ئه‌وه‌ش كتێبى فیقهى هه‌رچوار مه‌زه‌به‌كان:
له فیقهى مالیكی‌دا ده‌ڵێ: "زانایان یه‌كران له‌وه‌دا كه نۆێژى ته‌راویح خیرى زۆره، به‌لاَم رایان جیاوازه كامیان به‌رێزترن، ته‌راویح یا ئه‌و نۆێژه‌ى كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له كۆتایى شه‌وا ده‌یكرد(ته‌هه‌ججود)؟ به‌شى زۆریان رایان وایه كه ته‌هه‌ججود خێرى زۆر تره. له‌به‌ر ئه‌وفه‌رمووده ێه‌حیحه‌ى كه‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: (أفضل الصلاة صلاتكم في بيوتكم إلا المكتوبة) (1) له‌به‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ى عومه‌ر كه گـوتى: والتي تنامون عنها أفضل :ئه‌وه‌ى كه ده‌خه‌ون وپاشان هه‌ڵده‌ستنه‌وه بۆكردنى گه‌ورتر وبه‌رێزتره.ئه‌ى له‌باره‌ى ژماره‌ى ركاته‌كانیه‌وه چه‌ندبێ باشه، زانایان رایان جیاوازه، مالیك له‌قه‌ولێكىدا، و ئه‌بو حه‌نیفه، و شافیعى، و ئه‌حمه‌د و داود پێیان وایه بیست ركات ته‌راویح وسێ ركات سوننه‌تى ویتر "(2).
وه له فیقهى شافیعیدا. "ده‌ڵێ: ئیمامى شافیعی ده‌ڵێ: به‌لاَم بۆ ته‌راویحى مانگى ره‌مه‌زان وام پێ خۆشتره نوێژكه‌ر به‌ته‌نیا نوێژه‌كه‌ى بكات. خه‌ڵكیم له‌مه‌دینه‌دا ده‌بینى سیى و نۆ ركاتیان ده‌كرد، من بیست ركاتم به‌لاوه باشتره،چونكه له عومه‌ره‌وه وا ریوایه‌تكراوه. وه‌هه‌روه‌ها له‌مه‌ككه‌یشا بیست ركات ته‌راویح و سێ ركات ویتر ده‌كه‌ن "(3).
وه له فیقهى حه‌نه‌فیدا ده‌ڵێ: " وا سوننه‌ته خه‌ڵكى له‌ره‌مه‌زاندا هه‌موو شه‌وێ پاش نوێژى عیشا كۆ ببنه‌وه‌و ئیمام بیست ركات ته‌ره‌اویحیان پێ بكات، له‌پاش هه‌موو چوارركاتێكه‌وه دابنیشن و پشوو بده‌ن، بۆیه ئه‌وناوه‌شى لێنراوه چونكه له‌پاش هه‌ر ته‌رویحه‌یه‌كى چوار ركاتییه‌وه بۆ پشوودان داده‌نیشن، چوار ركاته‌كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه ده‌خوێنرێ و به دوو ته‌حیات و دووسه‌لامى تیا ده‌درێته‌وه "(4).
