ناحه‌زانی ئیسلام هه‌رده‌م خه‌ریكی هه‌لات وئیفته‌راو درۆ هه‌لبه‌ستنن به‌ڵكو به‌و كاره‌یان بتوانن، بیروباوه‌رڕی موسوڵمانانی پێ له‌ق بكه‌ن، ئیتر بێ ئاگا له‌وه كه ئه‌م قورئانه نێرراوی خوایه‌و خوا خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و به‌ڵێنی پاراستنی داوه: " إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ " الحجر/9.
هه‌روه‌ك یه‌كێ له‌زانایان ده‌ڵێت: ئه‌مانه به‌م كاره‌یان دوو مه‌به‌ستیان هه‌یه: یه‌كه‌م: درێژه‌دان به‌و جه‌نگه هزرییه‌ی كه له‌سه‌رده‌می خاچ په‌رسته‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه،و ئێستاش به‌جۆرێكی تر ئه‌وجه‌نگه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ئه‌ویش هه‌وڵدانه بۆ ناشیرینكردنی ئیسلام له‌به‌رچاو نه‌وه‌ی موسوڵمانان و ئه‌وانه‌ی شاره‌ززاییه‌كی ئه‌وتۆیان له ئیسلام نییه.
دووه‌م: به‌م كاره‌یان ده‌یانه‌وێ كاتی تۆێژه‌رو بیریارانی ئیسلامی به‌فيڕۆ بده‌ن و به‌جه‌ده‌لی به‌رده‌وامه‌وه خه‌ڕۆیان بكه‌ن.و جه‌نگه‌كه له‌گۆڕه‌پانی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه، تا خه‌ڵكی سه‌ری نه‌په‌رژێ باسی ئه‌و كتێبه شێوێنراوه بكات كه پڕكراوه له پڕ‌و پاڵانته‌ی بێ سه‌رو به‌ر، و وه‌حی خوایی لێی به‌رییه.
1- دروستكردنی ئاسمانان و زه‌وی:
له‌و ماوه پێشووه‌دا یه‌كێ له‌وانه‌ی له‌كه‌نیسه‌ی قیبتی میسره‌وه له‌عنه‌تی لێكراوه و له‌ره‌حمه‌تی خوا دور خراوه‌ته‌وه به‌ناوی قه‌شه زه‌كه‌ریا گومانێكی باسكردوه و گوتوویه‌تی: له‌هه‌ندێ شوێنی قورئانا قورئان ده‌ڵێت: " قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَنْدَادًا؟ ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ، وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِنْ فَوْقِهَا، وَبَارَكَ فِيهَا، وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِلسَّائِلِينَ،ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ، فَقَالَ لَهَا وَلِلأَرْضِ: اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا، قَالَتَا: أَتَيْنَا طَائِعِينَ، فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ، وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا، وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا، ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ." فصلت / 9-12.
واته:پێیان بڵێ: ئێوه به‌و خالقه كافر ده‌بن كه زه‌وی له دوو رۆژا دروست كردووه، و هاوه‌ڵی بۆ داده‌نێن؟ ئه‌وه په‌روه‌ردگاری گشت جیهانه. كێوه‌كانی له‌سه‌رداناوه، فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تی تێ خستووه، ژێواری تیا دیاری كردووه، تا نیاز و داخوازییه‌كانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بكات. و له چوار رۆژدا خوا ئه‌مانه‌ی ته‌واو كردووه، و كێوه‌كانی له‌سه‌رداناوه، فه‌ڕوبه‌ره‌كه‌تی تێ خستووه،و ژێواری تیا دیاری كردووه.. ئه‌وه‌ی ده‌پرسێ بابزانی كه له‌چواره‌مین رۆژدا ئه‌وانه‌ش ته‌واو بوون. ئینجا ویستی ئاسمان رێك بخات ودروستی بكات له‌كاتێكا كه دووكه‌ڵ بوو، به‌ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌رداربن، به‌خۆشی خۆتان یا به‌زۆر، گوتیان: ئێمه ملكه‌چی فه‌رمانی تۆین. له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئاسمانانی كرده حه‌وت چین...
