{به‌شی یه‌كه‌م}
من كێم؟
من ناوم "روبا "یه، و ناوی فامیلیمان "قه‌عوار"ه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌سیحی ئه‌رده‌نی له ولاَتی دانیمارك له دایك بووم، باوكم پیاوی ئاینی مه‌سیحی بوو، و قه‌شه‌ی چوار كه‌نیسه بوو، دایكم له گۆمه‌ڵَگای رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستا یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین پێشه‌وایانی ژنانی مه‌سیحی، من شاره‌زاییه‌كی ته‌واوم له "ته‌ورات و ئینجیل "دا هه‌یه.
كاتێ له‌ته‌مه‌نی هه‌شت سالاَنا بووم مه‌سیحم به‌رزگاركه‌ری خۆم داناوه، و له ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیدا خۆم له‌ئاوی به‌مه‌سیحی بوون هه‌ڵژه‌ندووه، و له‌ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵیدا {ته‌عمید( 1 )}م به‌رۆح كردووه.. به‌لاَم رۆژێ له‌رۆژان بۆ گه‌یشتن به‌راسته‌قینه وگه‌ڕان به‌شوێن زانستا عه‌قڵ وهۆشی خۆمم دانه‌خستووه. تانه‌بوومه موسڵمان ئارامیم له‌ناو ده‌روونی خۆما نه‌بینی، تا قه‌ناعه‌تیشم به‌ئیسلام كرد كاتی زۆری ویست.
سه‌ره‌تای به‌سه‌رهاتم له‌كاتی منداڵیمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، له‌وكاته‌دا زۆر رقم له‌ئیسلام بوو، به‌تایبه‌ت كاتێ له پۆلی ده‌ه‌هه‌مدا بووم دیتم كیژێكی موسوڵمان نوێژ ده‌كات، و له‌كاتی سوژده‌دا بوو، نوكه شه‌قێكم تێ هه‌ڵدا، له‌گه‌ڵ كیژه‌كانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌ییدا زۆر ده‌مه‌قاڵه‌م ده‌بوو، و ده‌مویست پێیان پیشان بده‌م كه چه‌ند رۆشنبیرم!! هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ خۆما كتێبی پیرۆز(ته‌ورات وئینجیل)م هه‌ڵده‌گرت، وبه‌ده‌نگی به‌رزیش ده‌مخوێنده‌وه، یا ده‌قێكم وه‌ك وته‌ی رۆژ له‌سه‌ر ته‌خته‌ره‌شه‌كه ده‌نووسییه‌وه، له‌یادمه كاتێ مانگی ره‌مه‌زان ده‌هات كردبوومه عاده‌ت له‌به‌رچاو كچه موسوڵمانه به‌رۆژووه‌كانه‌وه شتم ده‌خوارد،{داواكارم خوا به‌زه‌یی پیاما بێته‌وه و له‌وتاوانانه‌م خۆش ببێت}، به‌كورتی خاوه‌نی گۆبه‌ندێكی زۆر بووم.
له قوتابخانه‌ی ئاماده‌ییدا:
له پۆلی یانزه‌دا پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی ته‌واو بكه‌م له‌بیرمه ب ڕیارم دا له‌وانه‌ی رۆشنبیری ئیسلامی‌دا ئاماده‌بم، و خۆم بیبیستم كه له‌باره‌ی ئاینی مه‌سیحییه‌وه كچان چ ده‌ڵێن؟ ده‌یان گوت: ئینجیل ده‌ستی تێبراوه، گۆ ڕێنراو و شێوێنراوه، منیش زۆر پێی تو ڕه ده‌بووم، و بۆم شه‌رح ده‌كردن كه ئینجیل كتێبێكی موعجیزه‌یه، و له چوار كتێبی جیاوازدا نووسراوه، و له‌هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن چواركه‌سی جیاواز‌و، و له‌سه‌رده‌می جیاوازدا نوسراوه{مه‌تێ، مه‌رقه‌س، لۆقا، و یۆحه‌ننا}، یه‌كی له‌كچه‌كان هه‌ڵی دایێ و گوتی: كه‌وابوو تۆ ده‌ڵێیت: جنۆكه ئه‌و كتێبانه‌ی نووسیوه‌ته‌وه، ئای چه‌ند نا ڕه‌حه‌ت بووم!! ئیتر نه‌م ویست له‌وه‌زیاتر له‌گه‌ڵ كچه‌كاندا چه‌له‌حانێ بكه‌م و له‌پۆله‌كه چوومه ده‌ره‌وه..
