سه‌ره‌تای ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ناكاوێكی سه‌یر له هۆڵه‌ندا رووی دا، ئافره‌تێكی هۆڵه‌ندی له‌كاتی قسه‌كردندا له‌به‌رنامه‌ی یه‌كێ له‌و رادیۆیانه‌ی بۆ ئارِاسته‌ی موسوڵمانانی هۆڵه‌ندایه موسوڵمان بوونی خۆی راگه‌یاند.
له‌به‌رنامه‌ی راسته‌و خۆی رادیۆ {نیبۆ}دا‌و له‌یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زاندا كه ته‌جره‌به‌ی موسوڵمانانی به ره‌چه‌ڵك هۆڵه‌ندی باس ده‌كرد، ناكاو ئافره‌تێك به‌ناوی "میره‌ندا هۆتن بۆس " خۆی به پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه‌كه ناساند و داوای موسوڵمانبوونی خۆی كرد، و گوتی: من لێره‌وه موسوڵمان بوونی خۆم راده‌گه‌یه‌نم، وپاش زنجیره لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه میدیاكان له‌شێوه‌ی پرسیارا رایان گه‌یاندبوو ئیسلامم هه‌ڵبژاردووه. به‌رنامه‌كه‌یش "میره‌ندا "ی ته‌مه‌ن 26 ساڵی بۆ به‌رنامه‌كه داوه‌ت كرد تا هاوبه‌شی به‌رنامه‌كه بكات، و بیر‌و رای خۆی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ده‌ر ببرِێت، چی بیستووه و چی بینیوه.
هه‌واڵنێری ئیسلام ئۆن لاین نێت ده‌ڵێ: له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا كه میدیاكانی ولاَتانی رۆژئاوا وێنه‌ی نه‌گه‌تێڤی ئیسلام بۆ خه‌ڵكی ده‌گوێزنه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه توێژینه‌وه ده‌كه‌ن و روو له‌ئیسلام ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابووردوودا رێژه‌یان به‌ره‌و زۆر بوونه...
چۆن ئیسلامم ناسی؟
میره‌ندا له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌سیحی كاسۆلیكدا گه‌وره‌بوو بۆمان ده‌گێرِێته‌وه كه چۆن ئیسلامی ناسی، و چۆن له‌وباره‌وه گه‌یشته سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كان؟ ده‌لێ: " من هه‌مووكات گوێم له وبه‌رنامانه ده‌گرت كه میدیاكان له‌دژی ئیسلام بلاَویان ده‌كرده‌وه ، هه‌ر كه چه‌ند پرسیارێك له زه‌ینمدا گه‌لاَله ده‌بوو یه‌كسه‌ر رووم ده‌كرده باس وتۆێژیته‌وه، و بۆ گه‌یشتن به‌راسته‌قینه كه‌متر گۆێم له میدیاكان ده‌گرت. ئینجا ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه كرد له كتێبه ئیسلامی و نا ئیسلامییه‌كاندا "
میره‌ندا گوتی: " هاوه‌ڵیه‌تی و په‌یوه‌ندی باشم له‌گه‌ڵ چه‌ند موسوڵمانێكدا رێی توێژنه‌وه‌ی بۆ ئاسان كردم، و یارمه‌تیدام بۆ گه‌یشتن به‌م راسته‌قینه‌یه "
میره‌ندا گوتی: ماوه‌یه‌كه بۆ توێژینه‌وه وبه‌ده‌ستهێنانی وه‌لاَمی كۆمه‌ڵێ پرسیار له‌مزگه‌وته‌كه‌ی دراوسێ ماڵمان نزیك بوومه‌ته‌وه، ئینجا روونی كرده‌وه كه " له قوتابخانه‌ی مزگه‌وته‌كه‌وه هه‌موو هاریكارییه‌كم كراوه بۆ شه‌رحی كۆمه‌ڵێ مه‌سایل كه تا ئه‌م دواین كاتانه‌ش به‌نیسبه‌ت منه‌وه جێی توێژینه‌وه بوون ".
هه‌ڵبژاردن مافی خۆمه:
میره‌ندا گوتی: ئه‌وه‌ی زیاتر به‌ره‌و ئیسلام رایكێشاوه ئه‌وه‌بووه كه زانیویه‌تی ئیسلام دواین ئایینه، و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له‌ئاینه‌كانی ترا توێژینه‌وه‌ی كردووه، و شتێكی تیا نه‌دیوه به‌ره‌و خۆی رای بكێشێ، میره‌ندا له‌قسه‌كانی له‌سه‌ر رادوێوه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه هه‌ڵبژاردنی ئاین مافی هه‌موو تاكه كه‌سێكه، و گوتی: "ئێستا من ئاینی ئیسلامم هه‌ڵبژاردووه، لێره‌وه موسڵمانبونی خۆم به‌هه‌موان راده‌گه‌یه‌نم " وه‌ك هێمایه‌كیش بۆ ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاریه‌وه له‌سه‌ریه‌تی گوتی: " مومكین نییه كه‌سێك له‌مافی هه‌ڵبژاردن مه‌حرومم بكات ".