وه له فیقهى حه‌نبه‌لیدا ده‌ڵێ: "ته‌راویح سوننه‌تێكى موئه‌ككه‌ده‌یه، و پێى گوتراوه ته‌راویح چونكه چوارركات ده‌كه‌ن وماوه‌یه‌ك ئیسراحه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بیست ركاته، له به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه‌شافیعى له ئیبنو عه‌بباسه‌وه ده‌یگێرِێته‌وه، كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌مانگى ره‌مه‌زاندا بیست ركاتى ده‌كرد. دووركات دووركات له مزگه‌وتا به جه‌ماعه‌ت و پاش نوێژى عیشا ده‌كرێ (5)
هه‌ر هۆى ئه‌مه‌یه كه‌زانایان گوتویانه: نوێژى شه‌و نافیله‌یه لاى خوارووه‌كه‌ى ركاتێكه و سنووریش بۆ لاى ژوورووى نییه. "عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم كَانَ يَرْغَبُ فِي قِيَامِ اللَّيْلِ حَتَّى قَالَ: وَلَوْ رَكْعَةً."(6) واته: پێغه‌ممه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم خه‌ڵكى هه‌ڵده‌نا بۆشه‌ونوێژكردن حه‌تتا فه‌رمووى با ركاتێكیش بێ. نافیله:واته زیاده، بۆیه پێیشى گوتراوه: نافیله، چونكه زیاتره له‌وانه‌ى خوا فه‌رزى كردوون. هه‌رهه‌مان واتاى هه‌یه: سوننه‌ت ومه‌ندوب و موسته‌حه‌ب وته‌ته‌ووع. قازى حوسه‌ین پێى وایه ئه‌وه‌ى فه‌رزنه‌بێ یه‌كێكه له‌م سێ به‌شه: 1- ته‌ته‌ووع، ئه‌وه‌یه قورئان وسوننه‌ت له‌باره‌یه‌وه نه‌هاتبێ، به‌ڵكو مرۆڤ خۆى دروستى ده‌كات. 2- سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌رده‌وام بووبێ له‌سه‌رى. موسته‌حه‌ب ئه‌وه‌یه كه: هه‌ندێجار كردبێتى، یا خۆى نه‌یكردبێ وفه‌رمانى دابێ به كردنى. (7)
له صه‌حیحدا به‌م جۆره باسكراوه:
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: كَانَتْ صَلاةُ النَّبِي صلى الله عليه وسلم ثَلاثَ عَشْرَةَ رَكْعَةً يَعْنِي بِاللَّيْل. ِ(8) ئیبنو عه‌بباس خوا لێى رازى بێ ده‌ڵێ: نوێژى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم سیانزه ركات بوو، واته: له‌شه‌وا.
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: كَانَ النَّبِي صلى الله عليه وسلم يُصَلِّي مِنَ اللَّيْلِ ثَلاثَ عَشْرَةَ رَكْعَةً، مِنْهَا الْوِتْرُ وَرَكْعَتَا الْفَجْرِ. " (9) عائیشه خوا لێى رازى بێ ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم له‌شه‌وا سیانزه ركات نوێژى ده‌كرد به دوو ركاته‌كه‌ى به‌یانى و ویتریشه‌وه.
عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ: كَانَتْ صَلاةُ النَّبِي صلى الله عليه وسلم مِنَ اللَّيْلِ ثَلاثَ عَشْرَةَ رَكْعَةً، يُوتِرُ مِنْ ذَلِكَ بِخَمْسٍ لا يَجْلِسُ فِي شَيْءٍ مِنْهُنَّ إِلاَّ فِي آخِرِهِنَّ، فَإِذَا أَذَّنَ الْمُؤَذِّنُ قَامَ فَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ خَفِيفَتَيْنِ. قَالَ أَبُو عِيسَى حَدِيثُ عَائِشَةَ حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ. وَقَدْ رَأَى بَعْضُ أَهْلِ الْعِلْمِ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم وَغَيْرِهِمُ الْوِتْرَ بِخَمْسٍ، وَقَالُوا لا يَجْلِسُ فِي شَيْءٍ مِنْهُنَّ إِلاَّ فِي آخِرِهِنَّ، قَالَ أَبُو عِيسَى: وَسَأَلْتُ أَبَا مُصْعَبٍ الْمَدِينِيَّ عَنْ هَذَا الْحَدِيثِ كَانَ النَّبِي صلى الله عليه وسلم يُوتِرُ بِالتِّسْعِ وَالسَّبْعِ قُلْتُ كَيْفَ يُوتِرُ بِالتِّسْعِ وَالسَّبْعِ قَالَ يُصَلِّي مَثْنَى مَثْنَى وَيُسَلِّمُ وَيُوتِرُ بِوَاحِدَةٍ. (10)
عائیشه خوا لێى رازى بێ ده‌ڵێ: نوێژى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌شه‌وا سیانزه ركات بوو، له‌وانه پێنجیان سوننه‌تى ویتر بوو، له‌دواین ركاتیاندا نه‌بێ له‌هیچیانا ته‌حیاتى نه‌ده‌خوێند، كاتێ بانگ وێژ بانگى ده‌دا هه‌ڵده‌ستا دوو ركاتى ئاسانى ده‌خوێند. ترمزى ده‌ڵێ: ئه‌م ریوایه‌ته‌ى عائیشه جوان ودروسته، هه‌ندێ له‌زانایانى ئه‌سحاب پێیان وابوو كه‌ویتر پێنچ ركاته، ته‌نیا له دواین ركاتیانا ته‌حیات ده‌خوێنرێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: له‌باره‌ى ئه‌و فه‌رمووده‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نۆ ركات و حه‌وت ركات سوننه‌تى ویترى كردووه پرسیارم له ئه‌بو موسعه‌بى مه‌دینى كرد و گوتم: چۆن چۆنیانه حه‌وت ركات و نۆ ركاتى كردووه؟ له‌وه‌لاَمدا گوتى: دوو ركات دوو ركاتى ده‌كرد وسلاَوى ده‌دایه‌وه، یه‌ك ركاتیشى به‌ته‌نیا ده‌كرد.
