وشه‌ی فیتۆ زاراوه‌یه‌كی لاتینییه به‌واتای نه‌هێشتن و مه‌نع كردن دێت، ئه‌گه‌ر پرِۆژه‌یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه پێشكه‌ش بكرێت، و نوێنه‌ری یه‌كێك له‌و پێنج ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشن ئه‌و پرِۆژه‌یه به دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ودۆستانی بزانێ ده‌ست به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرِۆژه‌یه له‌باربه‌رێت، و نه‌یه‌ڵێت له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا جێبه‌جێ بكرێت..
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش:
له‌ساڵی 1945 تا ئیستا 257 جار فیتۆ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له‌لایه‌ن پێنچ ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به‌كار هێنراوه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پانزه ده‌وڵه‌تن، پێنچیان ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین، ده ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی تر هه‌موو دووساڵ جارێك له‌نێوان باقی ده‌وڵه‌ته‌كانی تری ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه ژماره‌یان 191 ده‌وڵه‌ته هه‌ڵده‌بژێررێن.
عاده‌ت وایه له‌و ده كورسییه‌دا سیانیان بۆ ئه‌فریقییه‌كان، و یه‌كێكیان بۆ ولاَتانی عه‌ره‌بیی، و شه‌شه‌كه‌ی تریشی بۆ ئه‌مریكای لاتین وئاسیا و ولاَتانی رۆژئاوایه.
تائێستا چه‌ند جار به‌كار هێنراوه؟
تا ئێستا رووسیا 120 جار ، و ئه‌مریكا 82 جار، و به‌ریتانیا 32 جار، و فه‌ره‌نسا 18 جار، و چین5 جار.. ڤیتۆیان به‌كار هێناوه.
له‌رۆژی دامه‌زراندنی ئیسرائیله‌وه ساڵی 1948 ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیری بێ سنووری ئیسرائیلی كردووه و ده‌كات، و هه‌میشه له‌مه‌كۆدا بووه بۆهه‌ربرِیارێك له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دژی ئیسرائیل ده‌ربچێت تا ڤیتۆی بكات، و ئه‌م خراپترین وبه‌هێز ترین چه‌كه‌ی له‌دژی موسوڵمانان هه‌میشه به‌كارهێناوه، تا پشتیوانی له ئیسرائیل بكات، و بۆ یه‌كه‌م جار له1967دا فیتۆی له دژی موسوڵمانان به‌كارهێنا..
ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڤیتۆكانی:
ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 82 جار له‌ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا ڤیتۆی دژی برِیاری ده‌وڵه‌تانی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه به‌كار هێناوه، 43 جاریان له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه كه ئیدانه‌ی ئیسرائیلی تیا بووه. ده‌جاریان ئه‌وبرِیارانه‌ی ڤیتۆ كردووه كه ئیدانه‌ی ئه‌فریقای خوارووی تیا كراوه، هه‌شتیشیان له‌باره‌ی نامیبیاوه، و حه‌وتیشیان له‌باره‌ی نیكاراگواوه، و پێنجیشیان له‌باره‌ی ڤێتنامه‌وه بووه.
ئه‌و برِیارانه‌ی كه ئیدانه‌ی ئیسرائیلی تێاكراوه هیچكام له‌و پێنچ ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جگه له ئه‌مریكا ڤیتۆی له‌دژیان به‌كار نه‌هێناوه، ئه‌وه تۆ و ئه‌وه‌ش ڤیتۆكانی ئه‌مریكا:
1- له‌كاتی شه‌رِی شه‌ش رۆژه‌ی حوزه‌یرانی 1967دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌نیاز بوو برِیارێك بۆ وه‌ستانی شه‌ر ده‌ر بكات،و داوا له‌ده‌وڵه‌تانی شه‌رِكه‌ر بكات: بگه‌رِێنه‌وه شوێنی پێشووی خۆیان، به‌لاَم نوێنه‌ری ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار ڤیتۆی دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌كار هێنا.
وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: تا ئیسرائیل به‌ئامانجی خۆی نه‌گات نابێ شه‌رِ را بوه‌ستێنرێ..و ئیسرائیلیش ناگه‌رِێته‌وه شوێنی خۆی..
