وه‌رگێڕانی : حه‌سه‌ن پێنجوێنی
مولتان (باكستان)- ڕ ف ب- إسلام ڕون لاین.نت/ 13-11-2005
ئه‌مساڵ یاریزانی ناوداری كریكێتی پاكستانی( موحه‌ممه‌د یوسف) یه‌كه‌م چالاكی ئه‌م وه‌رزه‌ی له ژێر ناوێكی نوێ و ئاینێكی نوێ‌دا ئه‌نجامدا ..
موحه‌ممه‌د یوسف یا – جۆزێف یۆحه‌ننا- ی پێشوو ته‌نیا یاریزانێكی فه‌ڵه‌بوو له‌ناو تیپی كریكێتی نیشتمانی پاكستانیدا، و ئه‌ویش له‌مانگی ئابی رابوردوودا موسوڵمان بوونی خۆی ئاشكرا كرد، و ئێستا به‌موسوڵمانبوونی یوسف له‌ناو تیپی كركێتی نیشتمانیدا جگه له ته‌نیا هیندۆسییه‌ك به‌ناوی: دانیش كانیریا، هه‌موو ئه‌ندامانی تیپیپه‌كه موسوڵَمانن..
ئێستاش له‌ته‌ك تیپه‌كه‌یا بۆ یه‌كه‌م یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م وه‌رزه له به‌ریتانیادا خۆی ئاماده كردووه، و پاش راگه‌یاندنی موسوڵمانبونی خۆی ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م یاری نێوده‌وڵه‌تییه‌تی.
یوسفی ته‌مه‌ن 31 ساڵه وتی: "به‌نیسبه‌ت منه‌وه، موسوڵمان بوونه‌كه‌م سه‌ره‌تایه‌كه بۆژیانێكی نوێ، و موسڵمانبوونم هه‌موو ژیانمی گۆرِیوه. " له 12/11/2005 به هه‌واڵنێری هه‌واڵه‌كانی فه‌ره‌نسه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌ویستی خۆی ئیسلامی هه‌ڵبژاردووه، وهیچ گوشارێكی له‌سه‌ر نه‌بووه، وهیچ ته‌نگ و چه‌له‌مه‌یه‌ك پاڵنه‌ری نه‌بوه بۆگۆرِینی ئاینه‌كه‌ی. چ له لایه‌ن تیپه‌كه‌یه‌وه، وچ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ریه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێ له‌ته‌ك راگه‌یاندن و ئاشكرا كردنی موسڵمانبوونی خۆیدا، كه‌سو كار‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ئاسانی بۆیان قبوڵ نه‌كراوه، تا گه‌یشته راده‌یه‌ك دایكی هه‌ره‌شه‌ی به خۆسووتاندن لێ بكات ئه‌گه‌ر له‌وبرِیاره‌ی نه‌گه‌رِێته‌وه..
بێگومان ئه‌وهه‌واڵه سه‌خت بوو بۆیان، و كاری تێكردن، به‌لاَم ئاواته خوازم كاره‌كه باشتر ببێت " پێش ئه‌وه به‌ره‌و رووی هیچ گۆبه‌ندێك نه‌بوومه‌ته‌وه، و هیوادارم له‌وه‌پێش چۆن بووه ئاوها هێور ببێته‌وه..
سێ ساڵ پێش ئه‌وه‌ی یۆسف له‌ئابی 2005 دا موسوڵمان بوونی خۆی ئاشكرا بكات، به ته‌واوی موسڵمان بوه، به‌لاَم ئاشكرای نه‌كردووه..
ناوگۆرِین:
ته‌نیا ته‌نگژه وله‌مپه‌رِێك كه هاتۆته رێی، ناوگۆرِینه‌كه‌یه‌تی له و سجلانه‌ی كریكێتی جیهانی دامه‌زراوه‌ی (ویسدن ئه‌ڵماناك)دایه، كه‌زانیارییه تایبه‌ته‌كان به‌كركێت و یاریزانه‌كانیانه‌وه بلاَو ئه‌كاته‌وه ومه‌ڵبه‌نده‌كه‌شی له‌به‌ریتانیادایه.
