له‌وكاته‌دا كه‌تیرهاوێژه موسڵمانه‌كان سه‌ركێوى ئوحودیان چۆڵكرد, ئه‌وه‌یان له‌بییر چوو بوو كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رمانى پێكردوون وه‌زعى جه‌نگه‌كه هه‌رچۆن بىَ جێگه‌كه چۆڵ نه‌كه‌ن.
كاتىَ كافره‌كان دییان موسڵمانان سه‌ر شاخه‌كه‌یان چۆڵ كردووه له‌پشته‌وه به‌په‌له چوونه شوێنه‌كه‌یان و لاى سه‌روویان لێگرتن و شپرزه‌یان كردن, ژماره‌یه‌كى زۆر له‌موسڵمانان شه‌هید كرا, خودى پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ ددانى پێشه‌وه‌ى شكا, ده‌مووچاوى بریندار‌و خوێناوى بوو, موسڵمانان په‌رته‌وازه‌بوون, ئاله‌م كاته‌دا شه‌یتان وه‌ك جارچی جارِى دا‌و هاوارىكرد: موحه‌ممه‌د كوژرا. ئه‌و مسڵمانانه‌ى چاوه‌رِوانى شتى وایان نه‌كردبوو كاتىَ له دووره‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌یان بیست وره‌یان به‌رداو هه‌ڵهاتن..
ئه‌م ئایه‌ته‌ى سووره‌تی آل عمران/144. " وَمَا مُحَمَّدٌ إِلا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلهِ الرُّسُلُ, أَفَإِيْن مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ, وَمَنْ يَنْقَلِبْ عَلَى عَقِبَيهِ فَلَنْ يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا, وَسَيَجْزِي اللهُ الشَّاكِرِينَ. له‌غه‌زاى ئوحوداو پاش ئه‌و رووداوه هاته خواره‌وه, واته: موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌رێكه‌و پێغه‌ممه‌رانى تر له‌پێشیه‌وه رویشتوون, ئایا ئه‌گه‌ر مرد یاكوژرا ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌و له‌دین لاده‌ده‌ن؟ ئه‌وه‌ى پاشگه‌زده‌بێته‌وه هیچ زیانیك به‌خوا نا گه‌یه‌نێ, و خوا پاداشتى سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه.
له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بێت به خه‌یاڵیا و بپرسێت: خواى ته‌عالا خوى ده‌زانێ كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ ناكوژرێ, هه‌روه‌ك له‌سوره‌تى مائیده‌دا فه‌رموویه‌تى "وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ"(المائدة/67 ), ئیتر بۆ لێره‌دا ده‌فه‌رموىَ: ئه‌گه‌ر( مرد, یا كوژرا)؟ چۆنكه‌ئه‌م رسته‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ڵده‌گرىَ كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ بكوژرێ, ئه‌ى چۆن لێى حاڵى ببین؟
له‌و‌ه‌لامدا ده‌ڵێین: مه‌سه‌له‌ى ناو بردنى كوشتنه‌كه‌ى به( ئه‌گه‌ر مرد یا كوژرا), دوو ئیحتیمالى هه‌یه:
1- له‌وانه‌یه ئه‌و ئایه‌ته‌ى سوره‌تى مائیده " وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ "خوا له‌خه‌ڵكى ده‌تپارێزىَ. پاش ئه‌م ئایه‌ته " أَفَإِيْن مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ " هاتبێته‌خواره‌وه, هیچ دووریش نییه چونكه هه‌ندێ له‌ئایه‌ته‌كانى ئه‌و سوره‌ته له‌دواین ئایه‌ته‌كانى قورئانن, ئه‌گه‌ر وابىَ ئه‌وا هیچ ئیشكالێك روو نادات, چونكه‌مادام شه‌رِو كوشتاره- له‌روانگه‌ى ئێمه‌ى ئینسانه‌وه- ئیحتیمالى كوشتن واریده, وه خوایش قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌كات كه‌ئاگادارى غه‌یب نین.
2- ئه‌گه‌ر ئایه‌تى مائیده‌ش له‌پێش ئه‌م ئایه‌ته‌وه هاتبێته خوار ئه‌وا بۆ سه‌رزه‌نشتكردن و گله‌یى كردنه له‌موسوڵمانان كه‌چۆن ده‌بى وابن؟ وه‌ك ئه‌وه بفه‌رموىَ: چۆن برِواتان كرد كه‌پێغه‌ممه‌ر كوژراوه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌قورئان بۆ ئێوه هاتۆته خوار و ئاگادارى كردون كه‌خوا ده‌یپارێزێ؟! یا چۆن له‌بیرتان چوو كه‌خوا ئه‌و به‌ڵێنه‌ى داوه؟!
