌وه‌كرد.. ته‌نیا له‌پاش سه‌عاتێكی دیاریكراو له وتووێژ و ئاخاوتن{ هه‌ندێ كاتێش ده‌گه‌یشته هه‌راو جیدال،} له‌ته‌ك مێرده‌كه‌مدا، به ئه‌ندازه‌یه‌كی پێویست هۆشم كرایه‌وه و گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه من وێنه‌یه‌كی ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئیسلامم لا نه‌بووه.
لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی قورئان:
ره‌مه‌زانی ساڵی 2002 له‌مانگی تشرینی دووه‌مدابوو داوام له‌موهه‌ننه‌د كرد: ئه‌گه‌ر بۆی بلوێ یارمه‌تیم بدات - چونكه كاتی كه‌م بوو - بۆ ئه‌وه‌ی قورئان به‌عه‌ره‌بی بخوێنمه‌وه، به‌لاَم من برِیارم دابوو كه به‌یارمه‌تی ته‌رجومه‌یه‌كی باش قورئان به‌عه‌ره‌بی بخوێنمه‌وه. كاتێ قورئان {پیرۆزترین كتێبی ئیسلام}م خوێنده‌وه، بییرم لێده‌كرده‌وه كه چه‌ند جوانه، زانستییه،و به‌سۆزه، ورێزی له‌ئافره‌ت گرتووه، من له‌وه‌پێش هه‌ر كتێبێكم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ده‌خوێنده‌وه له‌لایه‌ن ناموسوڵمانانه‌وه نووسراو و دانراو بوون، و ئیسلامیان به وێنه‌یه‌كی نه‌رێ یی {سه‌لبی} پیشان ده‌دا..
ئه‌وانه‌ی كه له‌دژی ئیسلامیان ده‌نووسی هه‌ندێ كات به‌پچرِ پچری نموونه‌كانی قورئانیان پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌شێكیان له‌ئایه‌ته‌كه ده‌خسته پێشچاو به‌شه‌كه‌ی تریان ده‌شارییه‌وه، یا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵًه ته‌رجومه‌یان ده‌كرد، له‌به‌ر مه‌به‌ستێكی خۆیان یا بێ مه‌به‌ست، من به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی پێویست له‌زمانی عه‌ره‌بیدا شاره‌زاییم په‌یدا كردبوو، تا ئه‌وه‌بزانم كه‌ئه‌و قورئانه‌ی ده‌یخوێنمه‌وه له‌هیچ كتێبێك ناچێت تا ئێستا من له ژیانمدا خوێندبێتمه‌وه. زانیارییه‌كی زۆر، زانستێكی فراوان، و شتگه‌لێكی زۆر له‌وانه‌ی كه‌له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌ی خوماندا دۆزراوه‌ته‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌و قورئانه‌دا كه موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌ر { سلاَوی خوای لێ بێ}}هێناویه‌تی باسی كونه ره‌شه‌كانی ئاسمان، و گه‌شتی بۆشاییه‌كانی ئاسمان، و باسی{ DNA} و زانیاری بۆماوه‌ی كردووه، باسی گه‌شه‌كردن، و زه‌وین ناسی، و زانیاری ده‌ریاكان و زه‌ریاكان، و باسی زانیاری كۆرپه‌ڵه ناسی، وبنه‌چه‌ی ژیانی كردووه... ئه‌ی خودایه! من هه‌میشه ده‌مبیست كه قورئان نوسخه‌یه‌كی كۆپی كراوی ئینجیله، به‌لاَم هیچ یه‌كێك له‌مانه له ئینجیل‌دا نییه، زۆر به‌سه‌ر سامییه‌وه له‌خۆمم ده‌پرسی: چۆن مرۆڤێك پێش هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ ئه‌مانه بزانێ و بیان نوسێت؟! و هه‌ندێ له‌م شتانه له سه‌رده‌می خۆماندا نه‌بێت نه‌زانراوه! ئاله‌ویادا بییرم كرده‌وه تۆ بڵێیت ئه‌مه به‌هۆی زانایانی گه‌ردوونی و بیركاری و جوگرافیازانی عه‌ره‌به‌كانه‌وه نه‌بووبێت، به‌لاَم كه به‌قووڵی بۆ مه‌سه‌له‌كه رۆچووم، دیتم هیچ زانایه‌ك له‌وانه له‌ناو عه‌ره‌بی پێش ئیسلامدا نه‌بوون، و ئه‌و شۆرِشه زانیارییه له‌دوای هاتنی ئیسلامه‌وه دروست بووه.