كچه‌كان له‌باره‌ی منه‌وه كه‌وتنه پرسیار كردن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بم ناسن، هه‌ر هۆی ئه‌وه‌بوو ده‌هاتن بۆلام و له‌باره‌ی ژیانی خۆم و ئاینمه‌وه پرسیاریان لێ ده‌كردم، و منیش وه‌لاَمم ده‌دانه‌وه و كتێبی پیرۆزم پێ پیشان ده‌دان، و به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كانم بۆ ئه‌خوێندنه‌وه. هه‌وڵم ده‌دا قه‌ناعه‌تیان به‌ئاینی مه‌سیحی پێ بكه‌م. تا رۆژێ مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی بانگی كردم و پێی گوتم: ده‌بێ تۆ ئاگات له‌خۆت بێت، و خۆت له‌قسه‌كردن بۆكچان له‌باره‌ی ئاینی مه‌سیحییه‌وه بپارێزی، چونكه یاسای ولاَت رێ به‌تۆ نادات كاری وا بكه‌یت.. پێم گوت: ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه نییه. گوتی: من كاسێتێكی تۆمار كراوم لایه به‌ده‌نگی خۆت كه تۆ له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌ته‌وه بۆ كچان قسه ده‌كه‌یت.. به‌راستی ئه‌مه‌ش زۆر په‌ست و توو ڕه‌ی كردم.. و به‌رامبه‌ر به ئیسلام و موسوڵمانان رق و قینێكم له‌دلاَ دروست بوو بوو، خزمه‌تی ته‌بشیری و به‌گاوركردنم زیاتر كرد و ده‌مویست ئیسلام یه‌كسه‌ر بگۆ ڕم به مه‌سیحی، و هه‌ندێ له‌كچه موسوڵمانه‌كانی هاوه‌ڵم بۆ كه‌نیسه ده‌عوه‌ت كرد تا قه‌ناعه‌تیان پێ په‌یاكه‌م به ئاینی مه‌سیحی..
وه‌رگرتنم له زانكۆدا:
ئه‌وه‌ته من ئاماده‌ییم ته‌واو كردووه و له‌به‌شی كیمیادا له‌زانكۆی "موئته "ی ئوردن دا وه‌رگیراوم، وباش ده‌یشم زانی كه به‌هێزترین بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئۆردنی له‌م زانكۆیه‌دایه، ساڵی یه‌كه‌مم ته‌واو كرد، وله‌ساڵی دووه‌مدا ده‌بوا ناوم له‌رۆشنبیری ئیسلامی‌دا تۆمار بكه‌م، چونكه له‌لایه‌ن زانكۆوه وه‌ك مادده‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و پێویست دانرابو، پۆله‌كه‌ش بریتی بوو له هۆلێكی پله‌دار وه‌ك هۆڵی سینه‌ما، كه سه‌دو په‌نجا قوتابی ده‌گرت، من ته‌نیا مه‌سیحییه‌ك بووم له‌و پۆله‌دا، و شانازیم پێوه ده‌كرد كه له‌هه‌مووان جیاوازم، هه‌رجارێك دكتۆر "موحه‌ممه‌د ره‌واشیده " بابه‌تێكی باس بكردایه ده‌بوا من ته‌علیقم له‌سه‌ر بدایه یا موناقه‌شه‌م بكردایه، له‌یادمه له‌سه‌ر به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت له‌نێوان ئیسلام و مه‌سیحیدا بووبه موناقه‌شه‌مان و ته‌نانه‌ت موناقه‌شه‌كه‌مان سه‌ری بۆ ئینجیل وته‌وراتیش