وته بێژێك به‌ناوی ئه‌و دامه‌زراوه‌وه رایگه‌یاند كه: " سیاسه‌تی گشتی له وێسدن ئه‌لماناكدا ئه‌وه‌یه كه ویست و ئاره‌زووی یاریزانه‌كان له‌ژوور هه‌مووشتێكی تره‌وه‌ن، به‌لاَم ئێمه ناتوانین سجله كۆنه‌كان بگۆرِین ".
وتی: " له‌به‌ر ئه‌وه له‌م یاریكردنه‌یه‌وه كه له‌نێوان پاكستان وبه‌ریتانیادا ئه‌نجام ئه‌درێت، و (شه‌ممه‌ی پێشتر ئه‌نجام درا،) له‌تۆمارگاكانی ئێمه‌دا به‌ناوی موحه‌ممه‌د یۆسفه‌وه تۆمار ئه‌كرێت، به‌لاَم یارییه‌كانی تری پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمان ببێت هه‌ر به‌ناوی یوسوف یوحه‌نناوه ئه‌بێت "
یوسف له‌ناو خێزانێكی هه‌ژاردا چاوی هه‌ڵهێناوه، و خێزانه‌كه‌یان له‌ماڵێكی یه‌ك ژووریی له‌شاری لاهووری پاكستان‌دا ژیاون، وله‌سه‌رتای ژیانیه‌وه حه‌زێكی بێسنووری له‌یاری كریكیت بووه.
باوكیشی ویستوویه‌تی كورِه‌كه‌ی بخوێنێ و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ولاَته‌كه‌یا به‌وبۆنه‌وه پله‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی به‌ده‌ست بینێ و له‌و حاڵه‌ته رزگاریان ببێت، به‌لاَم یۆسفی ئه‌وینداری یاری كه‌مترین ئاره‌زووی له‌خوێندن نابێت، و له‌قوتابخانه‌وه هه‌ڵدێت بۆ یاریگاكانی كریكێت..
باوكی قه‌ناعه‌ت په‌یدا ئه‌كات كه كورِه‌كه‌ی خوێندنی ناوێ، ئه‌یبات بۆلای به‌رگدروویه‌ك تا فێری درومان ببێت، به‌لاَم له‌وێش هه‌ركات هه‌لی بۆ هه‌ڵكه‌وتبا به‌ره‌و یاریگا هه‌ڵده‌هات، تاباوكی به‌ته‌واوی لێی هیوا برِاو ئه‌بێت..ئیتر وازی لێ دێنێت..
یۆسف به‌ئاواتی خۆی گه‌یشت و ئه‌ورۆژه‌ی بۆ هاته دی كه ببیته یاری زانێكی لێزان وله‌ناو تیپی نیشتمانی كریكێتی پاكستانیدا شوێنێك بۆ خۆی بكاته‌وه. له‌وكاته‌وه رۆژ به‌رۆژ ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌رز ئه‌بووه‌وه تا بووه یه‌كێك له‌ناودارترین یاریزانی تیپه‌كه‌یدا..
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م یارییه‌ی له‌ناوچه‌ی مه‌سیحی نشینی (بایلهاسا)وه ده‌ست پێكرد، كه ناوچه‌یه‌كه له‌نزیك سه‌نته‌ری هێلی شه‌مه‌نه‌فه‌ری لاهووردا، و یه‌كه‌م كه‌سێك ئه‌و به‌هره‌یه له یۆسف‌دا دۆزییه‌وه یاریزانی كریكێتی پاكستانی پێشوو ئه‌زهه‌رخان بوو.
ئه‌زهه‌ر خان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت: یه‌كه‌مجار كه‌یۆسفم بینی له‌ناو ئه‌نجامدانی یارییه‌كی بچكۆله‌دا بوو، ئه‌وكات ده‌ركم كرد كه‌ئه‌م كورِه داهاتوویه‌كی باشی ئه‌بێت..
یوسف پاش ده‌رخستنی موسوڵمانبونی خۆی، موسوڵمانبونی ژن ومنداڵه‌كانیشی راگه‌یاند، و وتی: خێزانی كه‌ناوی (تانییه) بووه، پاش موسوڵمانبوونی ناوی فاتیمه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه. هه‌روه‌ها وتویه‌تی: من وخێزانم سوپاس بۆ خوا پێنچ فه‌رزه نوێژه‌كان ئه‌كه‌ین، وله‌خواش داواكارم هه‌موو خه‌ڵكی دنیا رینموونی بكات..
سه‌رچاوه :
ئیسلام ئۆن لاین
1/12/2005