عَنْ مَسْرُوقٍ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا عَنْ صَلاةِ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم بِاللَّيْلِ، فَقَالَتْ: سَبْعٌ وَتِسْعٌ وَإِحْدَى عَشْرَةَ سِوَى رَكْعَتِي الْفَجْرِ. "(11) مه‌سروق ده‌ڵێ: له‌باره‌ى نوێژى پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم به شه‌ودا پرسیارم له‌عائیشه كرد خوالێى رازىبێ، گوتى: حه‌وت ركات و نۆ ركات و یانزه ركات بوو، بێجگه له دوو ركاتى به‌یانى.
وه ئیمامى مالیك به‌سه‌نه‌دێكى ێه‌حیح له‌یه‌زیدى كورِى رۆمانه‌وه ریوایه‌تى ده‌كات كه‌خه‌ڵكى له‌سه‌رده‌مى عومه‌رى كورِى خه‌تتابدا بیست و سێ ركات نوێژى (تراویح)یان له‌ره‌مه‌زاندا ده‌كرد. "عَنْ يَزِيدَ بْنِ رُومَانَ أَنَّهُ قَالَ: كَانَ النَّاسُ يَقُومُونَ فِي زَمَانِ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ فِي رَمَضَانَ بِثَلاثٍ وَعِشْرِينَ رَكْعَةً. (12)
ئایا جه‌ماعه‌تكردن له ته‌راویحدا سوننه‌ته؟
پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌پێشه‌كى خوتبه‌كانیا زۆر هه‌ره‌شه‌ى گه‌وره‌ى له بیدعه كردووه، وه‌هه‌مووكاتێ موسڵمانانى لێ ئاگادار كردۆته‌وه، ئایا حه‌زره‌تى عومه‌ر خوا لێى رازى بێ پاش كۆچى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ى له‌بیرچووه‌وه؟ ئایا هه‌موو هاوه‌ڵه‌كان چاویان بێ نووقاند؟
جا ئه‌گه‌ر هه‌مووبیدعه‌یه‌ك گومرِێ یى بێ ئه‌وا ئه‌و هه‌رِه‌شه گه‌وره‌یه‌ى لێ كراوه، وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا جابیرى كورِى عه‌بدوڵلاَ بۆمان باس ده‌كات و ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌پێشه‌كى خوتبه‌كه‌یا به‌و جۆره‌ى شیاوبێ سوپاس وستایشى خواى ده‌كرد و پاشان ده‌یفه‌رموو: ئه‌وه‌ى خوا رێنموونى بكات كه‌س ناتوانێ سه‌رلێشێواوى بكات، ئه‌وه‌ش خوا سه‌رگه‌ردانى بكات كه‌س ناتوانێ بیخاته سه‌ر رێ، راسترین قسه كتێبى خودایه، وه‌چاكترین رێنوێنى رێنوێنى موحه‌ممه‌ده، وه‌خراپترینى كاره‌كان تازه داهێنراوه‌كانیانه، و هه‌موو تازه داهێنراوێك بیدعه‌یه، و هه‌موو بیدعه‌یه كیش سه‌رگه‌ردانىیه، وهه‌موو سه‌رگه‌ردانییه‌كیش له‌ئاگردایه. (عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ فِي خُطْبَتِهِ يَحْمَدُ اللَّهَ وَيُثْنِي عَلَيْهِ بِمَا هُوَ أَهْلُهُ ثُمَّ يَقُولُ: مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْهُ فَلا هَادِيَ لَهُ، إِنَّ أَصْدَقَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللَّهِ، وَأَحْسَنَ الْهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ، وَشَرُّ الأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا، وَكُلُّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ، وَكُلُّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ." (13)
وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى:" إِيَّاكُمْ وَمُحْدَثَاتِ الأُمُورِ، فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَة. "(14) واته:خۆتان له‌وشتانه بپارێزن كه له‌دینا به‌دى هێنراون، بێگومان هه‌موو تازه به‌دیهێنراوێك بیدعه‌یه‌و هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش سه‌ر گه‌ردانییه.
له‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌دا بیدعه به ره‌ها (مطلق) باسكراوه، فه‌رمووده‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ردوو ێه‌حیحن، له به‌رامبه‌ریشه‌وه ئه‌م فه‌رمووده(حه‌سه‌ن)ه هاتووه‌و ریوایه‌تكراوه كه سنوور بۆ ئه‌و رهایه داده‌نێت،( وَمَنِ ابْتَدَعَ بِدْعَةَ ضَلالَةٍ ) ده‌بینین بیدعه‌ى زه‌م كراوى به‌ستۆته‌وه به بیدعه‌ى گومرِێ یى. ئه‌گه‌ر وا دابنێین كه سه‌نه‌دى ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌ئاستى ئه‌و دووفه‌رمووده‌یه‌ى پێشوودا نین، ده‌بینین فه‌رمووده‌یه‌كى تر هه‌یه كه موسلیم خۆى ریوایه‌تى كردووه و سه‌حیحه " مَنْ سَنَّ فِي الإِسْلامِ سُنَّةً حَسَنَةً فَلَهُ أَجْرُهَا وَأَجْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا بَعْدَهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ، وَمَنْ سَنَّ فِي الإِسْلامِ سُنَّةً سَيِّئَةً كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْءٌ. " ئه‌گه‌ر زانیمان واتاى بیدعه و ته‌ریقه و سه‌بیل و سوننه هه‌مووى به‌واتایه‌كن بۆ داهێنان وپیا رۆیشتنه.(15).
كه‌وابوو مه‌به‌ست له‌م سوننه‌ته سه‌ییئه هه‌ر ئه‌و بیدعه گومرێ ییه، كه‌له ریوایه‌ته‌كه‌ى ترمزیدا هاتبوو. كه‌وابوو هه‌موو بیدعه‌یه‌كى خراپ گومرِێییه، وه‌ك له ریوایه‌ته‌كه‌ى ترمزیدا دیارى كردووه(لا تُرْضي اللَّهَ وَرَسُولَهُ)كه خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى لێى رازى نه‌بن.یا وه‌ك له ریوایه‌ته‌كه‌ى موسلیمدا دیارىكردووه: ( وَمَنْ دَعَا إِلَى ضَلالَةٍ) بانگ بۆ گومرِێ یى بێت. كه‌وابوو هه‌روه‌ك سوننه‌ت قه‌یدى خراپى پێوه ده‌لكێ بیدعه‌یش قه‌یدى چاكى پێوه ده‌لكێ. هه‌روه‌ك عومه‌ر خوا لێى رازى بێ فه‌رمووی: (نِعْمَ الْبِدْعَةُ) !
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر ده‌قێك فه‌رمانێكى ره‌ها یاگشتى تیا بوو، ده‌بێ بگه‌رِێین ئایا ده‌قێكى تر نه‌هاتووه كه ئه‌وفه‌رمانه ره‌ها یا گشتییه‌ى تایبه‌ت كردبێ؟ بۆ نموونه: خوا گۆشتى گیاندارى مردارۆبووى حه‌رام كردووه به ده‌قى ئایه‌ت، وه‌ك ئایه‌ته‌كه ده‌فه‌رموێ: "...إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلا عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ"(16) به‌پێى ده‌قى ئایه‌ته‌كه گۆشتى مردارۆ بوو حه‌رامه، هه‌موو مرداره‌وه بوویه‌ك.
