بسم الله الرحمن الرحیم
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی دكتۆردا ئه‌وه هات به خه‌یاڵمدا كه ئه‌م ئیسلامه چه‌ند گه‌وره‌و هێژایه، و چۆن له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكا كاریگه‌ری خۆی هه‌یه! كه‌سانێك هه‌ن كه له‌ئیسلامه‌وه ببنه مه‌سیحی، هه‌روه‌ك له‌مه‌سیحییه‌وه خه‌ڵكانێك ده‌بنه موسوڵمان به‌لاَم جیاوازی نێوان ئه‌م دوو گۆرِانه زۆر گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌وانه‌ی كه له‌ئیسلامه‌وه ده‌بنه مه‌سیحی یا نه‌خوێنده‌وارێكن كه ئاگایان له بنچینه‌و بناغه‌ی ئاینه‌كه‌یان نییه، یا كه‌سێكه هه‌ژاری ونه‌دارییه‌كی زۆر رووی تێكردووه، و ده‌یه‌وێ به‌و بۆنه‌وه سكی خۆی تێر بكات، یاكه‌سێكه خاوه‌ن بیر‌و باوه‌رِێكی دۆرِاو، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌دوژمنایه‌تی ئیسلام په‌روه‌رده‌كراوه، و ئێستاش كه ده‌بینێ ئۆردوگای بیر‌و باوه‌رِه‌كه‌ی خاپوور بوه‌و، و باڵه‌خانه‌كه‌ی هه‌ره‌سی هێناوه، و هه‌ست به‌لێقه‌ومانێك ده‌كات په‌نا ده‌باته به‌ر مه‌سیحییه‌ت به‌خه‌یاڵی خۆی تا له‌و بۆشاییه هزرییه رزگاری ببێت.. به‌لاَم ئه‌وانه‌ی كه له مه‌سیحییه‌وه ده‌بنه موسوڵمان به‌شێكی زۆریان خوێنده‌وارن، و به‌لێكۆلینه‌وه و له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه و تێرِامانێكی زۆرا ده‌بنه موسوڵمان وله‌نێوانیانا خاوه‌ن شه‌هاده‌ی به‌رز و پیاوی كۆمه‌لاَیه‌تی به‌ناوبانگ و بگره قه‌شه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، و ئه‌م دكتۆر قه‌شه‌یه‌ی ئه‌مرِۆمان یه‌كێكه له‌و پیاوانه‌ی كه ته‌مه‌نێكی زۆری له مه‌سیحییه‌تا بردۆته سه‌ر و بانگخوازێكی ئه‌و ئاینه بووه‌و، ئێستا خوا رێنوێنی كردووه، و رێی راستی دیوه‌ته‌وه و بووه‌ته بانگخوازێكی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دوژمنایه‌تییه‌ی میدیاكانی جیهان له‌دژی ئیسلام به‌رپایان كردووه، رۆژ به‌رۆژ ده‌خوێنینه‌وه قه‌شه‌كانیان موسوڵمان ده‌بن.. ئایا ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی تری گه‌وره‌یی ئه‌م ئاینی ئیسلامه نییه؟! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تائیستا نه‌بیستراوه ته‌نیا مه‌لایه‌كی موسوڵمان بووبێته مه‌سیحی..
فه‌رموون ئه‌وه ئێوه و به‌سه‌رهاتی ئه‌م دكتۆر قه‌شه‌یه كه‌باسی ژیانی خۆی ده‌كات، با باش گوێی لێ بگرین و سوپاسی خوا بكه‌ین كه ئه‌م ئاینه گه‌وره‌یه‌ی پێ به‌خشیوین..
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر نیعه‌تی ئیسلام كه‌ئه‌ویش نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ویه‌و هیچ نیعمه‌تێكی پێ ناگات، چونكه له‌م سه‌رزه‌وییه‌دا كه‌سێك نییه خوا به‌ته‌نیا بپه‌رستێ جگه له‌موسوڵمانان..
گه‌شتێكی درێژم كرد، و نزیكه‌ی 40 ساڵێكی خایاند، تا خوا هیدایه‌تی دام و رێنوێنی كردم، له‌مه‌ولا رۆژگاری ئه‌م گه‌شته‌ی ته‌مه‌نی خۆمتان قوناغ به‌قۆناغ بۆباس ده‌كه‌م:
1- قۆناغی منداڵی :
باوكم له ئه‌سكه‌نده‌رییه‌دا له‌كۆمه‌ڵه‌ی هاوه‌لاَنی كتێبی پیرۆزدا واعیزبوو، كاری باوكم ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكی هه‌ژار له‌ناوچه موسوڵمان نشینه هه‌ژاره‌كانی ده‌وروبه‌ر بكات به مه‌سیحی..
