سه‌لما ئافره‌تێكی ئوسترالییه، و سالاَنی سه‌ره‌تایی له‌قوتابخانه‌ی كه‌نیسه‌دا بردۆته‌سه‌ر، و له‌وێوه گه‌شه‌ی كردووه، وكاروانی ژیانی له‌پشت دیواره‌كانی كه‌نیسه‌وه ده‌ست پێكردووه، گوێی بۆئاوازی ده‌نگی زه‌نگه‌كه‌ی و سروودی نزا‌و پارِانه‌وه‌ی ده‌گرت..به‌لاَم زۆری نه‌خایاند كه بانگی سروشت به‌ناخیا بلاَو بووه‌وه..
له‌م چه‌ند دێرِه‌ی خواره‌وه‌دا سه‌لما گه‌شته‌كه‌ی خۆیمان بۆ ده‌گێرِێته‌وه كه چۆن له‌ته‌نگه‌به‌ری ژیانه‌وه به‌ره‌و فراونی ئیسلام رۆیشتووه، و ده‌ڵێت:
بیر‌و باوه‌رِِی مۆرمه‌ن:
من له خێزانیكی ئوسترالی له‌دایك بووم كه سه‌ر به تایه‌فه‌ی "مۆرمه‌ن "ن، ئه‌و تایه‌فه‌یه‌ش هه‌ندێ بیر‌و باوه‌رِی تایبه‌ت به‌خۆیان و جیاواز له مه‌سیحییه‌كانی تر هه‌یه، ئه‌م تاقمه پێیان وایه كه هه‌موو خه‌ڵكی منداڵی خوان، و مه‌سیحیش كورِه‌گه‌وره‌ی خوایه، و وه‌حی به‌رده‌وامه و به‌تیاچوونی مه‌سیح كۆتایی نه‌هاتووه، و ناو به‌ناو پێغه‌ممه‌ر و په‌یامێك له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا په‌یدا ده‌بێ، و پێغه‌ممه‌ری ئێستایان له ئه‌مریكادایه..
پاش ئه‌وه‌ی ئاوزام رۆیشتمه قوتابختانه‌یه‌كی كه‌نیسه‌وه، و پاش ده‌ر چوونم له كه‌نیسه‌دا بووم به‌مامۆستا و ده‌رسم ده‌وته‌وه. من له ئاینه‌كه‌ما به‌ته‌واوی رۆچووبووم، ئه‌وه‌بوو له‌ناو كه‌نیسه ده‌رسم ده‌وته‌وه، وله‌ده‌ره‌وه‌یشیا خه‌ڵكیم بۆ بانگ ده‌كرد.
ئافره‌تانی كه‌نیسه:
له‌گه‌ڵ ئه‌و پابه‌ندی و تیژییه‌ی خۆمدا، كه له‌بلاَوكردنه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌مدا زۆر جیددی بووم، كۆمه‌ڵێ پرسیارم هه‌بوو كه خه‌ویان لێ زرِاندبووم. هه‌رچی له‌باره‌یانه‌وه پرسیارم ده‌كرد وه‌لاَمێكم نه‌ده‌بیست قه‌ناعه‌تیان پێ بكه‌م، من پرسیارم ده‌كرد: بۆ ده‌بێ خوا پێویستی به واسیته‌یه‌ك هه‌بێ كه نوێنه‌رایه‌تی بكات؟ به‌وه‌قه‌ناعه‌تم نه‌ده‌كرد كه له‌وه‌لاَما ده‌یان وت: خوا پێویستی به‌یه‌كێك هه‌یه كه‌لێمان ببوورێ.. من هه‌ستم ده‌كرد كه مه‌سیح له‌باره‌ی رۆحانییه‌وه له‌من به‌رزتر و به‌هێزتره، وپێغه‌ممه‌ریشه، به‌لاَم نه‌م ده‌توانی قه‌ناعه‌ت به‌وه بكه‌م كه ئه‌و پێویسته هه‌ڵبواسرێ تا من رزگارم ببێ، من هه‌ستم وابوو كه‌ده‌بێ به‌كرده‌وه‌ی خۆم رزگارم ببێ..