ده‌بینین فه‌رمووده‌ى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌م فه‌رمانه گشتییه‌ى تایبه‌ت كردووه ئه‌وه‌ته ئه‌بووهوره‌یره ده‌ڵێ: پیاوێك له پێغه‌ممه‌رى صلى الله عليه وسلم پــرسى و گوتى: ئه‌ى پێغه‌ممه‌رى خوا! ئێمه به‌سه‌ر ده‌ریادا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ین و ئاوێكى كه‌م له‌ته‌ك خۆمانا هه‌ڵده‌گرین، ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژى پێ بگرین تینوومان ده‌بێ، ئایا به‌ئاوى ده‌ریا ده‌ستنوێژ بگرین؟ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: ئاوى ده‌ریا پاكۆكه‌ره و مردارۆ بوویشى حه‌لاَڵه:" يَقُولُ أَبُو هُرَيْرَةَ: سَأَلَ رَجُلٌ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ! إِنَّا نَرْكَبُ الْبَحْرَ، وَنَحْمِلُ مَعَنَا الْقَلِيلَ مِنَ الْمَاءِ، فَإِنْ تَوَضَّأْنَا بِهِ عَطِشْنَا، أَفَنَتَوَضَّأُ مِنْ مَاءِ الْبَحْرِ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ، الْحِلُّ مَيْتَتُهُ. " قَالَ: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ..(17)
كه‌وابوو نابێ هه‌ركاتێ ماسیه‌ه‌كى سه‌رنه‌برِاومان بینى بڵێین: (حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ )، ئه‌بێ بزانین كه‌حوكمێكى تر هه‌یه‌و ده‌فه‌رموێ: ( هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ الْحِلُّ مَيْتَتُهُ).
وه‌ك خاوه‌نى سوبولوسسه‌لام ده‌ڵێ: ئه‌وكاره‌ى عومه‌ر بیدعه بوو، به‌لاَم چ كارێكى؟ جه‌ماعه‌ت كردن؟ نه‌خیر، چونكه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم به جه‌ماعه‌ت كراوه، ئه‌ى خودى ته‌راویح كردن؟ نه‌خێر، چونكه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم كراوه، ئه‌ى بیست ركات كردنه‌كه‌ى؟ به‌ڵێ، به بیدعه داده‌نرێ، چونكه هیچ ریوایه‌تێكى مه‌رفوع نیه ێه‌حیح بێ له‌و باره‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بیست ركات نوێژى ته‌راویحى كردووه.
خاوه‌نى (سبل السلام) ده‌ڵێ: بیدعه بوونه‌كه‌ى له‌وه‌دا بووه كه كۆى كردوونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئیمامێكى دیارى كراودا، وه دیاریكردووه به بیست ركات. بیدعه‌كه له چۆنیه‌تى و چه‌ندیه‌تى (كيفية وكمية)یه‌كه‌یدابووه.(18)، شێخى شاتیبى له كتێبى ئیعتیێام وباسى بیدعه‌دا ده‌لێ كارى عومه‌ر بیدعه نه‌بووه، و ئه‌وه كه‌خۆى گوتویه‌تى بیدعه‌یه مه‌جازه و حه‌قیقه‌ت نییه. ئه‌وه‌ش بڵێ كارى عومه‌ر بیدعه‌بووه یا به‌مه‌جاز ده‌ڵێ، یا له‌مه‌عناى بیدعه‌و سوننه‌ت حاڵى نه‌بووه.(19)، شێخى شاتیبى نایه‌وێ ددان به‌وه‌دا بنێ كه‌بیدعه‌ى حه‌سه‌نه هه‌یه هه‌روه‌ك عومه‌ر خۆى گوتویه‌تى، و پێنچ جۆره حوكمه‌كه‌ى تیا دێته دى هه‌روه‌ك خاوه‌ن په‌یرِه‌وه‌كان باسیان كردووه(20). ریوایه‌تى ئه‌م شێوه‌یه كه حه‌زره‌تى عومه‌ر بیست ركات ته‌راویح وسێ ركات ویترى كردووه ێه‌حیحه و هیچ گومانى تێدا نییه. به‌لاَم ریوایه‌تى ێه‌حیح نییه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌نده‌ى كردبێ. ئه‌وریوایه‌تانه‌ش كه‌هاتوون له‌وباره‌وه زانایان به‌لاوازیان داناون.(21)