كێشا، ومنیش وه‌ك عاده‌تی خۆم كتیبی پیرۆزم پێ بوو، تا دروستی قسه‌كانی خۆم بسه‌لمێنم، وقسه‌كانی دكتۆر په‌رچ بده‌مه‌وه، تا رۆژێك له‌رۆژان دكتۆر داوای لێكردم له مه‌كته‌به‌كه‌ی خۆ‌یا سه‌ری لێ بده‌م، وگوتی: من زانیارییه‌كی زۆرم له‌باره‌ی هه‌ردوو ئاینه‌كه‌وه پێیه و ده‌ستی كرد به ده‌عوه‌تكردنم بۆ ئیسلام، منیش به‌سه‌ر سه‌ختییه‌وه پێم گوت: گوێت لێبێ دكتۆر: من به‌مه‌سیحی له‌دایك بووم، و باوكم سه‌رپه‌رشتی چوار كه‌نیسه ده‌كات، و دایكم له‌گۆمه‌ڵگای مه‌سیحیدا كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیزبوارم نییه ئاینه‌كه‌م بگۆ ڕم، و له‌به‌رهیچ هۆیه‌كیش ئاینه‌كه‌م ناگۆ ڕم. دكتۆر هه‌ناسه‌یه‌كی خه‌فه‌تاوی هه‌ڵكێشاو گوتی: "خوا هیدایه‌تت بدات ".
پاش ماوه‌یك له‌موناقه‌شه‌كردنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دكتۆرا هێرشم ده‌كرده سه‌ر ئیسلام، و به راشكاوی گوتم: كه دكتۆر هه‌ڵه‌یه، وئیسلامیش هه‌رهه‌مووی هه‌ڵه‌یه. قوتابییه‌كان زۆر سه‌ریان له جورئه‌ت و زاتی من سو ڕمابوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌په‌نامه‌كی ده‌هاتن بۆلام و له‌دوای ده‌رسه‌كه‌ی مامۆستاوه له‌شوێنێكی كه‌نارا پێكه‌وه ده‌وه‌ستاین وله‌باره‌ی ئاینه‌كه‌مه‌وه پرسیاریان لێ ده‌كردم، به‌لاَم من له‌شوێنی گشتیدا دائه‌نیشتم و به‌خه‌یاڵیشما نه‌ده‌هات، و موناقه‌شه‌م له‌ته‌كا ده‌كردن، تا دكتۆر " موحه‌ممه‌د ره‌واشیده "ی مامۆستای رۆشنبیری ئیسلامی بانگی كردم بۆ مه‌كته‌به‌كه‌ی خۆی و گوتی: وادیاره تۆ بوویته فیتنه‌یه‌ك بۆ كۆلیجه‌كه و له‌باره‌ی ئاینی مه‌سیحییه‌وه قسه بۆ قوتابیه‌كان ده‌كه‌یت، و ده‌ته‌وه‌ێ له‌ئیسلام وه‌ریان بگێ ڕیت و مورته‌دیان بكه‌یته‌وه. منیش گوتم: مه‌به‌ستت له‌و قسه‌یه‌دا چییه؟ گوتی: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه زۆر به‌ساده‌یی پێت بڵێم: تۆ له وه‌رزی داهاتوو له‌م زانكۆیه‌دا قوتابی نابیت.. زۆر بایه‌خم به‌قسه‌كه‌ی نه‌دا به‌لاَم له‌وه‌رزی داهاتوودا كاتێ رۆیشتم ناوم بۆ وانه‌كان تۆمار بكه‌م ناونووسه‌كه گوتی: تۆ له‌م كۆلیجه‌دا قوتابی نیت و له‌م زانكۆیه ده‌ركراوی!! بگره ناویشم له‌هیچ به‌رنامه‌یه‌كی زانكۆدا نه‌بوو، زۆر توو ڕه‌بووم، و زانكۆكه‌م به‌جێ هێشت، چونكه ده‌مزانی له‌وماوه‌یه‌دا زۆر نزیكه ب ڕۆم بۆ ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌وێ هه‌لی باش بۆ وه‌رگرتنم هه‌یه.
