مزگه‌وته‌كانی به‌ریتانیا وه‌ك گه‌رِه‌كێكی ئاسیه‌وه‌ییه‌كانی لێ هاتووه، موسڵمانانی ره‌ش وسپی وه‌ك یه‌ك سه‌ردانیان ده‌كه‌ن. مۆزیكزانی به‌ریتانی (براین هویت) به ژیانێكی عادی و ئاسایی ده‌ژیا، شتێكی تیا نه‌بوو سه‌رنجی رۆژنامه‌نووسان به‌ره‌و خۆی رابكێشێ، تا ناوی كه‌وته سه‌ر لوتكه‌ی لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌ی ئه‌وی تیا ده‌ژیا. ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌واڵێكی له‌باره‌ی (براین)ه‌وه بلاَوكرده‌وه به‌ناونیشانی: " براین په‌نا بۆ خوا ده‌بات " و به‌وه‌ش موسوڵمانبوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ، وئاینی ئیسلامی وه‌ك ئاین بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه.. ئابه‌و جۆره گۆرِانكاری گه‌وره له‌ژیانی براینا ده‌ستی پێكرد و ژیانه‌كه‌ی له‌ژیانێكی ساده‌وه گۆرِی بۆ ژیانێكی تر..
موسڵمانبوونی براین هویت:
له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا شوێن ئه‌وگه‌شته باوه‌رِییه ده‌كه‌وین كه (براین)ی به‌ره‌و ئیسلام برد، و ناوی له( براین هویت) ه‌وه گۆرِی بۆ ئیبراهیم هویت، و پاش ئه‌وه‌ش وازی له‌مۆزیك و شه‌راب وشه‌وانی سوور هێنا و به‌ره‌و كاركردن وهه‌وڵدان بۆ شوینكه‌وتنی فرمانه‌كانی خوا و دوور كه‌وتنه‌وه له‌وه‌ی خوا پێی ناخۆشه هه‌نگاوی ده‌نا.
براین هویت له‌ساڵی 1981 دا برِیاری دا ببێته موسَلمان وئاینی ئیسلامی وه‌رگرت. تا برواته ناو لیستی ئه‌و ده‌یان هه‌زار موسوڵمانه به‌ریتانییه‌ی تر كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ده‌یه‌ی دوایندا موسوڵمان بوون، و ژیانی پرِ جه‌نجاڵی مۆزیكی واز لێ هێنا. هویت كه مۆزیكزانێكی لێهاتوو بوو، و له‌ناو ده‌سته‌یه‌ك موزیكزانی سه‌ربازیدا كاری ده‌كرد، وازی له‌موزیك هێنا، هه‌روه‌ها له كومپانیایه‌كی ته‌ئمیندا كاری ده‌كرد، وازی له‌وه‌زیفه‌كه‌شی هێنا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌تاڵ بێ بۆ فێربونی زیاتری ده‌ستووره‌كانی ئیسلام و رێبازه‌كانی، و بانگیشه بۆرِێی خوا.
هویت له‌دایكبووی (سۆرس شێڵدز )ه و به‌لاَم هیچ شتێكی له‌باره‌ی كۆمینیتی یه‌مه‌نییه‌وه له‌و شاره‌دا نه‌ده‌زانی، كه ئه‌ویه‌مه‌نیانه كۆنترین كومۆنیتی ئیسلامین له‌به‌ریتانیادا. و ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ره‌تای كۆچیاندا یه‌ك سه‌ده له‌مه‌وبه‌رله‌باكووری رۆژهه‌لاَتی به‌ریتانیادا جێگیر بوون..
هویت باسی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: پێ ده‌چێت من ره‌گه‌زپه‌رستێك بووبم، ره‌گه‌ز په‌رستێكی سه‌رپه‌رِ پێش ئه‌وه‌ی برِۆمه ناو ئاینی ئیسلامه‌وه، ئه‌و ئاینه‌ی فێری چاوپۆشی وبه‌زه‌یی هاتنه‌وه له‌نێوان خه‌ڵكیدا كردم، و له‌شه‌رِ وخراپه‌ی سه‌رپه‌رِی و بوغز ودڵرِه‌قی دووری خستمه‌وه..
هویت ده‌ڵێ: له‌و باوه‌رِدام له‌به‌ر توندرِه‌ویه‌تیم له‌ره‌گه‌زپه‌رستیدا له‌ماوه‌ی بیست و یه‌ك ساڵی ژیانمدا قسه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا نه‌كردووه كه سپی پێست نه‌بووبێ، من كه‌سێك بووم زیاد له‌پێویست بایه‌خم به‌خۆم و ره‌نگی پێستم ده‌دا، وله‌ژیانێكی پاك و به‌رزدا ده‌ژیام، وه‌ك هه‌ر باكوورییه‌كی به‌ریتانی بۆكاره‌كه‌ی خۆم تێكۆشه‌ربووم و هه‌وڵم ده‌دا، من پێم وابوو كه دنیا له نزیك شاری (مێدلس به‌ره‌ی به‌ریتانیا)وه كۆتایی دێت، ئه‌و شاره‌ی تیا پێگه‌یشتم و په‌روه‌رده بووم.
گه‌شته‌كه‌م بۆ خوارووی ئه‌فریقا:
هویت روونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: وه‌ك مۆزیكژه‌نێكی به‌ئه‌زموون له‌گه‌ڵ تیپێكی مۆزیكی سه‌ربازیدا له‌گه‌ڵ چه‌ند تیپێكی گۆرانی ناسراودا به‌شداریم له‌مۆزیك ژه‌نییدا كرد، تیپی (مۆزێكی ستینگ) یه‌كێك له‌وانه بوو كه له‌ساڵی 1975 دا له‌هۆڵی (ئه‌لبرت هۆڵی له‌نده‌ن) دا‌و له‌ئاهه‌نگێكی گۆرانیدا مۆزیكم تیا ده‌ژه‌ند، ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش بۆ كێبه‌ركێی دیاریكردنی باشترین تیپی مۆزیك بوو له‌ئاستی به‌ریتانیادا..