پاش ئه‌وه خوێندمه‌وه كه موسوڵمانان باوه‌رِیان وایه: جوبره‌ئیلی فریشته له‌لایه‌ن خواوه قورئانی به وه‌حی بۆ موحه‌ممه‌د { سلاَوی خوای لێ بێ } هێناوه، و ئه‌م قورئانه‌ش به‌رده‌وام بوونه بۆ {كلمه الله العلیا }وشه‌ی خودای بالاَ ده‌ست.
موسوڵمانان باوه‌رِیان وایه ئه‌و به‌شانه‌ی له‌ته‌ورات وئینجیلدا باسی ژیانی عیسا ده‌كات خوا ناردوویه‌تی، و موسوڵمانان به‌رِێزه‌وه سه‌یری ئیبراهیم، و سلێمان، و مووسا، و عیسا، و نووح ده‌كه‌ن، {سلاَوی خوا له‌سه‌ر هه‌موویان بێت}، له‌راستیدا رێز له‌هه‌موو ئه‌و پێغه‌ممه‌رانه ده‌گرن كه له‌ئینجیلدا ناویان هاتووه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پێغه‌ممه‌رانی تریش بۆمیلله‌تانێكی تر ره‌وانه كراون تا بۆ رِێی چاكه رێنوێنییان بكه‌ن، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: گوایا بوودایش یه‌كێ له‌و پێغه‌ممه‌رانه بووه، به‌لاَم كه‌س نه‌ی گوتووه عیسا سلاَوی خوای لێ بێ هاوشانی خوایه، و له‌گه‌ڵ خوادا یه‌كسانه، باوه‌رِیان وایه كه ته‌نیا پێغه‌ممه‌رێك بووه و به‌س. موسوڵمانان باوه‌رِیشیان وایه كه موحه‌ممه‌د{ سلاَوی خوای لێ بێ } دواین پێغه‌ممه‌ری خودایه، تا مه‌سیح { سلاَوی خوای لێ بێ }ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.
قورئان ده‌فه‌رموێ: كه ده‌گونجێ خوا په‌رده بێنێت به‌سه‌ر چاوماندا، و مۆر بنێ به‌سه‌ر دڵ و گوێماندا، تا نه‌توانیین ببینیین و هه‌ست به‌په‌یامی قورئان نه‌كه‌ین، ته‌نیا به‌ویستی خوایه كه ده‌توانین ئێمه ئه‌و په‌یامه ببینیین.. منیش له 12 مانگی دوانزه‌ی ساڵی 2002 دا خه‌وێكی زۆر سه‌یرم بینی، وای لێكردم زۆر به‌قووڵی بییر له‌ئاینه‌كان بكه‌مه‌وه و بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێ له‌وانه له ته‌ته‌ڵه‌یان بده‌م و شه‌ن و كه‌ویان بكه‌م. خه‌و له‌ئایسیله‌نده زۆر بایه‌خی پێده‌درێت، و له‌راستیدا به‌عه‌مه‌لی زانیارییه، من برِوام وانه‌بوو كه پێویستم به ئاین هه‌بێ.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئاین هه‌میشه به‌سه‌ر ده‌روونمدا زاڵ بووه، به‌لاَم من برِوام وابوو كه ته‌نیا باوه‌رِبوون به خوا به‌سه، و من له‌هه‌موو ئاینه‌كان به‌شێكی زۆر كه‌مم وه‌رگرتبوو، تا وه‌ك ئاوێته‌یه‌كی تایبه‌تی لێ هاتبوو.
له مانگی یه‌كی ساڵی 2003 ده‌ستم به‌لێكۆلینه‌وه كرد له‌سه‌ر ئێنته‌ر نێت، به‌شوێن شتانێكا ده‌گه‌رِام وه‌ك ئیسلام، قورئان، موسوڵمان ...تاد. له‌مانگی ئازار – كاتێ له ریكجافیك {Reykjavík } بووم- هه‌لێكم بۆ ره‌خسا تا له‌ته‌ك باشترین كچه هاورِێی ئایسیله‌ندیمدا قسه‌بكه‌م، كه موسوڵمان بووبوو، رێنوێنی كردم بۆ ته‌رجومه‌یه‌كی باشی قورئان كه {عبد الله یۆسف علی} به زمانی ئینگلیزی ته‌رجومه‌ی كردووه، تا ئه‌و ته‌رجومه‌یه له‌ته‌ك نوسخه عه‌ره‌بییه‌كه‌یدا بخوێنمه‌وه، له‌مانگی نیساندا ئه‌و ته‌رجومه‌یه‌م ده‌ستكه‌وت و وه‌ك یارمه‌تیده‌ر به‌كارم ده‌هێنا..