قورئان بۆ په‌روه‌رده‌كردنى ئیماندارانه، و ئه‌م ئایه‌ته‌ش موسوڵمانان په‌روه‌رده‌ده‌كات، و به‌خواوه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه نه‌ك به‌مان و نه‌مانى پێغه‌ممه‌ره‌وه سلاَوی خوای لێ بێ, چونكه پێغه‌ممه‌ر مرۆڤه، و مرۆڤیش مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى بۆ نییه, جا ئه‌گه‌ر مرد, یا له‌و غه‌زایه‌دا كوژرا- هه‌روه‌ك كافره‌كان دیعایه‌یان كرد- ئایا واز له‌دینه‌كه‌یان دێنن؟ به‌فه‌رزى مه‌حاڵ و گریمان ئه‌و قسه‌یه راست بوو, ئێوه موحه‌ممه‌د - سلاَوی خوای لێ بێ- ده‌په‌رستن یا خوداى موحه‌ممه‌د؟ ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌د مرد، ئایا واز له‌دینه‌كه‌ى دێنن؟
ئه‌م ئایه‌ته قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ بیر‌و هه‌ستى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له‌ناو جه‌رگه‌ى جه‌نگه‌كه‌دا بوون, كه له‌لایه‌نى دیمانه‌ییه‌وه ئیحتیمالى كوشتن واریده. تا فێربكرێن ئه‌گه‌ر دیعایه‌ى وا بكرێت و فه‌رزه‌ن راستیش بىَ و بكوژرىَ نابىَ ئێوه وره به‌ربده‌ن, به‌ڵكو ده‌بىَ خۆگرتربن و له‌سه‌ر رێبازه‌كه زیاتر به‌رده‌وام بن, هه‌روه‌ك به‌یهه‌قى بۆمان باس ده‌كات: له‌و غه‌زایه‌دا پیاوێكى موهاجیر به‌لاى ئه‌نساریه‌كى ته‌واو بریندارا تێده‌په‌رِىَ و ده‌ڵىَ: ئه‌رىَ فڵانه‌كه‌س! ئه‌وه‌پێت وایه كه‌موحه‌ممه‌د كوژرابىَ؟ ئه‌نساریه‌كه‌ش ده‌ڵىَ: ئه‌گه‌ر مردبێتیش په‌یامى خوا‌و دینه‌كه‌ى گه‌یاند, ئیوه‌ش دیفاع له‌دینه‌كه‌ى بكه‌ن و بجه‌نگن. ئه‌مه‌یه ده‌ورى موسوڵمانى په‌یامدار نه‌ك هه‌ڵهاتن و راكردن و پاشگه‌زبوونه‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌بوبه‌كر له‌كاتى وه‌فاتى پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ دا گوتى: خه‌ڵكینه! ئه‌وه‌ى خوا ده‌په‌رستێت بێگومان خوا زیندووه و نه‌مردووه, ئه‌وه‌ى موحه‌ممه‌دى ده‌په‌رست بێگومان موحه‌ممه‌د مرد. كه‌وا بوو ئه‌بىَ به‌خواوه په‌یوه‌ندبن.
ده‌بىَ ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چىَ كه‌جیاوازییه‌كى گه‌وره له‌نێوان جۆره‌كانى پرسیاردا هه‌یه, ئه‌گه‌ر كه‌سىَ بپرسىَ: ئایا له‌نده‌ن شاره یان دىَ؟ دوو ئیحتیمال روو ده كاته قسه‌كه‌ى: هه‌ڵده‌گرىَ ئه‌و‌كه‌سه ناو و شوَره‌تى له‌نده‌نى هه‌ر نه‌بیستبێت و بییه‌وىَ بزانێت. یا ده‌زانێت به‌ڵام بۆ گاڵته‌كردن به‌و كه‌سه‌ى به‌رامبه‌رى ده‌پرسێت. جارى وا ده‌بێ پرسیار بو به‌ده‌ستهێنانى زانیارییه, وه‌ك پرسیارى قوتابى له‌مامۆستاكه‌ى, وا ده‌بىَ پرسیار بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه, وه‌ك: پرسیارى مامۆستا له قوتابییه‌كه‌ى, وا ده‌بىَ پرسیار بۆ سه‌رزه‌نشتیكردنه, پرسیاركه‌ر وه‌ڵامى پرسیاره‌كه ده‌زانى, به‌ڵام ده‌یه‌وىَ به‌و پرسیاره سه‌ركۆنه‌ى پرسیارلێكراوه‌كه بكات و پێى بڵێت: كارى وا بوَ توَ ناشىَ, وه‌ك ئه وه: منداڵێك كارێكى نا په‌سه‌ند ده‌كات باوكى پێى ده‌ڵىَ: ئه‌رىَ ئه‌وه توَ چاوت نه‌بوو؟ ئه‌م پرسیاره بۆ ئه‌وه‌نییه كه‌باوكه‌كه نازانىَ كورِه‌كه‌ى چاوى هه‌یه یا نه, به‌ڵكو بۆ سه‌رزه‌نشتیكردنى كورِه‌كه‌یه‌تى كه‌نه‌ده‌بوو كارى واى بكردایه. نموونه‌ى به‌رز بوَ خوایه, وێنه‌ى پرسیارى خوا له‌م ئایه‌ته‌دا وه‌ك پرسیارى باوكه‌كه له‌كورِه‌كه‌ى وایه, وه‌نه‌بىَ خوا نه‌زانىَ كه‌پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ ده‌مرىَ یا ده‌كوژرىَ. ئه‌وه‌ته كاتىَ خوا هه‌واڵمان ده‌داتىَ به‌بىَ ئه‌گه‌رو ئیحتیمالات ده‌فه‌رموىَ: " وَاللهُ يَعْصِمُك مِنْ النَّاسِ " بێگومان خوا ده‌تپارێزێت له‌خه‌ڵكى.