پرسیارێك لێره‌دا دێته پێش:
له‌م كاته‌دا كه باسى ته‌راویح وجه‌ماعه‌تكردنى دێته ناو باسه‌وه هه‌ر یه‌ك له ئێمه ئه‌وه دێت به خه‌یاڵیا ئایا ئێمه زیاتر سورین له سه‌ر شوێنكه‌وتنى سوننه‌ت و دووره په‌رێزى له بیدعه‌ت، یا سه‌حابه‌ى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ؟ له‌كاتێكا ئێمه له‌رێى ئه‌وانه‌وه ئه‌م دینه‌مان پێ گه‌یشتووه، و ئه‌وان بیدعه‌و سوننه‌تیان به ئێمه ناساندووه، ئایا ئه‌وان چاویان له بیدعه‌یه‌ك نوقاندبێ كه بیدعه‌ى گومرِێ یی و سه‌رگه‌ردانى بووبێ؟ ئه‌و بیدعه‌یه‌ش له‌كه‌سێكى ساده‌وه نه‌بووبێ، به‌ڵكو له‌زاتێكى وه‌ك عومه‌ره‌وه بووبێ، وه ده‌یان عه‌لى كورى ئه‌بو تالیب وئه‌بو زه‌رِ و وێنه‌یان- خوا لێیان رازى بێ- له‌ناو هاوه‌ڵه‌كانا هه‌بووه، چۆن بێده‌نگ بوون وناره‌زاییان ده‌ر نه‌برِى؟ ئالێره‌دایه كه مرۆڤ ناتوانێ باوه‌رِ به‌وه بكات كه ئه‌و كاره‌ى عومه‌ر بیدعه‌ى گومرِاییه، خۆیشى خاوه‌نى زمانى خۆیه‌تى و ئه‌زانى چى گوتووه گه گوتویه‌تى: ئاى چ بیدعه‌یه‌كى جوانه!.
له‌لایه‌كى تره‌وه حافزێكى وه‌ك ئیبنو حه‌جه‌ر به‌ره‌حمه‌ت بێ كه‌خواى ته‌عالا ئه‌وفه‌تحه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ده‌ستیا كرد و ئه‌و شه‌رحه نایابه‌ى له بوخارى كرد و هه‌رچى ئارِاو بۆچوونێ بووبێ هێناویه‌تى وخۆى یه‌كێكه له‌وانه‌ى كه‌ده‌ڵێ: (والبدعة أصلها ما أحدث على غير مثال سابق، وتطلق في الشرع في مقابل السنة، فتكون مذمومة، والتحقيق أنها إن كانت مما تندرج تحت مستحسن في الشرع فهي حسنة، وإن كانت مما تندرج تحت مستقبح في الشرع فهي مستقبحة، وإلا فهي من قسم المباح، وقد تنقسم إلى الأحكام الخمسة )(22).
واته: ئه‌سلى بیدعه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كى پێشوو دروست نه‌كرابێ، وه له‌شه‌رعا له‌دژى سوننه‌ت به‌كارده‌هێنرێ و مه‌قبووڵ نییه، ئه‌وه‌ى راستى بێ ئه‌گه‌ر له‌وانه‌بوو كه له‌شه‌رعا به‌چاك ده‌ژمێررا ئه‌وه حه‌سه‌نه‌یه‌و باشه، وه‌ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ش بوو كه له‌شه‌رعا به‌خراپ ده‌ژمێررا ئه‌وه قه‌بیح و خراپه، ده‌نا ده‌كه‌ویته به‌ر به‌شى حه‌لاَله‌وه، وه هه‌رپینچ حوكمه شه‌رعییه‌كه‌ى به‌سه‌را دابه‌ش ده‌بێ.
له كتێبه فیقهييه‌كانى هه‌رچوارمه‌زه‌به‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه نوێژى ته‌راویح بیست ركاته. سه‌یرى كتێبى (البداية والنهاية/ الباب الخامس) بكه له فیقهى مالیكی‌دا، و كتێبى ( اللباب في شرح الكتاب، باب قيام شهر رمضان) له فیقهى حه‌نه‌فیدا، و كتێبى (الأم، ومختصر المزنى) له فیقهى شافیعیدا، و كتێبى (الروض المربع، و الكافى) له فیقهى حه‌نبه‌لیدا.
په‌راوێزه‌كان:
1- أخرجه مسلم في كتاب الصيام،برقم: 1982.والترمذي في الصلاة :402، والنسائي:1595، وأحمد:8178، والدارمي:1440. بلفظ مغايرولكن بمعنى واحد.