2- له26/ 7/ 1973دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فیتۆی دژی پرِۆژه‌یه‌كی تری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌كار هێنا، كه ولاَتانی {ئه‌نده‌نووسیاو پاناما و سوودان و پیرۆ، و یۆگۆسلافیا، وگینیا، و هیند} پێشكه‌شیان كردبوو، كه فه‌له‌ستینییه‌كان مافی خۆیانه بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر خاك وئاوی داگیركراوی خۆیان، و داوایان كردبوو كه ئیسرائیل له‌وخاكه‌ی داگیریكردووه بچێته ده‌ره‌وه..
وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: موسوڵمانه‌كان مافی خۆیان نییه بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر خاك و ئاوی داگیر كراویان، و نابێ ئه‌و خاكه‌ی ئیسرائیل له 67دا داگیری كردووه به‌جێ بێلێت..
3- له 25/1/1976دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا، كه {پاكستان وپاناما و ته‌نزانیا و رۆمانیا} داوایان كردبوو: فه‌له‌ستینییه‌كان مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تێكیان هه‌بێ، و مافی چاره‌ی خۆنووسینیان هه‌بێ، و پێویسته ئیسرائیل له‌زه‌وییه داگیركراوه‌كانی ساڵی 1967 بكشێته دواوه. وئیدانه‌ی جێگیركردنی جووی تیا‌بوو له‌خاكی فه‌له‌ستینییه‌كاندا.
وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت:پێویسته ئیسرائیل نه‌گه‌رِێته‌وه، و مافی خۆیه‌تی موسوڵمانه‌كان ده‌ربكات و جوو له خاك و ئاویاندا جێگیر بكات.
4- له 25/3/1976دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه چه‌ند ده‌وڵه‌تێك له كۆمه‌ڵه‌ی ولاَتانی جیهانی سێهه‌م پێشكه‌شیان كردبوو، و تیایا داوایان له‌ئیسرائیل كردبوو: هیچ كارێك دژی دانیشتوانی زه‌وییه داگیركراوه‌كان ئه‌نجام نه‌دات..
وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئیسرائیل بۆی هه‌یه له‌دژی دانیشتوانی زه‌وییه داگیر كراوه‌كان هه‌ركارێك ئه‌كات بیكات.. كه‌س مافی نییه پێی بلێ بۆ وائه‌كه‌یت؟
5- له 29/6/1976دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه {گۆیاناو پاكستان و پاناما وته‌نزانیا} پێشكه‌شیان كردبوو، تیایا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوو كه‌میلله‌تی فه‌له‌ستین مافی چاره‌ی خۆنووسین و گه‌رِانه‌وه بۆ نیشتمانیان هه‌یه،و مافیان هه‌یه ده‌وڵه‌ت وسیاده‌ی خۆیان هه‌بێت..
وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: مافی چاره‌ی خۆنووسینیان نییه، ومافی گه‌رِانه‌وه‌یان نییه، و مافیان نییه ده‌وڵه‌ت و سیاده‌ی خۆیانیان هه‌بێ.
6- له 30/4/1980دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه {تونس} پێشكه‌شی كردبوو تیایا داوای ئه‌وه‌ی ئه‌كردكه خه‌ڵكی فه‌له‌ستین موماره‌سه‌ی مافه شه‌رعییه‌كانی خۆیان بكه‌ن. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت:نابێ موماره‌سه‌ی مافه شه‌رعییه‌كانی خۆیان بكه‌ن..
7- له 30/1/1982دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌داوای ده‌كرد سزا له‌سه‌ر ئیسرائیل دابنرێت چونكه به‌رزاییه‌كانی گۆلانی سوریای به ئیسرائیله‌وه لكاندووه. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: بابیلكێنی كه‌س بۆی نییه رێی لێ بگرێ..
8- له 25/2/1982دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه {ئه‌رده‌ن} پێشكه‌شی كردبوو تیایا داوای له‌ده‌سه‌لاَتی ناوخۆیی فه‌له‌ستین كردبوو وه‌زیفه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: نابێ وه‌زیفه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن..
9- له 2/4/1982دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه داوای ئه‌وه‌ی كردبوو ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌وه ئیدانه‌بكرێ كه‌هه‌وڵی ترۆركردنی (به‌سسام شه‌كعه)ی سه‌رۆك شاره‌وانی نابلسی داوه. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: با هه‌وڵی ترۆركردنی خه‌ڵكیش بدات نابێ ئیسرائیل مه‌حكوم بكرێ..
10- له 20/4/1982دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ولاَتانی عه‌ره‌بی داوایان كردبوو ئیسرائیل ئیدانه‌بكرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرش كراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: جا ئه‌وه چییه، با ئه‌قسای قیبله‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانان برۆخێنن، كه‌س بۆی نییه له‌سه‌ر شتی وا ئیدانه‌ی ئیسرائیل بكات.
