چمكێك له ژیانی {توفه‌یل}
ئه‌م پیاوه{توفه‌یل}ی كورِی {عه‌مر}ی {دۆسی}نووردار: باسی خۆی ده‌كات كاتێ ده‌چێت بۆمه‌ككه پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمان ببێت، كه چ پرِوپاگه‌نده‌یه‌ك له‌دژی پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ ده‌بیستێ .. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت ئه‌م پیاوه پیاوێكی خانه‌دان و جێی رێزبووه له‌ناو خزمه‌كانی خۆ‌یا، هه‌روه‌ها پیاوێكی شاعیر وهه‌ستیاریش بووه.. ده‌ڵێت: كاتێ رۆیشتمه ناو شاری مه‌ككه‌وه گه‌وره‌پیاوانی قوره‌یش هاتن بۆ لام و پێیان گوتم: ئه‌ی توفه‌یل! تۆ هاتوویته ناو ئه‌م شاره‌ی ئێمه‌وه‌و ئێمه تووشی به‌لاَیه‌ك بووین ده‌بێ ئاگات له‌خۆت بێت تا تۆش تووشی نه‌بیت!!
ئه‌م پیاوه_ پێغه‌ممه‌ر_ له‌ناوماندایه و جیاوازی و دووبه‌ره‌كییه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێوانماندا دروست كردووه، كاتێ ده‌دوێت قسه‌كانی ده‌ڵێی جادوون، به‌م قسانه‌ی جیاوازی خستۆته نێوان باوك و كورِه‌وه، و براو براوه، ژن ومێرده‌وه، ئێمه له‌وه ده‌ترسین ئێوه‌ش -تۆ و خزمه‌كانت- تووشی ئه‌م ده‌ردو به‌لاَیه ببن!! له‌به‌ر ئه‌وه تكات لێ ده‌كه‌ین نه‌قسه‌ی له‌ته‌كا بكه، و نه گوێی بۆ بگره..
ده‌ڵێت: وه‌ڵلاهی ئه‌وه‌نده‌یان بۆ باسكردم تا هاتمه سه‌ر ئه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێی بۆ نه‌گرم وقسه‌ی له‌ته‌كا نه‌كه‌م، وته‌نانه‌ت گوێكانی خویشم به‌لۆكه ئاخنی تا ئه‌گه‌ر به‌رێكه‌وتیش كه‌وتمه نزیكیه‌وه قسه‌كانی نه‌چێت به گوێما..
ده‌ڵێت: قه‌ده‌ر وابوو من رۆیشتم بۆ مزگه‌وت، و پێغه‌ممه‌ریش سلاَوی خوای لێ بێ له په‌نای كه‌عبه‌دا وه‌ستابوو نوێژی ده‌كرد، قه‌ده‌ر وابوو له‌نزیك ئه‌وه‌وه وه‌ستام، خوا ویستی هه‌ر ئه‌وقسانه‌ی ئه‌و به‌گوێما بدات.. به‌لاَم قسه‌گه‌لێكی جوان وشیرینم لێ بیست، منیش به‌خۆمم گوت: هه‌ی توفه‌یل! دایك رۆڵه رۆت بۆ نه‌كات! خۆ تۆ منداڵ و نه‌زان نیت، تۆ پیاوێكی شاعیر و رۆشنبیریت، و قسه‌ی چاك وخراپ له‌یه‌ك ده‌كه‌یته‌وه، ئیتر بۆ گوێ له‌م پیاوه ناگریت؟! ئه‌گه‌ر قسه‌كانی جوان وماقووڵ بوون ئه‌وا قبووڵی ده‌كه‌یت.. خۆ ئه‌گه‌ر وایش نه‌بوو وازی لێ دێنیت..