له‌مانگی ئه‌یاری 2003 دا كیژه هاورِێ ئایسیله‌ندییه‌كه‌م سه‌ردانی كردم و ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌لامان مایه‌وه، و له‌باره‌ی قورئانه‌وه باسمان ده‌كرد، من پێم گوت: ده‌مه‌وێ قورئان بۆ زمانی ئایسیله‌ندی وه‌ربگێرم، پێی گوتم: ئه‌وه هیوای منه و خه‌وی پێوه ده‌بینم.. رێكه‌وتین تا پێكه‌وه ئه‌وكاره بكه‌ین، و كاته‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌كارده‌هێنا، ئێمه به‌درێژایی رۆژ له‌باره‌ی مه‌سیحیی و یه‌هوودی و ئیسلامه‌وه ده ئاخافتین و تاوتوێمان ده‌كردن.. كاتی خۆی هاورِێكه‌م، له‌سه‌ر مه‌زه‌بی لۆسه‌ری بووه، و بییری له‌یه‌هوودی كردۆته‌وه، و دووجار سه‌ردانی ئیسرائیل{فه‌له‌ستین}ی كردووه، سه‌ره‌تای بییركردنه‌وه‌ی له‌ئیسلام له‌سه‌ردانی دووه‌میا بووه، هه‌مان شێوه كه بۆمن رووی دا بۆ ئه‌ویش رووی دابوو، و به‌هه‌مان ئه‌نجامیش. ئه‌گه‌ر بگه‌رِێینه‌وه بۆ ساڵی 1995 بییرم دێ كاتێ كه هه‌واڵی دامێ موسوڵمان بووه، هه‌ڵسو كه‌وتێكی ناشیرینم به‌رامبری نواند، و له‌وكاته‌دا من زۆر نه‌رێ یی بووم، شه‌رمه بۆ من كه له‌وكاته‌دا پشتم نه‌گرت..
موسوڵمان بوونم به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی:
ئێستا من خۆم ده‌بینمه‌وه كه موسوڵمان بووم، و هه‌واڵم به مێرده‌كه‌یشم دا، و ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی دوور و درێژ تاقی كردمه‌وه‌و ئیمتیحانی كردم، و داوایشی لێ كردم، له‌گورِینی ئاینه‌كه‌مدا په‌له نه‌كه‌م، و پێی گوتم: ئه‌گه‌ر تۆ موسوڵمان ببیت ژیانت زۆر سه‌خت ده‌بێت، و ئه‌وانه‌ی ئیسلام ناناسن به‌شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه‌ت له‌ته‌كا ده‌كه‌ن، و له‌وكاته‌دا و له‌و جیهانه‌ی ئێمه‌ی تیا ده‌ژین خه‌ڵكی گاڵته‌ت پێ ده‌كه‌ن، و ئه‌گه‌ر موسوڵمانبوونی خۆت رابگه‌یه‌نی له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی خۆت له‌گه‌ڵ خێزان و هاوه‌ڵه‌كانتا له‌كیس بده‌یت، له‌وه ده‌ترسا كه‌ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش منیان نه‌ده‌ناسی، یا ئه‌وانه‌ی له‌مێژه‌وه نه‌م بینیون، یا ئه‌وانه‌ی كه موهه‌ننه‌د ناناسن و نه‌یان بینیوه، وابزانن ئه‌و زۆری لێكردووم بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان ببم، منیش پێم گوت: كاتێ من شووم به‌تۆ كرد هێشتا مه‌سیحی بووم، و ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوا نه‌بوینایه‌ته هاوسه‌ر، هه‌روه‌ها پێیشم گوت: ئه‌وانه‌ی من ده‌ناسن ده‌زانن كه من له‌سه‌ر رای خۆم به‌هێزم، و به‌رگریكارێكی راسته‌قینه‌م له‌مافی ئافره‌ت و مرۆڤایه‌تی، و له‌هه‌مان كاتیشا سه‌رسه‌ختم، به‌لاَم بییر داخراو نیم، و هیچ كه‌سێك ناتوانێ به‌سه‌رما زاڵ ببێت.. دایك و باوكم ماوه‌ی چه‌ند ساڵ هه‌وڵیان له‌ته‌كما دا بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆم بگۆرِم بێ سوود بوو..