باوكم زۆر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه من كاری شه‌مماسه( ) بكه‌م له‌كاتێكا ته‌مه‌نم شه‌ش سالاَن بوو. وبرِۆم بۆ ده‌رسی قوتابخانه‌كانی یه‌كشه‌ممه، له‌وێ تۆوی رق وقینی ره‌شیان له ژییری و هۆشی مندالاَنا ده‌چاند.. بۆنموونه: پێیان ده‌گوتین: 1- موسوڵمانان میسریان له مه‌سیحییه‌كان داگیر كردووه، و سزای مه‌سیحییه‌كانیان داوه..
2- موسڵمانه‌كان له گاپه‌رست و بووداییه‌كان كافرترن..
3- قورئان په‌یامێكی خوایی نییه، به‌ڵكو داهێنراوی خودی موحه‌ممه‌ده..و چه‌نده‌ها بوختانی تریش له‌و تۆوانه‌ی كه رق و قینی ره‌شی دژ به‌موسوڵمانانی له‌دڵی مندالاَنا سه‌وز ده‌كرد..
له‌م قۆناغه‌دا باوكم به‌نهێنی بۆی باس ده‌كردین چۆن كه‌نیسه له‌مه‌سیحی راسته‌قینه لایداوه، وله‌مه‌سیحی راسته‌قینه‌دا دانانی وێنه و په‌یكه‌ر له عیباده‌تخانه‌دا حه‌رامه، و سوجده بردن بۆ به‌تریارك و ئیعتیراف كردن به‌تاوان لای قه‌شه‌كاندا حه‌رام و گوناهه!!
2- قۆناغی لاوی :
كاتێ ته‌مه‌نم 18 سالاَن بوو له‌یه‌كێ له قوتابخانه‌كانی یه‌كه‌شه‌ممه‌دا بووم به مامۆستا، و ده‌بوا ده‌رسم بۆ ئامۆژگاری كه‌نیسه و سه‌ردانه وه‌رزییه‌كانی دێره‌كان به‌تایبه‌ت له‌هاوینا ئاماده بكردایه، له‌م وه‌رزانه‌دا ئه‌وانه ده‌عوه‌ت ده‌كران كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیسلام بوون و شاره‌زاییه‌كی باشیان له هێرشكردنه سه‌ر ئیسلام و تانه‌دان له‌قورئان و موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌ر{صلى الله عليه وسلم}دا هه‌بوو..
3- ئه‌وه‌ی له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا باس ده‌كرا:
1- قورئان پرِیه‌تی له نه‌سازی، بۆ نموونه نیوه ئایه‌تێكی وه‌ك ئه‌مه‌یان باس ده‌كرد :{ ولا تقربوا الصلاة...}..نزیكی نوێژ مه‌كه‌ونه‌وه...
2- قورئان پرِیه‌تی له وشه‌ی سیكسی و وشه‌ی (نیكاح)یان به‌واتای زیناو نێربازی لێ ده‌دایه‌وه.
3- ده‌یان گوت: موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌ر{صلى الله عليه وسلم} رێنوێنییه‌كانی قورئانی له بوحه‌یرای راهیب وه‌رگرتووه، و پاشان خوار وخێچی كردۆته‌وه و ئاینی ئیسلامی لێ دروست كردووه، و پاشان ئه‌و راهیبه‌یشی كوشتووه تا نهێنییه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وێ.. و له‌م گاڵته ولاقرتێیانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئیسلام و قورئان زۆر ده‌گوترا و باس ده‌كرا.
4- چه‌ند پرسیارێكی سه‌رسوورهێنه‌ر :
لاوان له‌و ته‌مه‌نه‌دا منیش یه‌كێك بووم له‌وان پرسیارگه‌لێكمان له قه‌شه‌كان ده‌كرد كه‌سه‌رسامیان كردبووین:
پ: لاوی مه‌سیحی ده‌ی پرسی: رات به‌رامبه‌ر به موحه‌ممه‌د{صلى الله عليه وسلم} چییه؟
و: قه‌شه له‌وه‌لاَمدا ده‌یگوت: ئینسانێكی زیره‌ك وعه‌بقه‌ری بووه.