به‌ڵێ ئه‌و ناحه‌زانه‌ی له‌واقیعدا ده‌زانن قسه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی رێزمانی عه‌ره‌بییه، و به‌قه‌ستی خۆیان گێل ده‌كه‌ن گوایا نازانن، تا به‌ڵكو به‌باسكردنی ئه‌وگومانه دڵی موسوڵمانێك كرمێ بكه‌ن گومانیان وایه: ئه‌مه واده‌گه‌یه‌نێ: كه خوا ئاسمانان و زه‌وی له‌هه‌شت رۆژا دروستكردووه، و ئاسمانانی له‌دوای زه‌وییه‌وه دروستكردووه. كه‌چی له حه‌وت شوێنی تردا قورئان باسی ده‌كات كه له شه‌ش رۆژا ئاسمانان و زه‌وی دروستكردووه نه‌ك هه‌شت رۆژ. ئایا ئه‌مه نه‌سازی نییه له‌قورئاندا؟
وه‌ڵامی گومانی یه‌كه‌م:
زانایانی قورئان له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئه‌وه نه‌سازی نییه له‌قورئانا، به‌ڵكو نه‌سازییه له تێگه‌یشتنی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا، چونكه كاتێ یه‌كێك ده‌ڵێت: به ده رۆژ له‌سلێمانیه‌وه گه‌یشتمه به‌غدا، وبه پانزه رۆژی ته‌واو بۆ كه‌ربه‌لا. ئه‌مه وا ناگه‌یه‌نێ كه له‌به‌غداوه به پانزه رۆژ گه‌یشتۆته كه‌ربه‌لا، به‌ڵكو گه‌یشتنی بۆ كه‌ربه‌لا له‌ته‌واوی رۆژی پانزه‌دا بووه، له‌و كاته‌وه له‌سلێمانیيه‌وه رێكه‌وتووه تا ئه‌وكاته پانزه رۆژی پێ چووه. واته: له رۆژی چواره‌ما خوا ئه‌مانه‌ی ته‌واو كردووه: كێوه‌كانی له‌سه‌رداناوه، فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تی تێ خستووه، ژێواری تیا دیاری كردووه.. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌پرسی بابزانێ كه له‌چوار رۆژی ته‌واودا ئه‌وانه‌ش ته‌واو بون.
نه‌ك زه‌وی به‌دوو رۆژ دروست كرووه و ئه‌مانه‌شی به‌چوار رۆژ و ئاسمانه‌كانیش به دوو رۆژ. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م راستییه رێزمانی زمانه هه‌روه‌ك باسمان كرد، و ئه‌و چه‌ند ئایه‌ته‌ی تریش كه خوای باڵاده‌ست تیایاندا باسی دروستكردنی ئاسمانان و زه‌وی ده‌كات كه‌له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا ته‌واو بوون..
2- دروستكردنی ئاسمانان له‌پێش زه‌ویدا:
ده‌ڵًێن: نه‌سازییه‌كی تر له‌قورئانا ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌ندێ شوێنا وا باس ده‌كات كه ئاسمانی له‌پێش زه‌ویدا دروستكردبێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سوره‌تی نازیعاتدا باسی كردووه:" أَأَنْتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ بَنَاهَا ؟ رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا، وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا، وَالأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا ". النازعات:27-30، واته: ئایا زیندوكردنه‌وه‌ی ئێوه گرانتره یا به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه كه خۆی دروستی كردووه؟ به‌به‌رزییه‌وه رایگرتووه، و به‌و په‌ڕی رێكوپێكییه‌وه به‌دیهێناوه، شه‌وگاره‌كه‌ی تاریك كردووه، و چێشته‌نگاو-رۆژگاره‌كه‌ی رووناك كردۆته‌وه، پاشان زه‌ویشی كردۆته شێوه‌یه‌كی هێلكه‌یی..
وه‌ڵامی گومانی دووه‌م:
بۆ وه‌ڵامی گومانی دووه‌میان زانایان فه‌رموویانه: دروستكردنی زه‌وی پاش دروستكردنی ئاسمانه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو هێلكه‌یی كردنی زه‌وی پاش دروستكردنی ئاسمانان بووه، چونكه هێلكه‌یی كردنی زه‌وی پاش دروستكردنی ئاسمانه‌كان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه زه‌وی نه‌بووبێ و پاش دروستكردنی ئاسمانان دروستی كردبێ، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ خوای باڵاده‌ست زه‌وی له‌پێشدا به‌دیهێناوه، پاشان ئاسمانانی دروستكردووه، ئینجا زه‌وی كردۆته هێلكه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان بتوانێ تیایا بژی و جێگیر ببێت.. چونكه له‌چه‌ند شوێنی تردا خوای باڵاده‌ست باسی ئه‌وه ده‌كات كه له‌پێشا زه‌وی دروستكردووه وه‌ك ئه‌م ئایه‌تانه:
البقرة/117، الأنعام/1، 41، 73، 79، 101. الأعراف /54، التوبة/ 36. يونس/3. هود/7. يوسف/101. ابراهيم/10، 19،32. الحجر/85. النحل/3. الإسرا‌ء/99. طه/4. الأنبياء/19، الفرقان/59. النمل/60. العنكبوت/44.، 61. الروم/8، 22. لقمان/ 25. السجدة/4. فاطر/ 1. يس/81، ص 37، الزمر/5، 38، 46. غافر/57. الشورى/11.29. الزخرف/9، الدخان/38. الجاثية/22. الأحقاف 3، ق 38، الحديد/4. التغابن/3، الطلاق/12.