له‌ویادا برِیارم دا ئه‌گه‌ر - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من برِیارم داوه موسوڵمان بم - هاوه‌ڵه‌كانم یاخێزانه‌كه‌م نه‌یانه‌وێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم پێوه بكه‌ن، با وابێ.. ئاین هه‌ڵبژاردن تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی خۆمه، من شانازی به‌وه‌ده‌كه‌م كه باس و تۆێژینه‌وه‌م له‌باره‌ی مه‌سیحییه‌ت و یه‌هوودیه‌ت و هیندۆسی و بودیی و ئیسلامه‌وه كردووه، و ئه‌م كاره‌ش چه‌ند ساڵێكی خایاندووه،و كاتێكی بێ شومارم له‌خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی رۆحیدا به‌سه‌ر بردووه، تا گه‌یشتوومه‌ته ئه‌م خاڵه، باوه‌رِبوونم به‌خوا شتێكه هه‌میشه به جیددی گرتوومه، و له‌ده‌ربرِینیدا شه‌رمم نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت كاتێكیش كه‌خه‌ڵكی گاڵته‌یان به‌من ده‌كرد چونكه باوه‌رِم به‌شتێكی نه‌بینراو هه‌یه، پێم ده‌گوتن: سه‌یری ده‌ورو به‌رتان بكه‌ن، چۆن تواناتان نییه باوه‌رِتان به‌بوونێكی به‌رزتر هه‌بێ كه هه‌موو شتێكی له‌ده‌ورو به‌رماندا به‌دیهێناوه؟ ئه‌وانه‌ش كه وه‌ك مۆده‌یه‌ك سه‌یری ئیسلام ده‌كه‌ن پێیان ده‌ڵێم: به‌وشێوه نییه كه ئێوه بییری لێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئیسلام یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ئاینه‌كانی جیهان، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترینیان نه‌بێ، ئێستا یه‌ك له‌چواری خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه موسوڵمانێكه، و ئه‌مه‌ش خێرا ترین ئاینه بۆ بلاَوبوونه‌وه..
ئاوه‌ها و له كۆتاییدا – له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2003 دا – برِیارم دا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ببمه موسوڵمان، تا بتوانم برِۆم بۆ مه‌ككه بۆ حه‌ج، ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌شوێن پرسیاره‌كاندا ده‌گه‌رِام، -هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه- له‌ناوه‌رِاستی نه‌وه‌ده‌كاندا كتێبم له‌باره‌ی ئاینه جیاجیاكانه‌وه ده‌كرِِی و ده‌م خوێنده‌وه..وام به‌خه‌یاڵی خۆما ده‌هێنا كه له‌وكتێبانه‌وه وه‌لاَمه‌كان به‌ده‌ست دێنم..
یه‌كه‌م جار كه گوێم له‌بانگ بوو:
له‌یادمه له‌رۆژێكی خۆرینی جوانی یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی شوباتی ساڵی 1997دا بوو بۆ یه‌كه‌م جار له قاهیره‌دا بانگی ئیسلامی ببیستم، زه‌نگی كه‌نیسه‌كان لێده‌دران، و بانگوێژه‌كانیش له‌مناره‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌یانگوت:{ الله ڕكبر}، واته: خوا له‌هه‌موو هێژایه‌ك هێژاتره، كاتێ گوێم له‌وبانگه‌وه‌بوو، به‌بێ ویستی خۆم فرمێسك به‌گۆناكانما ده‌هاته خوار، بێ ئه‌وه‌ی واتاكه‌ی بزانم!! ئه‌وكاته موسوڵمانیش نه‌بووبووم، به‌لاَم ئه‌وبانگه هه‌موو هه‌ستمی بزواند..
كچێك له‌هاوه‌ڵه دێرینه‌كان وخۆشه‌ویسترین دۆستانم ئافره‌تێكی كاسۆلیكی بوو، بۆی گێرِامه‌وه كه پێش ماوه‌یه‌ك له به‌یرووت له‌هۆتێلێكدا ده‌بێت، و له‌یه‌كه‌م شه‌وی لوبنانیدا له‌سه‌عات چوار ونیوی به‌یانیدا به‌ده‌نگی بانگی به‌یانییه‌وه خه‌به‌ر ده‌بێته‌وه، ده‌ست ده‌كاته تێرِامان و وردبوونه‌وه له‌واتای وشه‌كان، به‌پله‌یه‌كی وا ئه‌ویش ده‌ست به گریان ده‌كات.
