- قیامى ره‌مه‌زان، یا نوێژى ته‌راویح
پێناسه‌یه‌كى ته‌راویح:
(ته‌راویح) له‌زمانه‌وانیدا كۆى وشه‌ى (ته‌رویح )ه، ئه‌مه‌ش ناوه بۆ هه‌ر دانیشتنێك، كه پشوودان و ئیسراحه‌تكردنى تیابێت. پاشان تایبه‌تكراوه به‌و دانیشتن و پشودانه‌ى كه له‌پاش چوار ركات نوێژه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ له‌شه‌وانى ره‌مه‌زاندا.
له‌شه‌رعا به‌و پێنچ ته‌رویحه ده‌گوترێ كه هه‌ر یه‌كێكیان له‌پاش چوار ركات نوێژه‌وه له‌شه‌وانى مانگى ره‌مه‌زاندا ده‌بێت، پاشان بووه به‌ناو بۆ خودى نوێژه‌كه.
پاش پێناسه‌ى ته‌راویح ده‌مانه‌وێ له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا باسى ئه‌م خالاَنه‌ى خواره‌وه بكه‌ین: ناوى ته‌راویح له‌كوێوه هاتووه؟ كاته‌كه‌ى، ژماره‌ى ركاته‌كانى، شێوه‌ى به‌جێ هێنانى. ئایا سوننه‌تى پێغه‌ممه‌ره صلى الله عليه وسلم ، یابیدعه‌ىعومه‌ره؟ ئایا گشت هاوه‌ڵه‌كان پێى رازی بوون؟
ناوى ته‌راویح له‌كوێوه هاتووه؟
ئه‌م ناوه له‌لایه‌ن پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم نه‌نراوه، به‌ڵكو پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌قیامى ره‌مه‌زان ناوى بردووه، ئه‌وه‌ته ئه‌بوهوره‌یره خوا لێى رازى بێ بۆمان باس ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم خه‌ڵكى هان ده‌دا بۆ شه‌ونوێژكردن له‌ره‌مه‌زاندا، بێ ئه‌وه‌ى فه‌رمانیان پێ بكات به پارێزگارى لێكردنى،و ئه‌یفه‌رموو: ئه‌وه‌ى نۆێژى شه‌وانه‌ى ره‌مه‌زان به‌رپا بكات و باوه‌رِى پێى هه‌بێت وچاوى برِیبێته پاداشته‌كه‌ى خوا له‌گوناهى رابوردووى خۆش ده‌بێ. پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم وه‌فاتى كرد‌و هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته مایه‌وه،
هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى ئه‌بو به‌كرو سه‌ره‌تاى خه‌لافه‌تى عومه‌ریشا به‌وجۆره بوو.
" عَنِ الزُّهْرِيِّ عَنْ أَبِي سَلَمَةَ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يُرَغِّبُ فِي قِيَامِ رَمَضَانَ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَأْمُرَهُمْ فِيهِ بِعَزِيمَةٍ، فَيَقُولُ: مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ، فَتُوُفِّيَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم وَالأَمْرُ عَلَى ذَلِكَ، ثُمَّ كَانَ الأَمْرُ عَلَى ذَلِكَ فِي خِلافَةِ أَبِي بَكْرٍ وَصَدْرًا مِنْ خِلافَةِ عُمَرَ عَلَى ذَلِكَ. "(1)
" عَنِ ابْنِ شِهَابٍ عَنْ حُمَيْدِ بْنِ عَبْدِالرَّحْمَنِ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ: مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ. قَالَ ابْنُ شِهَابٍ: فَتُوُفِّيَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم وَالأَمْرُ عَلَى ذَلِكَ، ثُمَّ كَانَ الأَمْرُ عَلَى ذَلِكَ فِي خِلافَةِ أَبِي بَكْرٍ وَصَدْرًا مِنْ خِلافَةِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا."(2)
واته: ئه‌بو هوره‌یره - خوالێى رازىبێ- ئه‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: ئه‌وه‌ى نۆێژى شه‌وانه(قیام)ى ره‌مه‌زان به‌رپا بكات و باوه‌رِى پێى هه‌بێت وچاوى برِیبێته پاداشته‌كه‌ى خوا له‌گوناهى رابوردووى خۆش ده‌بێ. ئیبنو شیهاب ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌فاتى كرد‌و هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته مایه‌وه، پاشانیش له‌خه‌لافه‌تى ئه‌بو به‌كرو سه‌ره‌تاى خه‌لافه‌تى عومه‌را- خوا لێیان رازىبێ- هه‌ر به‌وجۆره بوو.