كۆچم بۆ ئه‌مریكا:
به‌ڵێ له‌ساڵی 2002 رۆیشتم بۆ ئه‌مریكا و بۆ ویلایه‌تی ته‌كساس تا هه‌وڵ بده‌م ژیانم له‌سفره‌وه ده‌ست پێ بكه‌م.. له‌وێ ده‌ڕۆیشتم بۆ كه‌نیسه‌ی دالاَسی مه‌عمه‌دانی، كه‌نیسه‌ی عه‌ره‌به مه‌سیحییه‌كان بوو، مامم قه‌شه‌ی ئه‌وكه‌نیسه‌یه بوو، ئه‌وی راستی بێ پێم خۆش نه‌بوو له‌وێ بژیم، ماڵ خۆمان له‌ته‌ك خێزانێكی مه‌سیحی ترا له‌ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم تا ب ڕۆم بۆ ئه‌وێ و له‌ته‌ك ئه‌وانا بژیم و جارێكی تر ژیانم ده‌ست پێ بكه‌مه‌وه.. به‌لاَم كه‌سێك نه‌بوو پشتگیری ماددیم لێ بكات، ئیتر كه‌س وكاره‌كه‌م پێیان گوتم: باشتروایه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ته‌كساس و له‌ته‌ك خوشك وبراكه‌مدا بژیم، و منیش له‌وان گه‌وره‌تر بوم، باقی خێزانه‌كه‌مان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئوردون، تا باوكم خزمه‌تی ته‌بشیری خۆی له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت..
له‌ته‌كساس كارم ده‌ستكه‌وت و ده‌ستیشم به‌خوێندن كرد، و به‌رده‌وام هاتوچۆی كه‌نیسه‌م ده‌كرد، و چالاكیه‌كانی ئاینی خۆم به‌ئاسایی ئه‌نجام ده‌دا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ به‌رنامه‌ی تازه‌و رێبازی نوێم بۆ كه‌نیسه‌ی ئوردون ده‌نارد، و یامه‌تی كه‌نیسه‌م ده‌دا بۆده‌رس وتنه‌وه‌ی ئینجیل به قوتابییه مناڵه‌كان ..
له‌ته‌ك قوتابییه موسوڵمانه‌كانا:
له مانگی دوانزه‌ی ساڵی 2003 باوكم به نه‌خۆشی سه‌ره‌تان كۆچی دوایی كرد {داوا كارم خۆا ره‌حمی پێ بكات}، به‌لاَم وه‌فاتی ئه‌و له‌به‌رده‌وامی كاری خۆمی نه‌وه‌ستاندم چونكه له‌راستیدا من بۆ مه‌به‌ستی خه‌ڵكی كردن به مه‌سیحی هاتبووم بۆ ئه‌مریكا، و ده‌مویست ئه‌و خزمه‌ته‌ی خۆم به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم، و مه‌به‌ستیشم زیاتر عه‌ره‌بی موسوڵمان بوو تاهه‌وڵیان له‌ته‌كابده‌م بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له‌ئیسلام، چونكه من پێم وابوو: ئه‌مریكا ولاَتێكی ئازاده و ئازادی قسه‌و بیر وراده‌رب ڕینی تیدایه.