2- البداية والنهاية/ الباب الخامس أجمعوا على أن قيام شهر رمضان مرغب فيه.
3- الأم للإمام الشافعى، مختصر المُزَني باب صلاة التطوع.
4- اللباب في شرح الكتاب، باب قيام شهر رمضان.
5- الروض المربع، وكتاب الكافى.
6- أخرجة الدارمي في كتاب الرقائق برقم: 2606.
7- مغني المحتاج إلى معرفة معاني ألفاظ المنهاج: 1/219.الشيخ محمد شربينى الخطيب.دار الذخائر-إيران/1410هـ.
8- أخرجه البخاري في كتاب الجمعة، برقم: 1070.
9- أخرجه البخاري في كتاب الجمعة، برقم: 1072.
10- أخرجه الترمذي في كتاب الصلاة برقم: 421.
11- أخرجه البخاري في كتاب الجمعة، برقم: 1071.
12- أخرجه مالك في كتاب ندا‌ء الصلاة، برقم: 233.
13- أخرجه النسائي في كتاب العيدين،برقم: 1560.
14- أخرجه أبوداود فى كتاب السنة /3991.
15- سةيريَكى الاعتصام بكة. كتاب البدعة.
16- سورة البقرة/173.
17- أخرجه الترمذي في كتاب الطهارة، بَاب مَا جَاءَ فِي مَاءِ الْبَحْرِ أَنَّهُ طَهُور، برقم: 64 .
18- سبل السلام 1/ ،وأما الكمية وهي جعلها عشرين ركعة فليس فيه حديث مرفوع إلا ما رواه عبد بن حميد والطبراني من طريق أبي شيبة إبراهيم ابن عثمان عن الحكم عن مقسم عن ابن عباس أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يصلي في رمضان عشرين ركعة والوتر، قال في سبل الرشاد: أبو شيبة ضعفه أحمد وابن معين والبخاري ومسلم وأبو داود والترمذي والنسائي وغيرهم، وكذبه شعبة. وقال ابن معين: ليس بثقة. وعد هذا الحديث من منكراته، نعم قيام رمضان سنة بلا خلاف، والجماعة فيه نافلة لا تنكر، وقد ائتم ابن عباس رضي الله عنه وغيره به صلى الله عليه وسلم في صلاة الليل لكن جعل هذه الكيفية والكمية سنة والمحافظة عليها هو الذي نقول إنه بدعة.
19- الشاطبي، الاعتصام/كتاب البدعة.
20- فتح البارىشرح صحيح البخاري/أحمد بن علي بن حجر: 4/254. دار المعرفة بيروت: 1379.
21- وأما الكمية وهي جعلها عشرين ركعة فليس فيه حديث مرفوع إلا ما رواه عبد بن حميد والطبراني من طريق أبي شيبة إبراهيم ابن عثمان عن الحكم عن مقسم عن ابن عباس: " أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يصلي في رمضان عشرين ركعة والوتر "، قال في سبل الرشاد: أبو شيبة ضعفه أحمد، وابن معين، والبخاري، ومسلم وأبو داود، والترمذي، والنسائي وغيرهم، وكذبه شعبة، وقال ابن معين: ليس بثقة، وعد هذا الحديث من منكراته. وقال الأذرعي في المتوسط : وأما ما نقل أنه صلى الله عليه وسلم صلى في الليلتين اللتين خرج فيهما عشرين ركعة، فهو منكر.
22- فتح البارىشرح صحيح البخاري/أحمد بن علي بن حجر: 4/254. دار المعرفة بيروت: 1379.
nullnull
بةربزان ئاوريك لة خوينةراني ئةم سايتة بدةنةوة
سوپاس بۆخوا لةناو سايتةكةدا بابةتيكي زۆر هةية، كاتێ ئةو نةفامانةش سايتةكةيان هاك كرد و پیته‌كانیان خراپ كرد، تاماوةيةك هةستي پێ نةكرا، كاتێكيش هةستي پێكرا كار‌و باري رۆژانة و تةنيا بالَي هؤي سةرةكي دوا كةوتن بوو لة چاككردني پيتةكان، وا سوپاس بۆ خوا نزيكة لة چاك كردنيان ببينةوة..
سوپاس بۆ بةخةمةوةبوونتان..
به‌ڕێوبه‌ڕ