كاتێ قورئان ده‌خوێنمه‌وه زۆر به‌قووڵی له‌ناو ناخ و ده‌روونمدا هه‌ستی پێ ده‌كه‌م، كه ئه‌وه گونجاوترین شته به‌نیسبه‌ت منه‌وه، جوانی وه‌حی قورئانی وام لێده‌كات هه‌ندێ جار بگریم، قورئان به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیره بۆ ژیان. هه‌رگیز هیچ كتێبێكی تری ئاینی هه‌ستی نه‌بزواندووم تا بمكاته گریان..
به‌ساده‌یی بڵێم ئالۆزترین كتێبێك له‌ژیانما خوێندبێتمه‌وه قورئان بووه، تا زیاتر خوێندبێتمه‌وه زیاتر لێی حاڵی بووم، و زیاتر پرسیارم كردووه. قورئان ئیلهامت ده‌كات تازیاتر بزانیت، له‌هه‌ر جارێكا ده‌یخوێنیته‌وه، توێژێكی تری تێگه‌یشتنت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، من له‌وبواره‌دا پسپۆرِ نیم، و هه‌رگیزیش نابم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێكیش له‌ژیانما لێی بخوێنمه‌وه، به‌رده‌وام له‌مه‌ودوایش شتی تری نوێی لێ فێر ده‌بم. پرِه له‌شتی سه‌ر سوورِهێنه‌ر، تا ئێستاش له گه‌ڵ توێژینه‌وه‌ی قورئانیمدا توێژینه‌وه‌ی ئینجیلی به‌رنابا و ته‌وراتم هه‌یه..
وه‌رگێرِانی واتاكانی قورئان بۆ ئایسیله‌ندی:
به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه كۆمه‌ڵێ هاوه‌ڵی نوێم به‌ده‌ست هێناوه، له‌وكاته‌دا كه له‌سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت به‌شوێن ماڵپه‌رِێكی ئایسیله‌ندی ئیسلامی‌دا ده‌گه‌رِام{www.islam.is} په‌یوه‌ندیم به نوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كرد، و نامه‌مان له‌ته‌ك یه‌كترا گۆرِییه‌وه، و له نزیكی سه‌ره‌تای ساڵی 2004 دا راپۆرتێكم بۆ نووسین به‌ناونیشانی: {ئیسلام له‌ئایسیله‌نده‌دا 2003}، تیایا پێش نیازم كردبوو كه: هه‌رسێكمان خه‌ریكی وه‌رگێرِانی واتاكانی قورئان بین له‌عه‌ره‌بییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی ئایسیله‌ندی، چونكه ئه‌ویش به‌عه‌ره‌بی ده‌ئاخافت، ئێمه‌ش ده‌بین به سێ ئایسیله‌ندی موسوڵمان كه كار بۆ وه‌رگێرِانی واتاكانی قورئان بكه‌ین، بۆ ئه‌وانه‌ی به شوێن ته‌فسیرێكی باشی ئینگلیزی‌دا ده‌گه‌رِێن، له‌راستیدا بیستوومه كه محمد ئه‌سه‌د ته‌رجومه‌یه‌كی باشی هه‌یه، هه‌وڵده‌ده‌م بۆخۆمی به‌ده‌ست بێنم..
گه‌شته‌كه‌م بۆ مالیزیا:
هه‌روه‌ها هاوینی رابوردوو له كوالاله‌مپووردا ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبم كرِی بۆ خوێندنه‌وه، ئه‌و شاره له‌باره‌ی كتێبه‌وه بۆ موسوڵمانان ده‌ڵێیت شاری مه‌ككه‌یه، من و میرده‌كه‌م وكورِه‌كه‌م مانگێكمان له مالیزیا به‌سه‌ر برد.. ئای ئه‌و ولاَته چه‌ند جوانه!! له‌جیهانی ئیسلامی‌دا ته‌نیا ولاَتانی عه‌ره‌بیم بینیبوو، به‌لاَم ئه‌و ولاَته جیهانێكی ئیسلامی نوێیه له رۆژهه‌لاَتی ئاسیادا، ته‌جروبه‌یه‌كی زۆر جوانیان هه‌یه، ئه‌م رسته‌یه كه‌مترین وه‌سفێكه له‌باره‌یه‌وه بگوترێت، من هه‌میشه ئه‌وینداری هونه‌ر و بیناسازی ئیسلامی بووم، ناو و ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كانی مالیزیا به عه‌نتیكه‌یه‌كی ئیسلامی ده‌ژمێررێت، ئه‌و ولاَته له‌سایه‌ی حوكمی مه‌هاتیر موحه‌ممه‌د سه
tkaye chaki bken. lem sitaneda bash dexwenretewa:
http://kurdiu.org/essays.aspx
legel sopas& dest xoshy