له‌باره‌ی هه‌ڵس و كه‌وتی دایك و باوكیه‌وه له‌ته‌كیا گوتی: "ده‌رگایان له‌به‌رده‌مما داخست، و ره‌فزیان كرد، كه من قبوڵ بكه‌ن، یا ره‌فیقێكی موسوڵمانم قبول بكه‌ن... هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ترسیان له شتێكی نادیار و نایانه‌وێ بیناسن. "
ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ت نه‌بووه:
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌و ئیمام {رامی شوكورمان}ه‌ی "میره‌ندا " موسوڵمانبونی خۆی لا راگه‌یاندبوو له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه: 9/ 10/ 2005 به‌ئیسلام ئۆن لاین نێتی گوت: " ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ت نه‌بووه و دواین حاڵه‌تیش نابێ ".
هه‌روه‌ها گوتی: زۆر حاڵه‌تی له‌م جۆره رووی داوه، كه خه‌ڵكانێك دێن و ره‌حه‌تی و دڵنیایی خۆیان له ئیسلاما ده‌بیننه‌وه، و ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان له‌سه‌ره ده‌ست بده‌ینه ده‌ستیان و به‌پێی توانا یارمه‌تییان بده‌ین بۆ شاره‌زابوونی زیاتر "، هه‌روه‌ها گوتی: " مانگانه به‌لای كه‌مه‌وه یه‌ك هۆڵه‌ندی له‌م مزگه‌وته‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وا موسوڵمانبوونی خۆی ئاشكرا ده‌كات " مامۆستا (شوكورمان) وتی: ئه‌وانه‌ی كه موسوڵمان ده‌بن، له‌چین و توێژێكی دیاری كراونین، به‌ڵكو له‌هه‌موو چین و توێژێكیان تێدایه، قوتابی مامۆستا، پزیشك پیاو ئافره‌ت...هتد .
شوكورمان داوای له‌موسوڵمانه نوێێه‌كان ئه‌وه‌بوو: له خێزان و بنه‌ماڵه‌كانیان دانه‌برِێن هه‌رچه‌ند له‌و رێیه‌شدا ئاسته‌نگی زۆریان بێته‌رێ، و گوتی: "من ده‌زانم ئه‌وانه‌ی موسوڵمان ده‌بن پاڵه په‌ستۆیه‌كی زۆریان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، ناخۆشترینیان پاڵه‌په‌ستۆی مه‌عنه‌وییه، به‌لاَم پێویسته دان به‌خویانا بگرن "
نارِه‌حه‌تییه‌كان:
له‌باره‌ی ئــه‌و نارِه‌حه‌تیانه‌وه "ره‌فیق ئه‌حمه‌د فه‌ریس " به ئیسلام ئۆن لاین نێتی گوت: " ئێمه له‌شه‌سته‌كانا شه‌ره‌فی موسوڵمان بوونمان به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وكاته وه‌ك ئێستا نارِه‌حه‌تی نه‌بوو، باش له‌یادمه كاتێ كه من موسوڵمان بووم له‌بنه‌ماڵه‌كه‌مه‌وه هیچ نارِه‌حه‌تییه‌كم تووش نه‌بوو، بگره دایك وبابیشم كاتێ دییان له‌و كاته‌وه من موسوڵمان بووم ئیسلام چ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر چاكبوونی ره‌وشت وموعامه‌له‌ی مندا هه‌بووه ئاماده‌گی موسوڵمان بوونیان هه‌بوو "، ره‌فیق پاش موسوڵمان بوونه‌كه‌ی كه وه‌ك مامۆستایه‌ك و واعیزێكی ئاینی كار ده‌كات گوتی: "كات گۆرِاوه، وێنه‌ی ئێستای ئیسلام به‌هۆی میدیاكانه‌وه گۆرِاوه ".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ڵس وكه‌وتی هۆڵه‌ندییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی موسوڵمان ده‌بێ له‌یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه، ئه‌وانه‌ی موسوڵمان ده‌بن، هه‌ندێكیان گۆرِانكارییه‌كی گه‌وره‌یان تیا دروست ده‌بێ، و سه‌رنجی خه‌ڵكی راده‌كێشن، هه‌ندێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌گۆرِێن، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ وروژان كاردانه‌وه‌یه‌كیان لێ ناكه‌وێته‌وه ".
په‌یامنێری ئیسلام ئۆن لاین نێت هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ك هۆله‌ندین كارێكی ئاسان نییه، چونكه یاسای هۆڵه‌ندێ رێ به‌وه نادات سه‌ر ژمێری له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینییه‌وه بكرێت، ئه‌وه‌نده هه‌یه موسوڵمانه چالاكه‌كان ژماره‌ی هۆڵندییه‌كان به دوانزه هه‌زار ده‌خه‌مڵێنن، و به‌شی زۆریان ئافره‌تن " . ژماره‌ی خه‌ڵكی هۆڵه‌ندا به 16 ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێ، ملیۆن و نیوێك موسلمانیان تیدایه، كه له‌سه‌دا هه‌شتای ئه‌و موسوڵمانانه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك تورك و مه‌غریبین، له‌سه‌دا بیسته‌كه‌ی تریش له‌نه‌ته‌وه‌و توخم و ره‌گه‌ز و تایه‌فه‌كانی ترن.
إسلام أون لاين نيت: 9-10-2005
www.penjweny.org