زانای به‌ناوبانگی كۆرپه‌ڵه‌ناسی پرۆفیسۆر كیس مۆر { Keith Moore }:یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین زانایانی توێكاری و كۆرپه‌ڵه‌ناسی له‌جیهاندا، و له ساڵی 1984 خه‌لاَتی {جی. سی. بی}كه‌نه‌دای پێ به‌خشراوه، و ئه‌مه‌ش به‌و زانایانه ده‌درێت كه له به‌شی زانیاری توێكاریدا زۆرتر ده‌ركه‌وتوون، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن {كۆمه‌ڵه‌ی كه‌نه‌دی زانایانی تایبه‌تی توێكاران}خه‌لاَتی {گرانت}ی پێ به‌خشراوه، سه‌رۆكایه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردووه، وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی یه‌كیه‌تی زانیاری زینده‌وه‌رزانی كه‌نه‌دی ئه‌مریكی..
به‌سه‌رهاتی موسوڵمانبوونه‌كه‌ی:
دكتۆر زه‌غلول نه‌ججار كتێبێكی نووسیوه به‌ناوی: {ئه‌وانه‌ی خوا هیدایه‌تی دان}، له‌و كتێبه‌دا به‌سه‌رهاتی موسوڵمانبوونی ئه‌م زانایه‌ی نووسیوه‌و ده‌لێت:
له ئه‌یلوولی 1995 له‌مۆسكۆ كۆنگره‌یه‌ك بۆ ئیعجیاز گیرا، منیش بۆئه‌و كۆنگره‌یه بانگ كرابووم، له‌سه‌ره‌تاوه پێم ناخۆش بوو بڕۆم وئاماده‌ی بم، چونكه له‌شارێكا ده‌به‌سترێ كه ماوه‌ی زیاد له‌حه‌فتا ساڵ پایته‌ختی كوفر‌و موسقۆفی بووه، و له‌دڵی خۆیشمدا گوتم: ئه‌وانه له‌باره‌ی خوداوه چ ده‌زانن تا بۆئه‌وه‌ی قورئان بانگیان ده‌كات بانگیان بكه‌ین؟!..پێیان گوتم: پێویسته بڕۆین، چونكه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیی پزیشكی رووسیه‌وه ده‌عوه‌ت كراوین..
رۆیشتین بۆ مۆسكۆ،له‌كاتی باسكردنی هه‌ندێ له‌ئایه‌ته‌كانی بوونه‌وه‌ردا،وبه‌تایبه‌ت له‌باسی ئه‌م ئایه‌ته‌دا كه خوا ده‌فه‌رموێ: " يُدَبِّرُ الأمْرَ مِنَ السَّمَاء إِلَى الأرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ". السجدة/5. واته: خوا له‌ئاسمانه‌وه كاروباری زه‌وی رێكده‌خات، و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، پاشان رووداو و كاروو كرده‌ی به‌نده‌كان بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌رۆژێكا كه به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌حسابی ئێوه..
یه‌كێ له زانا موسوڵمانه‌كان هه‌ستا و گوتی:ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵ یه‌كسان بێ له‌ته‌ك دوو ئه‌ندازه‌ی نابه‌رابه‌ری زه‌ماندا، ئه‌مه ده‌لاله‌ت له سه‌ر جیاوازی خێرایی ده‌كات.. پاشان ئه‌م خێراییه‌ی حساب كرد و گوتی: هه‌زار ساڵ .. ده‌بێ ئه‌مه هه‌زار ساڵی مانگی بێ كه عه‌ره‌ب كاری پێ ده‌كه‌ن، و ماوه‌ی مانگی قه‌مه‌ریش بریتیه له خولگه‌ی مانگ به‌ده‌وری زه‌ویدا، ئه‌و خولگه‌یه‌ش زۆر به‌وردی حساب كراوه، كه 2.4 بلیون كم.و له 12 بده، كه ژماره‌ی مانگه‌كانی ساڵن، پاشان له هه‌زار ساڵی بده، و پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر بیست وچوار سه‌عاتا دابه‌ش بكه، پاشان له‌سه‌ر شه‌ست ده‌قیقه، و پاشان له60 سانیه‌ی بده،..ئه‌م پیاوه گه‌یشته خێراییه‌ك له‌خێرایی تیشك خێراتر بێت..
