له سه‌حیحی موسلیمدا باسی گه‌وره‌یی سووره‌تی { قل هو الله أحد }له‌لایه‌ن چوار هاوه‌ڵه‌وه كراوه: ئه‌بوده‌ردا، ئه‌بو هوره‌یره، قه‌تاده، عائیشه، خوا لێیان رازی بێ..
1- ئه‌وه‌ی ئه‌بو هوره‌یره ریوایه‌تی كردووه ئه‌مه‌یه: " عن أبي هريرة. قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم "احشدوا. فإني سأقرأ عليكم ثلث القرآ‌ن " فحشد من حشد. ثم خرج نبي الله صلى الله عليه وسلم فقرأ: قل هو الله أحد. ثم دخل. فقال بعضنا لبعض: إني أرى هذا خبر جاءه من السما‌ء. فذاك الذي أدخله. ثم خرج نبي الله صلى الله عليه وسلم فقال: "إني قلت لكم: سأقرأ عليكم ثلث القرآ‌ن. ألا إنها تعدل ثلث القرآ‌ن "
واته: پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: خه‌ڵكی كۆ بكه‌نه‌وه من سێ یه‌كی قورئانتان به‌سه‌را ده‌خوێنمه‌وه، ئه‌وه‌ی كۆبووه‌وه كۆ وه‌بوو، پاشان پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ هاته ده‌ره‌وه‌و سووره‌تی { قل هو الله أحد }ی خوێند، و پاشان چوه ژووره‌وه، هه‌ندێكمان به‌هه‌ندیكی ده‌گوت: من پێم وایه، ئه‌مه هه‌واڵێكه‌و له ئاسمانه‌وه بۆی هاتووه، بۆیه وا رۆیشته‌وه ژوورێ. زۆری پێ نه‌چوو ته‌شریفی هێنایه ده‌ره‌وه‌و فه‌رمووی: من پێم گوتن: سێ یه‌كی قورئانتان بۆ ده‌خوێنمه‌وه، ئاگاداربن كه خوێندنی سووره‌تی{ قل هو الله أحد }هاوتایه له‌ته‌ك خوێندنی سێ یه‌كێكی قورئاندا..
2- ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی عائیشه ریوایه‌تی كردووه ئه‌مه‌یه: " عن عائشة؛ أن رسول الله صلى الله عليه وسلم بعث رجلا على سرية. وكان يقرأ لأصحابه في صلاتهم فيختم بـ(قل هو الله أحد). فلما رجعوا ذكر ذلك لرسول الله صلى الله عليه وسلم. فقال "سلوه. لأي شي‌ء يصنع ذلك ". فسألوه. فقال: لأنها صفة الرحمن. فأنا أحب أن أقرأ بها. فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم "أخبروه أن الله يحبه ".
واته: پێفه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ كۆمه‌ڵێ هاوه‌ڵی نارد بۆ كارێك و پیاوێكی كرده سه‌رپه‌لیان، له‌ونوێژانه‌ی كه پێش نوێژی بۆده‌كردن پاش فاتیحه چه‌نده‌ی قورئان بخوێندایه، ده‌یخوێند، به‌لاَم به‌سووره‌تی{ قل هو الله أحد } كۆتایی پێ ده‌هێنا، كاتێ گه‌رِانه‌وه ئه‌مه‌یان بۆ پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ باسكرد، ئه‌ویش فه‌رمووی: لێی بپرسن: بۆچ وای كردووه؟ پرسیاریان لێ كرد و ئه‌ویش گوتی: ئه‌وسووره‌ته سیفه‌تی خوایه، و منیش حه‌زده‌كه‌م بیخوێنمه‌وه.. پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: پێی بڵێن: به‌راستی خوا خۆشی ده‌وێت..
3- ئه‌وه‌ی قه‌تاده ریوایه‌تی كردووه ئه‌مه‌یه: عن قتادة رضي الله عنه، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: "إن الله جزأ القرآ‌ن ثلاثة أجزاء. فجعل قل هو الله أحد جزءا من أجزاء القرآ‌ن ". واته: پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ فه‌مووی: خوا قورئانی كردووه به‌سێ به‌شه‌وه، و [ قل هو الله أحد ] ی كردۆته به‌شێك له‌و سێ به‌شه‌ی قورئان.
4- ئه‌وه‌ی ئه‌بو ده‌ردا ریوایه‌تی كردووه ئه‌مه‌یه: عن أبي الدرداء، رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: " أيعجز أحدكم أن يقرأ في ليلة ثلث القرآ‌ن؟ " قالوا: وكيف يقرأ ثلث القرآ‌ن؟ قال "قل هو الله أحد، تعدل ثلث القرآ‌ن ". رواه مسلم في كتاب صلاة المسافرين وقصرها /باب فضل قراءة قل هو الله أحد، ص : 352.
واته: پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: ئایا یه‌كێ له‌ئێوه توانای نییه له‌شه‌وێكا سێ یه‌كێكی قورئان بخوێنێ؟ عه‌رزیان كرد قوربان! چۆن سێ یه‌كێكی قورئان ده‌خوێنرێت؟ فه‌رمووی: خوێندنی سووره‌تی [ قل هو الله أحد ] هاوتایه له‌ته‌ك خوێندنی سێ یه‌كێكی قورئاندا.
كه‌وابوو خوێنه‌ری به‌رێز! توێش هه‌وڵ بده تائه‌و خێره گه‌وره‌یه‌ت له‌كیس نه‌چێت. خۆ ئه‌گه‌ر سێ جار سووره‌تی { قل هو الله أحد }ت خوێند وه‌ك ئه‌وه وایه خه‌تمێكی قورئانت كردبێ و ته‌واوی قورئانت خوێندبێ..