خوای په‌روه‌ردگار رووله جووه‌كان ده‌كات، و داوایان لێ ده‌كات له‌سه‌ر لێ شێواویدا رۆ نه‌چن، و شوێن حه‌ق و راسته‌قینه بكه‌ون و رێی راست بگرنه به‌ر، [ " وَاتَّقُواْ يَوْماً لاَّ تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئاً وَلاَ يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلاَ يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ " البقرة/48.
له‌رۆژێك بترسن، كه هیچ كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت، و خوا شفاعه‌ت له‌كافران وه‌رناگرێ، وهه‌رشتێكیش كه‌بیانه‌وه‌ێت له‌بری خۆیاند ا بیده‌ن تا له‌وسزایه رزگاریان ببێت لێیان وه‌رناگیرێت، كه‌سیش له‌توانایا نیه بێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات و له‌و سزایه قوتاریان بكات.
چونكه قیامه‌ت وه‌ك دنیا نییه، له رۆژی قیامه‌تا نه‌فسی نه‌فسییه، و هه‌ر كه‌س خه‌می خۆیه‌تی. و ئه‌و قه‌وم و هۆزه‌ی كه‌ئه‌مرِۆ له‌پێناویا پشت له‌به‌ر نامه‌كه‌ی خوا ده‌كات، و حه‌قیقه‌ت پێ شێل ده‌كات، له‌رۆژی قیامه‌تا ئه‌و خزم و كه‌س وكار و قوم و هۆزه‌ی ده‌كاته قوربانی و لێی وه‌رناگیرێ..
به‌تایبه‌ت ئه‌وتاوانكارانه‌ی كه‌باوه‌ریان به پێغه‌ممه‌ر و په‌یامه‌كه‌ی نه‌بووه له‌و رۆژه‌دا خواخوایانه جگه‌ر گۆشه‌ی خۆیان و هاوسه‌ریان و هه‌موو كه‌س وكاریان بكه‌نه گیان فیدای خۆیان، و بگره ئاواته خوازن گه‌ر لێیان وه‌ربگیرێ هه‌رچی كه‌س هه‌یه بیكه‌نه قوربانی تا له‌و سزا‌و ئازاره‌ی ئه‌وێ رزگاریان ببێ..
خۆشه‌ویستان ئه‌و رۆژه هه‌روا ساده‌و سانا نییه، ئه‌وه‌ته خوای بالاَ ده‌ست له‌سووره‌تی {مه‌عاریج}دا گۆشه‌یه‌ك له‌دیمه‌نی ئه‌و رۆژه‌مان پێش چاو ده‌خات كه كوێره‌وه‌ری و ناره‌حه‌تییه‌كه‌ی چه‌ند سه‌خت و ناهه‌مواره، و ده‌فه‌رموێ:
[ " يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ، وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِيهِ، وَفَصِيلَتِهِ الَّتِي تُؤْويهِ، وَمَن فِي الأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنجِيهِ. كَلاَّ ... "11- 14.
به‌ڵێ مرۆڤی ناپاك و دوور له‌خوا چۆن له‌دنیادا هه‌رئه‌نانی و خۆپه‌رست و خۆ په‌سه‌ندبووه، له قیامه‌تیشا ئه‌وه پیشه‌یه‌تی و له‌وێش ئه‌و ره‌وشته‌ی ده‌رده‌خات، و ده‌یه‌وێت ته‌نیا خۆی رزگاری ببێ ئیتر چش ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا سزا بدرێ.. ده‌یه‌وێ هه‌موو خه‌ڵكی به‌ساقه‌ی خۆی بكات.. ده‌یه‌وێ كورِه جگه‌ر گۆشه‌كانی و خێزان و هه‌موو خزمانی بكاته قوربانی خۆی و له‌و ئازار و ناره‌حه‌تییه رزگاری ببێت.. به‌لاَم شتی وای لێ قبوڵ ناكرێ.. و ده‌بێ خۆی تۆڵه‌ی تاوانی خۆی وه‌ربگرێ..
خۆشه‌ویستان! راسته ئه‌م ئایه‌ته له‌باره‌ی جووه‌كانه‌وه هاتۆته خوار، به‌لاَم وه‌ك زانایانی ته‌فسیر ده‌فه‌رموون: له حوكمی ئایه‌تدا گشتگیری ده‌سته‌واژه‌كه ره‌چاو ده‌كرێ نه‌ك تایبه‌تمه‌ندی دابه‌زینه‌كه‌ی..
بائێمه‌ش ئه‌و رۆژه بێنینه پێش چاوی خۆمان و بیرێ له‌داهاتوو و پاشه‌رۆژی خۆمان بكه‌ینه‌وه.. تاله‌ورۆژه‌دا كه " يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ، " } له ریزی ئه‌وانه‌دا بین كه‌روویان سپییه‌و سه‌ریان به‌رزه، و بۆ هه‌میشه له‌ناو ناز و نیعمه‌ت وره‌حمه‌تی خوادا ده‌بن..
" يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ، فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكْفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ؟ فَذُوقُواْ الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ، وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ، فَفِي رَحْمَةِ اللّهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ " آل عمران/ 106.
ده‌ستان خۆسبی له‌هه‌ر کاره‌کی خیر
ده ستان خوش بيت هيوادارم بةردةوام بن