11- .له 9/6/1982دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ئیسپانیا داوای كردبوو ئیسرائیل ئیدانه‌بكرێ چونكه‌هێرشی كردۆته سه‌ر لۆبنان.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: مافی خۆی به‌جێهێناوه كه‌هێرشی كردۆته سه‌ر لوبنان، له‌به‌ر ئه‌وه نابێ مه‌حكوم بكرێت..
12- له 25/6/1982دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی پرِۆژه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی ڤیتۆی به‌كار هێنا كه دژی هێرش بردنی ئیسرائیل بوو بۆ سه‌ر خاكی لوبنان.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئیسرائیل مافی خۆی به‌جێهێناوه كه‌هێرشی كردۆته سه‌ر لوبنان، له‌به‌ر ئه‌وه نابێ مه‌حكوم بكرێت..
13- له 6/8/1982دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ئیدانه‌ی ئیسرائیلی تیا‌بوو بۆ سیاسه‌تی ئاژاوه‌گیری له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌راستا و به‌تایبه‌ت له لوبناندا.
14- له 15/2/1983دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ئیدانه‌ی ئیسرائیلی تیا‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و كوشتاره‌ی له ئۆردوگاكانی سه‌برا و شاتێلای لوبناندا ئه‌نجامی دابوو.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: له‌یاسای دیموكراتی ئێمه‌دا ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌ر ببرِێت و خاكیان بكاته قه‌سابخانه، و كه‌س بۆی نییه مه‌حكومی بكات ..
15- له 6/9/1984دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه: ده‌قی رێكه‌وتننامه‌ی چواره‌می جنێف له‌ساڵی 1949 دا به‌سه‌ر هه‌رێمه داگیركراوه‌كانی لوبناندا جێبه‌جێ ده‌بێت.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئه‌وه بۆ غه‌یری خاكی موسوڵمانانه، ئیمه نامانه‌وێ ئه‌وه له‌خاكی موسوڵماناندا جێ به‌جێ بكرێت..
16- له 12/3/1985دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ئیدانه‌ی ئیسرائیل ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی له باشووری لوبناندا ئه‌نجامی ده‌دات..
17- له 13/9/1985دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ئیدانه‌ی ئیسرائیل ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاری سه‌ركوتكه‌رانه‌ی دژی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئێمه ئیسرائیلمان كردووه به ئاغایان، بۆچ مل بۆ ئاغایان شۆر ناكه‌ن؟! له‌به‌ر ئه‌وه ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی سه‌ركوتیان بكات..
18- له 17/1/1986دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌داوای له‌ئیسرائیل ده‌كرد هێزه‌كانی له باشووری لوبنان بكێشێته دواوه. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: كه‌س بۆی نییه به ئیسرائیل بڵێ له‌وخاكه‌ی داگیری كردووه بچێته ده‌ره‌وه.. ئه‌گه‌ر حیزبوڵلا له‌وخاكه‌دا به‌شه‌ق ده‌ری بكات ئه‌وا ئه‌یخه‌ینه لیستی ترۆریستانه‌وه..
19- له 30/1/1986دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی یاسایه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی بۆ حورمه‌تی مزگه‌وتی ئه‌قسا، و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئیسرائیلی تیا‌بوو كه گوایا قودس پایته‌ختی ئیسرائیله.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ولاَتانی ئیسلامی باش بزانن كه نایه‌ڵم جوو ئه‌قسا به‌جی بێلێ..
20- له 7/2/1986دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر رفاندنی فرِۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری لیبیایی.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌وكاره بكات مافی خۆیه‌تی، به‌لاَم ئه‌گه‌ر موسوڵمانان كارێكی وا بكه‌ن ترۆریستن!!
21- له 20/2/1987دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ناره‌زایی ده‌ربرینی تیا‌بوو به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی به‌كارهێنانی ده‌ستی پۆلاَین، و ده‌ست شكاندنی ئه‌و مندالاَنه‌ی به‌ردیان به سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كانا ده‌ماڵی.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ده‌ستی منداڵ بشكێنێ، وبه‌گوولله‌ی گه‌رم منداڵی موسوڵمانان بكوژێ ئه‌وه مافی مرۆڤی پاراستووه، چونكه ئه‌مانه گه‌وره ئه‌بن، و دوایی ئێمه‌یان خۆش ناوێ!!