ده‌ڵێت: دانیشتم تا به‌ته‌واوی لێبوه‌وه و رۆیشت.. منیش دوور و نزیك شوێنی كه‌وتم تا رۆیشته‌وه ماڵ خۆیان، منیش رۆیشتم بۆ ماڵیان، و گوتم: ئه‌ی موحه‌ممه‌د! خزمه‌كانت ئاوه‌هاو ئاوها باسی تۆیان بۆ كردم، منیش نه‌م ده‌ویست گوێت لێ بگرم و ته‌نانه‌ت كوێی خۆیشم به لۆكه ئاخنی بوو، به‌لاَم ویستی خوا وابوو ئه‌وقسانه‌ی تۆ هه‌ر ببیستم.. منیش كاتێ گوێم له‌قسه‌كانت بوو قسه‌كانت جوان وماقووڵ بوون.. ئێستاش باسی ئه‌م ئاینه‌ی خۆتم بۆ بكه..
ده‌ڵێت: ئه‌ویش باسی ئیسلامی بۆ كردم، و هه‌ندێ قورئانیشی بۆ خوێندمه‌وه.. ده‌ڵێت: وه‌ڵلاهی له‌ژیانما قسه‌ی وا جوان و به‌تام و چێژم نه‌بیستبوو، شتێكیش له‌وه راسترم به‌رگوێ نه‌كه‌وتبوو.. له‌به‌ر ئه‌وه موسوڵمان بووم..و عه‌رزم كرد: قوربان! من له‌ناو هۆز و عه‌شره‌تی خۆمدا گوێم بۆ ده‌گیرێ، و قسه ره‌وام، من ده‌گه‌رِێمه‌وه بۆ ناو خزمه‌كانم و بۆ ئیسلام رێنوێنییان ده‌كه‌م، له‌خوا داوا بكه تا ئایه‌ت ونیشانێكم پێ ببه‌خشێ..تا كاتێ با‌نگم كردن كۆمه‌كم بێت بۆ بانگه‌وازه‌كه‌م.. پێغه‌ممه‌ریش سلاَوی خوای لێ بێ، فه‌رموووی: خوایه! نیشانه‌یه‌كی پێ ببه‌خشه..
ده‌لێت: منیش رۆیشتمه‌وه بۆ ناو هۆز و عه‌شره‌ته‌كه‌م، تاگه‌یشتمه نزیك ناوچه‌كه‌ی خۆمان، دیتم شه‌وق و رووناكییه‌ك له ته‌ویڵ{ناوچه‌وان}مدا په‌یدا بووه، و وه‌ك چرا ده‌گه‌شێته‌وه، ده‌لێت: له‌دڵی خۆما گوتم: ده‌ترسم بلێن: ئه‌مه وازی له بت په‌رستییه‌كه‌ی خۆی هێناوه، بۆیه وای به‌سه‌رهاتووه، سا خوایه! ئه‌م نور و رووناكیه‌م بۆ بخه‌یته شوێنێكی تره‌وه جگه له‌نێوچاوم.. ده‌ڵێت شه‌وقه‌كه رۆیشته سه‌ر دار ده‌سته‌كه‌م، و وه‌ك چرا به‌سه‌ریه‌وه ده‌دره‌وشایه‌وه، و كاتێ من له‌ناوملانه‌كه‌وه به‌ره‌و خوارده‌بوومه‌وه بۆ ئاوایی{حازر}، خه‌ڵكه‌كه له‌دووره‌وه به‌شه‌وا ده‌یان بینی.
كاتێ گه‌یشتمه‌وه ناو ئاوایی باوكم هات بۆ لام و گوتم: بابه! نه من له‌تۆم و نه‌تۆیش له‌منی.. گوتی: كورِم! بۆچ وا ده‌ڵێیت؟ گوتم: ئاخر من موسوڵمان بووم. ئه‌ویش گوتی: كورم! ئاینی تۆ ئاینی منه..و موسوڵمان بوو.. ئینجا خێزانم هات بۆ لام، ئه‌وه‌ی به‌باوكمم گوت: به‌ویشم گوت.. ئه‌ویش موسوڵمان بوو..بتێكمان هه‌بوو پێمان ده‌گوت: {زی شه‌رِا} گوتی: له {زی شه‌رِا } ترسم نه‌بێ؟ گوتم: من ده‌بمه زامن و كه‌فیلت كه له‌لایه‌ن ئه‌و بته‌وه هیچت به‌سه‌ر نه‌یه‌ت..