هه‌ر له‌وسۆنگه‌وه چاوم به كۆمه‌ڵێك ره‌فیقی موسوڵمان كه‌وت، وله‌باره‌ی ئاینه‌كانی مه‌سیحی و ئیسلامه‌وه ده‌ستمان به قسان كرد، و من له‌ته‌ورات وئینجیلا زۆر باش ئاگاداریم هه‌بوو، و له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به‌توندی موناقه‌شه‌م له‌ته‌كا ده‌كردن، و هه‌وڵی پاشگه‌زبوونه‌وه‌یانم ده‌دا.. تا له‌ئه‌خیرا هاوه‌ڵه‌كانم لاوێكیان بانگ كرد به‌ناوی موسته‌فا بالحۆر- كه‌ئێستا بووه‌ته مێردی- تا موناقه‌شه‌كه‌م له‌ته‌كا ته‌واو بكات، و به‌نیسبه‌ت منه‌وه له‌پێش تربوو، له‌واقیعا ئاگادارییه‌كی فراوانی له‌قورئان و سوننه‌دا هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه چاره‌یم نه‌ده‌ویست، به‌شی زۆری كاته‌كان ده‌مویست گاز به‌سه‌ر دووكه‌لاَبكه‌م و مه‌سه‌له‌كان هه‌ڵبئاوسێنم، و زۆر جار ده‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێكی نه‌زۆك و داخراو، من زۆر توند و رق ئه‌ستوور بووم و هه‌ستم به‌ماندووبوون ده‌كرد..
ناكاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو:
به‌هه‌رحاڵ له ئه‌یلولی ساڵی 2005دا دایكم هات، و منیش پێم وابوو، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆم له‌وموناقه‌شه‌یه دوور بخه‌مه‌وه، و رێی خۆم بگرمه به‌ر، چونكه هه‌ستم به دڵته‌نگییه‌ك ده‌كرد..له‌م لایشه‌وه پێم سووكایه‌تی بوو بۆمن ئه‌گه‌ر له‌و موناقه‌شه‌یه‌دا بدۆ ڕێم، بۆیه به‌هاوه‌ڵه‌كانم گوت: من ده‌بێ ب ڕۆم و به‌جێتان بێَلم، موسته‌فا به‌ناوی خۆمه‌وه بانگی كردم وگوتی: "ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌كم ده‌وێ "، لێم پرسی له‌باره‌ی چیه‌وه ده‌دوێیت؟ گوتی: ب ڕۆ ئینجیل به‌ته‌واوی بپشكنه، ته‌نیا ئایه‌تێك نابینیته‌وه كه مه‌سیح باسی خۆی بكات و بَلێ من كۆ ڕی خودام.و هه‌رگیزیش نه‌یوتووه من خودام، ئه‌مه‌م به‌هه‌ل زانی تا بانگی بكه‌م بۆ لای مه‌سیح،{ئه‌و مه‌سیحه‌ی من ب ڕوام وابوو كه ئه‌و رزگاركه‌ر وشفاعه‌تكاره و كو ڕی خودایشه}.
به‌توانجێكه‌وه گوتم: ئه‌وه تۆ چ ده‌ڵێیت؟ بێگومان چه‌نده‌ها ئایه‌ت هه‌یه كه ده‌ڵێت مه‌سیح كو ڕی خودایه. " موسته‌فا گوتی: "ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌كم پێ پیشان بده " به‌ڵگه‌یه‌ك وبه‌س، رۆیشتمه‌وه بۆ ماڵ و ئه‌م پرسیاره له زه‌ینمدا جینگڵه‌ی ده‌دا، به‌ژیری وهۆشمه‌وه لكابوو، ژییریم سه‌رزه‌نشتی ده‌كردم..
ئینجیلم كرده‌وه‌و ده‌ستم به‌گه‌ڕان كرد، پاش ئه‌وه رۆیشتمه سه‌ر ئینته‌ر نێت و له‌وێوه بۆ ناو كتێبه‌كان و ده‌ستم به‌گه‌ڕان كرد‌و هیچم ده‌ست نه‌كه‌وت..