ئه‌وا زانیمان كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ته‌راویحى به قیامى ره‌مه‌زان ناوبردووه، وه‌ك نه‌وه‌وى باسى ده‌كات (مه‌به‌ست له قیامى ره‌مه‌زان نوێژى ته‌راویحه، واته: ئه‌وقیامى ره‌مه‌زانه‌ى داواكراوه به ته‌راویح دێته‌دى، نه‌ك به‌ته‌راویح نه‌بێ قیامى ره‌مه‌زان نایه‌ته دى)(3). ئه‌ى ناوى ته‌راویح له كوێوه هات؟
به‌یهه‌قى له حه‌زره‌تى عائیشه‌وه ده‌گێرِێته‌وه - خوا لێى رازى بێ- كه گوتوویه‌تى: ( كانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يُصَلي أربَع رَكعَاتٍ فِي الليلِ ثُم يَتروَّحُ فأطالَ حَتى رَحِمتُهُ) پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چوار ركاتى له‌شه‌وا ده‌خوێند و پاشان ئیسراحه‌تى ده‌كرد، ئینجا درێژه‌ى پێده‌دا تا به‌زه‌یم پیا ده‌هاته‌وه. (4) كه‌وابوو ناوى ته‌راویح له‌م ریوایه‌ته‌ى حه‌زره‌تى عائیشه‌وه هاتووه.
خێرى ته‌راویح:
زانایان گوتویانه: عیباده‌تى شه‌وانه له‌ره‌مه‌زانا پێى ده‌گوترێ: قیام یا ته‌راویح، وه‌ئه‌گه‌ر له‌پاش خه‌وتنه‌وه ئه‌نجام درا پێى ده‌گوترێ: ته‌هه‌ججود " وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ عسَى أنْ يَبْعَثَك رَبُّكَ مَقامَاً مَحْمُودَاً " (5)واته: له‌شه‌وانه‌دا ته‌هه‌ججود بكه ده‌بێته نافیله بۆت، به‌ڵكو خوا بت گه‌یه‌نێته مه‌قامى مه‌حموود. نوێژى شه‌و له (النوافل )ه واته: زیاده‌ى فه‌رزه‌كان، یا زیاده‌ى ره‌واتیبه‌كان.
پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم له‌باره‌ى خێرى ته‌راویحه‌وه فه‌رموویه‌تى: " مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ "ئه‌وه‌ى نۆێژى شه‌وانه‌ى ره‌مه‌زان به‌رپا بكات و باوه‌رِى پێى هه‌بێت وچاوى برِیبێته پاداشته‌كه‌ى خوا له‌گوناهى رابوردووى خۆش ده‌بێ.
وه موسلیم له‌سه‌حیحدا فه‌رمووده‌یه‌ك له‌باره‌ى خێر‌و گه‌وره‌یى شه‌ونوێژه‌وه به‌گشتی ریوایه‌ت ده‌كات كه‌ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ، وَأَفْضَلُ الصَّلاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلاةُ اللَّيْلِ. " (6) ئه‌بو هوره‌یره خوا لێى رازىبێ- ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: گه‌وره‌ترین رۆژوو دواى ره‌مه‌زان مانگى موحه‌ررِه‌مى خوایه، وه گه‌وره‌ترین نوێژیش پاش نوێژى فه‌رز نوێژى شه‌وه.