22- له 18/1/1988دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی یاسایه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه نارِه‌زایی ده‌ربرِینی تیا‌بوو به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی كردنی ئیسرائیل بۆسه‌ر باشووری لوبنان، و تیایا داوای لێكرابوو هه‌موو كارێكی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌رخاكی لوبنان بوه‌ستینێ.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆكردنه‌ی بڵێت: مافی خۆیه‌تی ده‌ست درێژی بۆ سه‌رخاكی لوبنان بكات.
23- له 1/2/1988دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌داوای له ئیسرائیلی ده‌كرد سنوورێك بۆ تۆله سه‌ندنه‌وه‌ی دژی فه‌له‌ستینییه‌كانی سه‌رزه‌ویی داگیركراو دابنێت..
وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت:ئه‌بێ سنوورێك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی نه‌بێت..
24- له 15/4/1988دا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و پرِۆژه‌یه ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد بۆ به‌كارهێنانی سیاسه‌تی ده‌ستی پۆلاَین به‌رامبه‌ر راپه‌رِینی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌سه‌ر زه‌وییه داگیركراوه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌شت فه‌له‌ستینی له‌و ولاَته ده‌ركرد..
25- له 10/5/1988دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كردییه سه‌ر باشووری لوبنان.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی سنوری ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سیاده ببه‌زێنێ، چی ده‌كات بیكات.!!
26- له 14/12/1988دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وهێرشه ئاسمانی و زه‌وینییه‌ی كردیه سه‌ر خاكی لوبنان. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی سنوری ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سیاده ببه‌زێنێ، چی ده‌كات بیكات.!!
27- له 1/2/1989دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌ره‌فزی ئه‌وكارانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌رزه‌وییه داگیركراوه‌كانی فه‌له‌ستیندا، وداوای لێده‌كرد پێ به‌ند بێت به‌رێكه‌وتننامه‌ی جنێفه‌وه بۆ مافی مه‌ده‌نییه‌كان له‌سه‌رده‌می جه‌نگدا.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی پێبه‌ند نه‌بێ به‌رێكه‌وتننامه‌ی جنێفه‌وه، و نابێ ئه‌و كوته‌كه له‌دژی ئیسرائیل به‌كار بهێنرێ..!!
28- له 18/2/1989دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وییه داگیركراوه‌كانی فه‌له‌ستیندا.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی پێبه‌ند نه‌بێ به مافی مرۆڤه‌وه.. مافی مرۆڤ پێشێلكردن به‌و ده‌وڵه‌تانه ئه‌وترێ كه‌خۆمان ئه‌مانه‌وێ، ده‌نا خۆمان هه‌رچی بكه‌ین كه‌س بۆی نییه قسه بكات..
29- له 9/6/1989دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ولاَتانی بێلایه‌ن ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوتكردنی فه‌له‌ستینییه‌كان. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: مافی خۆیه‌تی ئیسرائیل سه‌ركوتیان بكات، و نابێ رێی لێ بگیرێ..
30- له 7/11/1989دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وكاره نارِه‌وایانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه داگیركراوه‌كاندا ئه‌نجامی ئه‌دات.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئیسرائیل هه‌ركارێك دژی موسوڵمانان بكات ره‌وایه، له‌به‌ر ئه‌وه من رازی نیم وشه‌ی ناره‌وا له دژی به‌كاربێنن..
31- له 1/6/1990دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ولاَتانی بێلایه‌ن ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆسه‌رزه‌وییه داگیركراوه‌كان بنێررێ، تا راستییه‌كان روون بكاته‌وه له‌باره‌ی كاری سه‌ركوتكه‌رانه‌ی ئیسرائیل دژ به‌خه‌ڵكی فه‌له‌ستین. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: نابێ ئه‌ولیژنه‌یه بنێررێت و زوڵم و سته‌می ئیسرائیل ده‌ربخات..
32- له 17/3/1995دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌داوای له ئیسرائیل ده‌كرد وازله‌داگیركردنی 53 دۆنم خاكی شاری قودسی رۆژهه‌لاَتی بێنێ. كه‌هه‌ر دۆنمێك نزیكه‌ی هه‌زار مه‌تر ئه‌بێت. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: با ئیسرائیل دژی رێكه‌وتننامه‌ی جنێفیش بوه‌ستێت، كه ده‌ڵێت: هیچ ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر بۆی نییه خاكی داگیركراو بلكێنێ به ولاَتی خۆیه‌وه.. ئه‌وه ئێوه نابێ دژی ئیسرائیل به‌كاری بێنن، من خۆم ده‌زانم دژی كێ به‌كاری دێنم!!