ده‌ستم به‌پرسیاركرد له‌دایكم وموناقه‌شه‌ی من و ئه‌و ده‌ستی پێكرد، پێی گوتم: له راستیدا ته‌نیا ئایه‌تێك نییه به‌راشكاوی مه‌سیح له‌باره‌ی خۆیه‌وه وتبێتی من كو ڕی خوام، به‌لاَم وتوویه‌تی: هه‌ركه‌س منی بینی خوای بینیوه. به‌دایكم گوت: به‌لاَم باوك و كو ڕ یه‌كێك نین. ئه‌ویش گوتی: به‌لاَم خۆت ده‌زانی له هێزو توانادا یه‌ك ئاستیان هه‌یه، و له‌سیانه‌ی پیرۆزدا یه‌كێكن، (باوك و كو ڕ و گیانی پیرۆز).
ده‌سته‌واژه‌ی یه‌كه‌م {كه مه‌سیح خۆی بڵێ من خودام}،نه‌بوو،بزانین ده‌سته‌واژه‌ی دووه‌م كه {گوتبێتی من كو ڕی خودام}، هه‌یه؟
ده‌ستم به پشكنین وگه‌ڕان كرد، هاوكێشه‌یه‌كی نووسراوم له ئینجلی یۆحه‌ننادا دییه‌وه كه ده‌ڵێت: "له‌سه‌ره‌تادا وشه هه‌بوو، وشه‌ش له‌لای خودا بوو "، باشه، كه‌وابوو وشه ئه‌ومه‌سیحه‌یه كه‌له‌سه‌ره‌تای بوونه‌وه‌ره‌وه دروستكراوه، و له‌لای خوا هه‌بووه. به‌لاَم موشكیل له‌وه‌دا بوو كه له‌هه‌مان ئایه‌تا ده‌ڵێت: "وشه‌كه خوابوو "، ئالێره‌دا سه‌رسام بووم كه خوا = به مه‌سیح، وه له‌هه‌مان كاتدا خوایش له‌ته‌ك مه‌سیحدا بێت، چۆن شتی وا ده‌بێت؟!
ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كی ناته‌واوی بییركارییه، چۆن ده‌بێت خوا مه‌سیح بێت، و ئه‌ویش له‌ته‌كیا بووبێت له‌هه‌مان كاتا؟ ئایا كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی پچ ڕاوه؟ ئه‌مه شتێكی واقیعی نییه و ژییری ناتوانێ ته‌سه‌ووری بكات..
بۆیه وازم له‌و ده‌قه هێنا وگه‌ڕام به شوێن ده‌قێكی ترا.. سه‌رم له‌په‌یامی یۆحه‌ننادا له ئیسحاحی پێنجه‌م وئایه‌تی حه‌وتدا كه ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی له‌ئاسمان ئاگادارن سیانن، ئه‌وانیش باوك وشه و رۆحول قودس، ئه‌م سیانه‌ش یه‌كێكن، " زۆر خۆشحاڵ بووم چونكه وام زانی حه‌لله‌كه‌م دۆزیوه‌ته‌وه، باوك= كو ڕ= رۆحول قودس، ئه‌مانه‌ش یه‌كێكن..
به‌لاَم یه‌كسه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ی دوای ئایه‌تی پێشوو كه‌ئایه‌تی هه‌شته ده‌ڵێت: " ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رزه‌ویدا شایه‌تی ده‌ده‌ن سیانن: گیان، و ئاو، و خوێن " گیان رۆحول قودسه، ئاویش باوكه، خوێنیش كو ڕه. چۆن ده‌گونجێ ئه‌وسیانه یه‌كێك بن، و هه‌رسیانیان له‌یه‌كێكدابن؟ جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان ئه‌و دوو واتایه‌دا هه‌یه..
ئه‌گه‌ر ده‌گوترێ: سیانه‌كه یه‌كێكن، واته له‌هه‌مووشتێكا له ئاستێكدان. ته‌نانه‌ت له هێز و پێكهاته‌كانیانا، {بۆ نموونه: ئاو له‌سێ وێنه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه: شلی، ره‌قی، هه‌ڵمی به‌لاَم له‌باره‌ی كیمیاوه ناگۆ ڕێ چونكه له‌هه‌ر سێ حاڵه‌ته‌كه‌دا هایدرۆجین و ئۆكسجینه‌كه‌ی تێدایه}. به‌لاَم ئه‌وسیانه له‌یه‌كێكدابن وه‌ك ئه‌وه وایه سێ برا ناوی هه‌مان بنه‌ماڵه‌یان هه‌بێ، به‌لاَم سێ كه‌سایه‌تی جیاوازن..
