له‌وسه‌رده‌مه‌وه مرۆڤ دروست بووه تائه‌مرۆ ململانێیه‌كی سه‌خت له‌نێوان راستی و لاری، و حه‌ق وباتڵا هه‌یه و به‌رده‌وامه، و خوای باڵاده‌ستیش ده‌یان هه‌زار پێغه‌ممه‌ری به‌درێژایی مێژوو بۆ پیشاندانی رێی راست و راستكردنه‌وه‌ی بۆچوونه چه‌وته‌كان ناردووه، به‌ره‌ی دژ به‌حه‌قیش هه‌میشه به‌ره‌و روویان بوونه‌ته‌وه‌و دژایه‌تیان كردوون و ئازاریان داون و به‌ڵكو هه‌ندێكیشیان لێ كوشتوون.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆیش له‌ده‌م هه‌ندێ كه‌سه‌وه جۆره تانه‌و توانجێك به‌رامبه‌ر به‌ئیسلام ببیستین شتێكی تازه نییه و بگره جێی سه‌ر سوورمانیش نییه چونكه مێژووی ئه‌م ملانێیه به‌درێژایی مێژوو كۆنه..
ئه‌وه‌شمان له‌بییر نه‌چێ له‌به‌رامبه‌ره‌وه خوای باڵاده‌ست كه‌سانێكی بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ئاینه ئاماده‌كردووه كه به‌ماڵ و گیان و قه‌ڵه‌م و زمان خه‌ریكی خزمه‌تكردنی ئه‌م ئاینهن وبهتیشكی خۆری به‌ڵگه‌و ده‌لیلیان شێره‌به‌فرینه‌ی ناحه‌زانی ئه‌م دینه ده‌توێننه‌وه، و ته‌می گومان له‌دڵی باوهردارانا دهرهوێننهوه..
جایهكێ له‌و قسه نابه‌جێیانه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی ناحه‌زانی ئیسلامه‌و هه‌ندێ جار له‌سه‌ر زاری موسوڵمانانی كه‌م شاره‌زاوه ده‌بیسترێ ئه‌وه‌یه كه گوایا: ئیسلام به‌زه‌بری شمشێر بڵاو بوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی به‌زۆر كراونه‌ته موسوڵمان.. و پێیان وایه باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئیسلام جیهادی له‌سه‌ر موسوڵمانان فه‌رزكردووه..
زانایانی خزمه‌تگوزاری ئیسلام، یانووسهرانی به‌ویژدان و دوور له‌ده‌مارگیری چه‌ند وه‌ڵامێكی ئه‌م قسه‌یان داوه‌ته‌وه، منیش لێره‌دا پوخته‌یه‌كی وه‌ڵامی ئه‌و بهرێزانهتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌وهیوایه‌ی سوود بههاوزمانانم بگه‌یه‌نێ، و ئارامی بۆ دڵه داخورپاوهكان بگه‌رێنێته‌وه...
مێژووي میلله‌تی كورد:
مێژوونووسی كورد ساڵح قه‌فتان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نووسه‌رێكی عه‌لمانی و نا ئیسلامییه له‌كتێبه‌كه‌ی خۆ‌یا به‌ناوی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد كاتێك باسی موسوڵمانبوونی میلله‌تی كورد ده‌كات ده‌ڵێ: به‌زمان زه‌ده‌یی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستانا شۆره‌ت وایه كه نه‌ژادی ئیمرۆ به زۆری شمشێر موسوڵمان بووه و ئه‌ڵێن: ئه‌م قسه‌یه‌ش پشتاو پشت له‌پێشینانه‌وه به‌جێ ماوه .
به‌مه‌دا دیاره باوك وباپیرانمان وایان زانیوه وه‌ختی خۆی عه‌ره‌به‌كان كه‌هاتوون كوردستانیان زه‌وتكردووه ده‌ستیان داوه‌ته شییر هه‌رچی موسوڵمان نه‌بووه كوشتوویانه، و بهوتهرحه موسوڵمانیهتییان به‌زۆر بریوه به‌سه‌ر كورده‌كانا، بگره به‌و جۆره به‌سه‌ر قه‌ومه‌كانی تریشا. (1)
ئایا ئه‌م قسه‌یه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ترازووی ژییری مامۆستا قهفتاندا كێشی راستی هه‌یه؟ باسه‌رێك له خۆی بده‌ین و بزانین چ وه‌ڵامێكی ئه‌و بۆچوونه ده‌داته‌وه؟
مامۆستا ده‌ڵێت: دیاره ئه‌م بروایه شتێكی زۆر ناراسته، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بوایه، ئه‌بو عه‌ره‌به‌كانی ئه‌وحه‌له له‌موسوڵمان به‌ولاوه هیچ تایه‌فه‌یه‌كی تریان له‌وڵاتی ئیسلاما نه‌هێشتایه، ئه‌ی جووله‌كه‌و عیساییه‌كان بۆچ ماونه‌ته‌وه‌و تهشقهڵیان پێ نه‌كردوون؟
مامۆستا قه‌فتان به‌ڵگه‌ی واقیعی بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه دێنێته‌وه، ئه‌ویش به مانه‌وه‌ی جووله‌كه‌و مه‌سیحییه‌كان له‌ولاتانی ئیسلامی‌دا و به‌تایبه‌تیش له‌كوردستانا، له‌سلێمانیدا لهكهركووكدا لهسنهو كرماشان‌دا به‌ڵكو له‌شارۆچكه‌كانی وه‌ك پێنجوێن وهه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌مانه گه‌ره‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه‌و كلیسایشیان هه‌بووه، وتا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆیشمان له‌زۆر شوێنا ماونه‌ته‌وه..
پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌باسه‌كه‌یا و روونی ده‌كاته‌وه كه‌هه‌وڵی موسوڵمانان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام چۆن بووه، ئایا به‌زۆر بووه، یا بهژییربێژی؟ و ده‌ڵێت:
به‌ڵێ عه‌ره‌به‌كان بۆ نه‌هێشتنی ئاینی موشریك به‌تایبه‌تی هه‌وڵیان داوه، وئاینی (كورد‌و فورس)ی ئه‌وكاته‌ش كه زه‌رده‌شتی وبت په‌رستی بووه به‌موشریك دانراوه، له‌به‌ر ئه‌وه بێگومان عه‌ره‌به‌كان ته‌قه‌لای له‌ناوبردنی ئه‌و جۆره ئاینه‌یان داوه، به‌ڵام نه‌ك به‌زۆری شمشێر، به‌ڵكو به‌زۆری سیاسه‌ت پێكیان هێناوه
ئینجا باسی ئهوسیاسهتهیان ده‌كات كه پیاده‌یان كردوه،و چۆن ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی پێشوویان بریوه‌ته‌وه، و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه جاران لهدهبهشی به‌رووبوومیان پێنجیان ده‌دا به‌ده‌سه‌ڵات ئێستا له دهبهشا به‌شێك ده‌ده‌ن و به‌شه‌كه‌ش دابه‌ش ده‌كرێته‌وه به‌سه‌ر نه‌دارانی ناوخۆیاندا و ده‌ڵێت:
هاتوون موڵكی بێ خاوه‌ن وئه‌رزی ئه‌میرییان به‌سه‌ر خه‌ڵكه كۆنه‌كه‌دا دابه‌ش كردووه، و دڵیان خۆش كردوون، و له‌سه‌ر ئه‌وه‌شا موڵكانه‌و زه‌كاتی سوكیان لێ سه‌ندوون، به‌مانه به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ خه‌ڵكه‌كه‌یان منه‌تباری خۆیان كردووه، چونكه له‌چاو زوڵم و زۆره‌كانی حكومه‌تی رابوردوودا ئه‌م زه‌ریبه‌یه سووك و به‌كه‌ڵك بووه بۆ قه‌ومه‌كه.
به‌هۆی ئه‌م دادگه‌رییه‌وه خه‌ڵكه‌كه موسوڵمان بوون، جیاوازی نێوان داگیركه‌ر ورزگاركهر ئه‌وه‌یه: داگیركه‌ر خێر‌و خێراتت ده‌بات وده‌ت چه‌وسێنێته‌وه، و زه‌لیلت ده‌كات، هه‌ركه‌س وابوو ئه‌وه داگیركه‌ره با هاوزمانی خۆیشت بێ، رزگار كه‌ریش به‌پێچه‌وانه‌وه، چاو نابرێته خێر‌و بێرت، هه‌وڵ ده‌دات له‌زه‌لیلی ده‌رت بێنێ، و به‌سه‌ربه‌رزی بژی، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س ئه‌وه سیفه‌تی بوو رزگاركه‌ره بالهوپهری دنیایشه‌وه هاتبێ.. بۆیه نووسه‌ریش ده‌ڵێت: عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ خوڵق قایمی خۆیانا چونكه ئیدارهكهشیان توند‌و تۆڵ و عادڵانه بووه تهنزیمهكانیان خێرا سه‌ری گرتووه، و به‌وه له‌گه‌ڵ منه‌تباری خه‌ڵكه‌كه‌دا وڵاته‌كه‌ش ئاوابووهتهوه و زۆربه‌ی ئههلهكه به‌حكومه‌ته‌وه نووساوه (2) واته: موسوڵمان بوون.
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی:
خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری قورئان وفه‌رمووده بكه‌ین، كه دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستووری ئیسلامن، ئه‌وه‌مان به‌ئاشكرا بۆ روون ده‌بێته‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی كه‌ده‌ڵێن: گوایا: موسوڵمانان ئیسلامیان به‌زه‌بری شمشێر بڵاو كردۆته‌وه قسه‌یه‌كی نادروست و دوور له‌واقیعه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك هه‌روه‌ك مامۆستا وه‌لید نوور له‌وتارێكیدا باسی ده‌كات:
1- خوای ته‌عالا خۆی ده‌فه‌رموێ: لا إكْرَاهَ فی الدّین قَدْ تَبَیَّنَ الرّشْد منَ الْغَیّ البقره: 256. واته: له‌وه‌رگرتنی ئایندا زۆركردن نییه، و به‌زۆر نادرێ به‌سه‌ر كه‌سدا، چونكهرێبازی چاك ودروست ده‌ركه‌وتوه، و رێی راست له تووله رێگای گومرایی جیابوه‌ته‌وه.