ئه‌بو ئومامه- خوا لێى رازىبێ- ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: ئاگاتان له‌شه‌و نوێژبێ چونكه عاده‌تى پیاوچاكانى پێش ئێوه‌یه، وئه‌بێته هۆى نزیكخستنه‌وه‌تان له‌خوا، و لێخۆشبوونى گوناهان، و نه‌هيكردن له تاوان. عَنْ أَبِي أُمَامَةَ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم أَنَّهُ قَالَ: عَلَيْكُمْ بِقِيَامِ اللَّيْلِ فَإِنَّهُ دَأَبُ الصَّالِحِينَ قَبْلَكُمْ، وَهُوَ قُرْبَةٌ إِلَى رَبِّكُمْ، وَمَكْفَرَةٌ لِلسَّيِّئَاتِ، وَمَنْهَاةٌ لِلإِثْم.ِ(7)
كاتى ته‌راویح:
زانایان یه‌كرِان له‌وه‌دا كه‌نوێژى ته‌راویح له‌نێوان نوێژى عیشاو نوێژى به‌یانیدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه ئه‌بوزه‌رِ ریوایه‌تى ده‌كات و ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌ردا صلى الله عليه وسلم به‌رِۆژوو بووین، نوێژى ته‌راویحى بۆ نه‌كردین تا حه‌وت رۆژى مابوو له‌مانگ، ئه‌و شه‌وه نوێژى بۆ كردین تا سێ یه‌كى شه‌و، بۆ سبه‌ینێ شه‌و نوێژى بۆ نه‌كردین، كه‌پێنچ شه‌وى مابوو نوێژى بۆ كردین تا نیوه‌ى شه‌و، گوتمان: ئه‌ى پێغه‌ممه‌رى خوا! خۆزگا تاشه‌وه‌كه ته‌واو ده‌بوو نوێژى نه‌فلت پێ ده‌كردین!! ئه‌ویش فه‌رمووى: ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئیمامدا نوێژ بكات تا ئیمام لێ ده‌بێته‌وه‌و ده‌رِوات، وه‌ك ئه‌وه وایه شه‌وێكى ته‌واو شه‌ونوێژى كردبێ. پاشان نوێژى پێ نه‌كردین تا سێ شه‌وى ما، له‌و شه‌وه‌دا نوێژى پێكردین، و كه‌س وكارو خێزانه‌كانى بانگ‌كرد، نوێژى پێكردین تا ترسمان لێهات پارشێومان له‌كیس بچێ.
عَنْ أَبِي ذَرٍّ قَالَ: صُمْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فَلَمْ يُصَلِّ بِنَا حَتَّى بَقِيَ سَبْعٌ مِنَ الشَّهْرِ فَقَامَ بِنَا حَتَّى ذَهَبَ ثُلُثُ اللَّيْلِ، ثُمَّ لَمْ يَقُمْ بِنَا فِي السَّادِسَةِ، وَقَامَ بِنَا فِي الْخَامِسَةِ حَتَّى ذَهَبَ شَطْرُ اللَّيْل، فَقُلْنَا لَهُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ! لَوْ نَفَّلْتَنَا بَقِيَّةَ لَيْلَتِنَا هَذِهِ! فَقَالَ: إِنَّهُ مَنْ قَامَ مَعَ الإِمَامِ حَتَّى يَنْصَرِفَ كُتِبَ لَهُ قِيَامُ لَيْلَةٍ، ثُمَّ لَمْ يُصَلِّ بِنَا حَتَّى بَقِيَ ثَلاثٌ مِنَ الشَّهْرِ، وَصَلَّى بِنَا فِي الثَّالِثَةِ، وَدَعَا أَهْلَهُ وَنِسَاءَهُ، فَقَامَ بِنَا حَتَّى تَخَوَّفْنَا الْفَلاحَ، قُلْتُ لَهُ: وَمَا الْفَلاحُ؟ قَالَ: السُّحُورُ. "(8) ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه نوێژى ته‌راویح له‌نێوان نوێژى عیشاو نوێژى به‌یانیدا ده‌كرێت.