زیاد له‌وه ئه‌گه‌ر له‌واقیعدا ب ڕوامان وابێ كه خودا سیانه، بۆ له‌كاتی خه‌لیقه‌دا ته‌نیا یه‌كێكه و سیان نییه؟ بۆنموونه: ئه‌گه‌ر ئێمه سێ وێنه‌كێشمان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی دارێكی دیاریكراومان بۆ بكێشن، بێگومان هه‌ریه‌كه‌یان وێنه‌كه به‌شێوازی تایبه‌ت به خۆی و به‌پێی بییركردنه‌وه‌ی خۆی ده‌كێشێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌دا ئه‌و سیانه‌ش له‌یه‌كێكدا بن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی رێبازێك دروستی ده‌كات كه له‌وی تر جیاوازبێ ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش بێت.
ئالێره‌دا هه‌ستم به نه‌سازی له كتێبی پیرۆزا كرد، له‌كۆێوه ئه‌م نه‌سازییه كه‌وتۆته ناو كتێبی پیرۆزه‌وه؟ ئه‌وه‌ی كه‌من بیزانم ئه‌وه‌یه كه مه‌سیح به‌خۆی گوتووه: كو ڕی خوا.. به‌لاَم هه‌روه‌ك هه‌موو ده‌زانیین هه‌موو جووه‌كان به‌خۆیان ده‌ڵێن: كو ڕی خوا.. و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مرۆڤێكی ئاسایی وه‌ك ئێمه‌ن.. كه‌وابوو ئه‌م شێوه ده‌ر ب ڕینه له‌وسه‌رده‌مه‌داو له‌ناو به‌نی ئیسرائیلی‌دا باو بووه..
مه‌سیحیش به‌ته‌نیا بۆ خۆی دانیشتووه و دوعای كردووه، داوای له كێ كردووه؟ له له‌خۆی پا ڕاوه‌ته‌وه؟ ئه‌و له‌خوا پا ڕاوه‌ته‌وه‌و هاواری له‌و كردووه. ئه‌مه‌ش له‌كتێبی پیرۆزا سابته. له ئینجیلی مه‌تێدا: " له‌وكاته‌دا یه‌سووع وه‌لاَمی دایه‌وه‌و گوتی: ئه‌ی بابه! په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی سوپاست ده‌كه‌م، چونكه تۆ ئه‌مه‌ت له حه‌كیمان شاردۆته‌وه " متێ 11:25 " ئینجا كه‌مێ هاته پێشه‌وه‌و ناوچاوی نایه سه‌رخاك و ده‌پا ڕایه‌وه‌و ده‌یگوت: ئه‌ی بابه! ئه‌گه‌ر ده‌گونجێ بائه‌م پیاڵه‌یه ته‌عبیری من بێ، به‌لاَم نابێ وه‌ك ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ، به‌ڵكو به‌وشێوه ده‌بێ كه‌تۆ ده‌ته‌وێ تۆ " مه‌تێ39: 26 . دووه‌م جار رۆیشته‌وه دوعای كرد‌و گوتی: ئه‌ی بابه! ئه‌گه‌ر نه‌گونجێ ئه‌م پیاڵه‌یه ته‌عبیر له‌من بكات جگه له‌وه‌ی ده‌بێ هه‌ر ده‌بێ بیخۆمه‌وه با ویستی تۆ بێ " مه‌تێ 42: 26 ". پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موان، به‌ته‌نیا بۆ سه‌ر كێوه‌كه سه‌ركه‌وت تا بپا ڕێته‌وه، كاتێ شه‌وداهات هه‌رخۆی له‌وێ بوو " مه‌تێ 26: 14 ". له‌به‌ره‌به‌یانی زوا هه‌ستا و چووه‌ده‌ر و رۆیشت بۆ سه‌ر كێوه‌كه تا بپا ڕێته‌وه " لۆقا 46: 6 ". " كاتێك هه‌موو میلله‌ت ئیعتیمادیان دا یه‌سووعیش ئیعتیمادی دا، هه‌ركات بپا ڕاِیه‌ته‌وه ئاسمان ده‌كرایه‌وه " لۆقا 21: 3 ". "به‌لاَم ئه‌و له چۆله‌وانییه‌كانا گۆشه‌گیری ده‌كرد و ده‌پا ڕایه‌وه " لۆقا 16: 5 ". " و له‌و رۆژانه‌دا رۆیشته ده‌ره‌وه بۆ كێوه‌كه، و هه‌موو شه‌وه‌كه‌ی له‌وێ به‌پا ڕانه‌وه له‌خوا به‌سه‌ربرد " لۆقا 12: 6. وه چه‌ند نموونه‌ی تریش جگه له‌وانه..