2- خوا ده‌فه‌رموێ: َمَنْ شَاءَ فَلْیۆْمنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْێكْفرْ الكه:29، واته:هه‌مووتان سه‌ربه‌ستن، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ با ئیمان بێنێ، وئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێ باكافربێت. به‌ڵام موسوڵمانان خه‌ڵكی بانگ ده‌كه‌ن بۆ ئاینه‌كه‌یان ولایه‌نی جوانی بۆ خه‌ڵكی باس ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی پێی رازی بوو ده‌چێته ناویه‌وه، وئه‌وه‌شی پێی رازی نه‌بوو سه‌رانه ده‌دات و ده‌سه‌ڵات بۆ موسوڵمانانه..
3- بێگومان تۆمه‌تباركردنی ئیسلام به‌وه‌ی كه‌به‌زۆری شمشێر بڵاوبووه‌ته‌وه، درۆیه‌كی بێ ده‌لیله، ودهعوایهكی باتڵه.. چونكه ئیسلام كه‌سی ناچار نه‌كردووه، وزۆری له‌كه‌س نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام وه‌ربگرێ.. چونكه خوا ئیسلام له‌كه‌سێ وه‌رناگرێ راستگۆ نه‌بێ، و باوه‌ری وانه‌بێ كه‌ئیسلام دواین ئاینی خوایه و شیاوی ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌س شوێنكه‌وته‌ی بێ..
4-له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا یاسایه‌كمان هه‌یه پێی ده‌گوترێ: یاسای ئه‌هلی زیممه اهل الژمه ئه‌هلی زیممه بریتین له‌و غه‌یره موسوڵمانانه‌ی له‌سه‌ر ئاینی خۆیان ماونه‌ته‌وه، و له‌ته‌ك موسوڵماناندا له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا گرێبه‌ستێك ده‌كه‌ن كه‌پێی ده‌گوترێت: گرێبه‌ستی زیممه، عقد الژمه به‌پێی ئه‌و گرێ به‌سته له‌سه‌ر ئاینی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و ماڵ وگیان و خۆێنیان پارێزراو ده‌بێ، به‌شی زۆری ئه‌وانه خۆیان خود به‌خود موسوڵمان ده‌بن.. جا ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌زۆر بسه‌پایه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا یاسای ئه‌و گرێبه‌سته و به‌روبوومی ئه‌وی تێدا نه‌ده‌بوو.(3) قسه‌كانی مامۆستا وه‌لید ته‌واو بوو..
منیش ده‌ڵێم:
5- ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌زۆر ئیسلام بسه‌پێنن به‌سه‌ریا دووروو ده‌ر ده‌چێ، واته له‌ناوه‌وه باوه‌ری نییه‌و له‌رواڵه‌تا باوه‌ری هه‌یه كه ئه‌مه‌ش كاری دووروو و مونافیقه‌كانه، و ئه‌وانیش خراپترین سزایان بۆ دانراوه، چونكه قورئان ده‌فه‌رموێ: إنَّ الْمنَافقینَ فی الدَّرْك الڕَسْفَل منَ النَّار وَڵن تَجدَ ڵهمْ نَێیرًا النساء/145. واته: به‌راستی دوورووه‌كان له‌چینی ههرهخوارووی دۆزه‌خدان، و هه‌گیز نابینی كه‌سێك پشتیوانیان بێت، و به‌هانایانه‌وه بچێت. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر كه‌سێ به‌زۆر بكرێت به‌موسوڵمان ده‌كرێ بهمونافیق، ومونافیقیش له‌رۆژی قیامه‌تا سزای له‌كافر خراپتر‌و قورستره، و ئه‌وه چاره‌نووسیه‌تی كه‌باسمان كرد. ئیسلامیش بۆ ئه‌وه‌هاتووه خه‌ڵكی بۆ به‌هه‌شت به‌رێ ولهدۆزهخ رزگایان بكات.. كه‌وابوو زۆر لێ‌كردن له‌گه‌ڵ بنه‌مای ئیماندا ناگونجێ.(4)
سه‌رچاوه‌كان:
1- ساڵح قه‌فتان مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد/ ل 172.چاپخانه‌ی (سهلمانول ئه‌عزه‌می )به‌غداد، چاپی یه‌كه‌م، به‌پێشه‌كی دكتۆر كاوس قهفتانهوهلهساڵی/1968.
2- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو لاپه‌ره: 173.
3- [ وليد نور هل انتشر الإسلام بحد السيف؟ ]
4- ئاینی ئیسلام وكورد، گوڤاری بانگی هه‌ق/1992.