مامۆستایه‌كی فیزیا كه ئه‌ندامی ئه‌كادیمی رووسی بوو هه‌ستا و گوتی: من پێش ئه‌م كۆنگره‌یه وام ده‌زانی خۆم یه‌كێكم له زه‌قترین زانایانی فیزیا، و به‌تایبه‌ت له‌زانیاری تیشكدا، كه‌چی زانیارییه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له زانیارییه‌كه‌ی خۆم ده‌بینم..له‌به‌ر ئه‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌میم له زانینی ئه‌م زانیارییه ناتوانم بیانوو بێنمه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه له‌به‌رده‌م هه‌موو ئێوه‌دا ئاشكرای بكه‌م و بڵێم: شایه‌تی ده‌ده‌م كه جگه له ئه‌ڵلا خوایه‌كی تر نییه، وموحه‌ممه‌دیش پێغه‌ممه‌ری خودایه.. " أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله " .. پاشان چواركه‌سی تر موسوڵمانبوونی خۆیان ئاشكرا كرد.. بێ ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ قسه‌یه‌كیان له‌ته‌كا بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وان له‌ژووره شووشه‌ییه‌كانی خۆیانا دانیشتبوون وته‌نیا قسه‌كانیان له‌عه‌ره‌بیه‌وه بۆ رووسی و له‌روسییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی وه‌رده‌گێڕا، ئه‌وانیش هاتن و شایه‌تییان دا كه جگه له ئه‌ڵلا خوایه‌كی تر نییه، وموحه‌ممه‌دیش پێغه‌ممه‌ری خودایه. " أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله " . نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو ته‌له‌فزیۆنی رووسی ئه‌م ئه‌ڵقانه‌ی تۆمار كردبوو، و به‌ته‌واوی بلاَوی كردبوونه‌وه، هه‌روه‌ك پێیان گوتین: زیاد له 37 زانای تر له ناودارترین زانایانی رووس موسوڵمان بوون، ته‌نیا به‌بینینی ئه‌و ئه‌ڵقانه..
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو یه‌كێك له‌گه‌وره ترین وناودارترین زانایانی كه‌نه‌ده‌مان له‌ته‌كا بوو، به‌ناوی كیس مۆڕ " Keith Moore " كه له‌زانیارییه‌كانی كۆرپه‌ڵه‌ناسیدا تایبه‌ت مه‌ندبوو، وله‌وانه‌یه لای هه‌موو پزیشكانی دنیا ناسراوبێت، كتێبێكی هه‌یه له به‌شی زۆری كۆلیجه پزیشكیییه‌كانی جیهاندا ده‌خوێنرێت، و بۆزیاتر له‌بیست و پێنچ زمان وه‌رگێڕراوه، وخاوه‌نی كتێبی به‌ناوبانگی " The Developing Human "ه، ئه‌م پیاوه‌ش له‌ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌دا هه‌ستا و گوتی: ده‌ربڕینه‌كانی قورئانی له قوناغه‌كانی دروستبوونی كۆرپه‌ڵه له‌مرۆڤدا ئه‌وه‌ند ورد‌و دروست و ته‌واوه تائێستاش زانیاری نوێ پێی نه‌گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌ڵگه‌بێ له‌سه‌ر شتێك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌م قورئانه ده‌بێ ته‌نیا فه‌رمووده‌ی خوابێت، و موحه‌ممه‌دیش پێغه‌ممه‌ری ئه‌و خودایه.
پێیان گوت: ئایا تۆ موسوڵمانیت؟! گوتی: من له‌وه‌پێش موسوڵمان نه‌بووم، به‌لاَم شایه‌تی ده‌ده‌م كه ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خودایه، و موحه‌ممه‌دیش له‌لایه‌ن خواوه نێرراوه، وتیان: كه‌وابوو تۆ موسوڵمانیت، گوتی: من له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیدام كه نایه‌ڵێت ئێستا موسوڵمانبوونی خۆم رابگه‌یه‌نم، به‌لاَم ئه‌گه‌ر رۆژێ بیستان كیس مۆر " Keith Moore " موسوڵمان بووه سه‌رتان سوور نه‌مێنێ، پاره‌كه هه‌واڵیان بۆناردین كه سوپاس بۆ خوا ئێستا موسوڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندووه..
له‌گۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئیعجازی قورئانی پیرۆز و سونننه‌ی خاوێندا كه له‌ساڵی 1986 له قاهیره‌دا به‌سترا مامۆستا دكتۆر " Keith Moore " هه‌ستایه سه‌ر پێی و له‌وتاره‌كه‌یدا وتی: من شایه‌تی ده‌ده‌م كه هه‌رقۆناغێك له‌قۆناغه‌كانی دروستبوون قورئانی پیرۆز باسی كردووه ئیعجازێكی خودایی تێدایه، و من هه‌رگیز بڕوام وانیه كه موحه‌ممه‌د- صلى الله عليه وسلم - یا هه‌ركه‌سێكی تر بتوانێ ئاگاداریی له‌و گه‌شه‌یه هه‌بێت كه‌له دروستبوونی كۆرپه‌ڵه‌دا رووده‌دات.. چونكه ئه‌م گه‌شه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كۆرپه‌ڵه ته‌نیا له‌به‌شی دواینی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زانیاری په‌ی پێ بردووه، ده‌مه‌وێ لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه هه‌رشتێكم له‌قورئانا خوێندبێته‌وه له‌باره‌ی دروستبوون وگه‌شه‌كردنی كۆرپه‌ڵه له ره‌حه‌می دایكیا به‌ته‌واوی یه‌كسان و به‌رابه‌ر بووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی من ئاگام لێیه‌تی وه‌ك زانایه‌ك له‌زانا ده‌ركه‌وتووه‌كانی كۆرپه‌ڵه‌ناسیدا..