پاش ئه‌وه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ حه‌ره‌سه‌كانى ئیزن دا‌و فه‌رمووى: خه‌ڵكینه به‌جێم بێڵن بێگومان خوا خۆى ده‌م پارێزىَ.
چونكه كاتىَ پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ هاته‌مه‌دینه حه‌ره‌سى بۆ خۆى دانا, هه‌روه‌ك حه‌زره‌تى عائیشه خوا لێى رازى بێت ده‌ڵىَ: پاش ئه‌وه كه‌پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ هاته‌مه‌دینه شه‌وێك خه‌وى لىَ زرِا و فه‌رمووى: خوزگه پیاوچاكێك له‌هاوه‌ڵه‌كانم ئه‌م شه‌و ئێشك(حه‌راسه‌ت)ى بگرتمایه, ناكاو گوێمان له‌ده‌نگى چه‌كێكه‌وه‌بوو, پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رمووى: ئه‌وه‌كێیه؟ ئه‌ویش گوتى: منم, سه‌عدى كورِى ئه‌بى وه‌ققاص, پێغه‌ممه‌ریش سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رمووى: چۆن بوو هاتى؟ گوتى: له‌بارِه‌ى پێغه‌ممه‌ره‌وه ترسێك كه‌وته دلمَه‌وه, منیش هاتم ئێشكت بگرم, پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ دوعاى بۆ كرد‌و خه‌وت.
عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّةُ عَنْها تَقُولُ: كانَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم سَهِرَ, فَلَمَّا قَدِمَ الْمَدِينَةَ قَالَ: لَيْتَ رَجُلا مِنْ أَصْحَابِي صَالِحًا يَحْرُسُنِي اللَّيْلَةَ, إِذْ سَمِعْنَا صَوْتَ سِلاحٍ, فَقَالَ مَنْ هَذَا؟ فَقَالَ: أَنَا سَعْدُ بْنُ أَبِي وَقَّاصٍ,( فَقَالَ لهُ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم َ: مَا جَاءَ بكَ؟ َفقَالَ: وقَعَ فِى نَفسِي خَوفٌ عَلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم - في روايةمسلم) جِئْتُ لأَحْرُسَكَ, وَنَامَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم. أَخرجه البخاري في كتاب الجهاد والسير تحت رقم: 2672. و مسلم في كتاب فضائل الصحابة تحت رقم: 4427.
به‌و جۆره پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ تاكاتى هاتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌م ئایه‌ته حه‌ره‌سى هه‌بوو, ئێشكى ده‌گیرا, پاش ئه‌وه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ ئیزنى دان بچنه‌وه‌ماڵ خۆیان.
عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ: "كانَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم يُحْرَسُ حَتَّى نَزَلَتْ هَذِهِ الآيَةَ:( وَاللّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ), فَأَخْرَجَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم رَأْسَهُ مِنَ الْقُبَةِ, فَقَالَ لهُمْ: يَا أَيُّهَا النَّاسُ! انْصَرِفُوا, فَقَدْ عَصَمَنِي اللَّه " أَخْرَجَه الترمذي في كتاب تفسير القرا‌ن تحت رقم: 2972.
حه‌زره‌تى عائیشه خوا لێىرازىبێ ده‌فه‌رموى: پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ حه‌راسه‌تى ده‌گیرا تا كاتى هاتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌م ئایه‌ته: " وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ "خوا له‌خه‌ڵكى ده‌تپارێزى. پاش ئه‌وه سه‌رى له‌خێمه (قوببه) كه‌وه هێنایه‌ده‌ر و به‌حه‌ره‌سه‌كانى فه‌رموو: خه‌ڵكینه! به‌جێم بێڵن بێگومان خوا خوى ده‌مپارێزىَ.
له‌واقیعیشدا وابوو.