وه‌رگێڕانی حه‌سه‌ن پێنجوێنی
ئه‌م ماركسی لێنینییه چۆن موسوڵمان بوو؟
له‌مه‌سیحییه‌كی ماركسی لێنینییه‌وه كه‌ئه‌ندامێكی چالاكی حیزبی شیوعی به‌رازیل بوو بۆ بانگخوازێكی ئیسلامی و كاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلام.. ئه‌نتوان ئه‌شقه‌ر له‌ساڵی 1971 له‌شاری (سانتۆس)ی ویلایه‌تی (ساوباولۆ) له‌دایك بووه، و بۆ یه‌كه‌م جار پێی ناوه‌ته جیهانی هه‌ستییه‌وه، ئێستاش پاش موسوڵمان بوونی سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای سه‌ربرینی گۆشتی حه‌ڵال ده‌كات كه سه‌ر به سه‌نته‌ری بانگه‌وازی ئیسلامییه.
چیان لێ ویست و بووبه چی؟
ئه‌شقه‌ر ده‌ڵێ له‌وكاته‌وه كه منداڵ بووم، و له‌قوتابخانه‌یه‌كی كاسۆلیكیدا ده‌مخوێند پرسیارگه‌لێكی زۆر له‌باره‌ی بوونه‌وه‌ر و كێ دروستی كردووه؟ هێرشیان بۆ سه‌ر بیروو هۆشم ده‌هێناهه‌ر له‌وسه‌ره‌تای ژیانه‌مه‌وه ملانێیه‌ك له‌ناو ده‌روونمدا دروست بوو، باوكی زۆر حه‌زی كردووه كوره‌كه‌وی ببێته قه‌شه‌یه‌كی كه‌نیسه، به‌ڵام كاتێ رۆیشتۆته زانكۆوه ماركسیستی سه‌رنجی راكێشاوه، له‌وسه‌رده‌مه‌شدا هه‌موو زانكۆكانی به‌رازیلی كه‌وتبوه‌به‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌وه. له‌وماوه‌یه‌دا بووه خاوه‌ن بزاف و چالاكی له حیزبی شیوعی به‌رازیلدا و باوه‌ری به‌مافی هه‌ژار و چه‌وساوه‌كان هه‌بوو، ره‌فزی ده‌سه‌لاتی بێ سنووری سه‌رمایه‌دارانی ده‌كرد..
ئه‌شقه‌ر ده‌ڵێ: من زۆر باوه‌رم به بیرۆكه‌كه‌ی خۆم هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به جیددی هه‌وڵم بۆ ده‌دا، و بڵاوكراوی نووسراوه‌كان و بۆچوونه‌كانی ماركس و ئه‌نگلز و لێنین و ستالینم له قوتابخانه‌كان و ئاماده‌ییه گشتییه‌كاندا بڵاو ده‌كرده‌وه.و چالاكییه‌كی ته‌واوم هه‌بوو، بۆیه زۆر به‌زوویی پله‌م له‌و حیزبه‌دا به‌رزبووه‌و بومه وته‌بێژی فه‌رمی حیزبی شیوعی له ئاماده‌ییه‌كه‌ی خۆمدا، و هه‌میشه ئه‌م گوته‌یه‌م دووباره ده‌كرده‌وه: ئێمه دڵمان سووره مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو كه سروشتی مرۆڤ به كۆمۆنیستی دروستبووه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌كۆتایی هه‌شتاكاندا جیزبی شیوعی به‌رازیلی به‌رێز (باولۆفرێری) بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری به‌رازیل كاندید كرد، و له‌وهه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا من باسكی راستی بووم، چونكه ئیمانی ته‌واوم به‌و ته‌وژمه ماركسیستییه هه‌بوو.
له ئوم كلسومه‌وه بۆ ئیسلام:
ئه‌شقه‌ر له‌هۆی موسوڵمان بوونه‌كه‌یدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ره‌تادا زۆر حه‌زی له ئاوازی گۆرانی عه‌ره‌بی بووه، و به‌تایبه‌ت گۆرانی بێژی میسری ئوممو كلسوم، و هه‌ندێكی تریش، بۆئه‌وه‌ی واتای وشه كان بزانێت هه‌ولی داوه فێری زمانی عه‌ره‌بی ببێت، پاش فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی هه‌وڵی داوه شاره‌زاییه‌كی له‌ئیسلامیشدا هه‌بێت.. ئه‌مه‌ش بووبه هۆی ئه‌وه كه ئیسلام وه‌ك ئاین و به‌رنامه‌ی ژیان وه‌ربگرێت..
باسی خۆی ده‌كات كتی خۆی چۆن له‌گه‌ل یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه‌كانیا له ئاهه‌نگێكی بێ شه‌رمانه‌دا گوێیان له ئاوازی عبد الحلیم حافز و ڕم كلپوم گرتووه، وپاشان چۆن به‌هۆی ئه‌م گۆرانیانه‌وه حه‌زی له‌زمانی عه‌ره‌بی كردووه، وفێری ئه‌و زمانه بووه و به‌ته‌واوی له‌واتای كاسێتی ئه‌و گۆرانییانه گه‌یشتووه، كه هاوه‌ڵه‌كه‌ی بۆی لێداوه..