ئاسۆی زانیاری:
له‌باره‌ی زانست و زانیاری خۆیه‌وه سه‌لما ده‌ڵێ: فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌بم له زانكۆدا ته‌واو كرد، و سووربووم له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی بیری ماركسیستی، و هیندۆسی و بودایی، من زۆر بایه‌خم به ته‌ناسوخول ئه‌رواح، و بزوتنه‌وه‌ی مافی ئافره‌تان ده‌دا، وسۆزم بۆیان هه‌بوو، چونكه پێم وابوو كه رۆژئاوا مافێك به‌ئافره‌ت نادات، و بگره له‌ناوماڵی خۆیشیا له‌نێوان خزم وبراكانیا پارێزه‌ری نییه، وه‌ك لاشه‌یه‌كی بێ كه‌سایه‌تی و بێ ژییری سه‌یر ده‌كرێ.. ئافره‌ت له راگه‌یاندنه‌كانا به‌كاردێنرێ بۆ فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی بازرگانی.. به‌لاَم بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ش شتێكیان بۆ مرۆڤایه‌تی به‌دی نه‌هێنا، چونكه هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌بوو ده‌سه‌لاَت له‌ده‌ست پیاو ده‌ربێنن و بیده‌ن به‌ئافره‌ت. كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌وگۆله‌ز و گۆبه‌ندانه‌ی ئافره‌ت ده‌گوێزێته‌وه بۆ پیاوان وهیچی تر..
سووره‌تی مه‌ریه‌م هه‌ژاندمی:
سه‌یر ئه‌وه‌یه هۆی موسوڵمان بوونم ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و كاره‌ی له‌كه‌نیسه‌دا ده‌مكرد وه‌ك سه‌ردانكردنی خه‌ڵكیی و بانگكردنیان بۆ مه‌سیحیه‌ت، سه‌لما به‌م جۆره رووداوه‌كه ده‌گێرِێته‌وه و ده‌ڵێ:
قه‌ده‌ر وا بوو سه‌ردانی خێزانێكی لوبنانی موسوڵمانمان كرد بۆئه‌وه‌ی بۆ ئاینه‌كه‌ی خۆمان "مۆرمه‌ن " باگیان بكه‌ین، به‌لاَم ئه‌وان بانگیان كردم تا گوێ له سووره‌تی مه‌ریه‌م بگرم، منیش رۆیشتم و گوێم له نه‌واره عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گرت، سه‌یری خۆمم كرد ده‌گریم، وهه‌سته‌كانم ده‌هه‌ژێنێ، پاشان وه‌رگێرِاوی ئینگلزییه‌كه‌یان بۆ خوێندمه‌وه، هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌من له‌منداڵیمه‌وه به‌شوێنیانا عه‌وداڵ بووم وه‌لاَمه‌كه‌یانم له‌وسووره‌ته‌دا به‌ته‌واوی ده‌ستكه‌وت.. ئاله‌ویادا هه‌ستم كرد كه هه‌موو ژیانی رابوردووم راست و دروست نه‌بووه، پاش گه‌رِانه‌وه‌مان، و له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كه‌نیسه‌دا ئاگادارم كردنه‌وه كه من بریارم داوه واز له‌كه‌نیسه بێنم..چونكه رێیه‌كی ترم بۆخۆم دیوه‌ته‌وه..و سوپاسیشم كردن، چونكه كاركردنم له‌ته‌ك ئه‌واندا بووه هۆی ئه‌وه من رێی به‌ره‌و ئه‌ڵلاَ ببینمه‌وه..