پاش هاوبه‌شیكردن له‌وئاهه‌نگه مۆزیكییه‌دا هویت گه‌شتێك بۆ جۆهانسبۆرگ ده‌كات له خوارووی ئه‌فریقادا، تاسه‌ر له‌عه‌بده بدات، كه‌له‌مه‌ودوا بووه‌ته خێزانی.. له‌وێوه مه‌شخه‌ڵی گه‌شته ئیمانییه‌كه‌ی ده‌ستی پێكرد، كاتێ كه‌سه‌ری له یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی جۆهانسبۆرگ دا، و دیتی نوێژخۆێنه‌كان له‌هه‌موو توخم و نه‌ته‌وه‌و ره‌نگێك پێكه‌وه نوێژ ده‌كه‌ن، هویت ده‌ڵێ: كاتێ ئه‌م دیمه‌نه سه‌رسوورهێنه‌ره‌م بینی، به‌خۆمم گوت: ده‌بێ ناوه‌رۆك وحه‌قیقه‌تی ئیسلام چی بێ؟ ئه‌م ئاینه‌ی توانیویه‌تی ئاوه‌ها له‌خوارووی ئه‌فریقادا خه‌ڵكی له‌هه‌موو ناوچه‌یه‌كی جیهان وله‌هه‌موو توخم وره‌نگێك كۆبكاته‌وه؟ كاتێ گه‌رِامه‌وه بۆ به‌ریتانیا به‌جیددی ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه له‌باره‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه.
موسوڵمان بوونه‌كه‌ی:
هویت ده‌ڵێ: پاش كاری گه‌ری ئه‌ودیمه‌نه‌ی كه له‌یه‌كێ له‌مزگه‌وته‌كانی جۆهانسبۆرگا دیم خۆم به‌خۆمم گوت: ئه‌شێ نهێنییه‌كی گه‌وره له‌م ئاینه‌دا هه‌بێ كه توانیویه‌تی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه جیاوازه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی ێلى الله علیه وسلم كۆبكاته‌وه، جیاوازی ونه‌سازی نێوانیان له‌بییر به‌رێته‌وه، پاش لێكۆلینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی باش بریارم دا موسوڵمان بوونی خۆم رابگه‌یه‌نم، و هه‌ستم به‌ئاسووده‌یی وئارامییه‌كی ته‌واو ده‌كرد كه خوای ته‌عالا هیدایه‌تی داوم ئه‌م بریاره بده‌م كه‌تایبه‌ته به ئاشكراكردنی موسوڵمان بوونم، به‌گورجی كه‌ره‌سه موزیكییه‌كانم هه‌ڵواسی، و وازم له عه‌ره‌ق خواردنه‌وه وسه‌ردانی بارِه‌كان هێنا، به‌ته‌واوی پێم له مه‌لهه‌و كاباره‌كان برِی، پاش ئاشكراكردنی موسوڵمان بوونم و ژیانی تازه‌م ته‌نیا كۆسپێك له‌رێمدا ئه‌وه‌بوو كه باوكم له‌م برِیاره‌ی من زۆر دڵگران و نارِه‌حه‌ت بوو..
ئیسلام ئاینی خوایه بۆ هه‌موان:
هویت ده‌ڵێ: كاتێ باوكم به‌م برِیاره‌ی منی زانی كه من موسوڵمان بووم، و ئاینی ئیسلامم كردۆته ئاینی خۆم پێی خۆشحاڵ نه‌بوو، بگره پێی سه‌خَله‌ت و نارِه‌حه‌ت بوو، پێی وابوو من بووم به پاكستانی، نه‌ك به‌موسوڵمانێكی به‌ریتانی.. ئه‌و پێی وابوو هه‌ر به‌ریتانییه‌ك موسوڵمان ببێت ده‌یه‌وێت ببێته پاكستانییه‌ك، ئیتر ئه‌وه‌ی نه‌ده‌زانی كه ئیسلام ئاینی خوایه بۆ هه‌موان، پاكستانی تێدایه‌و به‌ریتانیشی تیدایه، و هه‌موویان لای خوا وه‌ك ده‌می شانه یه‌كسانن، به‌پێی پارێزكاری نه‌بێ رێزی هیچیان به‌سه‌رهیچیاندا نادرێت، له‌كۆتاییدا له‌ته‌ك باوكما رێكه‌وتین كه له‌سه‌ر موسوڵمان بوونی من رێك نه‌كه‌وین، هوێت وتی: ناتوانم بڵێم كه‌له‌پێش موسوڵمان بوونم له‌ساڵی 1981دا هاوه‌ڵێكی پاكستانیم هه‌بووبێ..
هوێت له باكووری له‌نده‌ن ده‌ژی، بۆماوه‌ی دووساڵیش یارمه‌تیده‌ری تایبه‌تی بانگخوازی ئیسلامی به‌ناوبانگ یۆسف ئیسلام بووه، به‌لاَم ئێستا هوێت له ئه‌نجومه‌نی خوێندنی ئیسلامی له‌به‌ریتانیا كار ده‌كات..
ئه‌م زانیارییانه له‌باره‌ی موسڵمانبوونی (براین هویت)ه‌وه له [ صفحة العائدون إلى الله من إسلام أون لاين ] وه‌رگیراوه، و ئةويش له سایتی هیدایه‌تول حیارا وه‌ريگرتووه..