پاشان ده‌ڵێت: داوام له‌هاوه‌ڵه‌كه‌م كرد كه یارمه‌تیم بدات بۆ فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌ویش بردمی بۆ مزگه‌وتێك له‌شاری تاوبیته مامۆستای مزگه‌وته‌كه هه‌ر به‌جلوبه‌رگه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌گه‌رمیی پێشوازی لێ كردین، له‌راستیدا كه‌سایه‌تی به‌توانای مامۆستا كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌ده‌روونما هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا توانایه‌كی ته‌واوی هه‌بوو له‌قه‌ناعه‌ت پێكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌یا، باوه‌رت هه‌بێ له‌سه‌ره‌تاوه وام ده‌زانی ئه‌ویش وه‌ك خۆم ماركسییه!!، ئه‌گه‌ر له‌بیرم نه‌چووبێ ناوی مامۆستا محمد حسان عارف عجاج و خه‌ڵكی سووریا بوو،چیرۆكی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بیم له‌لای ئه‌و و له‌وێوه ده‌ستی پێكرد..
شایه‌تمان هێنانه‌كه‌م:
ئا له‌و كه‌ش وهه‌وایه‌دا ئه‌شقه‌ر شاره‌زایی له‌ئیسلام په‌یدا ده‌كات، و له‌واتاكانی ده‌كۆڵێته‌وه، ئالێره‌دا ده‌ڵێت: له‌لایه‌ن خۆمه‌وه به‌راوردێكم ده‌ست پێكرد له‌نێوان ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت و ماركسیستیدا، و له‌ئه‌نجامدا قه‌ناعه‌تی ته‌واوم به‌وه په‌یداكرد كه به وریایی و خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردنه‌وه ئیسلام بكه‌مه ئاینی خۆم، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك، یه‌كێ له‌وهۆیانه ئاسان گه‌یشتن بوو به‌خوا له ئیسلامدا، ئینسان له ئیسلامدا به ئاسانی به‌خوا ده‌گات و واسیته‌ی ناوێ: إذَا سَأَلَكَ عبَادي عَنّي فَإنّي قَريبٌ أجيب دَعْوَةَ الدَّاع إذَا دَعَان فَلْيَسْتَجيبوا لي وَلْيؤْمنوا بي لَعَلَّهمْ يَرْشدونَ .البقرة/186. واته: ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی منه‌وه به‌نده‌كانم پرسیاریان لێ كردیت، من لێیانه‌وه نزیكم، و هه‌ر كاتێك لێم بپارێنه‌وه به‌هاناو هاواری دوعاگۆیانه‌وه ده‌چم، با به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن، وباوه‌ری دامه‌زراویان به‌من هه‌بێت، تارێی هۆشیاری و ئاگایی بگرنه به‌ر.
له‌و خوله‌دا كه‌بۆ زانسته شه‌رعییه‌كان له به‌رازیلیای پێته‌ختی سیاسی به‌رازیل كرابووه‌وه ئه‌شقه‌ر شایه‌تمانی هێنا، و پێبه‌ند بوو به‌فه‌ریزه‌كانی ئیسلامه‌وه، و پاشان په‌یوه‌ندبوو به‌زانكۆی ئیسلامی له‌مه‌دینه‌ی مونه‌ووه‌ره‌وه تا زیاتر له‌ئیسلامدا رۆبچێت و شاره‌زایی په‌یدابكات..
ئه‌شقه‌ر پاش گه‌رانه‌وه‌ی له‌سعودییه ده‌ڵێت: هشت ساڵ ژیانم له‌سعودییه‌دا به‌سه‌ر برد، و پاشان وه‌ك بانگخوازێك بۆ ئیسلام گه‌رامه‌وه بۆ به‌رازیلیا، تا ئه‌ركی سه‌رشانم به‌رامبه‌ر به‌م ئاینه به‌جێ بێنم، و خه‌ڵكی بۆ رێی راستی په‌روه‌ردگار بانگ بكه‌م، له‌وساته‌وه له زانكۆكان و مزگه‌وته‌كان و قوتابخانه‌كاندا وتار ده‌ده‌م، ته‌نانه‌ت له یانه‌ی ماسۆنییه‌كان وكه‌نیشته‌ی جووه‌كانیشدا وتار ده‌ده‌م، چونكه له به‌رازیلدا ئازادییه‌كی ره‌ها بۆ ئاینه‌كان هه‌یه، و یاسای به‌رازیلی پارێزگاری لێ ده‌كات..
به‌ڵام ئه‌شقه‌ر هه‌روه‌ك خۆی باسی ده‌كات له‌مپه‌ری زۆری دێته‌به‌رده‌م، به‌تایبه‌ت له‌وانه‌وه كه نایانه‌وێ ئه‌م بانگه‌واز بۆ ئیسلام بكات، له‌سایه‌ی ئه‌م كه‌ش وهه‌وایه‌دا كه میدیاكان به ئه‌نقه‌ست په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی توندره‌ویان به‌ئیسلامه‌وه داوه، هه‌وه‌ها واده‌بێ هه‌ندێ له‌به‌رازیلییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی كه موسوڵمان ده‌بن، ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئاینه‌كۆنه‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵام ئه‌شقه‌ر به‌رده‌وام چالاكیی خۆی له‌مزگه‌وت و قوتابخانه و زانكۆكانی به‌رازیلدا ئه‌نجام ده‌دات. زیاد له‌وه كه‌له‌سه‌ر ئینته‌رنێتیشدا چالاكییه‌كی چرو پری بانگه‌وازی هه‌یه..
الصادق العثماني
سه‌رچاوه:
له ماڵپه‌ری العربیه وه .. به‌كه‌مێ ده‌ستكارییه‌وه..