پاش ئه‌وه ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه كرد تا زیاتر له‌ئیسلام شاره‌زا ببم، هه‌رچی زیاتر له‌باره‌یه‌وه ئه‌م خوێنده‌وه زیاتر پێوه‌ی ده‌ستگیر ده‌بووم، و متمانه‌م بۆ دروست ده‌بوو كه ئه‌م ئاینه حه‌قه، نیشانه‌كانی پرسیار له زه‌ینما به‌ته‌واوی نه‌ما، هه‌مه‌لایه‌نی و گشتگیری ئیسلام له‌به‌شی زۆری ئه‌و شتانه دووری خستمه‌وه كه‌جاران خولیایان بووم، سه‌یرم ده‌كرد ئیسلام هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ژیان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا رووگه‌كانی تر ته‌نیا لایه‌نێك یا چه‌ند لایه‌نێكیان بایه‌خ پێداوه، و به‌شێكی زۆریان وێڵ كردووه. ئه‌و هه‌سته‌م بۆ دروستبوو كه ئیسلام ئاینێكی گشتگیره، و له‌هه‌موو لایه‌نێكی ژیانه‌وه به‌خته‌وه‌ری بۆمرۆڤ به‌دی دێنێ، ئه‌وه‌شم بۆ ده‌ركه‌وت كه بزوتنه‌وه‌كانی مافی ئافره‌ت له‌رۆژئاوادا بۆیه دروست بووه چونكه ئافره‌ت مافێكی نه‌بووه، و رۆژ ئاوا هیچ مافێكی نه‌داوه‌تێ.. به‌لاَم ئیسلام هه‌موو مافێكی به‌ته‌واوی داوه‌تێ..بێ ئه‌وه‌ی داوای بكات، ئه‌و بزوتنه‌وانه هه‌موو مه‌به‌ستێكیان ده‌رهێنانی ده‌سه‌لاَته له‌ده‌ست پیاو و به‌خشینیه‌تی به‌ئافره‌ت، به‌لاَم ئیسلام به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوولای ده‌وێ..
ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ یه‌كیه‌تی مرۆڤایه‌تی خه‌وم پێوه ده‌بینی، به بێ جیاوازی ره‌نگ یا ره‌گه‌ز، یازمان، و سۆز‌و به‌زه‌یی له‌نێوانیاندا، له ئیسلاما ده‌ستم كه‌وت، له‌دنیاداهیچ بانگه‌وازێك نییه توانیبێتی به‌و شێوه‌یه مرۆڤایه‌تی كۆبكاته‌وه كه ئیسلام كۆی كردوونه‌وه، به‌لاَم به‌داخه‌وه موسوڵمانان خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ئاینه‌كه‌یان كردووه، چونكه شوێن هه‌واو هه‌وه‌سیان كه‌وتوون، نه‌ك ئاینه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی خۆیان بیانه‌وێ له‌ئیسلامی وه‌رده‌گرن و له‌رۆژئاواش..
ناموسوڵمانانیش له‌و وێنه‌وه سه‌یری ئیسلام ده‌كه‌ن كه موسوڵمانان پیشانی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش وێنه‌یه‌كی زۆر ناشیرین و دوور له‌ئیسلامه، رۆژئاوا ده‌زانێ كه ژیانیان چه‌ند نه‌خۆشه، به‌لاَم له‌ئیسلام ده‌ترسن وهێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ری، و وێنه‌یه‌كی پرشنگدار بۆ رۆژئاوا ده‌كێشن..
موسوڵمانبوونی خۆم ئاشكراكرد:
موسوڵمانبوونی خۆم له ماڵبۆرن(مێڵبۆن) ئاشكراكرد، له‌وێ هه‌ندێ له‌وخوشكانه‌م ناسی كه تازه خوا هیدایه‌تی دابوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وانا ده‌ستم به‌چالاكی بانگه‌واز كرد، و بۆم ده‌ركه‌وت كه ئیسلام گه‌وره‌ترین ئاینێكه له‌ناو ئوسترالییه‌كانا بلاَوده‌بێته‌وه، به‌لاَم ئێمه به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆدایه، و ده‌بێ منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر ئیسلام په‌روه‌رده بكه‌ین، وتێیان بگه‌یه‌نین كه ژیانی رۆژئاوا نه‌خۆشه، به‌لاَم كه‌ره‌سه‌كانی میدیا وه‌ك وێنه‌یه‌كی پرشنگدار پیشانی ده‌دا، ده‌بێ منداڵه‌كانمان رابێنین له‌سه‌ر ئه‌وه بییر له‌هه‌موو شتێك بكه‌نه‌وه، و به‌ره‌لاَیان نه‌كه‌ین تا هه‌رشتێكیان بینی بێ بییرلێكردنه‌وه وه‌ری بگرن،
هه‌روه‌ها پێویسته له‌ده‌روونیانا شانازیكردن به‌ئیسلامه‌وه بچێنین، فێریان بكه‌ین كه ئیسلام چی پێشكه‌ش به شارستانیه‌تی رۆژئاوا كردووه، و بگه‌رِێینه‌وه بۆ ره‌وشت و به‌ها بالاَكانی ئیسلام..
له سایتی (ئیخوان ئۆن لاین) ه‌وه وه‌رگیراوه.