ئایا به چ جۆرێ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نوێژى كردووه؟
له دوو فه‌رمووده‌ى سه‌حیحدا بۆمان روون كراوه‌ته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چۆن نوێژى شه‌وى كردووه؟ فه‌رمووده‌ى یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو كه عائیشه بۆى باس كردین و مه‌عنامان كرد كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چوار ركات چوار ركات نوێژى كردووه.
فه‌رمووده‌ى دووه‌میان ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازى بێ بۆمان باس ده‌كات كه به دووركات دووركاتیش ده‌كرێ، و ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وتارى جومعه‌ى ده‌خوێنده‌وه، پیاوێك هات وپرسیارى كرد: نوێژى شه‌و چۆن ده‌كرێ؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: دوو دوو، ئه‌گه‌ر له‌وه ده‌ترساى كاتىنوێژى به‌یانىبێ، یه‌ك ركاتى تاك بكه. ئه‌و نوێژانه‌ى كردوتن بۆت ده‌كاته ویتر.
عَنِ ابْنِ عُمَرَ أَنَّ رَجُلاً جَاءَ إِلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم وَهُوَ يَخْطُبُ فَقَالَ: كَيْفَ صَلاةُ اللَّيْلِ؟ فَقَالَ: مَثْنَى مَثْنَى، فَإِذَا خَشِيتَ الصُّبْحَ فَأَوْتِرْ بِوَاحِدَةٍ، تُوتِرُ لَكَ مَا قَدْ صَلَّيْتَ. "(9) ، كه‌وابوو نوێژى شه‌و به دووركات دووركات ده‌كرێ هه‌روه‌ك له‌مه‌زه‌بى شافیعیدا په‌سه‌نده، و به چوار ركات چوار ركاتیش ده‌كرێ هه‌روه‌ك له‌مه‌زه‌بى حه‌نه‌فیدا په‌سه‌نده..
ئه‌ڵبه‌ته به‌لاى ئیمامى مالیك و قوتابییه‌كانى ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه‌وه وا باشتره نوێژى شه‌و به دوو رِكات دوو ركات بكرێ، به‌لاَم پێیان وایه نوێژى سوننه‌ت له رۆژا چوار چواربێ، ئیمامى شافیعى وئیمام ئه‌حمه‌دى كورِى حه‌نبه‌ل وایان پێ باشتره به‌شه‌و وبه‌رۆژدا كه دوو رِكات دوو ركات بكرێ، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ى كه ئه‌بوو داود و ترمزى ریوایه‌تیان كردووه: عَنِ ابْنِ عُمَرَ عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ: صَلاةُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ مَثْنَى مَثْنَى. " (10). وه ئیمام سوفیانى سه‌ورى وئیبنول موباره‌ك و ئیسحاق(11) و خودى ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه وایان پێ باشتره له‌شه‌وو رۆژدا هه‌ر چوار ركات چوار ركات بكرێ، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ى كه حه‌زره‌تى عائیشه ریوایه‌تى كردووه: " يُصَلِّي أَرْبَعًا فَلا تَسْأَلْ عَنْ حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَّ، ثُمَّ يُصَلِّي أَرْبَعًا فَلا تَسْأَلْ عَنْ حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَّ، ثُمَّ يُصَلِّي ثَلاثًا ".