پ: عه‌بقه‌ری زۆر هه‌بووه له‌مێژوودا وه‌ك: (ئه‌فلاتۆن، و سۆقرات، و حامورِابی...) به‌لاَم نه‌شوێن كه‌وته‌یان هه‌یه، و نه‌ئاینێك به‌وشێوه‌یه تائه‌مرِۆیش هه‌ر بلاَوه‌بكات؟ بۆچ؟ قه‌شه له‌ولاَمدا سه‌رگه‌ردان ده‌بوو..
پ: لاوێكی تر ده‌یپرسی: رات به‌رامبه‌ر به‌قورئان چییه؟
و: كتێبێكه چیرۆكی پێغه‌ممه‌رانی تێدایه، و خه‌ڵكی هان ده‌دات بۆ كرده‌وه‌ی جوان، به‌لاَم پرِه له هه‌ڵه..
پ: بۆچ ده‌ترسن ئه‌گه‌ر بیخوێنینه‌وه؟ و ئه‌وه‌ش به‌كافر داده‌نێن ده‌ستی لێ بدات یا بیخوێنێته‌وه؟
و: قه‌شه له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی سووربوو: ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه كافره، بێ روون كردنه‌وه‌ی هۆیه‌كه‌ی!!
پ: یه‌كێكی تر ده‌ی پرسی: ئه‌گه‌ر موحه‌ممه‌د{صلى الله عليه وسلم}كه‌سێكی درۆزن بووه، بۆ خوا وازی لێ هێناوه 23 ساڵ بانگه‌وازه‌كه‌ی بلاَو بكاته‌وه؟ به‌ڵكو تائێستاش ئاینه‌كه‌ی هه‌ر بلاَو ده‌بێته‌وه؟ كه‌چی له كتێبی مووسا{كتێبی ئه‌رمیا}دا نووسراوه: بێگومان هه‌ر كه‌سێك ئیددیعای پێغه‌ممه‌رایه‌تی بكات خوا به‌ڵێنی داوه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌و كه‌سه‌و خاو خێزانه‌كه‌ی له‌ناو ببات؟
و: قه‌شه له‌وه‌لاَما ده‌یگوت: (له‌وانه‌یه خوا به‌وه بییه‌وێ مه‌سیحییه‌كان تاقی بكاته‌وه)..
5- چه‌ند هه‌ڵوێستێكی سه‌رسورِهێنه‌ر :
1- له‌ساڵی 1971 په‌تریارك (شنۆده) برِیارێ بێبه‌شكردنی (راهیب رۆفائیل) راهیبی دێری مارمینیای ده‌ركرد، بێبه‌شیكرد له نوێژ و پارِانه‌وه، چونكه له پارانه‌وه‌كه‌یا ناوی ئه‌وی نه‌هێناوه، هه‌رچه‌ند راهیب سه‌موائیل ویستی قه‌ناعه‌تی پێ بكات كه ئه‌م له‌خوا ده‌پارِێته‌وه، وعیباده‌ت بۆ خوا ده‌كات، نه‌ك بۆ په‌تریارك، به‌لاَم قه‌ناعه‌تی نه‌كرد، و ترسی ئه‌وه‌شی هه‌بوو ئه‌گه‌ر زۆر له‌سه‌ری برِوات له به‌هه‌شتیش بێ به‌شی بكات!!
2- راهیب سه‌موائیل پرسی: ئایا دروسته شێخی ئه‌زهه‌ر موسوڵمانێك له‌نۆێژ بێبه‌ش بكات؟ شتی وا مه‌حاڵه..
3- ئه‌وه‌ی كه زۆر سه‌راسیمه‌ی كردبووم ئاگام لێ‌بوو هه‌ر تایه‌فه‌یه‌كی مه‌سیحی ئه‌وی تریانی به‌كافر داناوه، و له (قه‌شه میتاس رۆفائیل)م پرسی: ئایا ئه‌و به‌كافر كردنه‌ی ئه‌وان چ كاركردێكی ده‌بێ؟ ئه‌ویش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد ئه‌و به‌كافر كردنه له‌ئاسمان وسه‌رزه‌ویدا جێ به‌جێ ده‌بێ!!
4- منیش به‌سه‌ر سامییه‌وه لێم پرسی: مه‌عنای وایه ئێمه كافرین، چونكه پاپی رۆما ئێمه‌ی به‌كافر كردووه.. له‌وه‌لاَمدا گوتی: به‌داخه‌وه به‌ڵێ..