ئه‌وشتانه‌ی كه جێگه‌یان له‌دواوه‌یه و پێش ده‌خرێن له‌زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌وكاره به‌شێكه له ره‌وانبێژی، چونكه كاتێ پێشخرا مه‌به‌ستێك هه‌یه له پێشخستنه‌كه‌یا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پێ رابكێشێ و زیاده بایه‌خی پێ بدات، بۆنمونه: له‌رێزمانی عه‌ره‌بیدا { مه‌فعول}له‌رسته‌دا له‌دوای بكه‌ر{فاعیل}ه‌وه‌دێت، به‌ڵام كاتێ كه پیاوێك خێزانه‌كه‌ی خۆی زۆر خۆشده‌وێت وده‌ڵێ: ته‌نیا تۆم خۆش ده‌وێت، له‌عه‌ره‌بیدا ده‌ڵێت: إياك أحب . كاتێ خاوه‌ن باوه‌ڕ له‌نوێژا ده‌وه‌ستێ و خوای خۆی ده‌په‌رستێ، ده‌ڵێت: " إیاك نعبد " واته: جگه له‌تۆ شتێكی تر ناپه‌رستین. چونكه ئه‌گه‌ر وتی: { نعبد إياك} هه‌ڵده‌گرێ شتێكی تریش جگه له‌و بپه‌رستێ..
لێره‌شدا دروستكردنی ئاسمانه‌كان گه‌وره‌ترین ئه‌ندازیاریه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی خوا پیشان ده‌دات، بۆیه باسی دروستكردنی ئاسمانه‌كان پێش باسی هێلكه‌یی كردنی زه‌وی ده‌كات، تا سه‌رنجی به‌نده‌كانی خۆی بۆ ئه‌ومه‌سه‌له‌یه رابكێشێ، و حاڵییان بكات كه زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌پاشه‌رۆژدا هیچ به‌لای خواوه زه‌حمه‌ت نییه، چونكه ئه‌و ئاسمانانی به‌وهه‌موو ورده‌كاری وسیسته‌مه ناوازه‌و هه‌ستیاره‌وه دروستكردووه، و پاشان زه‌ویشی كردۆته هێلكه‌یی تا مرۆڤ به‌ئاسانی بتوانێ له سه‌ر زه‌ویدا بژی. ئیتر ده‌بێ زیندووكردنه‌وه‌ی مرۆڤ پاش مردنی چ زه‌حمه‌تێكی تیابێ به‌نیسبه‌ت خواوه، كه خۆی له‌سه‌ره‌تاوه دروستی كردووه؟!.
نموونه‌یه‌كی دی، ئه‌وه‌ته خوا له‌هه‌ندێ شوێنا كاتێ باسی مردن ده‌كات له‌پێش ژیانه‌وه باسی ده‌كات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ گرنگی مردن وژیانی پاش مردن رابكێشێ: ئه‌وه‌ته له‌سووره‌تی مولكدا ده‌فه‌رموێ: " الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً " الملك/2. گه‌وره‌یی و رێز وموباره‌كی بۆ ئه‌و خوایه كه مردن و ژیانی دروست كردووه تا تاقیتان بكاته‌وه كێتان كرده‌وه‌ی چاكتر وپه‌سه‌ندتره.
بۆ ئه‌م باسه سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- ته‌فسیری قورتوبی .
2- ته‌فسیری ئیبنو كه‌سیر [ ابن كثير ] .
3- الرد علي مطاعن الكاهن زكريا بطرس. بقلم الدكتور حسين رضوان اللبيدي.
4- خلق الأرض في يومين. الدكتور منصور العبادي.
هه‌ر بژیت