ته‌راویح چه‌ند ركاته؟
بۆ وه‌لاَمى ئه‌و پرسیاره پێویسته سه‌رێك له فه‌رموده‌كان بده‌ین تا بزانین ئایا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چه‌ند ركاتى كردووه، ئه‌بو سه‌له‌مه(عه‌بدوڵلاَ)ى كورِى عه‌بدوررِه‌حمانى كورِى عه‌وف ده‌چێته خزمه‌ت حه‌زره‌تى عائیشه‌و هه‌مان پرسیارى لێ ده‌كات؟ حه‌زره‌تى عائیشه خوا لێى رازىبێ وه‌لاَمى ئه‌وپرسیاره‌ى ده‌داته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى: " عَنْ أَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ أَنَّهُ سَأَلَ عَائِشَةَ كَيْفَ كَانَتْ صَلاةُ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فِي رَمَضَانَ، قَالَتْ: مَا كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يَزِيدُ فِي رَمَضَانَ وَلا فِي غَيْرِهِ عَلَى إِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً، يُصَلِّي أَرْبَعًا فَلا تَسْأَلْ عَنْ حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَّ، ثُمَّ يُصَلِّي أَرْبَعًا فَلا تَسْأَلْ عَنْ حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَّ، ثُمَّ يُصَلِّي ثَلاثًا. فَقَالَتْ عَائِشَةُ: فَقُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ! أَتَنَامُ قَبْلَ أَنْ تُوتِرَ؟ فَقَالَ: يَا عَائِشَةُ! إِنَّ عَيْنَيَّ تَنَامَان، وَلا يَنَامُ قَلْبِي. "(12)
ئه‌بو سه‌له‌مه(عه‌بدوڵلاَ)ى كورِى عه‌بدوررِه‌حمان(ى كورِى عه‌وف) ده‌ڵێ: له حه‌زره‌تى عائیشه‌م پرسى: نوێژى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ره‌مه‌زانا چۆن بووه؟ ئه‌ویش گوتى: پێغه‌ممه‌رىخوا صلى الله عليه وسلم له‌ره‌مه‌زان وغه‌یرى ره‌مه‌زانا له‌یانزه ركات زیاتر نوێژى نه‌كردووه، چوار ركاتى ده‌كرد مه‌پرسه له‌جوانى وله درێژه پێدانیان، پاشان چوار ركاتى تر‌ى ده‌كرد مه‌پرسه له‌جوانى وله درێژه پێدانیان، دوایى سێ ركاتى ده‌كرد. ئینجا عائیشه گوتى: گوتم: ئه‌ى پێغه‌ممه‌رىخوا! ئایا پێش ئه‌وه‌ى نوێژى ویتر بكه‌یت ده‌خه‌وى؟ فه‌رمووى: ئه‌ى عائیشه! چاوه‌كانم ده‌خه‌ون به‌لاَم دڵم ناخه‌وێ.
كه‌وابوو ژماره‌ى ئه‌و ركاتانه‌ى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كردوویه‌تى به‌پێى ئه‌وه‌ى له ێه‌حیحا هاتووه ته‌نیا هه‌شت ركات ته‌راویح بووه‌و سێ ركات ویتر. به‌لاَم ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌وه‌نده زیاترى نه‌كردبێ و حه‌زره‌تى عائیشه نه‌یبینى بێ، هه‌روه‌ك له‌نوێژى چێشته‌نگاوا ده‌ڵێ من نه‌م بینیوه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نوێژى چێشته‌نگاوى كردبێ، ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه فه‌رمووده‌یه‌كى سه‌حیح نییه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بیست ركاتى كردبێ، ئه‌وه‌ش كه‌هاتووه گوایا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بیست ركاتى كردووه به‌یهه‌قى به لاوازى داناوه(13). ترمزى له‌پاشكۆى فه‌رمووده‌ى ژماره 726، ه‌وه له‌باره‌ى ژماره‌ى ركاته‌كانى ته‌راویحه‌وه هه‌ندێك راى زانایانمان بۆباس ده‌كات پێم خۆش بوو خوێنه‌ر لێى ئاگادار بێت.