بۆزانیاری زیاتر جێی خۆیه‌تی بڵێین: ئه‌وقۆناغانه‌ی كه‌قورئان باسی دروستبوونی مرۆڤ (ئاده‌میزاد)ی تیاده‌كات حه‌وت قۆناغن، ئه‌وه‌ته خوای بالاَده‌ست ده‌فه‌ورموێ:{ " وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ مِنْ سُلالَةٍ مِنْ طِينٍ،ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَكِينٍ، ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ ".}المؤمنون /12ـ14 واته: ئێمه ئاده‌مێزادمان له‌ئاوێته‌یه‌كی پێكهاتوو له‌خاك دروست كردووه، پاشان له‌جێیه‌كی پارێزراودا{ كه‌منداڵدانه}له‌شێوه‌ی نوتفه‌یه‌ك دامان مه‌زراندووه، دواتر نوتفه‌كه‌مان كردووه به خۆهه‌ڵواسه‌رێك، ئینجا خۆهه‌ڵواسه‌ره‌كه‌مان كردووه به‌گۆشتپاره‌یه‌ك، دواتر گۆشت پاره‌كه‌مان گۆڕیوه به‌په‌یكه‌ری ئێسكی، وپاشان ئێسكه‌كه‌مان به‌گۆشت داپۆشیوه، ئه‌وسا له‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌رمانهێناوه، كه‌شێوه‌ی ئینسانی رێك وپێكه..به‌راستی خوای بالاَده‌ست پیرۆز‌و موباره‌كه‌و چاكترین به‌دیهێنه‌ر، و باشترین دروستكاره..
زانیاری كۆرپه‌ڵه‌ناسی هه‌موو ئه‌م قۆناغانه‌ی سه‌لماندووه‌و دانی به‌دروستی و یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغانه‌دا ناوه كه‌له‌قورئاندا باسكراون.. قوناغه‌كانیش بریتین له‌مانه: 1-بنه‌مای مرۆڤ{ ئاوێته‌یه‌كی پێكهاتوو له‌خاك}، 2- نوتفه، 3- خۆهه‌ڵواسه‌رێك، هه‌ڵواسراو به ره‌حه‌مه‌وه، 4-گۆشتپاره‌یه‌ك، 5- په‌یكه‌ری ئێسكی، 6- داپۆشینی به گۆشت، 7- دروستبوونی..
كۆنگره‌ی پێنجه‌م كه له ئه‌یلوولی 1995 له مۆسكۆ بۆ ئیعجازی زانیاری له‌قورئان و سوننه‌دا به‌سترا ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی قورئانی بۆ قۆناغه‌كانی دروستبوونی كۆرپه‌ڵه و گه‌شه‌كردنی به‌دروست و ورد دانا، و له بڕیاره‌كانیا رایسپارد كه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری بكرێته مادده‌یه‌ك بۆ ده‌رس وتنه‌وه، بۆزانیاری مامۆستا دكتۆر كیس مۆر Keith Moore " "یه‌كێكه له‌به‌ناوبانگترین زانایانی توێكاری وزانیاری كۆرپه‌ڵه‌ناسیدا، و سه‌رۆكی ئه‌و به‌شه‌یشه له‌زانكۆی تۆرنتۆی كه‌نه‌دا،{ئه‌م زانایه‌ش یه‌كێك بوو له‌و زانایانه‌ی وه‌ك خاوه‌ن باسێك هاوبه‌شی له‌گۆنگره‌ی ناوبراودا كردبوو}، كتێبێكی داناوه كه به یه‌كێ له‌سه‌رچاوه گرنگه‌كانی پزیشكی داده‌نرێت له‌بواری ئه‌م پسپۆڕییه‌دا:{قۆناغه‌كانی دروستبوونی مرۆڤ، و زانیاری كۆرپه‌ڵه‌ناسی}، له‌ناو باسه‌كه‌یدا ئه‌وقۆناغانه‌ی ناوقورئانی باسكردووه، وهه‌موو به‌شێك له‌به‌شه‌كانی كتێبه‌كه‌ی - كه‌باس له گه‌شه‌كردنی دروستبوونی كۆرپه‌ڵه ده‌كات – په‌یوه‌ندیداوه به حه‌قیقه‌ته زانیارییه‌كان و ئه‌و ئایه‌ت وفه‌رموودانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌وباسه‌وه هه‌یه، به‌یارمه‌تی شێخ عه‌بدولمه‌جید زیندانی و هاورێكانی شه‌رحی بۆ كردووه‌و پاشكۆی بۆ داناوه..
تێ بینی:
به‌ئیمێلێك ئه‌م كورته باسه‌م له‌لایه‌ن سایتی ئیعجازی عیلمی له‌قورئان وسوننه‌دا
بۆهاتبوو، خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه، و منیش به‌پێویستم زانی وه‌ری بگێرمه سه‌ر زمانی كوردی.. ح، پێنجوێنی.
www.55a.net Quran miracles