5- لێم پرسی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌تریاركی ئه‌سكه‌نده‌رییه تایه‌فه‌كانی تری كردووه به‌كافر، ئه‌وانیش كافرن؟ له‌ولاَمدا گوتی: به‌داخه‌وه به‌ڵێ..
6- لێم پرسی: ئه‌ی رۆژی قیامه‌ت هه‌ڵوێستی ئێمه چ ده‌بێ؟ له‌وه‌لاَمدا گوتی: خوا ره‌حممان پێ ده‌كات..
6- سه‌ره‌تای رووكردنه ئیسلام :
كاتێ رۆیشتمه ناو كه‌نیسه‌وه وێنه‌و په‌یكه‌ره‌كه‌ی مه‌سیحم بینی، وێنه‌ی هه‌ڵواسینه‌كه‌ی به‌سه‌ر خاچه‌وه به‌رزتربوو به‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌یا، من له‌خۆمم پرسی: ئه‌م ئینسانه لاوازه‌ی كه سوكایه‌تی پێكرا، وگاڵته‌ی پێكرا وسزاو ئازاردرا چۆن ده‌بێ په‌روه‌ردگار و خوا بێ؟!
من ده‌بێ په‌روه‌ردگاری ئه‌م لاوازه‌ی له‌ده‌ست ده‌سه‌لاَتی جووه‌كان هه‌ڵهاتوه بپه‌رستم. و زیاتر سه‌رم سوورِما كه زانیم ته‌ورات له‌عنه‌تی له خاچ و به‌خاچ هه‌ڵواسراودا كردووه، و به‌پیسی داناوه، و ئه‌وخاكه‌ش پیس ده‌كات كه تیا هه‌ڵواسراوه..(ته‌سنیه 21، 22، 23) .
له‌ساڵی 1981 دا زۆر موناقه‌شه‌م له‌ته‌ك هاوسێ موسوڵمانه‌كه‌م (ئه‌حمه‌د ده‌مرداش حیجازی)دا ده‌كرد، رۆژێكیان له‌باره‌ی دادگه‌ری له‌ئیسلامدا وه باسێكی بۆ كردم، له میراتا، له ته‌لاَقدا، له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌دا.. ئینجا لێمی پرسی: ئێوه شتی واتان هه‌یه؟
گوتم: نه‌خێر.. شتی وامان نییه..
پاشان له‌خۆمم پرسی: چۆن ته‌نیا پیاوێك ئه‌م هه‌موو شه‌ریعه‌ته كامڵ و پته‌وه‌ی به‌بێ ئیختیلاف له عیبادات و موعامه‌لاتدا دانا؟ و چۆن ملیارێ جووله‌كه و مه‌سیحی نه‌یانتوانی ئه‌وه بسه‌ڵمێنن كه داهێنراوه؟!
له‌ساڵه‌كانی 1982 – 1990 دا من له خه‌سته‌خانه‌ی (سه‌در كۆم شه‌قافه) پزیشك بووم، و دكتۆر موحه‌ممه‌د شاتبی هه‌میشه له‌باره‌ی قسه‌كانی موحه‌ممه‌ده{صلى الله عليه وسلم} وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كاندا ده‌كرد, من له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستم به‌ئاگری غیره‌ت ده‌كرد، و داخم لێ ده‌هات ئه‌و به‌وشێوه باسی پێغه‌مه‌ری ئیسلام ده‌كات، به‌لاَم به رۆیشتنی رۆژگار حه‌زم له‌وه‌ده‌كرد گوێ له‌قسه‌كانی بگرم، {ئه‌و فه‌رموودانه وشه‌ی كه‌م ومانای زۆر و دارِشتنێكی جوانیان هه‌بوو}، ئاله‌وكاته‌دا هه‌ستم كرد كه ئه‌وپیاوه پێغه‌ممه‌رێكی گه‌وره‌یه..
7- ئایا باوكم موسوڵمان بوو؟
ئه‌و كاركرده نهێنییانه‌ی له‌هیدایه‌تدانمدا كاریگه‌ر بوون، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی باوك و دایكم بوو به‌رامبه‌ر به كه‌نیسه و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كه‌نیسه‌وه بوو. بۆنموونه:
1- وازهێنانیان به‌ته‌واوی له‌كه‌نیسه‌و ئامۆژگاری كه‌نیسه‌و كۆمه‌ڵه به‌گاوركردنه‌كان.
2- هیچ كات ده‌ستی كاهین وقه‌شه‌كانیان ماچ نه‌ده‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌لای مه‌سیحییه‌كانه‌وه شتێكی زۆر گه‌وره‌بوو.