زیاد له‌وه باش له‌یادمه كاتێ عه‌قیده‌ی مه‌سیحیم ده‌خوێند یه‌كێ له دكتۆره گه‌وره كانی به‌ریتانیا هات، و مێژووی كتێبی پیرۆزی پێ ده‌گوتینه‌وه، ده‌قه‌كیم باش له یاده كه گوتی: " باشه، من له‌به‌ریتانیا رۆیشتم بۆ پیشانگایه‌ك تا ئه‌و ده‌قه ئه‌سڵییانه‌ی ئینجیل ببینم كه دۆزراونه‌ته‌وه، به‌لاَم جگه له كۆمه‌ڵه كاغه‌زێكی سووتاو د ڕێنرا و و به‌زایه‌چوو چیترم نه‌بینی ". ئینجا من سه‌یری كتێبه‌كه‌ی به‌رده‌ستم كرد و له‌خۆمم پرسی : ئه‌م كتێبه چییه؟
ئه‌م هه‌موو وشانه له‌كوێوه هاتنه ناو ئه‌م كتێبه‌وه؟
ئه‌گه‌ر من خوایه‌كی كامڵی بێ عه‌یبی ته‌نیا ده‌په‌رستم، چۆن ده‌توانم باوه‌ڕم به كتێبێكی ناكامڵ یا نه‌پارێزراو هه‌بێت؟ ئه‌مه كارێكی دروست نییه.
ده‌ستم كرده تێ ڕامان و بییر كردنه‌وه و به‌خۆمم ده‌گوت: ئه‌گه‌ر هه‌رچی كتێبی ئاسمانی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه هه‌موویمان كۆ كرده‌وه‌و ف ڕێمان دایه ناو ده‌ریایه‌كی دووره‌وه، و پاشان داوامان له‌خه‌ڵكی كرد تا كتێبێكی تر وه‌ك ئه‌و كتێبه‌ی پێشووی خۆیان ئاماده بكه‌نه‌وه، ته‌نیا مه‌سیحییه‌كمان ده‌ست ناكه‌وێ ئینجێلێكی وه‌ك ئینجیلی پێشوومان بۆ ئاماده بكات، كه سه‌دله‌سه‌د وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوو وابێ، به‌لاَم به‌لای كه‌مه‌وه ملیۆنێ موسوڵمانمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه ته‌واوی قورئانی له‌سینه‌یا تۆمار كردبێ وله‌به‌ری بێ، چونكه مه‌سیحییه‌كان نوسخه‌ی ئینجیلیان زۆره و یه‌ك له‌یه‌كتر جیاوازن، تا ئیستاش ده‌قی ئینجیلی تازه ده‌دۆزرێته‌وه.. ئایا ئه‌مه شتێكی سه‌رسوور هێنه‌ر نییه؟
{به‌شی دووه‌م}