ئینجا ده‌ستم كرد به بانگكردنی خزمه‌كانم بۆ ئیسلام، به‌لام زۆر سست بوون، ئیتر منیش گه‌رِامه‌وه بۆمه‌ككه بۆلای پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ، عه‌رزم كرد: قوربان! {دۆس} تیاچوون، یاخی بوون، نایانه‌وێ موسوڵمان بن! تۆیش دوعایان لێ بكه! ئه‌ویش به‌و هه‌مو دڵه پرِ له میهره‌بانی و سۆزه‌یه‌وه به‌م شێوه‌یه له‌خواپارِایه‌وه بۆ یان و فه‌رمووی: " اللَّهُمَّ اهْدِ دَوْسًا وَأْتِ بِهِمْ. " (1) خوایه! رێنوێنی دۆس بكه‌یت و بیان هێنیت بۆ لام..
فه‌رمووی بگه‌رِێره‌وه بۆ ناو خزمه‌كانت و بانگیان بكه بۆ ئیسلام و به‌لاَم له‌ته‌كیاندا نه‌رمونیان به..
منیش گه‌رِامه‌وه بۆ ناو خزمه‌كانم و ده‌ستم كرد به بانگكردن و رێنوێنی كردنیان و هه‌ر له‌وێ مامه‌وه تا پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ كۆچی كرد بۆ مه‌دینه، پاش ته‌واو بوونی غه‌زای به‌درو ئوحود خه‌نده‌ق، له‌ته‌ك 70 تا 80 ماڵ له‌موسوڵمانانی هۆزه‌كه‌مدا رۆیشتین بۆ مه‌دینه، پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له خه‌یبه‌ر بوو، ئێمه‌ش رۆیشتین بۆ خه‌یبه‌ر، بۆ لای پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له‌ده‌ست كه‌وته‌كانی غه‌زای خه‌یبه‌را به‌شی بۆ ئێمه‌ش دانا..
ئیتر هه‌ر له‌خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ردا ده‌مێنێته‌وه، تا خوای بالاَده‌ست به‌سه‌ر قوره‌یشا سه‌ریان ده‌خات و شاری مه‌ككه‌یان بۆ رزگار ده‌كات. و پاشان له‌ته‌كیا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ مه‌دینه تا پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ كۆچی ماڵ ئاوایی ده‌كات..
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باسه:
أسد الغابة : 17/9.
صحيح البخاري/ كتاب الغزوات/باب 71: 2/109.
صحيح مسلم، كتاب الإيمان/ باب 49: 1/71.
صحيح مسلم بشرح النووي : 162.
فتح الباري 8/105-106.
فتح الباري 6/131، فتح الباري 8/105-106، فتح الباري 11/133.
(1) أخرجه البخاري في كتاب الغزوات/ باب قصة دوس والطفيل بن عمرو الدوسي، ص:904، برقم: 4041، ومسلم في كتاب فضائل الصحابة/ باب من فضائل غفار وأسلم وجهينة وأشجع ومزينة وتميم ودوس وطيئ، ص:1082، برقم: 4586.
خوا جه‌زای به‌خیرت بداته‌وه بۆ ئه‌و هه‌مو چیڕۆکه جوانانه‌ی ده‌یاننوسی
باڵام مامۆستایی به‌ڕیز جێی داخه که چیڕۆکه‌کان له سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌ت نابینرێت و خونه‌ران ناتوانن ده‌ستی بخه‌ن
هیوام وایه ڕۆژیک به‌و ئاسته بگه‌ی که دانانی چیرۆکه‌کان به باش بزانی
هه‌ر سه‌رکه‌وتو بی
شه‌مامیم له شاره‌که‌ی بانه‌وه