3- باوه‌رِی به خۆین ولاشه نه‌بوو، كه بریتییه‌له (شه‌راب و نان )، واته: باوه‌رِی به‌وه نه‌بوو خوا له‌جوسته‌ی مه‌سیحدا خۆی نواندبێ.
4- له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه برِوات بۆ نوێژ، ده‌خه‌وت و پاشان خۆی ده‌شۆرد، و له‌كاتی نیوه‌رِۆدا هه‌ڵده‌ستا.
5- بۆ دابه‌زین له‌كاتی عه‌سردا و گه‌رِانه‌وه‌ی دره‌نگ له‌كاتی عیشادا مه‌عزه‌ره‌تی ده‌هێنایه‌وه..
6- پێی خۆش نه‌بوو كچه‌كان بۆ ساڵۆنی سه‌رچاكردن برِۆن..
7- وشه‌ی نوێی به‌كار ده‌هێنا وه‌ك په‌نا به‌خواده‌گرم له‌شه‌یتان(أعوذ بالله من الشيطان)، و هیچ هێزو توانایه‌ك نییه جگه له‌خواوه (لا حول ولا قوه الا بالله)..
8- پاش مردنی باوكم له 1988 دا ئه‌و ئینجله‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بوو ورده كاغه‌زی بچكۆله‌ی تێدا بوو كه هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی ناو ئینجیله‌كه‌ی تیاراست كردبوه‌وه.
9- ئینجیله‌كه‌ی باپیره‌م {باوكی باوكم}م دۆزییه‌وه كه له‌ساڵی 1930دا چاپكرابوو، روونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی له‌باره‌ی ئه‌و گۆرِانكارییانه‌وه تیا‌بوو، كه مه‌سیحییه‌كان تیایا به‌دییان هێنابوو، له‌وانه گۆرِینی وشه‌ی {ئه‌ی مامۆستا!} و {ئه‌ی گه‌وره!} بۆ {ئه‌ی په‌روه‌ردگار!} تا وا به‌خوێنه‌ر پیشان بده‌ن كه په‌رستنی مه‌سیح هه‌ر له‌كاتی له‌دایكبونیه‌وه بووه..
8- رێگای مزگه‌وت :
له‌نزیك عه‌یاده‌كه‌مه‌وه مزگه‌وتی {هوده‌ل ئیسلام} هه‌بوو، لێی نزیك بوومه‌وه‌و سه‌یرێكی ناوه‌كه‌یم كرد، دیتم ئه‌مه هه‌رگیز له‌كه‌نیسه ناچێ، {نه كورسی تێدایه، نه وێنه‌و په‌یكه‌ر، نه شه‌معدانی گه‌وره، نه‌فه‌رشی نایاب، نه كه‌ره‌سه‌ی موزیك، نه گۆرانی وچه‌پله لێدان}، دیتم عیباده‌تكردن له‌م مزگه‌وتانه‌دا بریتییه له ركوع و سجود بۆ خوا و به‌س، جیاوازی له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژارا نییه، و هه‌موو له‌یه‌ك ریزی رێك و پێكدا ده‌وه‌ستن، و ئه‌مه‌م به‌راورد كرد له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی له‌كه‌نیسه‌كاندا ده‌كرێ، دیتم به‌راوردییه‌كه هه‌میشه له‌قازانجی مزگه‌وتایه..
9- له‌په‌نای قورئانا :
ویستم قورئان بخوێنمه‌وه، بۆیه رۆیشتم نوسخه‌یه‌كم كرِی، و بیری ئه‌حمه‌د ده‌مرداشی هاوه‌ڵم كه‌وته‌وه كه دیگوت: قورئان كه‌س ده‌ستی لێ نادات جگه له‌پاكان (لا یمسه إلا المگهرون)، منیش رۆیشتم به‌ئاوی سارد غوسڵێكم كرد، چونكه له‌وكاته‌دا جگه له‌وه ئاماده نه‌بوو، ئینجا ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی قورئان كرد، زۆر ده‌ترسام ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌ته‌ورات وئینجیلا بووه هۆی بێ متمانه بوونم پێیان، له‌میشدا هه‌بێت، له‌دوو رۆژا ته‌واوی قورئانم خوێنده‌وه، به‌لاَم هیچم له‌وانه نه‌بینی كه له كه‌نیسه‌دا له‌باره‌ی قورئانه‌وه پێیان ده‌گوتین..