33- له 7/3/1997دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌داوای له ئیسرائیل ده‌كرد كه له قودسی رۆژهه‌لاَتیدا وازله چالاكی نیشته‌جێنكردنه‌كانی بێنێ. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: نابێ چه‌كی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ دژی ئیسرائیل به‌كاری بێنن، من خۆم ده‌زانم دژی كێ به‌كاری دێنم!!
34- له 21/3/1997دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و ئاواییه یه‌هودییانه‌ی له‌سه‌ر كێوی ئه‌بو غونێم له رۆژهه‌لاَتی شاری قودسدا دروستیان ده‌كات. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: نابێ چه‌كی رێكه‌وتننامه‌ی جنێف دژی ئیسرائیل به‌كاری بێنن، من خۆم ده‌زانم دژی كێ به‌كاری دێنم!!
35- له 27/3/2001دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌داوای ده‌كرد رێی دروستكردنی هێزێكی چاودێری نێو ده‌وڵه‌تی بدات بۆ پاراستنی فه‌له‌ستینیه‌كان له لێواره‌ی رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه‌دا .. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: من دژی پاراستنی فه‌له‌ستینییه‌كانم، ئیسرائیل چۆن قه‌سابخانه‌یان بۆ دائه‌نێ با دای بنێ، و نابێ هیچ كه‌س ده‌ستی بگرێ و بڵێ بۆ وا ئه‌كه‌یت؟!
36- له 14/12/2001دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه‌داوای له ئیسرائیل ده‌كرد له‌وسه‌ر زه‌وییانه‌دا بكشێته‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی فه‌له‌ستینیدایه، و ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردن بۆخه‌ڵكی سیڤلی تیا‌بوو. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: من دژی پاراستنی خه‌ڵكی سیڤیلم له‌و ولاَته‌دا..
37- له 20/12/2002دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه سووریا پێشكه‌شی كردبوو، و ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر كوشتنی چه‌ند مووچه‌خۆرێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، و وێرانكردنی ئه‌و عه‌ماری خوارده‌مه‌نییه‌ی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی له‌فه‌له‌ستیندا دروستی كردبوو. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: ئیسرائیل ده‌ستی خۆش بیت مووچه‌خۆره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی كوشتوه، كوشتنی ئه‌وانه‌و ویرانكردنی ئه‌و عه‌ماره‌ی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی شیاوی ئه‌وه نین به ئیسرائیل بگوترێ: ئه‌رێ بۆ وات كرد، یا كارێكی خراپت كرد..
38- له 16/9/2003دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه داوای پاراستنی گیانی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی یاسر عه‌ره‌فاتی ده‌كرد، پاش ئه‌وه‌ی كه‌نێسه‌تی ئیسرائیلی بریاری خۆ لێرزگاركردنی دا.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: من دژی پاراستنی گیانی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیم، مادام ئه‌و واز له‌خاك و خه‌ڵكی خۆی نایه‌نی بۆ ئیسرائیل چی لێ ئه‌كات بالێی بكات
39- له 14/10/2003دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه داوای لابردنی دیواری عازلی ده‌كرد، كه ئیسرائیل ده‌ستی به دروستكردنی كردووه، و خاكی فه‌له‌ستین وده‌سه‌لاتی فه‌له‌ستینی ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌كات، و ده‌ستدرێژیكردنه بۆخاكی هاولاَتیانی فه‌له‌ستینی.. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: من دژی هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كم له ئیسرائیل بگیررێت..
40- له 25/3/2004دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه ئیدانه‌ی ئیسرائیلی ده‌كرد له‌سه‌ر ترۆركردنی بناغه‌دانه‌ری بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس شێخ مه‌حمود یاسین. وه‌ك ئه‌وه ئه‌مریكا به‌م ڤیتۆیه‌ی بڵێت: من دژی ترۆرێكم كه موسوڵمانان بیكه‌ن، ده‌نا ئه‌گه‌ر خۆم یا ئیسرائیل ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وه كارێكی ره‌وایه..
41- له 5/10/2004دا واشنتۆن دژی ئه‌و پرِۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڤیتۆی به‌كار هێنا كه داوای له‌ئیسرائیل ده‌كرد واز له‌دوژمنایه‌تیكرد