وَاخْتَلَفَ أَهْلُ الْعِلْمِ فِي قِيَامِ رَمَضَانَ فَرَأَى بَعْضُهُمْ أَنْ يُصَلِّيَ إِحْدَى وَأَرْبَعِينَ رَكْعَةً مَعَ الْوِتْرِ، وَهُوَ قَوْلُ أَهْلِ الْمَدِينَةِ وَالْعَمَلُ عَلَى هَذَا عِنْدَهُمْ بِالْمَدِينَةِ، وَأَكْثَرُ أَهْلِ الْعِلْمِ عَلَى مَا رُوِيَ عَنْ عُمَرَ وَعَلِيٍّ وَغَيْرِهِمَا مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم عِشْرِينَ رَكْعَةً وَهُوَ قَوْلُ الثَّوْرِيِّ وَابْنِ الْمُبَارَكِ وَالشَّافِعِيِّ، و قَالَ الشَّافِعِيُّ: وَهَكَذَا أَدْرَكْتُ بِبَلَدِنَا بِمَكَّةَ يُصَلُّونَ عِشْرِينَ رَكْعَةً، و قَالَ أَحْمَدُ: رُوِيَ فِي هَذَا أَلْوَانٌ وَلَمْ يُقْضَ فِيهِ بِشَيْءٍ. وقَالَ إِسْحَقُ: بَلْ نَخْتَارُ إِحْدَى وَأَرْبَعِينَ رَكْعَةً عَلَى مَا رُوِيَ عَنْ أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ،وَاخْتَارَ ابْنُ الْمُبَارَكِ وَأَحْمَدُ وَإِسْحَقُ الصَّلاةَ مَعَ الإِمَامِ فِي شَهْرِ رَمَضَانَ،وَاخْتَارَ الشَّافِعِيُّ أَنْ يُصَلِّيَ الرَّجُلُ وَحْدَهُ إِذَا كَانَ قَارِئًا .
زانایان له‌باره‌ى ژماره‌ى ركاته‌كانى ته‌راویحه‌وه راى جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێكیان پێیان وایه له گه‌ڵ ویترا چل ویه‌ك ركات بكرێ، ئه‌مه‌ش قسه‌ى خه‌ڵكى مه‌دینه‌یه، و له‌مه‌دینه‌دا كاریان به‌مه كردووه. به‌شى زۆرى زانایانیش ئه‌و ژماره‌یان پێ په‌سه‌نده كه له عومه‌رو عه‌لی و هه‌ندێ له‌سه‌حابه‌كانى تره‌وه ریوایه‌ت كراوه كه بیست ركاتیان كردووه، ئه‌مه‌ش قسه‌ى ئیمامى سه‌ورى وئیبنول موباره‌ك و شافیعییه. وه‌شافیعى گوتویه‌تى: تا سه‌رده‌مى منیش خه‌ڵكى شاره‌كه‌مان –له‌مه‌ككه- بیست و سێ ركات نوێژیان ده‌كرد ئه‌حمه‌د گوتویه: له‌م باره‌وه ریوایه‌تى هه‌مه جۆر هاتووه، و یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، حوكم به شتێكى دیار نه‌كراوه. ئیسحاق گوتویه: ئێمه چل ویه‌ك ركاته‌كه هه‌ڵده‌بژێرین به‌هۆى ئه‌و ریوایه‌ته‌ى كه‌له ئوبه‌ییى كورِى كه‌عبه‌وه هاتووه. ئیمامى ئیبنول موباره‌ك وئه‌حمه‌د و ئیسحاق ئه‌وه‌یان پێ په‌سه‌نده كه قیامى ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ ئیمامدا بكرێت، وه ئیمامى شافیعى ئه‌وه‌ى پێ په‌سه‌نده پیاو به‌ته‌نیا بۆ خۆى نوێژ بكات ئه‌گه‌ر قورئانى له‌به‌ر بوو.(14)
شیخى ئیبنو حه‌جه‌ر له فه‌تحا به‌م جۆره راى هه‌ندێ له‌زانایانمان بۆ باس ده‌كات و ده‌ڵێ: (وه‌شافیعى به‌ره‌حمه‌ت بێ گوتویه: له‌مه‌دینه‌دا ده‌م بینى خه‌ڵكى سیى و شه‌ش ركاتى ته‌راویح و سێركاتى ویتریان ده‌كرد، وه له مه‌ككه‌دا بیست و سێ ركات نوێژیان ده‌كرد، وه‌هه‌روه‌ها موحه‌ممه‌دى كورى نه‌سرى مروزى له رێى داودى كورِى قه‌یسه‌وه ده‌گێرِێته‌وه كه له سه‌رده‌مى ئیماره‌تى ئیبانى كورِى عوسمان و عومه‌رى كورِى عه‌بدول عه‌زیزدا خه‌ڵكى له مه‌دینه‌دا سیى و شه‌ش ركات(ته‌راویح)یان ده‌كرد و سێ ركاتیش ویتر. (15)
په‌راوێزه‌كان:
1- أخرجه مسلم في كتاب صلاة المسافرين برقم: 1267. نكتة: كان حميد وأبوسلمة أخوين، وهما ابنا عبد الرحمن بن عوف.