له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو ئه‌وه‌ی قسه له‌ته‌ك موحه‌ممه‌دا{صلى الله عليه وسلم} ده‌كات ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه له‌مه‌ولا ده‌مرێت، كێ جورئه‌تی هه‌یه جگه له‌خوا شتی وابڵێ؟؟ ئاله‌ویادا له‌خوا پارِامه‌وه رێنوێنیم بكات و هیدایه‌تم بدات..
10- خه‌و :
رۆژێكیان خه‌و زۆری بۆهێنام و خه‌وتم، قورئانه‌كه له‌ته‌نیشتمه‌وه بوو، له‌نزیك به‌ره‌به‌یانا روناكییه‌كم له‌دیواری ژووره‌كه‌ما بینی، پیاوێكی روونوورانی ده‌ركه‌وت، و لێم نزیك بووه‌وه، و هێمای بۆ قورئانه‌كه كرد، منیش ده‌ستم درێژكرد تاسلاَوی لێ بكه‌م، به‌لاَم نه‌ما وخۆی ونكرد، كه‌وته دڵمه‌وه كه‌ئه‌وپیاوه موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌ر {صلى الله عليه وسلم} بووبێ، و هێمای بۆ قورئانه‌كه كردبێ كه ئه‌وه رێگه‌ی نوور و هیدایه‌ته..
11- له كۆتاییدا ته‌سلیم به‌خوا بووم :
له‌پارێزه‌رێكم پرسی: ئه‌گه‌ر موسوڵمان بم چیبكه‌م؟ ئه‌ویش رێنوێنی كردم برِۆم بۆ به‌رِێوه‌به‌ری ئاسایش –به‌شی كاروباری ئاینی- و ئه‌و شه‌وه خه‌وم لێ نه‌كه‌وت، و شه‌یتان زۆر بۆلام ده‌هات، و پێمی ده‌گوت: {چۆن به‌م ئاسانییه واز له‌ئاینی باوك و باپیرانت دێنی}؟
له‌سه‌عات شه‌شی به‌یانیدا له‌ماڵ ده‌رچووم و رۆیشتم بۆ كه‌نیسه‌ی{جرجس و ئه‌نتۆنیۆس}، و نوێژیان دابه‌ستبوو، هۆڵه‌كه پرِبوو له وێنه‌و په‌یكه‌ری مه‌سیح و مه‌ریه‌م و یاریده‌ره‌كانی مه‌سیح، و كه‌سانی تریش وه‌ك {كیرلس}ی په‌تریكی پێشوو، رووم تێكردن وگوتم(ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر حه‌قن، و كاری موعجیزه ئه‌كه‌ن، هه‌روه‌ك له‌كه‌نیسه ئێمه‌یان فێر ده‌كرد، شتێك بكه‌ن، نیشانه یا هێمایه‌كم بۆ بكه‌ن تا من حاڵی ببم كه له‌سه‌ر رێی هه‌ڵه ده‌رِۆم.)، خۆ هیچ وه‌لاَمێك نه‌بوو.
پاش ئه‌وه ماوه‌یه‌كی باش گریام بۆ ئه‌وته‌مه‌نه زۆره‌ی له عیباده‌تی وێنه و په‌یكه‌ردا به‌فیرِۆم دا، پاش گریانه‌كه هه‌ستم كرد له‌چڵكی بت په‌رستی پاك بوومه‌ته‌وه، و رێیه‌كی دروستم بۆ په‌رستنی خوای تاك وته‌نیا گرتۆته به‌ر..
رۆیشتم بۆ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌ستم به‌برِینی ئه‌و كاروانه درێژه‌ی رۆتین كرد، و نالاَندن به‌ده‌ست ده‌رد و داوی بێرۆكراتییه‌وه، وگومانی خه‌ڵكی.. پاش ده‌مانگ له مانگی ئۆگستی 1992 دا موسوڵمان بوونی خۆمم ئاشكرا كرد..
ئه‌ی خودایه! له سه‌ر ئیسلام بم ژییه‌نه، و به‌ئیمانه‌وه بم مرێنه.. ئه‌ی خودایه! پاش خوم نه‌وه‌كانم له‌سه‌ر تاعه‌ت و عیباده‌تی خۆت بپارێزه، له سه‌رپێچی فه‌رمانت بترسن و به‌په‌رستنت خۆ له تۆ نزیك بكه‌نه‌وه..
و آخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.
سه‌ر چاوه : سایتی دكتۆر وه‌دیع ئه‌حمه‌د
http://wade3.jeeran.com/story.html