2- أخرجه الشيخان، البخاري في كتاب صلاة التراويح، برقم: 1870. ومسلم في صلاة المسافرين برقم:1268.والترمذي في كتاب الصوم، برقم: 736، وأبو داود في كتاب الصلاة برقم: 1164. ومالك وأحمد بنحوهما. نكتة: ويكنى الزهري بابن شهاب.
3- فتح البيارى شرح صحيح البخاري/أحمد بن علي بن حجر: 4/251، دار المعرفة بيروت، 1379هـ.
4 - أخرجه البيهقي من حديث عائشة, به‌یهه‌قى ده‌ڵێ: ئه‌م ریوایه‌ته ته‌نیا موغیره‌ى كورِى دیاب باسى كردووه، و ئه‌ویش به‌هێز نییه. ئه‌گه‌ر بسه‌لمێنرێ كه دروست و پته‌وه، ئه‌وا ئه‌م ریوایه‌ته ئه‌بێته بناغه‌و ئه‌ساس بۆ پشوودانى ئیمام له نویژى ته‌راویحدا.كه‌واته ناوى ته‌راویح له‌وێوه هاتووه.
5- سورة الإسرا‌ء /79.
6- أخرجه مسلم في كتاب الصيام،برقم: 1982.والترمذي في الصلاة :402، والنسائي:1595، وأحمد:8178، والدارمي:1440.
7- أخرجه الترمذي في كتاب الدعوات برقم: 3472. وأحمد في باقى مسند الأنصار، برقم: 23797.
8- أخرجه الترمذي في كتاب الصوم/ باب ما جَاءَ فِي قيامِ شهرِ رَمَضان، برقم: 734، وَ قَالَ: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ.والنسائي في كتاب السهو،برقم: 1347.وأبوداود فى كتاب الصلاة برقم: 1167.
9- أخرجه البخاري في كتاب الصلاة، برقم:453.ومسلم في صلاة المسافرين برقم:1241.والنسائي:1654، وأحمد:5213.
10 - أخرجه الترمذي في كتاب الجمعة برقم: 543 وأبوداود في كتاب الصلاة، برقم: 1130.
11- سةريك لة ثاشكؤى ئةو فةرموودةية بدة كة ئةبوداود و ترمزى ريوايةتيان كردووة، سنن الترمذي كتاب الجمعة برقم: 543.
12- أخرجه البخاري في كتاب صلاة الجمعة:1079.ومسلم:1219،والترمذي:403، والنسائي:167، و ابوداود: 1143.وأحمد 22944.
13 - مغني المحتاج في حل ألفاظ المنهاج، 1/226.الشيخ محمد شربينى الخطيب.دار الذخائر- إيران/1410هـ.
14- سةيريَكى سنن الترمذي بكة كتاب الصوم/ باب ما جَاءَ فِي قيامِ شهرِ رَمَضان، حديث رقم: 734.
15- فتح الباري شرح صحيح البخارى/ أحمد بن علي بن حجر 4/254/دار المعرفة بيروت/1379.